ئایا جه‌وهه‌ر نامیق هه‌ڵه‌که‌ی حسێن کامیل دووباره ده‌کاته‌وه! (به‌شی دووهه‌م)
Sunday, 07/06/2009, 12:00
له‌م هه‌رێمه ئه‌زموونێكی په‌رله‌مانیمان هه‌یه وه‌لێ سه‌قه‌ته:
نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه وه‌لێ فه‌رزكراوه.
ده‌زگایه‌ك هه‌یه وه‌لێ ڕوكه‌شه.
توانا هه‌یه وه‌لێ وه‌لاوه‌نراوه.
ئیراده هه‌یه وه‌لێ لغاوكراوه.
باشه که ئه‌م بیر‌و بۆچوونه ڕاست و جوانانه به‌م زمانه ساده و پڕ له سه‌لیقه‌یه زاده‌ی بیری پیاوێکی سیاسی به ئه‌زموونی سی چل ساڵه بێت، ده‌بێت چ هێزێک وای لێکرد بێت له‌م ڕایانه‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه و جارێکی دی بچێته‌وه قوڕگی ئه‌ونه‌هه‌نگه‌وه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که له ژێر فشارێکی قورسدایه.
چین ئه‌و هۆکارانه‌ی که زه‌مینه‌سازیان کردوه بۆ ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه:
یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه‌ی که ده‌کرێت بڵێین تا ڕاده‌یه‌ک ئاماده‌ییه‌کی ده‌رونییان له ناخی جه‌وهه‌ر نامیقدا دروستکرد که جۆره بێ هیواییه‌کی له‌لا دروست بێت ڕێکنه‌که‌وتنه‌که‌ی بوو له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان مسته‌فادا، ئینجا ئه‌وه چۆن بووه به‌ڕاستی تا ئێستا شاراوه‌یه و به نهێنی له نێوان هه‌ردوکیاندا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام کێ ئاماده‌یی تێدا نه‌بووه و ئه‌و نزیک بوونه‌وه و ڕیککه‌وتنه‌ی تێکداوه ڕوون نیه، پێده‌چێت نه‌وشیروان مسته‌فا به گومان بوو بێت له‌وه‌ی که جه‌وهه‌ر نامیق له گفتوگۆدایه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو پارتی یان بۆنی ئه‌و نزیک بوونه‌وه‌یه‌ی کرد بێت بۆیه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوه، گه‌ر وا بێت ئه‌وه دووربینی و زیره‌کیه‌کی بێ هاوتایه که زوو د‌رکی به‌وه کرد بێت، ئه‌گه‌رێکی تر ئه‌وه‌یه و تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش له‌وانه‌یه له ڕاستیه‌وه نزیک بێت که به‌ڕێز نه‌وشیروان ویستی بووه که خۆی زاڵ بێت وه‌ک سه‌رۆکی لیسته‌که و نه‌یوستبێت ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی که چاوه‌ڕێی ده‌کات دابه‌ش بکات یان ببێته مو‌ڵکی که‌سێکی تر، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای لێکردوه که له‌گه‌ڵ هیچ لیست و که‌سایه‌تی و گروپێکدا هاوپه‌یمانی نه‌به‌ستێت ته‌نها و ته‌نها خۆی بێت ئه‌مه‌ش جۆره غرورێکی زیادی پێوه دیاره و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌یه‌تی که سه‌رکه‌وتنی لیسته‌که‌ی مسۆگه‌ره به لێکدانه‌وه‌ی خۆی، به‌مه‌ش زیانێکی گه‌وره‌ی به‌م ئه‌زموونه گه‌یاندوه چونکه یه‌کگرتن و گرد بوونه‌وه‌ی لیسته‌کان له قه‌واره‌یه‌کی به‌هێزدا بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی کوردستان پێویستیه‌کی حه‌یاتی بوو بۆ زامنکردنی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگێکی زۆر و کۆتایی هێنانی یه‌کجاری به ده‌سه‌ڵاتی زاڵی یه‌کێتی و پارتی به‌سه‌ر په‌رله‌مانی کوردستاندا، له‌لایه‌کی تریشه‌وه کاک جه‌وهه‌ر سه‌نگی خۆی هه‌یه له نێو کادیره‌کانی پارتیدا، گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌وشیرواندا به یه‌ک لیست دابه‌زینایه ده‌نگێکی زۆری ئه‌و پارتیانه‌ی به لای خۆیدا ڕاده‌کێشا و به‌ده‌ست ده‌هێنا که ساڵانێکی زۆره به گله‌یین له پارتی و ڕه‌خنه‌ی زۆریان هه‌یه و ناتوانن تۆڵه بکه‌نه‌وه و مافی خۆیان وه‌رگرن، ئیستاش به گه‌ڕانه‌وه‌ی یان که‌نارگرتنی و مانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که وا له‌و ده‌نگانه ده‌کات یان ده‌نگه‌کانیان بسوتێنن یان ده‌نگ بده‌ن به پارتی جارێکی دی، بۆچونێکی تر هه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ن هه‌رده‌م به گومانن و هه‌موو دیارده و ڕووداوێک ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ تیۆری موئامه‌ره یان پیلانگێڕان، ئه‌وانه هه‌ر له زووه‌وه بڕوایان به‌و بۆچونانه‌ی کاک جه‌وهه‌ر نه‌بووه و به گه‌مه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تێیگه‌یشتوون و ئێستاش دوای گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی ده‌ڵێن نه‌مان ووت ئه‌وه موئامه‌ره‌ی بنه‌ماڵه بوو وه‌کو کارت ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا به‌کاریان هێنا! به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه و ده‌بێت چاوه‌ڕێی بین خودی کاک جه‌وهه‌ره که چۆن له داهاتویه‌کی نزیکدا ئه‌و گومانانه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و ڕوونکردنه‌وه ده‌دات گه‌ر ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌بێت و یان له ژێر چاودێری و ئیقامه جه‌بریدا نه‌بێت! چونکه ئه‌وه دوو هه‌فته‌یه و هیچ به‌دواداچونێکی نیه بۆ ئه‌و هه‌واڵه که ئایا ڕاسته یان نا؟
نهێنی ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه چیه؟
له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێته‌وه که له ڕابردوودا کاک جه‌وهه‌ر زۆر په‌یوه‌ست بووه به فه‌رمایشت و داخوازیه‌کانی حه‌مایل خانی کچی مه‌حمود ئاغای زێباری خێزانی سێهه‌می خوالێخۆشبوو مسته‌فا بارزانی که دایکی مه‌سعود بارزانیه و له قسه‌ی ده‌رنه‌چووه، ئه‌مجاره‌ش هه‌ر حه‌مایل خان بووه که داوای بینینی جه‌وهه‌ر نامیقی کردوه، له‌و یه‌کتر بینینه‌دا حه‌مایل خان به جه‌وهه‌ر نامیقی ڕاگه‌یاندوه که ده‌بێت واز له هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووی بهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه ناو پارتی جه‌وهه‌ر نامیقیش نه‌یتوانیوه سه‌رپێچی بکات و ڕه‌زامه‌ندی نێشانداوه ئیتر دوای ئه‌وه هه‌ر یه‌ک له مه‌سعود و نێچیری دیوه، ئه‌مه‌یه نهێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌وهه‌ر نامیق بۆ نێو باوه‌شی بنه‌ماڵه، تا ئێستا ڕه‌نگ بێت ئه‌مه ته‌نها زانیاری بێت له‌و باره‌یه‌وه، به واتایه‌کی تر له‌وانه‌یه و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه که هه‌ڕه‌شه‌ی جدی لێکرابێت و ترسێنرا بێت به‌شێوه‌یه‌ک که وایان لێکردبێت که ورته نه‌کات و بێده‌نگ بێت و وه‌ک ده‌ڵێن پێنووسه‌که‌ی بخاته لاوه و زاری بۆ خواردن نه‌بێت نه‌کاته‌وه، هه‌ر له‌وانه‌شه ئه‌مه وای لێکردبێت ئه‌م بۆ خۆی له لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان کشابێته‌وه و دوور که‌وتبێته‌وه، هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنی کاک جه‌وهه‌ر و خاڵێکی زۆر لاواز ئه‌وه‌یه که نه‌ده‌بوایه له پیرمام بمایه‌ته‌وه و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌دا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت که خۆی له هه‌موو که‌س باشتر ده‌زانێت که ئه‌و مافیایه چی به‌سه‌ر ئه‌وانه دێنن که ڕه‌خنه‌یان لێ‌بگرن و نه‌خوازه که‌سێک ببێته ڕکابه‌ر و به‌رهه‌ڵستیشیان، ئینجا چۆن ئه‌م قه‌ناعه‌ته لای به‌ڕێز جه‌وهه‌ر نامیق دروست بوه و له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که بنه‌ماڵه ده‌ستی بۆ نابه‌ن جێی پرسیاره و پرسیار و گومانێکی زۆر به دوای خۆدا ده‌هێنێت، به تایبه‌تیش که کاک جه‌وهه‌ر ئه‌و کاته‌ی که به‌رپرسی لقی یه‌کی پارتی بووه له بادینان و به سه‌لیم سوور یان سه‌لیمی قیاده ناسرا بوو خولێکی ئیستیخباراتی بینیوه له چۆمان که ده‌زگای پاراستن سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد و بۆ کادره‌کانی پاراستن بوو تێێدا چه‌نده‌ها ئه‌فسه‌ری مۆساد وانه‌یان تێدا ده‌وته‌وه و مه‌شقکردنیان به به‌شداربوان ده‌کرد، بۆیه ده‌بێت له ڕووی ووریایی و فرت و فێڵه‌کانی پاراستنه‌وه له خه‌ڵکی دی شاره‌زاتر بێت و به ئاگاتر بێت له‌م ڕووه‌وه، دوو نموونه ده‌هێنمه‌وه ته‌نها بۆ بیرخستنه‌وه که دیاره کاک جه‌وهه‌ر بێ‌ئاگا نیه لیی، کوشتنی(ئیغتیالکردنی) شێخ محه‌مه‌دی هه‌رسینیش له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه که ده‌ست ڕۆیشتووترین که‌س بوو له باره‌گای بارزانیدا و نزیکترین که‌س بوو له خودی مسته‌فا بارزانیه‌وه له مانگی مارتی 1979 دا له شنۆ که هاتبوو بۆ به‌شداری له مه‌راسیمی به خاکسپاردنی بارزانیدا باشترین نموونه‌یه له غه‌در و خیانه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و بێ وه‌فاییان به‌رامبه‌ر دڵسۆزترین که‌سانێک که له‌گه‌ڵیشیاندا بوون، بڕوانن له‌و غیره‌ته که‌سێک بێت بۆ به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه‌ی تۆ و فرسه‌تی لێبهێنی و بیکوژی! تا ئێستاش هیچ زانیاریه‌کی ته‌واو له‌و باره‌یه‌وه بڵاو نه‌بوه‌ته‌وه که نهێنی چی بوو وا هه‌رسین به‌و ده‌رده چوو؟ ته‌نها بۆچوون ئه‌وه‌یه که به‌رپرسی فرۆشگاکانی شۆڕش بووه ساڵی 74 و 75 و له ڕووی داراییه‌وه زانیاریه‌کان لای ئه‌و بوون، دووهه‌م مێژوونووس و نووسه‌ر و تێکۆشه‌ر مامۆستا جه‌رجیس فه‌تحولڵایه که له برا ئاشوریه‌کانه و نزیکه‌ی نیو سه‌ده خزمه‌تی گه‌لی کورد و شۆڕشه‌که‌ی کرد، ئه‌ندامی یه‌ده‌کی لیژنه مه‌رکه‌زی پارتی بوو له زه‌مانی بارزانی باوک‌دا، دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول له سوید نیشته‌جێ بووه تا ساڵی 2000، مامۆستا جه‌رجیس یه‌کێک بوو له ڕۆشنبیره ناسراوه‌کانی شاری موسڵ ده‌یه‌ها شاکاری وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی کوردستان و شۆڕشه‌که‌ی وه‌ک: (
رحله الى رجال شجعان فى كردستان)
ی دانا ئه‌دمز شمید، (كرد و ترك وعرب)ه‌که‌ی ئه‌دمۆنس، جمهوريه (مهاباد)ی ولیه‌م ئیگڵتۆن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک ڕاستی ڕووتی درکاند بوو له چاوپیکه‌وتنه‌کانیدا* و چوو بوونه سه‌ر کاغه‌ز به‌ر غه‌زه‌بی بنه‌ماڵه که‌وت و که‌وتنه هه‌ڕه‌شه لێی، به‌و ته‌مه‌نه هه‌شتا ساڵییه‌وه شه‌وێک مه‌سعود بارزانی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کات و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی لێده‌کات که ده‌بێت پاشگه‌ز بێته‌وه له‌وه‌ی له زاری ئه‌وه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه و ده‌بێت به نووسین ئه‌وه ڕابگه‌ێنێت و دواییش بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر ده‌نا خراپی به‌سه‌ر دێت، تا مرد ئه‌م ڕاستیه‌ی لای که‌م که‌س درکاند، مامۆستا جرجیس له ژێر فشارێکی زۆردا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه له گۆڤاری (حویو‌دو)** دا پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه‌کی شه‌رمنانه بوو و نکۆڵیکرد له‌وه‌ی که ووتبوونی پێشتر به‌ڵام دبلۆماسیانه له دوا دێڕی ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌یه‌کی زیره‌کانه‌ی کرد بوو به‌و فشاره‌ی مه‌سعود بارزانی له سه‌ری بێ ناوهێنانی: (
وختاما: الی أولئک الژین یعز علی أن أرفچ له‌م گلبا أرجو أن لا یگلبوا الکپیر)
یانی له کۆتاییدا تکا له‌وانه ده‌که‌م که پێم گرانه داخوازیه‌کیان ڕه‌ت بکه‌مه‌وه با داوای زیاترم لێنه‌که‌ن! هه‌ر له‌و وتاره‌دا ئاماژه‌شی به‌و هێرشه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتی کرد بوو دژی که له زمانحاڵی پارتیدا چه‌ند سوکایه‌تیان پێ‌کرد بوو، دواییش گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ته‌نها هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی له هه‌ندێک لایه‌نی ژیانی خوالێخۆشبوو مسته‌فا بارزانی کرد بوو وه‌ک خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌رجێسدا به دوو قۆڵی له دره‌نگانی شه‌ودا و هه‌ندێک شتی تایبه‌تی تر که بنه‌ماڵه به کوفری ده‌زانن، ئه‌ی بۆ ناچن له عیسا په‌ژمان بپرسنه‌وه خۆ مامۆستا جه‌رجیس له‌سه‌دا دووی ئه‌ویشی نه‌درکاندوه، خۆ عیسای ساواک له فه‌ڕه‌نسایه و ئه‌و به جۆرێک قودسیه‌تی شکاندون که‌م وێنه‌یه ، خۆ ده‌توانن پێی بێژن درۆ ده‌که‌یت و ئێمه و بابمان وا و وا نه‌بووین، کێ ڕێی لێگرتون به‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی که له کوردتان دزیوه بۆ نایده‌نه دادگا؟ ئه‌وه بوو مامۆستا جه‌رجیس له هه‌ولێر مایه‌وه تا ڕۆژی 23-7-2007 سه‌کته‌ی دڵ لێیدا و به خه‌م و که‌سه‌ره‌وه له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا سه‌ری نایه‌وه.
---------------------------------------------------------
مامۆستا جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا
زیانی گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی:
گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی کاک جه‌وهه‌ر ڕاست ده‌رچوو ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی کردوه
وه‌ک ئه‌وه وایه به فیشه‌کی ده‌مانچه کاتیمه کرواتیه‌کانی هاورده بۆ هه‌ڵبژاردن پێکرا بێت، به‌ده‌ستی خۆشی ئاگری به‌رداوه‌ته هه‌موو ئه‌و خه‌رمانه بۆچوون و ڕه‌خنه و شیکردنه‌وه و هه‌وڵ و ماندووبونانه‌ی که به درێژایی 6 ساڵ کۆیکردبونه‌وه و دواڕۆژی سیاسی خۆی به‌جارێک سووتاندوه، جارێکی دی به هیچ جۆرێک ناتوانێت ئه‌و پێگه‌یه‌ی پێش 25-5-2009 به‌ده‌ست بهێنێته‌وه بگره خاڵه نێگه‌تیفه‌کانی که پێوه‌ی لکا بوون و به هاتنه ناوه‌وه‌ی بۆ به‌ره‌ی گه‌ل له بیر خه‌ڵکی بردبونه‌وه و سڕابونه‌وه ئه‌وه جارێکی دی زیندوو ده‌کرێنه‌وه و به هیچ لانابرێن ئیتر، له لایه‌کی تریشه‌وه بۆته هۆی چاندنی بێ هیوایی لای ئه‌و کادیرانه‌ی پارتی که بۆ فریادڕه‌سێک ده‌گه‌ڕان و له جه‌وهه‌ر نامیقدا به‌رجه‌سته‌یان ده‌کرد، به‌مه‌ش زیانێکی گه‌وره‌ی داوه له‌و کاروانی چاکسازیه‌ی که چاوه‌ڕێ ده‌کرا بگاته مه‌به‌ست و فوویه‌کی له‌و مۆمه داگیرساوه کرد که ناتوانێت بیکوژێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش هه‌موویدا لێکدانه‌وه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئه‌مه‌ی ئێستا له 25-5-2009دا ڕوویدا خێری تێدا بوو که دوای 25-7-2009 ڕووینه‌دا و له قازانجی به‌ره‌ی میلله‌ته که له‌وانه‌بوو کاک جه‌وهه‌ر گه‌ر له نێو لیستێکدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست بهێنابایه و له‌و سوارییه‌وه دابه‌زییایه بۆ پیاده‌یی و خۆی بکردایه‌ته‌وه به حه‌وشی گه‌وره‌دا زیاتر زیانی هه‌بوایه و به لێدانێکی گه‌وره بۆ ئۆپۆزسیۆن ئه‌ژمار بکرایه و ئه‌وسا له‌وانه‌بوو فووه‌که‌ی به‌هێزتر بوایه.
له به‌شی سێهه‌م و کۆتاییدا به‌درێژی شیکردنه‌وه ده‌که‌م بۆ ئه‌و لێکچونه‌ی که له نێوان هه‌ڵه‌که‌ی حسێن کامیل و جه‌وهه‌ر نامیقدا هه‌یه.
*خولانه‌وه له بازنه‌یه‌کی بۆشدا، د. حوسێن محه‌مه‌د عه‌زیز، ده‌قی چاوپێکه‌وتن و ده‌مه‌ته‌قێیه‌ک له‌گه‌ڵ جه‌رجیس فه‌تحوڵلای پارێزه‌ردا، چاپی یه‌که‌م، ئاپێک، سوید،1997.
**مجله حويودو hujada الناگقه باسم الإتحاد الأشوري العالم/ سوید، فبرایر 1998 (6747)، ص 42-43.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست