کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایە زۆر وریا بن لە رێکخراوی رەگەزپەرستی تورکی (گولەن)

Friday, 08/08/2014, 12:00


هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، زۆر ئاگاداربن كاتێ وه‌رگێڕی زمانی توركی وه‌رده‌گرن دڵنیابن له‌وه‌ی سه‌ربه‌ رێكخراوی گوله‌نی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك نه‌بن. چونكه‌ ڕیكخراوی گوله‌ن له‌ ئێستادا له‌ ڕێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان بۆ ده‌كه‌ن دزه‌ ده‌كاته‌ ناو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كوردستانه‌وه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕێكخراوی گوله‌ن و نه‌ته‌وه‌ په‌رستیتورك كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن توركه‌ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانه‌وه‌ هه‌واڵ و نوسینیان بۆ ئاماده‌ ده‌كرێت و داوایان لێ ده‌كرێت له‌و ده‌زگایه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن بڵاو بكرێنه‌وه‌. چونكه‌ وه‌ك ئاشكرایه‌ ڕێكخراوی گوله‌ن خاوه‌نی ده‌یان قوتابخانه‌یه‌ كه‌ منداڵانی كورد به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر تیایاندا ده‌خوێنن و فێری زمانی توركی ده‌بن، گوله‌نیه‌كان له‌و قوتابیانه‌دا كه‌سانێك هه‌ڵده‌بژێرن و غه‌سلی مێشكیان بۆ ده‌كه‌ن وه‌ك ئاله‌تێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن.
زۆر نمونه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌. چه‌ند مانگێك پیش ئێستا توركه‌كان نوسینێكیان ئاڕاسته‌ی ده‌زگای خه‌ندان كرد، له‌ ڕێی وه‌رگێره‌كانیانه‌وه‌ كاری وه‌رگێڕی بۆ كراو وه‌ك ئه‌وه‌ی توركه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌كان ویستیان خه‌ندان بڵاوی كرده‌وه‌. له‌ ناو خه‌نداندا زۆر به‌ئاشكرا ده‌ستی گوله‌نیه‌كان دیاره‌ بابه‌ته‌كانیان بۆ ده‌كرێته‌ كوردی و بۆیان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ناو نوسه‌ری ڕووداو ڕێبوار كه‌ریم، كتێبێكی ده‌ستنوسی توركه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌كان وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و به‌ناوی خۆیه‌وه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌، سه‌رتاپای ئه‌و كتێبه‌ی ڕیبوار هه‌ڵدانه‌ به‌ شانی گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی و جوان كردنیان له‌به‌رچاوی كوردی سته‌مدیده‌ی هه‌میشه‌ چه‌وساوه‌ تا بكه‌ونه‌ دوای ئه‌و ڕێكخراوه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌ی كه‌ خۆی به‌ مرۆڤ دۆست ناساندووه‌، به‌ڵام كاری ئه‌م ڕێكخراوه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌ توركه‌و كار كردنه‌ له‌سه‌ر مێشكی تاكی كورد تا خۆشه‌ویستی نیشتمان و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان له‌به‌رچاو كه‌م بكاته‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا فه‌تحوڵا گوله‌ن، سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی گوله‌ن به‌ كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری سه‌رده‌م و ڕابه‌ری هاوچه‌رغی ئیسلام بناسن.
له‌ ڕاستیدا ڕێكخراوی گوله‌ن ئاینی ئیسلام بۆ خۆڵ كردنه‌ چاوی كورد و گه‌لانی تر به‌كارده‌هێنێت. بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی خۆی، كه‌ له‌ناوبردنی هه‌موو بیرێكی شۆڕشگێڕی و بزوتنه‌وه‌یه‌كی كوردیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا. له‌م قۆناغه‌ی ئیستادا ته‌واو دژی پرۆسه‌ی ئاشتین له‌ توركیادا و هه‌موو دیدارێك له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و خه‌ڵكی له‌ دژی هانده‌ده‌ن. ده‌یانه‌وێت ئه‌و بارگرژیه‌ی پێشتر هه‌بوو كه‌ رۆژانه‌ پێكدادان هه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه‌ و كورد هه‌میشه‌ له‌ناو خوێندا بژی.
له‌ناوخۆی توركیا دژی هه‌موو پارته‌ سیاسیه‌ كوردیه‌كان كارده‌كه‌ن و به‌ تیرۆرست ناویان ده‌به‌ن، به‌رده‌وام خه‌ڵكیان له‌ دژ هانده‌ده‌ن تا به‌چاوی سوكه‌وه‌ ته‌ماشایان بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیاندا ته‌له‌فزیۆن،ڕادیۆ،ڕۆژنامه‌ ... هتد به‌رده‌وام له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی كوردی و كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی ده‌نوسن به‌ شێوه‌یه‌ك سوكیان بكه‌ن له‌به‌رچاوی خه‌ڵكیدا.
له‌ باشووری كوردستان ڕێكخراوی گوله‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌یان قوتابخانه‌، ناوه‌ندی زمان، كۆمپانیای بازرگانیه‌، خاوه‌نی ده‌زگایه‌كی چاپ و په‌خشن به‌ناوی كانی عیرفان ته‌نها كتێب له‌سه‌ر گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ده‌وران‌ له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ڕادیۆیه‌ توركێكی نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌ كه‌ قوتابی فه‌تحوڵا گوله‌ن و ڕاسته‌وخۆ له‌وه‌وه‌ فه‌رمان وه‌رده‌گرێ، جێگره‌كه‌ی كه‌سێكی توركمانه‌ به‌ بیری نه‌ته‌وه‌ په‌رستی تورك. كاری ئه‌م ڕادیۆیه‌ كۆكردنه‌وه‌ و ڕاكێشانی خه‌ڵكه‌ و ئاڕاسته‌ كردنیانه‌ به‌و جۆره‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ فه‌رمانیان پێ ده‌كات. له‌كاتێكدا ڕێكخراوی گوله‌ن بانگه‌شه‌ی هه‌ڵگری بنه‌ماكانی ئیسلام ده‌كه‌ن و خۆیان وه‌ك بانگه‌واز ده‌ناسێنن زۆربه‌ی كاتی به‌رنامه‌كانی ئه‌و ڕادیۆیه‌ گۆرانیه‌ ته‌نها بۆ ڕأكێشانی خه‌ڵكی پاشان هه‌واڵیان به‌زمانه‌كانی كوردی و توركی هه‌یه‌، كه‌ هه‌واڵی توركیه‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ په‌خش كردنی ڕادیۆیه‌كی خۆیانه‌ له‌ توركیا. واتا هه‌مان سیاسه‌ت كه‌ له‌ توركیا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
تكامان وایه‌ له‌ خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان خۆیان به‌دوور بگرن له‌م ڕێكخراوه‌، چونكه‌ كاریان سیخوڕی و دروست كردنی تۆڕی سیخوڕی و كاردنه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی تورك له‌ كوردستاندا.
وه‌ك ئاشكرایه‌ خه‌لكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنێت، سه‌ره‌تا ئه‌م ڕێكخراوه‌ به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی حه‌رام كردبوو تا شوێن كه‌وتوانی له‌ خه‌ڵكانی تره‌وه‌ ڕاستی ڕێكخراوه‌كه‌یان بۆ ده‌رنه‌كه‌وێت، به‌ڵام كه‌ زانیان ناتوانن به‌ر به‌ ڕاستیه‌كان بگرن، ئیستا تۆڕێكی به‌رفراوانیان له‌ناو خۆیاندا دروست كردووه‌ له‌ قوتابیی و مامۆستایانی قوتابخانه‌كان رۆژانه‌ و به‌ به‌رده‌وامی چاودێری ته‌له‌فزیۆنه‌كان، ڕادیۆ و رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ركاتێ بابه‌تێكیان له‌سه‌ر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، ڕاسته‌وخۆ یه‌كتر ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌په‌رچی ده‌ده‌نه‌وه‌. ئێمه‌ ناوی هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌مان لایه‌ كه‌ كاریان بۆ ده‌كه‌ن له‌ كاتی پێویستدا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە