تۆنی بڵێر، سه‌فه‌رێک - به‌شی 6
Thursday, 06/12/2012, 12:00
تۆنی بلێر ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌فته‌ی پێش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ له 19/3/2003 ناڕه‌حه‌تترین ماوه‌ی ژیانم بووه له ماوه‌ی 10 ساڵی کاری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیادا. له‌م ماوه‌دا لێژنه‌ی پشکنین ولێکۆڵینه‌وه‌ی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی سه‌ددام گه‌ڕابوونه‌وه بۆ عێراق و ڕاپۆرتی نوێ هه‌بوو، به‌لام ڕاپۆرته‌کان به‌پێی پێویست ڕوون و ئاشکرا نه‌بوون. یه‌کێک له‌و ڕاپۆرتانه‌ی ڕاپۆرتی هانس بلیکس له به‌رواری 27/1 دا بوو، له‌وتارێکی بلیکس بۆ ده‌زگای نهتهوهیهکگرتووهنا له 9/1 /2003 دا باسی ئه‌وه‌ی کرد، ئه‌و ڕاپۆرته‌ی که لیژنه‌ی پشکنین نوسیویانه هه‌موو شتێکی پێویست به‌ته‌واوی ده‌رناخا و ڕاپۆرته‌که ته‌واونیه.
له ڕاپۆرتی مانگی 11 ی ساڵی 2002 دا قه‌راری ده‌زگای نه‌ته‌وه یکگرتووه‌کان بهسهددامیان ده‌وت ده‌بێ په‌یڕه‌وی فه‌رمانی 'ی‌و ئێن' بکا به بێ هیچ ڕێگری و کێشه دروستکردن، هه‌رله قه‌راری ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی ژماره 687 ساڵی 1991 قه‌رار وابوو که سه‌ددام به بێ هیچ ڕێگریه‌ک ده‌بێ ئه‌م قه‌رارانه جێ به‌جێ بکا و هاوکاری ئاسانکاری ئه‌م لیژنهیهبکا.
له‌باره‌ی باسی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی کیمیاویه‌وه باس ده‌کاو ده‌ڵێت: غازی نێرڤ (ئه‌عساب) یه‌کێکه له کوشنده‌ترین چه‌کی کیمیاوی که هه‌تا ئێستا دورستکرابێ، له‌باره‌ی ئه‌م چه‌که‌وه حکومه‌تی عێراق ده‌یانووت، زۆر که‌م له‌م چه‌که دروستکراوه و ته‌نها چه‌ند ته‌نێک وکوالیتی خراپه و هه‌رگیز عێراق ئه‌م چه‌که‌ی به‌کار نه هێناوه، و ئه و به‌شه‌ی مایه‌وه دوای شه‌ڕی که‌نداوی ساڵی 1991 هه‌موو له‌ناوبراوه. لیژنه‌ی چاودێریکردن و زانیاری ئه‌م ووتانه‌ی حکومه‌تی عێراقی به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه، چونکه زانیاری له‌باره‌ی هه‌وڵدان و کارکردنی حکومه‌تی عێراقیان وه ده‌ست هێنابوو که به‌رده‌وام هه‌وڵیانده‌دا بۆ به‌رهه‌م هێنان و وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌م جۆره چه‌که، هه‌روه‌ها ئاگایان لێ بوو که‌ڕاده‌ی هه‌بوونی ئه‌م چه‌که له‌و ڕاده‌یه زیاتر بوو که خۆیان باسیان ده‌کرد، و زانیاری هه‌بوو که ئه‌م چه‌کی کیمیاویه یان به‌کارهێناوه.
له‌باره‌ی ئه‌و نوسراوانه‌ی که له‌ده‌زگای هێزی هه‌وایی عێراقه‌وه که ده‌ستی لایه‌نی هاوپه‌یمان که‌وتبوو و له‌وێ پارێزراوبوو له‌ساڵی 1998 دا ،و به‌ده‌ستی کارمه‌ندی عێرقی ئه‌م ده‌زگایه ئه‌م نوسراوانه گه‌یه‌نراوه‌ته ده‌ست لایه‌نی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان، و باسی مه‌سره‌فی دروستکردنی بۆمبای کیمیاوی ده‌که‌ن که به‌کارهێنراوه له شه‌ڕی ئێران‌دا. له‌م نوسراوه‌دا ده‌ڵێت: 13000 بۆمبای کیمیاوی به‌کارهێنراوه له لایه‌ن هێزی هه‌وایی عێراقه‌وه له‌نێوان ساڵی 1983 هه‌تا ساڵی 1988 له‌کاتێکدا عێراق خۆی ده‌ڵێت 19.500 بۆمبا به‌کارهێنراوه، جیاوازی نێوان ئه‌م 2 ژماره‌یه 6500 بۆمبایه‌وه لێکۆڵینه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خا که له‌نێوان ئه‌م 2 ژماره‌دا هه‌زار ته‌ن دیارنیه. هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی قه‌پاغی به‌کارهێنانی بۆمبای کیمیاوی قه‌باره‌ی هه‌ریه‌کی 122 میلمه بۆساروخی کیمیاوی له مه‌خزه‌نێکدا 170 کیلۆمه‌تر خواروی ڕۆژئاوای به‌غداد دۆزرانه‌وه و باسی ئه‌م هه‌واڵه له میدیادا بلاوبووه‌وه. ئه‌م شوێنه تازه‌بوو، وله‌وه‌ی ده‌کرد له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی یه‌دا به‌یاسا نه‌ده‌بوو سه‌ددام ئه‌م چه‌کانه‌ی هه‌بێ و له‌به‌رئه‌وه گوازرابوونه‌وه بۆ ئه‌م شوێنه بۆشاردنه‌وه.
حکومه‌تی عێراق ده‌یانووت ئه‌و چه‌کانه له بیرچووبوون له‌و جێگایه‌دا که له‌گه‌ڵ 2000 ساروخی تردا له دوای شه‌ڕی که‌نداوی 1991 ماونه‌ته‌وه. ئه‌م چه‌کانه له‌ماوه‌یه‌کدا دۆزرانه‌وه که ڕژێمی سه‌ددام ده‌یانووت له‌و جۆره چه‌کانه‌مان له‌ناوبردووه‌و نه‌ماون، له‌و ماوه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌کی تریان دانا بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بوونی ئه و چه‌کانه، هه‌تا له پاش ئه‌م ڕووداوه 4 ساروخی تری کیمیاویان له ئۆردوگای تاجی له به‌غداد دۆزیه‌وه. هه‌رله‌م ماوه‌دا لیژنه‌ی پشکنین و گه‌ڕان هه‌ندێکی تر له ماده‌ی کیمیاوی سایۆدیگلیکۆل که بۆ دروستکردنی ماستهرد غاز به‌کارده‌هێنرێ دۆزرانه‌وه.
چه‌کی بایۆلۆجی:
عێراق ئه‌وه‌ی ده‌رخست که ڕاده‌ی 8500 لیتر ماده‌ی ئه‌نسراکسی به‌رهه‌م هێناوه، و هه‌روه‌ها ووتیان که له هاوینی سالی 1991 هه‌مووی له ناوبردووه به‌لام هێچ ئاساری ئه‌وه‌یان نیشان لیژنه‌ی پشکنین نه‌داوه که چۆن ئه‌و ماده‌یه‌یان لهناوبهردووه چیان لێکردووه. هه‌روه‌ها زانراوه که عێراق زیاتر له‌وه‌ی که خۆیان ده‌ڵێن ماده‌ی ئهنسراکسیان دروستکردووه و له‌وانه بوو هێشتا ئه‌م چه‌که‌یان هه‌بێت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ماده‌ی به‌کتریای خۆدروستکهری میدیا، که جۆرێکه له کاڵای خاوبۆ دروستکردنی چه‌کی بایۆلۆجی، عێراق 650 کیلۆی له‌م ماده‌یه‌ی بووه که له‌کاتی هێنانیدا بۆ عێراق پێی زانراوه ، و باسی ئه‌مه خراوه‌ته به‌رده‌ست لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌مانگی 2ی ساڵی 1999 دا وه‌ک به‌شێک له ئاشکرابوونی ڕاپۆرتی 7/12/ 2002 که ناسراوه به نوسخه‌ی ڕاپۆرتی 'ئامۆریهم پانێڵ' و له ڕاپۆرته‌که‌دا ناوی ئه‌م ماده‌یه نه‌براوه. لابردنی باسی ئه‌م ماده‌یه له‌وانه‌یه به ویستی خۆیان بووبێ چوونکه لاپه‌ڕه‌کانی جارێکی تر ژماره‌یان بۆ دانراوه، به‌لام له ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا باسی لابردنی ئه‌م ماده‌یه نه‌کراوه، ئه‌م جۆره چه‌کی کوشنده‌یه که پێکهاتووه له 5000 لیتری خه‌ست له‌ماده‌ی ئه‌نسراکس.
ساروخه‌کان:
ئه‌م کێشه‌یه مابووه‌وه بۆپرسیارکردن ئه‌گه‌ر عێراق دوای شه‌ڕی که‌ندا وهیچ له جۆری ساروخی سکادی مابوو یاننا. هه‌روه‌ک زانرابوو که چه‌ندین جۆر هه‌وڵی لێکۆڵینه‌وه بۆ دروستکردنی جۆرێک له ساروخ له ماوه‌ی 4 ساڵی پێشوودا درابوو، و به‌هۆی لیژنه‌ی پشکنینه‌وه هه‌وڵمان ده‌دا که زانیاری زیاترمان ده‌سکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاگاداربین له‌باره‌ی ئه‌م چه‌کانه‌وه، له‌نێو ئه‌م هه‌وڵانه‌دا 2 جۆر پرۆژه هاتنه کایه‌وه، یه‌کێک له‌م جۆره ساروخانه که سوته‌مه‌نیه‌که‌ی شله‌مه‌نی بوو به‌ناوی ساروخی سموود2 وجۆرهکهی تر جۆری سوته‌مه‌نی ڕه‌ق به‌ناوی ساروخی الفتاح، ئه‌م 2 جۆره ساروخه تاقیکراونه‌ته‌وه بۆ به‌کارهێنان له ماوه‌ی 150 کیلۆمهترا و هه‌ر له‌م کاره‌یاندا ماوه‌ی دوورهاوێژی جۆری سمود 2 زیادکرد بۆ ماوه‌ی دووری 183 کیلۆمه‌تر و الفتاح بۆ ماوه‌ی دووری 161 کیلۆمه‌تر و هه‌ندێ له‌م ساروخانه درابوون به جه‌یشی عێراق.
ئه‌ستورایی ساروخی سمودا گۆڕانی تری تیا کرابوو ئه‌ستوری زیاد کرابوو بۆ 760 ملیم، ئه‌م گۆڕانه کرابوو هه‌رچه‌ند نامه‌ی لیژنه‌ی پشکنینی چه‌ک بۆ سه‌رکردایه‌تی عێراق که سنوری ئه‌ستورکردنی ئه‌م جۆره ساروخه له 600 میلم زیاتر نه‌بێت. هه‌رچه‌ند ڕاده‌ی دوورهاوێشتنی ئه‌م ساروخانه دانرابوون که له دووری 150 کیلۆمه‌تر زیاتر نه‌ڕوا. هه‌روه‌ها لیژنه‌ی چاودێری و پشکنین ڕژیمی عێراقیان ئاگادارکرد که تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌م ساروخانه بوه‌ستێنێ.
له‌یه‌کێک له‌و کاری پشکنینه‌دا له‌ماڵی یه‌کێک له زاناکانا له‌کاری چه‌ک دروستکردنی عێراقدا کۆمه‌ڵکێک نوسراو دۆزرانه‌وه که‌پێکهاتبوو له 3000 لاپه‌ڕه وزۆربه‌ی ئه‌م نوسراوانه په‌یوه‌ندبوون به زانیاری به‌کارهێنانی 'له‌یزه‌ر' بۆ دروستکردن و ئاماده‌کردنی یۆرانیۆم بۆ چه‌کی نه‌وه‌وی، ئه‌م نوسراوانه ئاماده‌کرابوون بۆ بلاوکردنه‌وه بۆ هه‌ندێ له خه‌لکان که کاریان ده‌کرد له‌م بواره‌دا، به‌لام داموده‌زگای حکومه‌تی عێراق ڕازی نه‌بوو به‌م هه‌واڵه‌و ده‌یانووت کارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگایانه له‌وانه‌یه خۆیان نوسخه ی خۆیان بردبێته ماڵه‌وه.
بۆمه‌به‌ستی لێکۆڵینهوهوگهڕان به‌شوێن چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌م لیژنه‌یه داوای ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌م بواره‌دا کاریان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ل بکرێ، لیژنه‌که زانیاری ئه‌وه‌یان هه‌بوو که 3500 که‌س له‌م بواره‌دا کاریان کردووه، به‌لام ڕژێم ته‌نها ناوی 400 که‌سی داوه، به‌پێی قه‌راری 'یوئێن' ی ژماره 1441 ده‌بوو هه‌موو ناوه‌کان بدا به لیژنه‌که بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاریان لێ بکاو بزانن له‌کوێ کارده‌که‌ن. زۆر له زانیاریه‌کان به هۆی قسه‌کردن و به‌یه‌کگه‌شتن له‌و که‌سانه بوون که له‌م بواره‌دا کاریان کردبوو، به‌لام ڕژێم هه‌میشه کێشه‌ی دروست ده‌کرد بۆ لیژنه‌که‌و بواری ته‌واویان نه‌ده‌دا ئه‌م کاره بکرێ. زۆربه‌ی ئه‌و بینینانه‌ش به‌چاودێری خه‌لکانی ده‌زگای نهێنی ڕژێمه‌وه ده‌کرا بۆ چاودێریکردن هه‌ڕه‌شه لهوکهسانهدهکرا که پرسیاریان لێ ده‌کرا.
له‌م ماوه‌دا که به‌ره‌و نزیکبوونه‌وه‌ی ده‌ست پێکردنی شه‌ڕ ده‌چووین به‌رده‌وام هیواداربووین که قه‌رارێکی تری ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێویست بوو به‌ڵام قه‌راری 1441 له‌وانه‌بوو به‌س نه‌بێ بۆ لابردنی ڕژێمی سه‌ددام به زۆری شه‌ڕ، ئه‌مه کێشه‌یه‌کی یاسایی بوو له‌باره‌ی قهرارهکهوه، هه‌رچه‌ند ئه‌وه ئاشکرابوو که یاسا‌و ڕامیاری له‌یه‌کتر ئاڵاون. ئه‌گه‌ر خه‌لک ڕازی نه‌بوون به ده‌ستپێکردنی شهر قه‌رارێکی تری 'ی‌و ئێن' پێویست بوو بۆ یاسایی کردنی ڕۆشتن بۆ شه‌ڕ. به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕازی بوونایه به لابردنی سه‌ددام له‌سه‌ر حوکم ئیتر قه‌راری تر پێویست نه‌بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌م ویستی ڕازی بوونه ببوایه که‌وتبووه سه‌ر سه‌ره‌ک کۆماری فه‌ره‌نسی شیراک و سه‌رۆکی ڕووسی پوتین که ڕازی بن ویا هیچ نه‌بێ دژایه‌تی نه‌که‌ن.
له‌م وه‌زعه‌دا سه‌رکردایه‌تی به‌ریتانیا پێویستی به ڕاوێژکردن بوو له‌گه‌ڵ لێپرسراوی یاسایی به‌ریتانی' پیته‌ر گۆلدسمیس'، باسی ئه‌م وه‌زعه به‌ته‌واوی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رکرا له لێکۆڵینه‌وه‌ی 'چیلکۆت ئینکوایهری' به‌لام له ووردی ئه‌م کاری لێکۆڵینه‌وه‌دا له‌وه‌ی ده‌کرد که نیشانیدهن که چوون بۆشه‌ڕی عێراق دژی یاسای به‌ریتانیا بوو، ئه‌م زانایاری یاسایی یه له بنه‌ڕه‌تدا دژی یاسا بوو به‌لام وه‌ک له میدیادا باسده‌کرا جه‌ختی حکومه‌تی به‌ریتانی خراوه‌ته‌سه‌ری که بڵێ چوون بۆشه‌ڕ یاسایی یه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی. له‌به‌رئه‌م گوومانکردنه ده‌بوو لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین له قه‌راره‌کانی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که پێش ئه‌م ماوه‌یه ده‌رچوون له‌باره‌ی ئه‌م وه‌زعه‌وه. بۆنموونه قه‌راری 678 که ده‌ڵێت:
'ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن، به‌کارهێنانی هه‌موو کارێکی پێویست بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م قهرارانهو چه‌سپاندنی قهرارای 660 ی ساڵی 1990 بۆ پارێزگاری ئاشتی له ناوچه‌که‌دا.'
به‌زۆری چه‌سپاندنی ئه‌م قه‌رارانه ده‌بوو به‌زۆر ئه‌گه‌ر پێویست بکا به‌شه‌ر سه‌ددام چهککرێ یا ناچارکرێ که په‌یڕه‌وی ئه‌م قه‌رارانه بکا، له‌به‌ر بوونی ئه‌م قه‌رارانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بواری ئه‌وه‌یان ده‌دا گه‌ر پێویست بێ به به‌کارهێنانی هێز و به‌زۆری شه‌ڕ سه‌ددام چهککرێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌ددام بۆ چه‌ندین جار په‌یڕه‌وی به‌جێهێنانی ئه‌م قهرارانهیان نه‌کرد و لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌رکرد، و له‌بۆ ئه‌وه زۆر پێویست بوو که قه‌رارێکی تری ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پێویست بوو. هه‌ندێ له وولاتان کۆمه‌کی خۆیان پهیوهندکردبوو به‌و قه‌راره‌وه، وه‌ک وولاتی که‌نه‌داو تورکیا‌و مه‌کسیک چه‌ندینی تر ئاماده‌نه‌بوون کۆمه‌کی بکه‌ن، به‌لام هه‌ندێ له‌و وولاتانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان له‌گه‌ل ئه‌مریکای سه‌رو کۆمه‌کیان ده‌کرد به‌بوون یا نه‌بوونی قه‌راری 'یوئێن'، به‌لام نه‌بوونی ئه‌م قه‌راره ده‌بووه هۆی ناڕه‌زایی زۆربه‌ی خه‌لکانی به‌ریتانی و میلله‌تانی جیهان. له‌م کاته‌دا وولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نزیکه‌ی 250000 سه‌ربازیان گه‌شتبوونه ناوچه‌که و لهوهیدهکرد ئاماده‌ی شه‌ڕبوون. به‌پێی قه‌راری ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که ئاخر فرسه‌تی ڕژێم بوو که په‌یڕه‌وی بکا یان به‌ره‌وڕووی شهڕببێتهوه، و ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پشکنین به‌پێی پێویست نه‌بوو که سه‌ددام په‌یڕه‌وی قه‌راره‌کان ده‌کا.
له‌به‌رواری 15/2/2003 دا خۆپیشاندانی یه‌ک ملیۆنی له له‌نده‌ن له‌دژ شه‌ڕی عێراق کرا، به‌لام وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: من به‌بێ وازهێنان ئاماده‌بووم بۆچوونی خۆم نیشانده‌م، هه‌رچۆن بێ هه‌ستی بێزاریمان له شه‌ڕ، خه‌لک نه‌ده‌بوو خۆیان بپارێزن له شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته، وام بیرده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ددام له‌سه‌ر حوکم بمێنێ چی ده‌بێ و له‌م کاته‌دا لهسکۆتلاند کۆبوونه‌وه‌ی به‌هاری حیزبی له‌یبه‌ر بوو، و له‌ووتارێکدا له‌م کۆنفرانسه‌دا تۆنی بڵێر ده‌ڵێت:
'که‌یسێکی ڕه‌وشتی دژی شه‌ڕ وه‌لامێکی ڕه‌وشتی ده‌وێت، ئه‌م ویسته‌ی له‌ناوبردنی ڕژێمی سه‌ددام که‌یسێکی ڕه‌وشتی یه، ئه‌مه بۆ ته‌نها ئه‌و هۆیه نیه که به‌پێی قه‌راری 'یوئێن' بۆ له‌نێوبردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی کاربکه‌ین، ئه‌مه هۆیه‌که به‌ئاشکرا نیشنمان ده‌دا بۆ ئه‌م کاره بکه‌ین؟ ده‌بێ ئه‌م کاره‌بکه‌ین به پێی ویستی به‌ئاگایی مه‌عقولیه‌ت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتا شه‌ڕ سه‌ئه‌نجامی کوشتن و له‌نێوبردنه و ئێمه ده‌بێ له‌گه‌ل ڕوودانی ئه‌م کاره‌ساته‌دا بژین که خه‌لک ده‌کوژرێ و بێ تاوان تیا ده‌چن، به‌لام هێشتا ده‌بێ به‌ره‌وڕووی داهاتووی ئه‌وه ببینه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌که به‌بێ چاره‌سه‌کردن بمێنێته‌وه و شهڕنهکهین چی ڕووده‌دا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامۆژگاریه پهیڕهویکم و وازبێنین له چه‌ککردنی سه‌ددام ئیتر شه‌ڕ نابێ، به‌لام سه‌دام به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر حوکم، زۆرله‌و خه‌لکانه‌ی خۆپیشاندان ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئێمه ڕقمان لهسهددامه، به‌لام داهاتوی داوای ئه‌وان که شهڕنهکهین ئه‌وه‌یه سه‌ددام له‌سه‌ر حوکم ده‌مێنێته‌وه، خه‌لکی عێراق له‌و وه‌زعه خراپه‌ی ئابووری عێراقدا بمێننه‌وه که تیایادهژین، هه‌زاره‌ها به‌ندی سیاسی و هه‌ڵواسین و به‌رده‌وام قه‌لاچۆکردنی شیعه‌و کورد که نزیکه‌ی 150000 ی لێ کوشتوون، 4 ملیۆن په‌ناهه‌نده‌و 350000 له‌وانه له به‌ریتانیان. '
له‌م ماوه‌دا دیاربوو که شهڕدهبێ و هه‌موو وولاتان ههندێکاین له گه‌ڵمان و هه‌ندێکیان نه‌یان ویست کۆمه‌کیمان بکه‌ن، له ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان5 ئه‌ندامی سه‌ره‌کی که مافی ڤیتۆیان هه‌یه‌و، 10 ئه‌ندامی تر که به‌سه‌ره وولاته‌کانی تر ده‌بن به ئه‌ندام و ده‌وری ده‌نگدانیان هه‌یه به‌لام ئه‌م 10 وولاته مافی ڤیتۆیان نیه، هۆی جیاوازی ئه‌م هه‌ڵوێسته جیاوازانه ئه‌وه بوو که ڕاپۆرته‌کانی لیژنه‌کانی لێکۆڵینه‌وه ته‌واو ڕوون و ئاشکرا نه‌بوون. له‌باره‌ی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی سه‌ددام و به‌رده‌وامی سه‌رپێچیکردنی قه‌راره‌کانی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، هه‌ڵوێستی ئهمرکیای سه‌رو له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که سه‌رپێچیکردنی قه‌راری 'ی‌و ئێن' ی مانگی 11 ی ساڵی 2002 شه‌ڕی دژی سه‌ددام یاسایی ده‌کا، چوونکه ئه‌وه ئاخر هه‌ڕه‌شه بووه بۆ په‌یڕه‌وی کردنی قه‌راره‌کانی 'ی‌و ئێن' یا سه‌پاندنی ئه‌و قه‌رارانه به‌زۆری شه‌ڕ و له‌نێوبردنی ڕژێم.
وه‌ک تۆنی بلێر خۆی له‌گه‌ڵ هانس بلیکس لێدوانی کردووه و باسی ناڕه‌حه‌تی توانای لیژنه‌ی لێکۆڵینهوهیانکردووه، چونکه لێکۆڵینه‌وه‌ی تهواونهدهکرا و ده‌بوو ئه‌و که‌سایه‌تیانه که له‌و بواره‌دا کاریانکردووه بهێنرینه ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ لێپرسینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه، وه‌ک هانس بلیکس له‌وه‌لامدا ده‌ڵێت، ئه‌وه گونجاو نیه چونکه ژیانی که‌س و کار‌و خیزانیان ده‌که‌ونه مه‌ترسیه‌وه. تۆنی بلێر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند کارێکی ئاسان نه‌بوو به‌لام له ڕێگه‌ی سه‌ره‌ک کۆماری ووڵاتی شیلی و مه‌کسیکۆ هه‌وڵمدا که که‌مێک شه‌ڕ دواخه‌ین به هیوای قه‌رارێکی تری 'ی‌و ئێن' بووین بۆ کۆمه‌کی کامپه‌ینی شه‌ڕ و به‌یاسایی کردنی، به‌ڵام لێره‌دا فه‌ره‌نسا کێشه‌که‌ی زه‌حمه‌تتر کرد به هه‌ڵوێستی دژایه‌تی کردنی شه‌ڕ، ئیتر فه‌ره‌نسا و ڕووسیاو ئه‌ڵمانیا وه‌ک لایه‌نێکی دژایه‌تیان دروستکرد، وه‌ک لایه‌نێکی نوێ چونکه به‌و هه‌ڵوێسته لایه‌نی وولاته عه‌ره‌به‌کان و وولاته موسوڵمانه‌کانیان دڵخۆش ده‌کرد. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: که له‌گه‌ڵ جۆرج بووش قسه‌مکردوه باسی ئه‌وه‌مانکرد که له لێدوانی له‌گه‌ڵ هانس بلیکس ده‌رده‌که‌وێت که پێنج خاڵ هه‌یه له‌باره‌ی ڕژێمی سه‌ددامه‌وه بۆ دژایه‌تی کردنی و لابردنی له‌سه‌ر حوکم، له باسی ئه‌م 5 خاڵه‌دا فه‌ره‌نسا دژایه‌تی ده‌کرد و ڕازی نه‌بوو.
له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ جۆرج بووش، له ناوچه‌ی ' ئازۆر' له وولاتی پۆرتوغال، لایه‌نگیری ئه‌سپانیاو پورتوغالیان مسۆگه‌رکرد، هه‌رچه‌ند له کۆبوونه‌وه‌ی ڕژنامه‌گه‌ری دۆنالد ڕامسفیڵد باسی ئه‌وه‌ی کرد له‌به‌ر کێشه سیاسی ناوخۆی به‌ریتانیا له‌وانه‌یه به‌ریتانیا به‌شداری له کامپه‌ینی شه‌ڕدا نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها ڕۆبین کووک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌یووت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌راری دوهه‌می 'ی‌و ئێن' نیه، شه‌ڕکردن و به‌شداریکردنی به‌ریتانیا یاسایی نیه. به‌لام قه‌راری دوهه‌می 'ی‌و ئێن' سه‌رکه‌وتوونه‌بوو به بێ کۆمه‌کی فه‌ره‌نسا و ڕووسیا. وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند له کێشه‌ی کۆسۆڤۆدا که شه‌ڕمانکرد هیچ پێویستی به قه‌راری 'ی‌و ئێن' نه‌کرد، وه‌ک ڕووداوه‌کانی پێشتردا وه‌ک ڕووداوی قه‌لاچۆی یه‌ک ملیۆن خه‌لکی ڕوواندا له ئه‌فریقا و شه‌ڕی له‌ناوبردنی موسولامانهکانی بۆسنیا که هیچ پێویستی به قه‌راری 'ی‌و ئێن' نه‌کرد و ئه‌گه‌ر به پێی قه‌راری 'ی‌و ئێن' بوایه هه‌رگیز کۆمه‌کی قه‌راری به‌شداری ئه‌و شه‌ڕانه سهرکهوتوونهدهبوو و قه‌لاچۆی ئه‌و خه‌لکانه به‌رده‌وام ده‌بوو، ئه‌م کێشه‌یه بوو به کێشه‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی دژایه‌تی ئه‌و وولاتانه که دژایه‌تی ئه‌م قه‌راره‌یان ده‌کرد.
هه‌رچه‌ند وه‌ک تۆنی بلێر باس ده‌کا، هێشتا ئاخر چرکه‌ی هیواداری هه‌بوو که شه‌ڕ نه‌بی به پێی پێشنیاری هه‌ندێ له وولاته عه‌ره‌به‌کان که سه‌ددام واز له حوکم بێنێ و شه‌ڕ نه‌بی خوێن نه‌ڕێژرێ و ده‌لێت له گه‌ڵ جۆرج بووش هیواداربووین که واز نه‌هێنین بۆ هه‌ر هیواداریهکی ڕێکه‌وتن به ئاشتی و شه‌ڕ نه‌بێت.
تۆنی بلێر له کۆبوونه‌وه‌یدا له گه‌ل لیژنه‌ی وه‌زیرانی کابینه‌ی به‌ریتانی کۆده‌بێته‌وه بۆ باسی کامپه‌ینی شه‌ڕی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕۆبین کووک واز لهکاردێنی له‌سه‌ر ڕازی نه‌بوونی به شه‌ڕی عێراق، وه‌زیرێکی تر به‌ناو خانمی کلیر شۆرت ڕازی نابێ و ئیتر هه‌موو ئه‌ندامانی لێژنه‌ی سه‌رکردایه‌تی به‌ریتانی ڕازی ده‌بن. له 18/3 /2003 دا کامپه‌ینی شه‌ڕی عێراق له په‌رله‌مانی به‌ریتانی باس ده‌کرێ و قه‌راری له‌سه‌ر ده‌درێ، له‌م لێدوانه‌دا باسی مه‌ترسی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی و وازهێنان له توندڕه‌وی ڕژێمی سه‌ددام ده‌که‌ن، وه باسی مه‌ترسی به‌کارهێنانی غازی ئه‌عساب / ئه‌نسراکس که ڕاده‌یه‌کی که‌م له به‌کارهێنانی له‌وانه‌ی شارێک له ماوه‌یه‌کی که‌مدا له‌ناوبه‌رێت، له لێکۆلینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه که سه‌ددام 10000 لیتر له‌م ماده کوشنده‌یه‌ی ماوه، و باسی کاره‌ساتی ده‌سدرێژی شه‌ڕی 11/9 که خه‌ڵکێکی زۆری بێ تاوان له‌ناوچوون.
وه‌ک تۆنی بلێر له ئاخر ووتاری له سه‌ر شه‌ڕی عێراق و لابردنی ڕژێمی سه‌ددام ده‌ڵێت:
"من هه‌رگیز به ڕاستم نه‌زانیوه که ڕژێم بگۆڕین، ئێمه ده‌بێت له سنووری یاسای ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی ژماره 1441 دا کاربکه‌ین، ئه‌مه بنه‌مای یاسایی مانه. له‌به‌رئه‌م هۆیه که ده‌ڵێین بۆچی ئێستا ده‌بێ هه‌ڵسین به‌م کاره، ده‌بێ ئه‌م کاره بکه‌ین به توانای هۆش و ووریایی دڵی به‌هێز، من ڕازیم به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ئه‌م کاره‌ده‌که‌ن به‌شداری حهزنهکردنم له سه‌ددام ده‌که‌ن، کێ بێ ئه‌و هه‌سته‌ی نه‌بێ؟
ده‌ستی بێ به‌زه‌یی داپلۆسینی سه‌ددام، ده‌زگاکانی ئازاردان وکوشتنی، شێوازی به‌ربه‌ری به‌ندیخانه‌کانی، لێدان و ئازاردانی ڕۆژانه‌ی که‌سوکاری ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی ڕژێمی ده‌که‌ن، زۆر به چاکی ئاگادارین، ته‌نها هه‌فته‌ی پێشووی که‌سێک که شتێکی ووتووه له‌باره‌ی سه‌ددامه‌وه له ناوشاری به‌غدا به عه‌مودی کاره‌باوه هه‌ڵواسرا، و زمانیان بڕی و پارچه‌پارچه‌کرا و به‌جێیان هێشت به‌خۆێن ڕشتنه‌وه بمرێ، ئه‌م کاره وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ هه‌موو خه‌ڵکی عێراق. من بیرم ده‌که‌وێته‌وه که چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر که یه‌کێک له په‌ناهه‌نده‌کانی عێراقم بینی و پێم ووت: 'من تێده‌گه‌م ده‌بێ چه‌ند زه‌حمه‌ت بێ له‌وولاتێکی وه‌ک ڕژیمی سه‌ددام دا بژی هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان و ئازاردان و کوشتندا، وه‌ک ئه‌و ئافره‌ته وه‌لامی دایه‌وه ووتی: 'نا تۆنازانی، تۆ ناتوانی بزانی، تۆ نازانی چۆنه ژیان که به‌رده‌وام له ترس‌دا بژیت' به‌ڵێ ئه‌و ئافره‌ته ڕاست ده‌ڵێ، ئیمه ئازادیمان وه‌ده‌ست هێناوه و واده‌زانین هه‌ر ئاوا ئاسانه، سه‌یرکه‌و بیربکه‌ره‌وه و تێ بگه چۆنه نه‌توانی قسه‌بکه‌یت و لێدوان بکه‌یت و پرسیار له‌باره‌ی ئهوکۆمهڵگایهوه بکه‌یت که تیایا ده‌ژیت، به‌به‌رچاوته‌وه براده‌ران و خزم و که‌س و کارت بگیرێ و ببرێ و هه‌رگیز نه‌توانی هیچ بڵێیت، که به‌رده‌وام ڕژیم بت شکینێ و ده‌سدرێژی بکاو و نه‌وێری هیچ بپرسی و سکاڵابکهیت، خه‌لکی عێراق وا ده‌ژیان ئه‌گه‌ر وازمان له سه‌ددام بهێنایه، ڕاستی بێ گومانی ئه‌وه‌یه خه‌لکی عێراق ده‌بوو له‌گه‌ل ئه‌و جۆره زۆرداریه‌دا به‌زۆر بژین. "
له‌به‌ر ئه‌وه که‌یسی ڕه‌وشتی بۆ لابردنی سه‌ددام هه‌میشه له‌به‌رده‌ممانا بوو، هه‌رگیز لانه‌چوو له‌به‌رچاومان و بوو به‌کارێکی ده‌روونی، وه‌ک تۆنی بلێر ده‌لێت: ئه‌م بۆچوونه هه‌ر له ووتاره‌که‌ی ساڵی 1999 دا له شاری شیکاگۆوه له بیرکردنهوهکانما ده‌نگ ده‌داته‌وه، وه‌ک تۆنی بلێر ده‌لێت: له ماڵی پارله‌مانی به‌ریتانی که ئه‌ندامان ده‌نگیان دا، ئێمه سه‌رکه‌وتووبووین زۆر به‌جوانی به 412 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 149 ده‌نگ، تۆنی بلێر زۆر سوپاسی کارمه‌ندان و ڕاوێژکارانی ده‌کا بۆ کۆمه‌کی کردنی یارمه‌تیدانی به‌رده‌وامی، کارێ هێزه‌کانی به‌ریتانی بۆ ده‌ستگیرکردنی کێڵگه‌ی نه‌وتی فاو بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی ئاگرتێبه‌ردان و کێشه‌ی ژینگه له ناوچه‌که‌دا دروست نه‌بێ، ئێمه له شه‌ڕدا بووین، ئیتر هه‌رچه‌ند کێشهدارو خوێن ڕشتن به‌رده‌وام بێ، ده‌بوو به‌م زووانه بزانرێ.
له‌جیاتی خه‌ڵکی شیعه‌ی عێراق و کوردی باشور و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌مر: زۆر سوپاس سه‌رۆک بوش و تۆنی بلێر....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست