کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌ی ده‌ردی ئه‌م ماڵوێرانه‌ چاره‌ده‌کرێت

Monday, 29/10/2012, 12:00






ڕۆژ نییه‌ له‌کوردستان تێپه‌ڕێت بێئه‌وه‌ی که‌تنێکی پارتی،تاوانێک یان کرده‌وه‌یه‌کی دڕندانه‌ ونامرۆڤانه‌ و ناشایسته‌ی به‌دیارنه‌که‌وێت وئاشکرانه‌بێت.

پارتی ئاخری و به‌ناچاری دانینا به‌وه‌ی‌ که‌هه‌موو بێسه‌روشوێنه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ماون وله‌ناوبراون وبا وه‌فاتنامه‌یان بۆ ده‌رکه‌ن.
ئه‌م خه‌به‌ره‌دڵته‌زێنه‌ نه‌ک ته‌نها که‌سوکاری له‌ناوچووانی پڕ غه‌م وپه‌ژاره‌کرد وسه‌رله‌نوێ برینه‌کانیان کولایه‌وه‌ به‌ڵکو ته‌مومات وتاریکی ونائارامی باڵی به‌سه‌ر هه‌موو کوردستان کێشا وشڵه‌ژاندی. ده‌سه‌ڵاتی تاوانبار، پارتی وسه‌رکرده‌ بێشه‌رمه‌که‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ خۆ گێلکردن وپشوودانی درێژ میله‌ت خه‌واڵوو بکه‌ن وکاره‌ساته‌که‌ی له‌بیربه‌نه‌وه‌.





ئه‌م خێزانه‌ کۆستکه‌وتووانه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی وڕێپیشانده‌ره‌، چونکه‌ وه‌کو دیاره ‌داماون مه‌حته‌ل ماون و نازانن چیبکه‌ن. ڕۆیشتنیان چه‌ند جارێک بۆ به‌ر په‌رله‌مان ئه‌وه‌مان بۆ پیشانده‌دات. چونکه‌ ڕۆیشتن و مانگرتن وقسه‌کردن له‌به‌ر په‌رله‌مان هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دار دیوار به‌رد قسه‌بکه‌ت. په‌رله‌مانێک نه‌چاو نه‌ده‌م نه‌گوێ نه‌ده‌ست ونه‌ هه‌ستیهه‌بێت، په‌رله‌مانێک له‌ ئه‌ساسدا به‌مه‌نغۆل وناکامڵ په‌یدابووبێت و له‌په‌‌لوپێ که‌وتبێت چ هیوایه‌کی لێده‌کرێت وچی پێده‌کرێت.ئه‌وه ‌ته‌نها کاتکوشتنه‌۰
له‌م کوردستانه‌ ته‌نها دوو که‌س بڕیار وده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌ مه‌سعود ونێچیرڤان به‌رزانی، ته‌نها ئه‌وان هه‌ردووکیان نه‌ په‌رله‌مان نه‌ وه‌زیره‌کان ونه‌ سه‌رکرده‌کانیتری حزب، بۆیه‌ ده‌بێت ڕوو له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که‌ نێچیری لێیه‌ بکه‌ن یان ڕوو له‌سه‌ری ڕه‌ش بکه‌ن وڕێگا سه‌ره‌کییه‌که‌ دابخه‌ن.
ئه‌مانه‌ ئاسانترین ڕێوشوێن بۆ گرتنه‌به‌ر وبۆبه‌ ئه‌نجام گه‌یشتن.بۆیه ‌ده‌بێت جه‌خت وهه‌وڵ له‌وێ به‌کاربهێنرێت۰نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ومه‌حکه‌مه‌ی فیدڕاڵی عیراق هه‌نگاوی دووه‌من۰
ئه‌م خێزانه‌ داماوانه‌ پێویستیان به‌ کۆمه‌ک ویارمه‌تی هه‌موانه‌ به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ، چالاکوانانی کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی، په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن وهه‌موو پارته‌ سیاسیه‌کان و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ پارێزه‌ران. هاوده‌نگی وهه‌ڵوێستوه‌رگرتن نه‌ک ته‌نها کارێکی مرۆڤانه‌ به‌ڵکوو کوردانه‌یه‌ وخه‌بات وتێکۆشانه‌ بۆ سه‌ربه‌رزی گه‌لی کوردستان ئازادبوون له‌کۆتوزنجیری زوڵم وچه‌وسانه‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە