جه‌لال و گۆڕان
Tuesday, 15/09/2009, 12:00
له‌گوندی مالومه‌ی دۆڵی جافایه‌تی پیاوێکی زۆر باش هه‌بو ، دۆستێکی زۆر نزیکی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بو ، هه‌رده‌م ماڵه‌که‌ی له‌خزمه‌ت یه‌کێتی و پێشمه‌رگه‌کانیدا بوو ، ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه که له‌شوێنێکه‌وه پێشمه‌رگه توشی شهر بوایه ، ئه‌م ئۆقره‌ی له‌به‌ر هه‌ڵئه‌گیرا بۆ سه‌لامه‌تی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی ، به‌هه‌مان شێوه‌ش حاجی قادر زۆر خۆشه‌ویست بوو له‌ناو خه‌ڵک و پێشمه‌رگه‌دا ، به‌ڵام شتێکی سه‌یری ئه‌م پیاوه ئه‌وه بو که بتگوتایه دێگه‌ڵ جنێوێکی پێئهدایت ، پێشمه‌رگه‌کانیش بۆ دواندنی حاجی هه‌رده‌م گاڵته‌و گه‌پیان له‌گه‌ڵ ئه‌کرد . حاجی قادر پیاوێکی رۆح سوک و قسه‌خۆش و دڵسۆز وبه‌خزمه‌ت و خۆشه‌ویست بوو .
ئێستاش لێپرسراوه گه‌نده‌ڵه‌کانی یه‌کێتی به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو سیفه‌ته جوانه‌کانی حاجی قادره‌وه که گوێ بیستی ووشه‌ی گۆڕان ده‌بن توشی هیستریا ده‌بن و پهرتکهم ئه‌یانگرێت و کهف به‌لا شهویلگهیاندا دێته خواره‌وه و ئه‌که‌ونه جنێودان و ده‌موچاویان سور هه‌ڵئه‌گه‌ڕێت ، ئه‌که‌ونه ده‌رکردنی ده‌یان بڕیاری بێ سه‌روبه‌ره .
بابزانین ئه‌مانه بۆچی به ناوی گۆڕان وه‌کو گای شێت به‌له‌سه ئه‌بن ، سه‌رانی خائین و خۆفرۆشی جه‌لالێکان ، ته‌سلیم بوو با ماڵی بارزانی خائین .
ماوه‌ی 18 ساڵه ئه‌م سه‌ره گه‌نده‌ڵانه له کوردستان که‌وتونه‌ته دزی و تاڵان‌کردنی ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستیان که‌وتبێ ، له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه له ئامێر‌و که‌لوپه‌لی فه‌رمانگه‌کانه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد و ئاودیوی ئێرانیان کرد دواتر هه‌رچی سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان هه‌یه به و پارانهشهوه که هی فه‌رمانگه‌کان بو دزیان ، ئێستاش خهریکێ دزینی ته‌واوی بودجه‌ی کوردستانن ، شوێن نه‌ماوه له‌کوردستان داگیریان نه‌کردبێت وه‌کو ماڵی باوکیان بێت ، هه‌ر به‌مانه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون که‌وتونه‌ته سه‌روه‌ت و سامانی ژێر زه‌وی ، که سه‌روه‌ت و موڵکی نه‌وه‌کانی داهاتومانه ، به کوردێکه‌ی ئه‌مانه هاتون بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان تاڵان بکه‌ن و که شتێکیش رویدا ملیان بشکێنن و بچنه ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بیخۆن .
ئه‌م کۆلکه نه خوێنده‌واره جاهیل و دزانه‌ی که‌زۆربه‌یان خاوه‌نی فایلی جاسوسین له‌لای رژیمه‌کانی ناوچه‌که و به‌تایبه‌تی لای رژیمی سه‌دام ، که به‌ده‌یان فایلیان به‌رده‌ست خه‌ڵک که‌وتون ، بونه‌ته خاوه‌نی ده‌یان ڤێلاو خان‌و باخ و سه‌روه‌تێکی زۆر که‌ئه‌گه‌ر به خه‌و بیانبینیایه شێت ئه‌بون ، خۆ ئه‌بێت ئامانه خه‌فه‌ت بۆ ئه‌م سه‌روه‌ته بخۆن که دزیوانه و خۆیان کردووه به پوش برنج بۆی ، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستیشیان نه‌چێت هه‌موو رێگایه‌ک ئه‌گرنه به‌ر ، گه‌له‌که‌مان بێگومانه له‌وه‌ی که سه‌رانێ جه‌لالێکان به هیچ شێوه‌یه‌ک له خه‌می که‌سدا نین ، ته‌نها له خه‌می سه‌روه‌ت و سامانی خۆیاندان که به دزی و راو وروت و خیانه‌ت پێکه‌وه‌یان ناوه .
بێگومانم له‌وه‌ی ئه‌م سه‌ره بۆگه‌نانه‌ی جه‌لالێکان به رێگای دیموکراتیه‌ت و سندوقه‌کانی ده‌نگدان لانابرێن ، چونکه ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێی نییه دهیموکراسیهت و سندوقه‌کانی ده‌نگدانه وه‌کو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 بینیمان .
ئێستاش ئه‌م سه‌ره رزیوانهی جه‌لالێکان که ئاگایان له ماڵومنداڵهکانیشیان نه‌ماوه ، به ناوی چاکسازی ، پاکسازی ، گۆڕان ، لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت وه‌کو گای شێتیان لێدێت خۆیان ئه‌خه‌نه هه‌ڵه‌ی واوه کهچارهسهرکردنیان زه‌حمه‌ت ئه‌بێت بۆیان ، له شێوه‌ی نانبڕین و ده‌رکردن ودورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر، رۆژانی داهاتو زۆر شتی تر رونئهکاتهوه ، چونکه میلله‌ته‌که‌مان ناتوانێت هه‌تاهه‌تایه دان به‌خۆیدا بگرێت ، جامی غه‌زه‌بی جه‌ماوه‌ر پڕ بووه ، نانبڕینی ماڵومنداڵ هه‌روا به‌سه‌رتانه‌وه ناچێت ، ئه‌مڕو بێ یان سبه‌ی حه‌قی خۆتان وه‌رئه‌گرن ، ئێستاش کۆمه‌ڵێک خاوه‌ن فایڵ وپاشهڵ پیس بونه‌ته دهمخواری جه‌لالێکان نمونه‌ی { مه‌لا حکمه‌ت ، سعدی پیره ، شێچ جه‌عفه‌ر، محمود سه‌نگاوی ، ئازاد جندیانی ، عارف رشدی ، جه‌مال عه‌بدوڵا} . کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی به ده‌یان نوکته له‌سه‌ر جه‌لالێکان دروست کراوه بۆ گاڵته پێکردنیان ، که‌چۆن به ناوی گۆڕان چیان لێدێت ، خۆشیان باش ئه‌زانن کاتێک به ناو سه‌رکرده‌کان ئه‌بنه جی وباس و نوکته‌ی خه‌ڵکی ئه‌بێت ئیتر فاتیحایان بۆ بخوێنین .
پێشمەرگەیەكى دێرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست