موچه‌ی په‌رله‌مانتارێك به‌قه‌د موچه‌ی 250 كه‌مئه‌ندامه
Thursday, 09/04/2009, 12:00
1696 بینراوە
موچه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كه به‌م دواییانه بۆ هه‌ریه‌كه‌یان زیادكرا، موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان به‌قه‌د موچه‌ی 250 كه‌مئه‌ندام به‌رزبوه‌وه، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانیش ئه‌وه به ناعه‌داله‌تی ناوده‌بات.
له‌دوای زیادكردنی موچه‌ی وه‌زیره‌كان، په‌رله‌مانی كوردستان موچه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له 4ملیۆن دیناره‌وه بۆ حه‌وت ملیۆن‌و 500 هه‌زار دینار زیادكرد. له‌كاتێكدا كه‌مئه‌ندامانی كوردستان زیاتر 11 جار داوایان له‌په‌رله‌مان حكومه‌ت كردووه، ئه‌و یارمه‌تیه مانگانه‌یه‌ی كه‌پێیان ده‌درێت‌و 30 هه‌زاره زیاد بكرێت.
سامان حسین سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی زیادكردنی موچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ناعه‌داله‌تیه‌كی گه‌وره‌یه، له‌كاتێكدا ئێمه‌ی كه‌مئه‌ندامان مانگانه ته‌نها 30 هه‌زار وه‌رده‌گرین، ئایا هیچ كه‌سێك ده‌توانێت مانگێك به 30 هه‌زار بگوزه‌رێنێت.
سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامان رایگه‌یاند زیاد له 11 جار داواكاری‌و یاداشت‌و به‌یاننامه‌یان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، بۆ زیادكردنی موچه‌كه‌یان، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه.
بۆ زیادكردنی موچه‌كه‌یان كه‌مئه‌ندامان، پێشتر خۆپیشاندان و مانگرتنیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام موچكه‌یان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان وتی‌ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌مان زیاد نه‌كه‌ن، ئه‌وا هه‌ڵوێستی تایبه‌تمان ده‌بێت.
نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌مئه‌مدام له‌كوردستاندا هه‌یه. كه حكومه‌ت مانگانه ته‌نها 30 هه‌زار دینار هاوكارییان ده‌كات.