تۆ.....
Thursday, 20/02/2014, 12:00
1190 بینراوە
تۆ.....
چووم بۆ دیداری گولستان،
بۆبینینی گولی ئالاو جوان
كه چی هیچ بۆنیان نه بوو
نه سیمی شنه ی با
له ئاره قی ماندویتیمی دا،
بۆچی فینك نه بوو...
چریكه ی بول بولی سبه ینان
له گه ل مژده ی هاتنی یاران،
له خه و هه لی ستاندم،
نازانم بۆ به دلم نه بوو...
له به زمی عاشقان وخۆشی دا
له نه شئه و سۆزی خوماری دا
هه رچه ند زۆرم له خۆم كرد..
پیكه نینم نه بوو....
وا نه زانی كه دیوانه و بیزار له ژینم
ئازیزم ... كه تۆم لا نه بیت ..
من ئاوا دنیا ئه بینم...
شوان شینكی sep21- 2013