لەپێشمەرگە دێرینەكانى گەرمیانەوە بۆ (جەردەى زەڕە),گوێبگرە ئەگەر گوێت هەیە؟!!
Wednesday, 13/04/2011, 12:00
لەئەنجامى ئەو پێشێلكارى و یاسا شكێنى و بێ حورمەتیەى كە لەدواى راپەرینەوە بێشەرمانە دەرحەق بەخەڵكى كوردستان و گەرمیان دەیكەیت ، ئێمە وەكو كۆمەلێك پێشمەرگەى دێرین بریارماندا بە بەیاننامەیە ئاگادارت بكەینەوە ، كە چیتر بەسە زەبر و زەنگو سەرەرۆیى ، بەسە چاو راو درۆكردن بۆ كورسى دەسەلات چونكە جەماوەرى خێر نەدیوى كوردستان زۆر باش دەتان ناسن و تێگەیشتون لە چەواشەكارى و سیناریوكانى خۆت و ئاغاكانتو عەقلیەتى نەخۆش و بۆگەنتان لەپێناو مانەوەتان لەدەسەلاتدا ن وا خەریكە رێگاكانى ێدام و میلۆسۆفیچ تاقى دەكەنەوە هەموومان وەكو پێشمەرگە باش یەك دەناسین ، هەرچەندە جەنابت دەمێكە لە خانەى پیرۆزى پێشمەرگە چویتە دەرەوە و بویت بە مافیا . بەڵام میژووى تۆ لە شاخ پڕبوو لە تڕۆكردن و دەس بەسەركردن و لەشاریش خاوەن سەدان فە زیحەى گەورەى لە داوین بیس و كوشتن و بردن و داگیركردنى ملكو ماڵى گشتى و خەڵكدا بەتایبەتیش لە دزینى مومتەلەكاتى حزب و حكومەتدا .مام جەلال پێى دەوتیت (جەردەى زەڕە) و زۆر شتیتریش . هەر لەم روانگەیەشەوە باش دەزانین و دەت ناسین ، كە نەخوێندەوارێكى وەكو تۆ لە هیچ بوارێكى ژیاندا بچوكترین خزمەت و ئەركت پێناكرێت جگە لە زیان و شورەى بۆ حزب و حكومەت هەر ئەو بێرێزیكردن و كوشتن و گرتن و ئازاردانەى لاوان و رۆشنبیرانى گەرمیانى ئەنفالستان بەسن بۆ ئەوەى ئیتر ئیچمەى پێشمەرگە بێدەنگ نەین و سنورێك بۆ رەفتارە نا جوامێرەكانت دابنەین . لە هەر كات و ساتێك بۆمان رەخسا دڵنیابە كارێك دەكەین بۆ هەتا هەتایە كەسیچكى ترى رەفتار (بارق حاجى حنە و ملازم محسن) ئاسا لە گەرمیان دروست نەبێتەوە
پێشمەرگە دێرینەكانى گەرمیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست