تووڕه‌یی هه‌ولێرو سیناریۆیه به‌سه‌رچوه‌كان !!!
Sunday, 27/02/2011, 12:00
گرنگترین خاڵ له سیسته‌می دیموكراسی ، گوێگرتنه له به‌رامبه‌رو رێز گرتنه له جیاوازیه‌كان ، قبوڵكردن و كاركردن له‌سه‌ر جیاوازیه‌كان ، ئیداره‌كردنی ئه‌و ملمڵانێه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌و جیاوازیانه ده‌كه‌وێته‌وه ، به شێوازێك كه ببێته هه‌ڵبژاردنی باشترین چاره‌سه‌ری ، جا ئه‌و چاره‌سه‌ریه لای هه‌ر لایه‌نێك له لایه‌نی ململانێیه‌كه بێت گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگاكه بێت و زیاتر خزمه‌ت به خه‌ڵك بكات . تاك ره‌هه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ریه‌كان له‌گه‌ڵ كرۆكی ئه‌و سیسته‌مه‌دا نا گونجێت ، هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كیش نیه به بێ جیاوازی ، كاتێك كۆمه‌ڵگایه‌ك وا بخرێته به‌رچاو كه‌وا جیاوازی تیا نیه، ئه‌وا واتای ئه‌وه‌یه كه دیموكراسی له‌وكۆمه‌ڵگایه‌دا نیه، واتای ئه‌وه‌یه هێزێكی سه‌ركوتكار له‌و كۆمه‌ڵگایه داهه‌یه‌و جیاوازیه‌كان سه‌كوتده‌كات...
دیاره به گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه سیاسیه‌ی له كوردستاندا هه‌یه، شاری هه‌ولێر هۆكاری سه‌ره‌كی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ململانێیه سیاسیه‌كانه له كوردستان ، دواجار چاره‌نووسی هه‌موو هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ولێر به‌نده، چاره‌نووسی هه‌موو ململانێكانیش هه‌ر له‌سه‌ر سه‌كۆی هه‌ولێر یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه ، هه‌ولێریش له‌به‌ر گه‌وره‌یی و فره پێكهاته‌یی ، كانگایی جیاوازیه‌كانه، هه‌وڵدان بۆ نیشاندانی یه‌كڕه‌نگی له‌هه‌ولێر له راستیدا پشتگیری كردنی لایه‌نێك و سووكایه‌تی كردنه به هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر، كه ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامێكی زۆر مه‌ترسیداری بۆ ئه‌و لایه‌نه لێده‌كه‌وێته‌وه كه هه‌وڵده‌دا جیاوازیه‌كانی هه‌ولێر سه‌ركوتبكات ...!!!
ئه‌و ته‌نگژه سیاسیانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كوردستان رووده‌ده‌ن ، هه‌ولێر وه‌ك دایكی شاره‌كانی تری كوردستان و هه‌ولێریه‌كان وه‌ك خه‌مخۆرو دڵسۆزی شاره‌كانی تر ئازار ده‌دات ،راسته هه‌ولێر بێده‌نگه، به‌ڵام هه‌ولێر له ناخه‌وه بۆ كوردستان ده‌گریه ، له ناخه‌وه بۆ سلێمانی ، گوڵی سووری تاجه‌گوڵینه‌ی شاره‌كانی تری كوردستان ده‌گریه، هه‌ولێر بێده‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه نیه ، كه شاری ترسنۆك و بێده‌نگانه،شاری بێهه‌ڵوێست و هه‌لپه‌رستانی كوردستانه ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌ركی هه‌ولێر گرانه ، ئه‌ركی هه‌ولێریه ئاشتیخوازه‌كان ، گرانه ... زۆر گرانه ، بێده‌نگی ئه‌وان له كاتی ئێستادا نیشانه‌ی ترسنۆكی نیه ، بێده‌نگی ئه‌وان نیشانه‌ی تووڕه‌ییه ، نیشانه‌ی تووڕه‌ییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه ، بێده‌نگی ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه نیه ، كه هه‌لپه‌رست و كۆنه به‌عسی و كورد كوژه‌كانی پێشوو ئێستا به ناوی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه سووكایه‌تی پێده‌كه‌ن ، خۆڕاگری و بێده‌نگی هه‌ولێر ، له ترسی ئه‌وه‌یه نه‌بادا گیانی پێشمه‌رگه‌یكی راسته‌قینه‌ی كوردستان به‌هه‌ده‌ر بدرێت ، دان به خۆداگرتنی ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نایانه‌وێ منداڵێكی تر هه‌تیو بكه‌وێ و دایكێكی تر جگه‌ری بسووتێ ،نایه‌وێ ئه‌وه‌ی بنیاتنراوه بڕووخێنرێ ...
هه‌ولێر ته‌نیا شاری ئه‌و كه‌سانه نیه،كه به مۆنیكاو ئۆتۆمۆبیله گرانبه‌هاكانیان ، به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه بسووڕینه‌وه فیكه بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر لێبده‌ن و سووكایه‌تی پێبكه‌ن ، هه‌ولێر هی ئه‌و كه‌سانه‌شه كه شه‌و به سكی برسی رۆژ ده‌كه‌نه‌وه ، هه‌ولێر هی ئه‌و كه‌سانه‌شه ، كه به‌هۆی كوردایه‌تیه‌وه ماڵ‌وێران بوون و ئێستاش ماڵویرانكه‌ره‌كانیان سووكایه‌تیان پێده‌كه‌ن ... هه‌ولێر هی ئه‌و منداله پێشمه‌رگه راسته‌قینه بێكه‌سانه‌شه ، كه ناتوانن ئه‌ركی خوێندنێكی ئاسایی به‌رێوه به‌رن، له كاتێكدا منداڵی بكوژه‌كانی باوكیان له باشترین خوێندنگاكان ده‌خوێنن ، دڵنیابن كه ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێك ئاماده‌بن به ئۆتۆمۆبیله‌كانیان فیكه بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر لێبده‌ن ، ئه‌وا هه‌زاران هه‌زار ئاماده‌ن به پێخاوسی بێنه سه‌رشه‌قامه‌كانی هه‌ولێر !
هه‌ولێر ده‌گریه ، هه‌ولێر بۆ كوڕه ئازا‌و رۆشنبیره راسته‌قینه‌كانی كوردستان له‌به‌رده‌ركی مه‌یدانی ئازادی سلێمانی ده‌گریێ ، هه‌ولێر بۆ رێژوان و وه‌ستا عه‌لی باوكی رێژوان ، بۆ باوكی سووركێو بۆ پۆایسه شه‌هیده‌كان ده‌گریه ، هه‌ولێر له‌گه‌ڵ زمناكۆ ده‌قیژێنێ ، هه‌ولێر له‌گه‌ڵ زمناكۆ هاوار ده‌كا...
تكا ده‌كه‌م له‌وه زیاتر گاڵته به هه‌ستی هه‌ولێریه‌كان مه‌كه‌ن ، تكا ده‌كه‌م سووكایه‌تی به هه‌ستی هه‌ولێریه‌كان مه‌كه‌ن ، ئه‌و سووكایه‌تی كردنه له دیكتاتۆر‌و بێچووله دیكتاتۆره‌كانی عیراقیش قبووڵ نه‌كراوه،هه‌ولێر ده‌گریه ، هه‌ولێر بۆ سلێمانی ده‌گریه ، هه‌ولێر بۆ خۆی ده‌گریه ، هه‌ولێر بۆ رۆشنبیره نارۆشنبیره‌كانی خۆی ده‌گریه ، هه‌ولێر بۆ ئه‌كادیمیه نه‌زانه‌كانی خۆی ده‌گریه ، هه‌ولێر بۆ گه‌نجه له خۆ بووردوو ئازاكانی خۆی ده‌گریه ، هه‌ولێر بۆ هه‌موو كوردستان ده‌گریه...
تكا ده‌كه‌م له‌وه زیاتر سووكایه‌تی به هه‌ولێر مه‌كه‌ن، تكا ده‌كه‌م هه‌ولێر تووڕه‌یه ، تووڕه‌یی تا سه‌ری كه‌پوی هه‌ولێر هاتوه ، هه‌ولێر بۆ سلێمانی ، شاری رۆشنبیران تووڕه‌یه ، هه‌ولێر بۆ كه‌ركووكی له‌ده‌ستدراوو تووڕه‌یه ، هه‌ولێر بۆ هه‌موو كوردستانی گه‌وره‌یه تووڕه‌یه ، تكاتان لێده‌كه‌م سووكایه‌تی به تووڕه‌یی هه‌ولێر مه‌كه‌ن ، چونكه ئێواره‌ی 10 ئازاری 1991، به‌عسیش هه‌ولێری تووڕه كرد ، به‌ڵام له 11 ئازادا به‌عس له‌به‌ر ته‌قه‌ی ته‌نه‌كه ژه‌نگاویه‌كانی هه‌ولێر رایده‌كرد ، به‌عس له‌به‌ر پێكه‌نینی منداڵه چاوگه‌شه‌كانی هه‌ولێر رایده‌كرد ، به‌عس له‌به‌ر نه‌عره‌ته‌ی ئازادی شێره كوڕانی ده‌شتی هه‌ولێر رایده‌كرد ،به‌عس له‌به‌ر هه‌لهه‌ی ئافره‌تی هه‌ولێر رایده‌كرد ، به‌عس له‌به‌رده‌م پلووكه به‌ردی منداڵه وردكه‌ی هه‌ولێر رایده‌كرد...
تكا ده‌كه‌م هه‌ولێر له‌وه زیاتر تووڕه مه‌كه‌ن ، چیكڵدانه‌ی هه‌ولێریه‌كان جێگه‌ی هیچ درۆیه‌كی تری تیا نابێته‌وه ، مێشكی هه‌ولێریه‌كان توانای گوێگرتنی به‌ڵێنی گه‌وره‌ی نه‌ماوه ، چاوی هه‌ولێریه‌كان توانای بیینینی سیناریۆ ستۆك و سوواوه‌كانی نه‌ماوه... بۆیه تكا لێده‌كه‌ین بگۆڕین ، گۆڕانكاری له خۆتانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن ، كوردستان مه‌كه‌نه قوربانی خۆتان ، باخه‌ڵی خۆتان هه‌ڵته‌كێنن و ئه‌و پارانه‌ی به حه‌رامی قوتتان داوه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌ڵك ، چونكه تووڕه‌یی هه‌ولێر تووڕه‌ییه‌كی ئاسایی نیه ، تووڕه‌یی هه‌ولێر له دواجاردا بواری ئه‌وه‌ی بۆ نامێنێته‌وه بتانگۆڕی َ ، تووڕه‌یی هه‌ولێر تووڕتان هه‌ڵده‌دا ، بۆیه له‌وه زیاتر هه‌ولێر تووڕه مه‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م نه‌عره‌ته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناعه‌داله‌تیه‌كانتان له سلێمانی به‌رز بوه‌وه ، ئه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاوی گۆڕانكاریه‌كان ده‌بێت ، له واقعدا ده‌بێت له هه‌ولێر ده‌ست پێبكات ، چونكه هه‌ولێر تووڕه‌یه ، هه‌ولێر چیكڵدانه‌ی زۆر بچووك بۆته‌وه ،هه‌ولێر چیتر به‌رگه‌ی درۆكانی نه‌ماوه ، هه‌ولێر تووڕه‌یه ، هه‌ولێر زۆر زۆر تووڕه‌یه ، كه‌س له شه‌پۆڵی تووڕه‌یی هه‌ولێریه‌كان مه‌له‌ی پێناكرێت .بگۆڕێن ... تاكه رێگا بۆ پێشكه‌وتن گۆڕانكاریه ، تاكه چاره‌سه‌ری گۆڕانكاریه ، گۆماوه‌كه بۆگه‌ن بوه ، ده‌بێت ئاوه‌كه‌ی بگۆڕدرێت ، تاكه رێگا له‌به‌رده‌متان گۆڕانكاری راسته‌قینه‌و بنه‌ڕه‌تیه ، ئه‌گینا دواتر ... هه‌ولێر تووڕتان هه‌ڵده‌دات ...
له‌سایتی ئاوێنه وه‌رگیراوه.
2622011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست