پێشمەرگە مافی خۆیەتی بەرابەر بە نەیارە ساتۆرنیزو بێ بەزەییەکەی هەندێ هەڵسوکەوتی لابەلا بکات!
Wednesday, 04/02/2015, 12:00
2505 بینراوە
وەک ووڵامێک بۆ ئەوانەی کە چەند ڕۆژێکە بەربوونەتە سەرهەستی بریندارو کوڵدراوی پێشمەرگە کە بێ ڕیزیان بە هەندێک لە دیلەکان کردووە!
سەرەتا با بپرسین کام دیل دیلی چی شەڕگەو بەرەیەک لەکاتێکدا هیچ یاساو ڕێسایەک لەهزروبیری ئەو چەتانەدا بوونی نییەو هەرچی پیرۆزییەکانی مرۆڤە لای ئەوان لەبەهای بێ بەهایی کەمتریش بەهای بۆ دانەنراوە!!!
جەنگیش ڕاستە یاساو سنوری خۆی هەیە ئەوە هاتووە باسی لێوە کراوە لە لایەن چاڕنامەی مافەکانی بە ناو مرۆڤ،هەرچەندە ئەو ئاماژەو یاسایانە تەنها نووسینە هیچ کات بە کردار نەکراوە تەنانەت لەو جەنگانەشی کەزۆرترین یان کەمترین خوێنی تێایاندا ڕاژابێت.
هەر لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم ساڵی ١٩١٤بۆساڵی١٩١٨وجەنگی جیهانی دووەم ساڵی ١٩٣٩بۆساڵی ١٩٤٥. وە جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئێراقو ئێرانی نەیارمان ساڵی ١٩٨٠بۆساڵی١٩٨٨،وە زیندە بە چاڵکردنی هەزاران خەڵکی سیڤیلی کوردستان بەدەستی چەتەکانی سەدام ١٩٨٠تاوەکوپێش ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ی خەڵکی کوردستان.
کورد لە مێژە ووتوویەتی شەڕێک خۆشە شەوی بەسەردا بێت!
ئەمڕۆ جیهان بەگشتیو،کوردستانە بێ پشتیوانە بەرفراوانەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک گەورەترین نەتەوەی بێ سەربەخۆیی،ئاڵۆزکاوە بەجەنگێکەوە ئەوەندە سەختو دژوارە مرۆڤ گومانی لێ دەکات ئەوجەنگە بۆ دەبێت کچانو کوڕانی نەتەوەیەک پێی هەڵسن کە جیهان لەبەرابەر مافە سەرەتاییەکانیان دوای سەدان هەزار قوربانیو کاولکاری هێشتا گومان لەبوونی دەکەنو تێبینیان لەسەرداهاتووی هەیە!
بەڵێ ئەوجەنگە نەخواستراوە پلان بۆ دانراوەی کە کەمتر نییە لەجەنگی سەرانسەری بۆ سەرتەواوی گێتی، کورد نەچووەتە بەردەرگایو هانی بێبەزەییترینو ڕەشبیرترین نەیاری دابێت تا جەنگیان لە گەڵ بکەن!
ئەوە ئەوانن بە بێ هیچ بەرنامەیەک کە ڕوون بێو مرۆڤایەتی لەداهاتوودا بخاتە سەر ڕێگای پێشکەوتنو ئارامی ،هاتوونو بەهەناسەی بۆگەنو ترشاویان فوو لەچرای دەستی ئازادایخوازانی ئێمە دەکەنوپلان بۆ گەمارۆدانی کوردستانە شەڵال بووکەی نێوان گورگە پیرەکان دادەنێن وە بە هێرشو کردەوە نا مرۆییەکانیان کە تەنانەت لە شێوازی هیچ جەنگێ ناچێت وەک سەگی هار بێ ووچان دەوڕنو بەر بوونەتە سەروەرییەکانی پێشمەرگەو،ئەوەی مرۆڤایەتیو بەها مرۆڤایەتییەکانو بیرو ئاینە جیاوازەکانی تر پێی ناخۆش بێت وا دەکەن!
کەچی کەسانێک لەژێر کاریگەری دووهۆکاری لاواز کە ئیستاکە باویان نییەو نەماوە ڕەخنەی توندو هەژێنەر لە پێشمەرگە دەگرن کە ئازاری دیلەکانی دەوڵەتی نا ئیسلامیان داوە.
ئەوانیش ئاینو بانگەشەی بێ بنە ما بۆ مافەکانی مرۆڤ!
یەکەمیان بەهۆی دەرکەوتنی هاوشیوەکانی داعش کە ئەوەندەی کردەوەی ترسناکو دژەمرۆییان بەناوی خوداپەرستییەوە ئەنجام داوە وایان لە مرۆڤایەتی کردووە سەبارەت بەودینە گومانبکاتو پێداچوونەوە بە ئیمانی خۆیاندا بکەن.
ئەوەی دووەمیان کەخۆی لە مافەکانی مرۆڤدا دەبینێتەوە ئەوبرەوەشی نەماوە ئەویش بەهۆی ئەو نابەرابەرییەی کە دەسڵات دارانوزلهێزەکان، بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەرجارەو نەتەوەو گەلێکی بندەست دەخەنە داوی ستەمکارانو بازرگانی لەسەر بوونیان دەکەن بە واژۆکردنی سەدان پرۆژەی شاراوەو ترسناک وەک نموونە:
دەرکەوتنی داعش یەکێکە لەدەرئەنجامەکانی ئەو ڕێکەوتنانە کە ئەمڕۆ ووڵاتانێکی زۆری توشی تەنگەژە کردووە.
هیچ کات لە گەڵ ئازاردانی گیانی هیچ مرۆڤێکدا نیم ئەگەر تاوانباریش بووبێتو ببێت بەڵام!
کام دیل؟کام مرۆڤ؟کام کارەکتەری جەنگ؟
بەڵێ دیلێک کە پێش خۆبەدەستەوەدانی هەرچی هێزو توانایەکی بووبێت لە تیژکردنی ساتۆری ژەنگاوی بۆ سەربڕێنی پێشمەرگەو هاوەڵەکانیان بەکاریان بردووەو دەبەن.
مرۆڤ بەڵێ مرۆڤ،مرۆڤێک کە پێناسەی بەزەیی لە نووکی تفەنگو شمشێرە ڕزییەوەکانی بیابانەوە دەکاتو سەربڕینی بارمتەکان بەداخوازی خودادەزانێتو خەڵکی پێ چەواشە دەکەن.
کارەکتەری جەنگ بەڵێ کارەکتەری جەنگ،کە واتاو ڕێسای جەنگ لەلایدا نەک هەرنەزانراوە گەرگوێبیستیشی بووبێت بە ترسناکترین شێوە بۆی چووەو بەشێوازی تر وەریانگێراوەو ڕاڤەیان بۆکردووە لە چەتەیەکەوە تادەگاتە ئەمیرێکی خاوەن بڕیار لە کردەوەی تۆقانو پاکتاوکردن.
پێشمەرگەیەک کە خۆشەویسترین هاوسەنگەری لەدەست دابێتو هەزاران لە هاونیشتیمانییەکانی بە کۆیلەبرابێتو لەبازاڕەکان لەڕۆژێکدا چەندینجار سەودایان بەسەرەوەکرابێتو،هەڕەشەی سەرکردنیان لێبکرێت بۆ ئەبێت لە هەندێک کاردانەوەی کەمیان خۆمان بانگی بێویژدانیو گێرە شێوێنیان بۆ بدەین؟
لەدواییدا هیوادارم خەڵکی ستەملێکراوی نیشتیمان لەوە بگەنو بە ئاگابێن کە نەنگییە گوێرایەڵی ووتارو گفتاری دەرودراوسێبنو،بکەونە ژێر هەژموونی ئیدۆلۆژیاو پلانی ترسناکیان!
ئیتر ئێمەش گەر لەو هەموو گەلانە زیاتر نەبین کەمترنین بۆ دەبێت بڤەو تاوان بێت هاوشێوەی یەکێک لەووڵاتانی کەنداوو کیشوەری ئەفریقا خاوەن بڕیارو سەربەخۆیی خۆمان نەبین؟
سەرشۆڕی بۆ کوردی بەکرێگیراوو داردەستی نەیارەکانمانو،شکۆوسەرفرازیو ڕووسووری بۆ هاوسەنگەرە گیان بەختکردووەکانی پێشمەرگەو،پێشمەرگەی کوردووکوردستان،لەمەندەلییەوە تادەگاتە کۆبانێی سۆمبڵی بەرگریو داعش بەزێن.