یه‌کێتی له‌خه‌و هه‌ستا !؟
Friday, 13/04/2012, 12:00
دوای شه‌ڕ و کوشتن و براکوژیه‌کی زۆر له لایه‌ن یه‌کێتی و پارتیه‌وه که خۆی له خۆیدا هیچی له کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و بێسه‌ر و شوێنکردنی بارزانیه‌کان که‌متر نه‌بوو که ئه‌م کاره‌ساتانه هیچ کات له‌بیر ناچنه‌وه که تیایدا ژماره‌یه‌کی زۆری رۆڵه‌کانی کورد به ده‌ستی دوو بنه‌ماڵه شه‌هید بوون که هه‌مووی له پیناو به‌ده‌ستهێنانی کورسی حوکمڕانی به‌شێکی بچوکی کوردستان بوو که هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی خیانه‌تی 31ی ئاب بێته ئاراوه و ژماره‌یه‌کی زۆری کورد به پلانی پارتی و به ده‌ستی حیزبی به‌عس له ناوبچن ، دوا به دوای ئه‌م شه‌ڕ و کوشتاریه و دروست بوونی دیارده‌ی دوو ئیداره‌یی ، هه‌ردوو حیزبی باڵا ده‌ستی پارتی و یه‌کێتی دووباره بڕیاریاندا ده‌ست بکه‌نه‌وه ملی یه‌کتر و له خوێنی یه‌کتر خۆش ببن ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌کانی هه‌ردوو حیزب بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که پلانی پارتی ئه‌وه‌بوو که تۆڵه‌ی خۆی له یه‌کێتی بکاته‌وه و ئه‌ویش به هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و درزکردنه سیاسه‌تی ئه‌و حیزبه ، بێگومان ئه‌وه‌ی پارتی مه‌به‌ستی بوو به ئه‌نجامی گه‌یاند ئه‌وه‌بوو که قبوڵی کرد جه‌لال تاڵه‌بانی ببێت به سه‌رۆک کۆمار و خۆشیان ببن به سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری هه‌رێم بگرنه ده‌ست و هه‌ر ئه‌م هه‌ڵانه‌ی یه‌کێتی بوو که بووه هۆی دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارچه پارچه بوونی یه‌کێتی و که‌مکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان له ناوچه‌ی بادینان و سۆران ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌بیسترێت ئه‌وه‌یه که یه‌کێتی له ئێستادا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه مه‌کته‌ب سیاسی خۆی بگوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر و دووباره له سفره‌وه ده‌ست پی بکاته‌وه و هه‌وڵبدات ئه‌و پیگه جه‌ماوه‌ریه په‌یدا بکاته‌وه که پێش 31ی ئاب هه‌یبوو له هه‌ولێر و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌ویش به بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌ولێر پایته‌خته ، یه‌کێتی تازه به‌تازه هه‌ست به لاوازبوونی خۆی ئه‌کات له ناوچه‌کانی پارێزگای سلێمانی ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پشت تێکرنه‌ی یه‌کێتی له خه‌ڵکی پارێزگای سلێمانی له ڕووداوه‌کانی 17 شوبات و رۆژانی دواتر و ئه‌و کات هه‌ستیان به ترسناکی بارودۆخی حیزبه‌که‌ی خۆیان کرد و له هه‌ڵوه‌شان ئاگاداربوونه‌وه ، بێگومان ئه‌وه‌ی یه‌کیتی به نیازه بیکات ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی نیه به‌ڵکو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پیگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و گواستنه‌وه‌ی کێشمه کیش و گه‌مه سیاسیه‌کانه بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان چونکه به ئاشکرا ئه‌وه‌یان پیوه دیاره که ئه‌م گه‌مه سیاسیانه‌ی له پارێزگای سلێمانی روویانداوه ته‌نها له پیگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان که‌مبۆته‌وه و هیچی تر وه ئه‌وه باش ئه‌زانن که له ئێستادا شوێنکه‌وتووانی یه‌کێتی ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ن که خۆیان و بنه‌ماڵه وکه‌سووکاره‌کانیان لییان سوودمه‌ندن ، ئه‌گه‌ر نا که‌سانی رۆشنبیر ودنیا دیوه و رووناکبیره‌کان خاوه‌نی ئایدیایه‌کی جیاوازن وه‌ک له‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی و حیزبه‌کانی تر بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌که‌ن له پیناو کورسی ده‌سه‌لاتدا ، بۆیه ده‌بوو یه‌کێتی هه‌رزوو هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدایه که پارێزگاری له خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی بکات و هه‌مووان له کوردستان پۆست زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌مان بۆ لیئه‌دان به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌رێمان ئه‌کرد هاته دی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یه‌کێتی له سلێمانی کۆتایی هاتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست