پێتان ناڵێین چه‌ندتان بۆ میلله‌ت خه‌رج کردووه پێتان ده‌ڵێین چه‌ندتان بۆ خۆتان دزیوه
Monday, 09/07/2012, 12:00
(میلله‌تی زیندوو سوپاسی سه‌رکرده‌کانی ناکات به‌رامبه‌ر به‌ده‌سته‌به‌رکردنی مافه سه‌ره‌تایی یه‌کانی به‌ڵکوچاودێری ئه‌وه ده‌کات ده‌سه‌ڵات دزی لێ نه‌کات)
خه‌ڵکانی ساده‌و نه‌خوێنده‌وار ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات پسوڵه‌ی خۆراك وئاو کاره‌باو خه‌سته‌خانه‌و قوتابخانه‌ی بۆ دابین بکات ئیتر پێ ی وایه هه‌موو مافه‌کانی بۆ ده‌سته‌به‌ر کراوه‌وکڕنۆش بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌بات و واده‌زانێت خێری پێ ده‌که‌ن. مرۆڤی خوێنده‌وارو ووشیاریش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات کاغه‌زی سپی بۆ ئیمزا بکات پێ ناڵێت سوپاس چونکه ده‌سه‌ڵات مافێکی سیادیه‌و هی خه‌ڵکه و ده‌سه‌ڵاتیش فه‌رمانبه‌ره.
له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه له ساڵی 2003 وه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ساڵانه له 17% ی بۆدجه‌ی عێراق وه‌رده‌گرن که به‌ده‌یان ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت ئه‌مه جگه له‌داهاتی ناوخۆی هه‌رێم که ئه‌ویش نیمچه بۆدجه‌یه‌کی تره و ده‌چێته سه‌ر بۆدجه‌ی گشتی. ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌یان هێشتووه هیچ حیزب و لایه‌نێک وجه‌ماوه‌ریش ئاگاداری چۆنێتی خه‌رج کردنی ئه‌م بۆدجه زه‌به‌لاحه بێت که ساڵانه دێته هه‌رێمی کوردستان و مافی جه‌ماوه‌ره که ئاگای له دوا دۆلاری ئه‌و بۆدجه‌یه بێت.
زۆر جار کاسه لێس و مفته‌خۆره‌کانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار لێمان ده‌بنه ده‌مڕاست و پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵات مافه سه‌ره‌تایی یه‌کانی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده له ئاو‌و کاره‌باو قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه به ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژی ده‌زانن و به جه‌ماوه‌ری ده‌فرۆشنه‌وه . زۆر جارپێمان ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵات له‌وه زیاتر چی بکات ئه‌ی ئه‌وه نیه ئه‌م هه‌موو خۆشگوزه‌رانیه‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان دابین کردووه ئه‌ی ئه‌وه نیه به‌ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی دامه‌رزاندووه‌و کردوونی به مووچه‌خۆر ئه‌ی ئه‌وه نیه سلفه‌ی زه‌واج و عه‌قار ده‌دات ئه‌ی ئه‌وه نیه قه‌رزی پرۆژه‌ی بچوك ده‌دات ئه‌ی ئه‌وه نیه بیمه‌ی بێ‌کاری بۆ ده‌رچوانی زانکۆ دابین کردووه ئه‌ی ئه‌وه نیه تۆڕی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌رزاندووه بۆ خه‌ڵکی په‌ککه‌وته‌و که‌م ده‌رامه‌ت ئه‌مه‌و چه‌ندین شتی تریش که ئه‌وان به‌خێرو منحه‌ی ده‌سه‌لاتی ده‌زانن بۆ جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده.
به‌ڵام مرۆڤی به ئاگاوو هوشیار ئه‌مانه هیچی به خێر‌و سه‌ده‌قه و ده‌ستکه‌وت نازانێت ئه‌مه به پاره‌ی خه‌ڵك کراوه و مافی سه‌ره‌تایی خۆیانه به‌ڵکو ده‌بێت جه‌ماوه‌ر له‌و 300 ملیاردۆلاره بپرسێت که ڕاگه‌یاندنه بیانیه‌کان باسی لێوه ده‌که‌ن که یه‌کێتی و پارتی دزیویانه .
چونکه جه‌ماوه‌ر هه‌رچی بۆ خه‌رج بکرێت پاره‌ی خۆیه‌تی و مافی بنه‌ره‌تی خۆیه‌تی به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات ده‌یدزێت پاره‌ی جه‌ماوه‌رو قوتی خه‌ڵکی کوردستانه. خه‌ڵکی کوردستان مافی خۆیانه که به‌دوادا چون بکه‌ن بۆ پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که له ڕاگه‌یانده‌نه‌کاندا بڵاو کرابووه‌وه‌له‌سه‌ر دزینی داهاتی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتیه‌وه.
کۆمه‌ڵگای به‌ئاگاو زیندوو هه‌رگیز له‌ده‌سه‌ڵات ناپرسێت چه‌ندی بۆ خه‌رج کردووه به‌ڵکو هه‌میشه به دوادا چون ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ده‌سه‌ڵات چه‌ند پاره‌ی لێ دزیووه.
ئاخر به‌ڕاستی کاره‌ساته ئه‌گه‌ر ئه‌وبڕه پاره‌یه که له ڕاگه‌یاندنه‌کادا باس کراوه که‌وا له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه دزراوه ئه‌گه‌ر بێت و نیوه‌یشی ڕاست بێت ئه‌وا گاڵته کردنه به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌رو دزینی مڵك و سامانی نه‌ته‌وه‌یه که به تاوانی گه‌وره شومار ده‌کرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست