پارتیی فشار دەخاتە سەر حیزبی شیوعی تا داوای یاسایی لەسەر نەوشیروان تۆماربکات
Saturday, 22/06/2013, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست / هەولێر
سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن لە هەولێر بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە پارتیی فشاری خستۆتە سەر کەمال شاکر و چەند بەرپرسێکی حیزبی شیوعی، بۆ ئەوەی داوای یاسایی دژی نەوشیروان مستەفا لەسەر کارەساتی پشتئاسان، تۆمار بکەن، سەرچاوەکە درێژەی پێدا و وتی: هۆکاری کارەساتی پشتئاشان ئەو رووداوە بوو، کە حیزبی شیوعی لەو سەردەمەدا لە ژێرەوە لەگەڵ قیادە موەقەتە رێکەوتبوون، بە زارەکیش وا خۆیان پیشان دەدا دۆستی یەکێتیین، لە هەمانکاتدا زانیاریی هەستیاریان لەسەر یەکێتیی بە بنەماڵەی بارزانی دەدا، حکومەتی عێراقیش ئەم هەلەی بەکار هێنا زانیاریی لە سەر ئەو پەیوەندییەی بە جەلال تالەبانیی دا، تا لە حیزبی شیوعی عێراقی بدات. شایانی باسە بۆ پشتڕاستكردنهوهی ئهم ههواڵه پارتی له رێگای رۆژنامهيهكی سێبهری خۆي ديمانهيهكی لهگهل كهريم ئهحمهددا كردوه لهو بارەيهوه قسه به نهوشيروان مستهفا دەڵێت، کە ئەمە یەکەم جار نییە له كاتی نزيكبوونهوهی ههڵبژاردنەکاندا پارتی هانی شیوعيهكان دەدات وهك كارتێك بهكاریان دههێنێت، هەروەها ئەندام و نووسەر و رۆژنامەنووسەکانیان کامپین بەڕێدەکەن دژی نهوشيروان مستهفا، دوای ههڵبژاردن و تەواوبوونی سەرەنجەمەکەی ئیتر حیزبی شیوعی کپ دەبێت و دەنگی نامێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست