کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

پارتەکان و رووناکبیران

Saturday, 12/12/2020, 11:10

262 بینراوە


کورد ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر گۆشت بۆگه‌نی کرد خوێی پێوه‌ ده‌که‌یت، ئەی ئه‌گه‌ر خوێ خۆی بۆگه‌نی کرد چی لێده‌که‌یت؟ گرفتی کورد ئه‌مڕۆ گۆشته‌که‌ نییه‌، بەڵکو خوێکەیە‌.کێشه‌که‌ سیاسیی نییه‌ فه‌لسه‌فییه‌.
ئه‌وه‌ی پارته‌کان کردوویانە، رووناکبیرانیش دەیکەن، گرفتەکە تەنیا ئەم دوانەش نیین، بەڵکو ئەوەیە کە ئێمە خۆمان کێین و لە کوێی خراپەکاریی و ناهەقییەکانی ئەوانداین، هەروەها‌ ئەوەشیانە کە ئەوانەی رەخنە دەگرن خۆیان کێن؟
روناکبیرانی کورد به‌گشتی، بۆ سه‌رداره‌کانیان، ده‌ستی چه‌پی ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانیین. مێژووی ژێرکه‌وتنی کورد ته‌نها پارته‌کانی دروست نه‌کردووه‌، روناکبیرانیش له‌گه‌ڵیدا هاوبەشە‌ . هه‌ردوو ده‌سته‌که‌، کاربه‌ده‌ستان و روناکبیران، ره‌گیان له‌ هه‌مان له‌شی کولتوورییه‌وه‌ وەرگرتووە، کە ئەم رۆژەیان بۆ کورد خوڵقاندووە..
با تەنیا نەفرەت لە سیاسیی و بەرپرسەکان نەکەیەن، بەڵکو لەو قەڵەمەشی بکەین کە بۆ دەسەڵات دەنووسێت و لایەنگیری دەکات.