کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەم جۆرەتیرۆركردنەى ڕۆژنامەوانان نیشانەى دوانەفەسى دەسەڵاتە

Saturday, 18/04/2009, 12:00

1661 بینراوە


لە ساڵى (2000)وە سەرەتاى سەرهەڵدان وچەكەرەكردنى مێدیاى ئازادلەم هەرێمەداو دەركەوتن و گەشەكردنى ئەودەنگەئازا وبوێرانەى كەهەیمەنەى پیاوەكانى دوو زلحیزبەكە نەیانتوانى زاخاوى حیزبیان بكەن وەك ئەو نوسەرو بەناوڕۆژنامەنووسانەى كەزاخاوی حیزبیان كردن,ئیدى هێدى..هێدى دەسەڵات زۆر ڕێگاو شوێنى گرتەبەر بۆكپكردن و پاكتاوكردنى ئەو دەنگە ئازاو بوێرانەى كەپڕبەگەرویان ,بەپێنوسێكى لێوان لێو لەمەرەكەبى بێشەرم,بەهەستێكى ماندوو بەم دەسەڵاتە خۆویستە گەندەڵەیان گووت: ئیدى ستۆپ(Stop) ,بەڵێ ستۆپ بۆناعەدالەتى ئیشتیماعى , بۆناعەدالەتى سیاسى ,بۆناعەدالەتى ئابورى ودادپەروەرى.
بەسە ئیدى(ستۆپ)!... (بەڵێ) بۆڕاپێچكردنى كۆنەمستەشار وئەنفال چیەكان بۆبەردەم دادگا,بۆ بەرپرسە ژنكوژەكان,بۆدز وجەردەو موجریمەكان بۆبەسزاگەیاندنى تاوانبارانى شەڕى ناوخۆ بۆتاڵانچیەكانى موڵك وماڵى دەوڵەت و ,بەبەر بادانى شەرەف وكەرامەت وسەروەریەكانى نیشتیمان و بەسزاگەیاندنیان لەڕێگەى یاسایەك كە بەفیعلى سەروەربێت و دووربێت لەسێبەرى هەیمەنەى حیزب,لێ پیاوەكانى ئەم دەسەڵاتە مشتێك قوڕقوشمیان كردەگوێكانیان! ڕۆژلەدواى ڕۆژ ئەم هەڵمەتە توڕەیەى ڕۆژنامونووسان بەردەوام بوو,ئیدى ئەمەش قابیلى قبوڵ نەبوو لاى دەسەڵات و تاكوئەمڕۆ چەندین ڕێگەیان گرتۆتەبەر بۆدەمكوتكردنى بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەنووسە لاوانەى كە بەوپەڕى بوێرى و چاونەترسیەوە پەنجەیان بۆهەمووئەو دیاردە دزێو وقێزەون ونەشازانەى ئەم كۆمەڵگەیە ڕاكێشاوە كەتائەمڕۆشى لەگەڵدابێت زۆرێك لەودیاردە نەشازانەلاى پیاوەبەناوڕۆشنبیرەكانى دەسەڵات "بەبەزاندنى هێڵى سورو ئاسایشى نەتەوى لەقەڵم دەدرێن" , بۆیە زۆر ڕێگا گیرایەبەر ,سەرەتا لەڕێگەى هەڕەشەو چاوسوركردنەوە دەسەڵات گەرەكیبو بەر بەو هەڵمەتەى ئەو گەنجە خوێنگەرم ولەخۆبوردوانە بگرێت كەتائەمڕۆش دەیانەوێت لەڕێگەى ووشە و قەڵەمەوە خزمەت بەم كۆمەڵگایە بكەن,بەڵام ڕۆژنامەنووسان بوێرانەترلەجاران بەردەوامبون لەسەرخەباتى نووسین وشكاندنى ئەوڕێچكەیەى كەتائەمڕۆش دەسەڵات پێى وایە باسكردنیان بڤەیەو تابۆن,پاشان دەسەڵات بەردەوامبوو لەناشرینیەكانى خۆى و دەستیكرد بەڕفاندن وتێهەڵدان وئازاردانى جەستەى ڕۆژنامەنووسان ,لێ ئەم پیلانە قێزەونەش بێئاكام بوو ڕۆژنامەنووسان بەردەوامبوون لەسەر ((نا بۆناشرینیەكانى دەسەڵات)),دواجار دەسەڵات لەهەڵمەتێكى ڕق ئامێزدا ئەم جارەیان هەوڵى پاكتاوكردنى جەسەدى ئەودەنگەئازادانەى گرتەبەر بەڕێگەى تیرۆركردن,بەڵام ئەم جارەیان بەتیرۆركردنى ڕۆژنامەنووسان دەسەڵاتى كوردى بەتەواوى ڕوە تاریك وناشرینەكانى خۆى بەجیهان ناسند و دواى تیرۆركردنى هەریەك لە نووسەر ڕوناكبیر(عبدالستار تاهیرشریف)و ڕۆژنامەنووس (سۆران مامەحەمە) ,چەندین ڕاپۆرتى ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و میدیا ناودارەكانى جیهان ڕایگشتى وشەقامى ووڵاتە دیموكراسیەكانیان هەژاند,لێرەبەدواوە ئەگەرچى((تاكوئەمڕۆش هیچ گرەنتیەكى حەتمى نیە بۆ پاراستنى گیانى ڕۆژنامەنووسانى ئەم هەرێمە)) وەلێ ئەمجارەیان دەسەڵات دواى هەمووئەو ڕێگاناشرینانەى كەبەرامبەر ڕۆژنامەنووسان گرتیەبەر و ئاكامەكەشى جگەلەئاوەژوكردنەوەى ئەو دیموكراسیە وەهمیەى كەساڵانێكبو بەرپرسانى كوردلافوگەزافیان پێوەلێدەدا هیچیدیكەى لێنەڕسكا و ڕۆژنامەنووسانیش بوێرانەتر لەجاران سوورن لەسەر خەباتى ئەو ڕێگایەى كەگرتویانەتەبەر بۆنیشاندانى ناشرینیەكانى دەسەڵاتى كوردى لەم هەرێمەدا,بۆیە ئێستا دەسەڵات گەرەكیەتى بەڕێگایەكی دیكەى جیاواز لەهەموو ڕێگاكانى ڕابردوویان ڕۆژنامەنووسانى پێدەمكوت بكەن,ئەویش بەڕێگاى ئیفلاسكردنی میدیا ئەهلیەكان لەڕێگاى تۆماركردنى سكاڵا لەسەر ڕۆژنامەنووسان ومیدیاكان .
ئەگەرچى دواى پەسەندكردنى یاساى كارى ڕۆژنامەوانى لەپەڕلەمان و واژۆكردنى ئەویاسایە لەلایەن سەرۆكى هەرێمەوە جێگەى دڵخۆشى ڕۆژنامەنووسان بوو,هەرئەمەش وایكرد دەیان دەستخۆشى لەپەڕلەمان بكرێت ,بەڵام دواى ئەوەى كەیاساكە كەوتە بوارى جێبەجێكردنەوە ,وەك بینیمان چەندین ڕۆژنامەنووس بەكەلەپچەكراوى پەلكێشى زیندانەكانكران و تاكوئەمڕۆش هەرەِشەو چاوسوركردنەوە وشكانى كامێرا وئیهانەكردن بەردەوامە,بۆیە بەبڕواى زۆربەى ڕۆژنامەنووسان یاسا كۆنەكەى پێشوتر كەیاساى بەعس بوو زۆر زیاترلەقازانجى ڕۆژنامەنووسان دابوو,چونكەلەلایەك تاكو ئەمڕۆ كاربەویاسایە ناكرێت ولەماوەى تەنها ئەم سێ مانگەى ڕابردوودا بەدەیان پێشێلكارى جۆرا وجۆر بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دراوە وئەم یاسانوێیە تاكوئەمڕۆش تەنها یاسایەكى ڕۆتینیە وبەس,لەلایەكى دیكەشەوە پەسەندكردنى ئەم یاسایە لەبەرچاوی كاڵى ڕۆژنامەنووسان نەبوو بەڵكو دەسەڵات لەپێناو مەرامى تایبەتى خۆیدابوو ,وەك ئەو هەڵمەتى ئیفلاسكردنەى میدیاكان و ڕۆژنامەنووسان كەئەمڕۆ بەدیدەكرێت, هەر لێرەشەوە دەمەوێت ئەوڕاستیەبڵێم :"با تەواوى میدیاو ڕۆژنامەنووسانى سەربەخۆ و ئەهلى باش لەوە دڵنیابن لەگەڵ تۆماركردنى هەرسكاڵایەك,پێش دادگایكردن, یان خۆیان بۆ زیندانیكردن و داخستنى دەرگاى میدیاكانیان ئامادەبكەن ,یاخود دەبێت هەر لەسەرەتاوە ئەوبڕە پارەیە ئامادەبكەن كە سكاڵاكار وەك تەعویز داواى دەكات یان دەچێتە خەزێنەى دەسەڵاتەوە!!",بەڵگەش بۆسەلماندنى ئەو ڕاستیە دواى پەسەندكردنى ئەو یاسا نوێیە بەوپێیەى (بەندە) یەكەمین كەسبو كە بەبڕى ملێۆنێك دینار لەگەڵ ئەوهاوڵاتیە كە تەنها لێدوانێكى بۆدام بۆ (ڕادیۆ نەوا) غرامەكراین,لەسەر پێدانى دەرمانى بەسەرچوو بەهاوڵاتیان لەلایەن نەخۆشخانەى گشتى قەزاى دوكانەوە,ئەمەجگەلە خستنە ڕوى زیاتر لە(دە)بەڵگە كەتەنها بەڵگەیەكیان بەسبو بۆئەوەى من وئەوهاوڵاتیە بەریئبین لەوسكاڵایەى كەلەسەرمان تۆماركراوە,ئەوەى كەلەهەموشى مەهزەلەتربوو جگەلەوهەموو بەڵگانەى كەخستمانە بەردەم دادگاو گوێمان لێنەگیرا, كارمەندێكى خودى خانەى دادى دوكان لەبەردەم دادوەردا سوێندى خوارد كە لەنەخۆشخانەى گشتى دوكان دەرمانى بەسەرچوى وەرگرتوە,كەچى ئەویش بێسودبوو!,لەلایەكى دیكەوە غرامەكردنى ئەوهاوڵاتییەى كەلێدوانى بۆمنداوە ئەمەش جۆرێكیدیكەى هەڕەشەكردنى دەسەڵاتە بەرامبەر بەدەمكوتكردنى هاوڵاتیان ,كەئیتر لێرە بەدواوە دەبێت هاوڵاتیان بێدەنگبن لەبەرامبەر بینینى هەرگەندەڵى ودیاردەیەكى نەشازى ئەم هەرێمەو نابێت لێدوان بۆ میدیاكان بدەن,دەنا بەپێچەوانەوە هەمان چارەنووسى ئەوهاوڵاتیە چاوەڕێیان دەكات!,,لەلایەكى دیكەوە لەسەربڵاوكردنەوەى بابەتێكیترم لەڕۆژنامەى هاوڵاتى لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادار كراومەتەوە كەهەشت بەرپرسى یەكێتى بەنیازى تۆماركردنى سكاڵان لەسەرمن ,كەمن دڵنیام ئەمەش هەمان ئەو گەلە كۆمەكیەیە كەپێشتر(27)بەرپرس و لایەنگرى پارتى لەهەڵەبجەى شەهید داواى یاساییان لەسەر (ناسیح عبدالرحیم) تۆماركردوە لەسەر بڵاوكردنەوەى بابەتێك لەسایدى كورستان پۆست وهەروەها تۆماركردنى سێ داوایتریش لەسەر سۆران عمرى سەرنووسەرى گۆڤارى ڕێگا لەسەر بڵاوكردنەوەى بابەتێك لەگۆڤارى ناوبراودا.
بەهەرحاڵ من دەمەوێت دووبارە ڕۆژنامەنووسان لەوە دڵنیابكەمەوە ئەمەش هەڵمەتێكى ترسناكى دیكەى دەسەڵاتە بۆئیفلاسكردنى میدیا و ڕۆژنامەنووسان و پێویستە هەڵوێستى جدى لەسەر وەربگرین,دەبێ قەتیش بیر لەوە نەكەینەوە بڵێن لەئاست دەعوایەكدا كەلەسەرمان تۆماربكرێت بێتاوان دەبین لەبەرئەوەى بەڵگەمان لەبەر دەستدایە,چونكەلەماوەى تەنها مانگێكدا بێجگەلەبەندە كەبەبڕى ملیۆنێك دینارغرامەكرام, (شوان محمد)ی سەرنووسەرى ئاوێنەش بەبڕى سێ ملێۆن دینار و پاشانیش ڕۆژنامەى هاوڵاتى وسەرنەسەرى پێشوى لەسەر داوایەكى (تاڵەبانى)سەرۆك كۆمارى عێراق بەبڕى سیانزەملێۆن دینارغرامەكران,ئەمەجگەلەوەى كە(سۆران عمر)ى سەرنووسەرى گۆڤارى ڕێگا لەسەر تۆماركردنى سێ داواى یاساى سكاڵاكار داواى (35)ملیۆن دینار قەرەبوو دەكات,ئەمەلەكاتێكدا تەواوى پرۆسەى دادگایكردنەكان كەمتازۆر بەنادادپەروەرى لەقەڵەم دەدرێن, لەلایەكى دیكەوە لەماوەى مانگێكدا بەپێی دوایین ئامارى لیژنەى داكۆكیكردن لەمافى ڕۆژنامەنووسانى هەرێمى كوردستان زیاترلە بیست سكاڵالەسەر ڕۆژنامەنووسان تۆماركراوە كەمن دڵنیام زۆرینەیان دەبێت باجى ئەم هەڵمەتى تەسفیەكردنەى دەسەڵات بدەن,چونكە لەلایەكەوە دواى پەسەندكردنى یاساى ڕۆژنامەوانى ئەوەتا سێ پرۆسەى دادگاى كردنى ڕۆژنامەنووسان بەتەنها لەماوەى مانگێكدا هەرسێ كەیسەكە بەسەر ڕۆژنامەنووساندا شكاوەتەوە كەلانیكەم دەبوایە قەزێیەكیان لەساڵحى ڕۆژنامەنووساندابوایە,لەلایەكى دیكەشەوە هەمومان ئەو ڕاستیەباش دەزانین كەسوڵتەى قەزائى لەم هەرێمەدا سەربەخۆنیەو هەیمەنەى حیزب زاڵەبەسەر ئەوسوڵتەیەدا.
خاڵێكیتر كەلێرەدا بەپێویستى دەزانم باسى لێوەبكەم ئەویش ئەوەیە كۆى بەرپرسەكان بەتەنها كەوتونەتە گەلەكۆمەكە بەتۆماركردنى داواى یاساى لەسەر میدیاكانى هەرێمى كوردستان وئەوەى كەگوێى خۆیان لێخەواندوە ئەوڕاپۆرتە ترسناكانەى ڕێكخرا ومیدیا نێودەوڵەتیەكانى جیهانە كەلەسەر ئاستى ناعەدالەتیەكانى ئەم هەرێمە بڵاودەكرێنەوە,كەبەتەنها لەماوەى یەك ساڵى ڕابردوودا چەندین ڕاپۆرتى جۆراوجۆریان لەسەر گەندەڵى وناشەفافى و قۆرخكارى دەسەڵات بڵاوكردۆتەوە,من لێرەدا بەتەنهاباس لەچەند ڕاپۆرتێكی ئەم دواییە دەكەم:
1-گۆڤارى (نیوز ویك)ى ئەمریكی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ڕاپۆرتێكى لەسەر چۆنیەتى دابەشكردنى بودجەو داهات و دەسەڵاتەكانى هەرێم بڵاوكردەوە,لە ڕاپۆرتەكەدا "هەرێمى كوردستان بەمیر نشینێكى دەرەبەگایەتى و سەركردەكانیشى بەدەرەبەگ لەقەڵەم دەدات",لەكاتێكدا(نیوز ویك) گۆڤارێكى جیهانیەو زیاتر لە ملیۆنێك تیراژى لێ چاپ دەكرێت.
2-ڕۆژنامەى (واشنتن پۆست) ,كەدەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە باش دەزانن ئەم ڕۆژنامەیەش چ خوێنەرێكى زۆرى هەیەلەسەر ئاستى جیهاندا,لەڕاپۆرتێكیدا چەندین ناعەدالەتى (یەكێتى وپارتى) خستۆتەڕوو ,هەرلەوڕاپۆرتەدا ئاماژەبەوە دەكات كەمانگانە بەدەیان ملێۆن دۆلارى بودجەى هەرێم لەلایەن دووحیزبى دەسەڵات دارەوە, وەلادەنرێت.
3-لەڕاپۆرتێكیتردا كەلەلایەن (پەیمانگاى ڕۆژنامەوانى بۆجەنگ وئاشتى) ئامادەكراوە,ئەم ڕاپۆرتەش بەهەمان شێوە باس لەچەندین ناعەدالەتى لەسیستمى بەڕێوەبردنى هەرێمى كوردستاندا دەكات.
4-یەكێك لەڕاپۆرتە هەرە گرنگەكان كەلەڕوانگەى مافى مرۆڤەوە بڵاوكرایەوە ئەویش ڕاپۆرتە ترسناكەكەى (هیومان ڕایس ۆچ) بوو لەژێرناونیشانى (لەناوجەرگەى زریانەوە), كەلەڕوانگەى مافەكانى مرۆڤەوە بەدەیان پێشێلكارى دەسەڵاتدارانى هەرێمى كوردستانى خستۆتەڕوو.
ئەمەجگەلە دوواین ڕاپۆرتى ساڵانەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا كەلەمانگى شوباتى ڕابردوودا بڵاوكرایەوە وهەروەها ڕاپۆرتەكەى یونامى وچەندین ڕاپۆرتى ڕێكخراو ڕۆژنامەو گۆڤارە جیهانیەكانى دیكە كەبەدەیان پێشێلكارى وناعەدالەتیان لەسەر دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە بڵاوكردۆتەوە.
ئەوەى كەلێرەدا دەبێتەپرسیار ئەوەیە,ئایابەرپرسانى ئەم هەرێمە ئەوە چ سیحرێكە ڕێگە بەویژدانیان نادات داواى یاساى لەسەر ڕاپۆرتى ئەوهەموو ڕێكخرا و ڕۆژنامە وگۆڤارە بەناوبانگانەى جیهان تۆماربكەن و گەرەكیانە دەمكوتى میدیاكانى ئەم هەرێمە بكەن؟!,تۆبڵێى ئەو ڕاپۆرت و بەدواداچونانەى میدیا داماوەكانى لەمەڕ خۆمان ناوى سەركردە و لایەنەسیاسیەكان بەڕوى جیهاندا بزڕێنن, یاخود ئەوەڕاپۆرتى میدیا وڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانە؟!.
ئاى لەم سیستەمى بەڕێوبردنەى هەرێم چەندە هەزەلیە ,ئەوهەموو پێشێلكاریە دەرهەق بەڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێت كەچى دەسەڵات نوزەیەكى لێوەنایەت ,بەڵكوبەپێچەوانەوە چەندین ڕێگاى جۆراوجۆر دەگرێتەبەر بۆ دەمكوتكردن و دروستكردنى دەیان سیناریۆ وتانەو تەشەر و بوختانى نابەجێ بۆ ناوزڕاندن ولەكەداركردنى میدیاو ڕۆژنامەنووسانى ئەهلى وسەربەخۆ!.
ئاى كەشەرمە بۆدەسەڵاتێك هەتائەمڕۆش بەدەیان فایلى بەرپرسەكانى لەماڵپەڕى ڕۆژنامەو گۆڤارەكاندا بەبەڵگەوە بڵاودەكرێتەوە كەچى لەگەڵ ئەوەى مێشێك میوانى نیە,بەڵكوبەپێچەوانەوە ڕۆژێك میدیاو ڕۆژنامەنووسەكانى بەپیاوى میت و ڕۆژێكیش بەپیاوى ئیتلاعات لەقەڵەم دەدات!.
دەبێ چاوەڕێى چى ئەدائێكى پۆزەتیف لەدەسەڵاتێك بكرێت لەسەربڵاوكردنەوەى بابەتێك لەدووتوێى دادگایەكى تاییەتى داخراودا نووسەرێك (30)ساڵ حكوم دەدات و بەزوترین كات بڕیارەكەش دەچێتە بوارى جێبەجێكردنەوە ,وەك ئەوەى كەلەدادگایكردنى د.(كمال سیدقادر)دا بینیمان,بەڵام چ هێزێك قودرەتى ئەوەى هەیە هەناسەیەك بەدۆسیەچەقیوەكانى تیرۆركردنى د.(عبدالستار تاهیر شریف) و(سۆرانى مامەحەمە)بدات؟!,ئەوە سەروەرى یاساى ئەم هەرێمەیە كە بەزووترینكات بڕیارى سزاى (سیانزە ملیۆن)دینارى ڕۆژنامەیەكى وەك هاوڵاتى دەردەكات كەبەتەنها كارى تەرجەمەكردنى ڕاپۆرتێك بوە ونوسەرى بابەتەكەش پێى ناگوترێت پشتى چاوت برۆیەو مەجراى دۆسیەكەش زۆربەباشى بەڕێوەدەچێت و عەرەب ووتەنى (ئینەیەكى)لێوەنایەت,بەڵام ئەوە چ پاڵەوانێكە بۆیەك چركەش بەردەمى دادگا نیشانى ئەوبەرپرسەبدات كەمیللەتێكى بە"سەگ"شوبهاند و بەوهۆیەشەوە نزیكەى (80)سكاڵاى لەسەر تۆماركرا؟!
بۆیە ئەوەى لەكۆتایدا جێگاى باسكردنە ئەم تیرۆرە مۆدێرنەى میدیاو ڕۆژنامەنووسان بەدوایین نەفەسى دەسەڵاتى (پارتى ویەكێتى) لەقەڵەم دەدرێت,دواى ئەوەى كەچەندین ڕێگاى نایاساییان گرتەبەر بۆكپكردنى ئەودەنگەبوێرانە ,وەلێ بێفایدەبوو, بۆیەڕۆژنامەنووسان زۆر لەو هەڵمەتانە گەورەترن كەدەسەڵات هەر ڕۆژەو بەجۆرێك هەنگاو دەنێت بۆدروستكردنى كۆسپ ولەمپەرە جیاجیاكان,ئەو ترسەش كە ئەمڕۆ دەسەڵاتى هێناوەتە لەرزین ,ئەوە ڕۆژنامەنووسان نین ,بەڵكو ئەوە ناشرینیەكانى ڕابردووى خودى دەسەڵات خۆیەتى كەمەرگى داهاتوى دێنێتەبوون!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)