کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆكی هه‌رێمیش سه‌لماندی كه‌نایه‌وێت یاسا سه‌روه‌ربێت !

Sunday, 28/02/2010, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی بۆ خاتری ده‌نگی زیاو ڕاكێشانی عاتیفه‌ی پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاریان بۆپروپاگه‌نده‌ی، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان به‌لیسته‌كه‌یان ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتیو یه‌كێتی كه‌وتنه‌ دژایه‌تی كردنی به‌په‌رله‌مانتاری جه‌ربه‌زه‌ كاك (عه‌دنان عوسمان) كه‌گوایه‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ی به‌میلیشیا هێناوه‌، دژایه‌تیكردنه‌كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمیشی گرته‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و كه‌سی یه‌كه‌می كوردستان مه‌سعود بارزانی توشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بو گه‌ر به‌وردی خۆێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێ قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ ساڵیادی قوتابیانو لاوانی پارتی دژی یاساو وه‌ پێشلكردنی بو، سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاسته‌و خۆ له‌به‌رچاوی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ی له‌په‌رله‌مانتار كاك عه‌دنان عوسمان كرد به‌ده‌ركردنی له‌خاكی كوردستان له‌یاسادا هه‌ڕه‌شه‌ كردن تۆشی لێپرسینه‌وه‌و سزای یاسایت ئه‌كات به‌پێ ‌هه‌ڕه‌شه‌كه‌ گه‌ر بێتو هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بێت هیچی وای له‌گه‌ڵ تاوانه‌كه‌دا كه‌متر نییه‌ ئه‌مه‌وێت سه‌رنجی خۆێنه‌ری به‌ڕێز بۆ ئه‌وه‌ ڕاكێشم كه‌سه‌رۆۆۆۆۆۆك؟ یاسا به‌سه‌روه‌ر نازانێ له‌بۆنه‌یه‌كی وادا سوكایه‌تی به‌یاسا ده‌كات بۆ نمونه‌ ئه‌و قسه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ده‌ڵێ له‌كه‌سی قبوڵ ناكه‌ین و (پێشمه‌رگه‌ هێڵی سوره‌ هه‌ركه‌سێك باسی بكات جێی نابێته‌وه‌ له‌كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی جدیش ئه‌كات ئه‌مه‌ بۆ سه‌رۆك پێشێلكاری یاسایه‌و حساب بۆ نه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسایه‌ ‌ گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم حسابی بۆ یاسا بكردایه‌ ئه‌ی توانی بڵێ، به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا ئه‌كرێت گه‌ر ناوی پێشمه‌رگه‌ به‌خراپ وه‌سف كات،ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێكی وردو ژیرمان هه‌بایه‌ به‌م شێوه‌ كتوپڕیه‌ بڕیار نه‌ئه‌دا ، له‌وانه‌یه‌ هه‌ر نه‌شی زانیبێت كه‌ كاك عه‌دنان چیوتوه‌ گه‌ر نا چۆن له‌خۆیه‌وه‌ كه‌س ده‌رئه‌كات، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ردوكیان وایان كردوه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌م ناوه‌ جوانه‌ی خۆێ به‌دیلی بۆدانرێت ناوی تریان بۆ داناوه‌ ، خۆێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌مه‌ وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بوه‌ گه‌ر پێتان وایه‌ كه‌س هه‌بێت له‌یاسا گه‌وره‌تر بێت من پێم وانییه‌؟ ئه‌وانه‌شی كه‌خۆیان له‌یاسا به‌گه‌وره‌تر ئه‌زانن ئه‌وه‌ ئه‌وانن كه‌حساب بۆ یاسا ناكه‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌و مه‌ترسیه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌هه‌ڵگرانی بڕوای جه‌ماوه‌ر كاك عه‌دنان عوسمان و هاوڕێیانی گۆڕان خوازان دركیان پێكردوه‌و ئه‌یانه‌وێ یاسا سه‌رروه‌ربێت و سه‌رۆكی هه‌ریمیش و مناڵێكی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌یه‌ك چاو سه‌یركرێت .
نۆێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌مانن ئه‌وانه‌ی داكۆكیمان لێئه‌كه‌ن ده‌ستان خۆش كه‌چاونه‌ترسانه‌ ئه‌دای په‌رله‌مانتان گۆڕێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە