کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێران ده‌ترسێت!

Friday, 17/10/2014, 12:00


هه‌ر چه‌نده‌ ئیران ڕۆلیكی كاریگه‌ری بینیوه‌ له‌ دروست كردنی گروپه‌ جیهادیه‌ ئیسلامیه‌كان. به‌ سونه‌ و شیعه‌وه‌. كه‌ بۆ قازانجی خۆی و دژی نه‌یاره‌كانی به‌كاری هێناون. به‌ڵام له‌ دروست بونی داعش و گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌ترسێت. چونكه‌ باش ده‌زانێت هه‌رگیز توانای ئه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كراو به‌كاریان بهێنیت. له‌ سه‌ره‌تادا داعش له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ دۆسته‌ هاوپه‌یمانه‌ ستراتیژیه‌كه‌ی ئیرانه‌وه‌ گورزی خۆی وه‌شان كه ‌مه‌به‌ست سوریای به‌شاره‌، ئێستاش له‌ نزیك بغداد بونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی شیعی ناوچه‌كه‌. كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵای ئێرانه‌ هێلی سوره‌. بۆ ئیران هێرشكردنه‌ سه‌ر بەغداد وه‌ك هێرشكردنه‌ سه‌ر تاران‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ ئێران به‌ قورسایی خۆیه‌وه‌ یه‌كه‌ فه‌رمانده‌كانی له‌ بەغداد و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڵاوه‌ پێكردوه‌ له‌ میحوه‌ری جه‌له‌ولا. به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌فسه‌ری پله‌ باڵای ئێران (قاسم سوله‌یمانی).

بوونی ئێران له‌ ڕابردودا وه‌ك دوژمنی سه‌رسه‌ختی (ئه‌مریكا و ئیسرائیل) هه‌رچه‌نده‌ هاوسه‌نگی یه‌كی ئاقڵمه‌ندانه‌ی دروستكردبوو له‌ ناوچه‌كه‌دا كه‌ له ‌یه‌ك كاتدا قازانج و زه‌ره‌ری بۆ ڕۆژئاوا به‌ گشتی هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ ئاینده‌ داوی ئه‌مریكا نادات و ده‌بێت له‌ گۆڕانكاریه‌كانی نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئێرانیش دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مریكا باش تێگه‌یشتوه‌ له‌ لێدانی ئێراندا جه‌نگه‌كه‌ بارقورسیه‌كی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر شانی له‌ ڕووی ئابوری و كاته‌وه‌. بۆیه‌ سه‌ره‌تا له‌ لێدانی هاوپه‌یمانه‌ كانیه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.
بێگومان له‌م حاڵه‌ته‌دا ئێرانیش وه‌ك ڕابردوو هاوسه‌نگییه‌كه‌ نا پارێزێت و ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی بێت ده‌یكات. به‌ جوڵاندنی هێزه‌كانی شیعی له‌ لوبنان و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و ته‌نانه‌ت سعودیه‌ش.
هه‌ر له‌ سه‌رتاوه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌مریكا له‌ دروستكردنی داعشدا یه‌ك ئامانجی ستراتیژی هه‌یه‌ ئه‌ویش وردتر كردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە