کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی و یەکێتی دەڵێن لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورددا دەبێت تورکیا بەشداری تێدا بکات

Tuesday, 28/02/2012, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست: هەولێر / پیرمام
ئەم هەواڵە بۆ یەکەمین جار کوردستاپۆست بڵاوی دەکاتەوە.
سەرچاوەیەک بەکوردستانپۆستی راگەیاند، ئەو کۆنگرە نەتەوەیییەی، کە ماوەیەکە هەوڵی بۆ دەدرێت لایەنە کوردییەکان بەڕێوەی بەرن، ئیستا شکستی هێنا، چونکە پارتی و یەکێتی فشاریان خستۆتە سەر پکک، کە دەبێت لەو کۆنگرەیەدا تورکیا بە فەرمی تێیدا بەشدار بێت و ئەمەریکا ئامادەی ئەو کۆنگرەیە بێت، نەک تەنها ئەمە بەڵکو یەکەم بڕیاریش ئەوە بێت، کە پکک بەفەرمی بریاری چەکدانان بدات.
پکک و بەدەپەش بە توندی دژ بە هەردوو داخوازییەکە وەستاونەتەوە، کە نابیت بەهیچ شێوەیەک لایەنی غەیری کوردیی لە کۆنگرەی نیشتیمانی کوردییدا هاوبەشی بکات، بەتایبەتی تورکیا تێیدا بەشدار بێت و بە هیچ شێوەیەک بڕیاردەر بێت، جگە لەوەیش یان باس لە دانانی چەکیش بکرێت، پاساوی پەکەکە بۆ رەتکردنەوەی ئەو بڕیارانە، ئەوەیە، کە چەکدانان بی جێ بەجێکردنی داخوازییەکانی کورد، واتا تەسلیم بوون و تێپەراندنی خەتی سوور.
هەمان سەرچاوەکە ئەوەی بۆ کوردستانپۆست ئاشکرا کرد، کە پارتی و یەکێتی دەیانەوێت خۆیان ئەو کۆنگرەیە بەڕێوە بەرن و بەنیازن کۆمەلێک حیزب و پارتی کارتۆنی و بهێننە ناو کۆنگرەکەوە و وا پیشان بدەن کۆنگرەکە شکستی نەهێناوە و لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت، ئەمیش لەنمونەی حیزبەکەی غەفور مەخموری و حەمید دەرویش و پارتەکانی زیندانی کۆیەی ڕۆژهەلات، هەروەها چەند پارتیکی باکوور کە هیچ کاریگەرییەکیان نییە، کە لەچەند مانگی داهاتوو ئەنجام دەدەن.
بەپێچەوانەوە پکک پێشنیازی ئەوەی کردووە، کورد لە هەر چوار بەشەکەی کوردستان دەبێت خۆی چەکدار بکات بەرامبەر بە هەر رووداوێک کە لەناوچەکە روودەدات
سەرچاوەکە ئەوەی بۆ کوردستانپۆست روونکردەوە، کە پارتی و یەکێتی بەهۆی ئەوەی دوو هێزی کرێگرتە و بێ باوەڕن ، بۆیە لایان ئاسایە ، ولاتێکی داگیرکەری وەک تورکیا وەک دۆستێکی نەتەوەی کورد بانگهێشت بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە