نوێنه‌ری کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌کات
Monday, 06/04/2009, 12:00
1929 بینراوە
رۆژی 5 شه‌ممه ڕیکه‌وتی 2 . 4. 2009 نوێنه‌ری کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به ناوی به‌ختیار کاوانی به دوو ئۆتۆمبیلی جۆری مۆنیکا، له شه‌قڵاوه ده‌چێته سه‌نگه‌سه‌ر بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی دروستکردنی ئه‌و ڤیه‌لایه‌ی که بۆ عه‌باس بایزی تاوانبار و ئه‌نفالچی دروست ده‌کرێت، عه‌باس بایز، ناسراوه و ده‌ستی هه‌یه له شه‌هیدکردنی سه‌دان که‌س، زۆربه‌شیان شه‌هید یه‌کیه‌تین.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ختیار کاوانی ده‌گاته خانووه تازه‌که‌ی عه‌باس بایز له‌گه‌ڵ کرێکار و پاسه‌وانه‌کاندا کۆده‌بێته‌وه پێیان ده‌ڵێت: من نوێنه‌ری کاک کۆسره‌تم ئه‌وه‌ش ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌مه، هیچ که‌س ناتوانێت ڕێگریتان لێبکات له‌دروست کردنه‌وه‌ی خانووه‌که‌ی، کاک عه‌باس.
وه‌ک پێشتر ڕامانگه‌یاند، که له سه‌ره‌تای دروستکردنی خانووه‌که، به ماوه‌یه‌کی که‌م دیواره‌کان ڕووخێنران و پاشان ژماره‌ی پاسه‌وانه‌کانیان زیاتر کرد بۆ 21 که‌س، له‌م شه‌وانه‌ی ڕابردووش‌دا، هه‌ر خودی پاسه‌وانه‌کان، ته‌قه‌یه‌کی زۆریان به‌ناو سه‌نگه‌سه‌ر و گه‌ڕه‌کی ئازادیی (ناسراو به جاشاوی کۆن)دا کرد، دوایی ئه‌وه وایان راگه‌یاند، گوایه ته‌قه‌یان لێکراوه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایی و دڵه راوکێی خه‌ڵکی ناوچه‌که.
شایانی باسه دوای ڕێکه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌که‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، که‌سایه‌تیی کۆسره‌ت به‌ره‌وه خواره‌وه کشا و ئه‌و ڕێزه‌ی له ناو خه‌ڵکییدا نه‌ما، که‌چی به‌رده‌وام تا بێت جه‌ماوه‌ر له خۆی ده‌تۆرێنێت و کارێکی باشی لێ نه‌وه‌ساوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ کۆسره‌ت خۆی خستۆته ڕیزی که‌سه ناپاک و خائینه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، ئایا به‌ڕاستیی کۆسره‌ت ئاگای له خۆیه‌تیی چی ده‌کات و بۆ وا ده‌کات، یان به ئاگاییه‌وه بڕیاری داوه به ناپاکی خۆی ناشرینتر بکات و تا سه‌ر ده‌نێته‌وه دژی گه‌له‌که‌ی وه‌کو تاڵه‌بانی کاری خراپ و ناشرین بکات؟ ئه‌مه پرسیارێکه با که‌سه نزیکه‌کانی کۆسره‌ت وشیاری بده‌نێ.