حكومه‌تی گه‌نده‌ڵ و پاره‌ی كرێی كاره‌با
Thursday, 13/08/2009, 12:00
ماوه‌یه‌كه فه‌رمانبه‌رانی كاره‌با به ناو خڵك دا ده گه‌رێن بۆ سواڵ كردن بۆ ئه‌م حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه له ژێر وه‌رگرتنی كرێی كاره‌با . له سه‌ره‌تای بڕیاری وه‌رگرتنی كرێی كاره‌با ته‌نها (3) هه‌زار دیناربوو له به‌رامبه‌ر هه‌ر مانگێك دواتر كردیان به (7) هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك دواتر سلۆرێكی زۆریان بۆ زیاد كرد بووه به (20) هه‌زار دینار . به‌ڵام له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی كرێی كاره‌با بۆ مه‌سئولێك كه زیاتر له (5) سبلیت و (2) سلاجهو (2) مجیده و(گیزه‌ری دوو حه‌مام و (4) چوار سه‌ته‌لایه‌ت و هه‌ر چوار ده‌وره‌ی ماڵی گلۆپی بلاجگتۆر كه به شه‌و رۆژ نا كوژێنه‌وه له گه‌ڵ پیره‌ژنێك كه ته‌نها خاوه‌نی (2) كلۆپێ (13) واتیه یه‌ك حیسابه كه كریهوكهی (230000) دوو سه‌د و سێ هه‌زار دینار بۆ مه‌سئوله‌كه گه‌راوه‌ته‌وه بۆ پیرهژنێكهش هه‌مان كرێی بۆ هاتوه جا ته‌ماشای ئه‌م سه‌یر و سه‌مه‌ره بكه‌ن خه‌ڵكینه پێتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌م كاره‌ی حكومه‌ت له هه‌موو كوردستان دا هه‌یه له هه‌مان كات دا كاره‌بای مسئولهكه بۆیان فول كردوه به‌ڵام هی پیره‌ژنه‌كه تهڵێكی وه‌ك مووی سه‌ریان بۆ به ستووه گه‌ر كلۆپێكی تر زیاد بكات كارهبایهكهی فیز ده‌كات و ده‌بێ بۆ ماوه‌ی (1) هه‌فته به ده‌وریان دا بسورێته‌وه تاكو بۆی چاك ده‌كه‌نه‌وه له به‌رامبه‌ر (10) (15) هه‌زار دیناریشی لێ وه‌ر ده‌گرن كه‌چی ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌رێن بۆ پاره وه‌رگرتن وهسلێكی ته‌زویر ده‌بڕن بۆ خه‌ڵك پاشان له وهسلێكی تر پاره‌یه‌كی تر ده‌نووسن زیاده‌كه‌ش بۆ خۆیان پاشان ئه‌وه‌ی پاره‌ی داوه به‌م وسڵه گه‌ر سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با بكات و وه‌سڵه‌كه له گه‌ڵ خۆی ببات ده‌ڵێن ئه‌م وه‌سڵه كێ به تۆی داوه ئه‌م پاره‌یه‌ی بۆ خۆی وه‌رگرتووه هیچی بۆ حكومه‌ت نه‌بووه جا حكومه‌تێك كه خۆی دز بێت فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی چۆن دز نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست