کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ به‌‌هێز حسێن له‌ به‌رنامه‌ی گه‌رماو سارد چه‌کداره‌کانی تاڵه‌بانی نه‌ک ملیشیان به‌ڵکو قوات خاسه‌ن

Monday, 22/02/2010, 12:00



یه‌کێ له‌بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌موو حکومه‌ت ده‌وڵه‌تیکی دامه‌زراوه‌یی سوپایه‌کی نیزامی به‌‌هێزه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یبنن له‌ هه‌ژده‌ ساڵی ڕابردوو تائێستا له‌ باشوری کوردستان له‌سایه‌ی ئه‌م دوو زل پارته‌ی کورستانه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ سوپایه‌کی یه‌گرتووی تۆکمه‌ دروست بکری ئه‌وه‌ هه‌موو چه‌کداره‌ی هه‌یه‌و هه‌بووه‌ هی پارته‌کانه‌ نه‌ک هی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڵگه‌ش بۆئه‌مه‌ ئه‌وه‌ شه‌ڕه‌ خۆبه‌خۆیه‌ بووه‌ له‌ڕابردوودا که‌ ڕووی داوه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م میلیشییانه‌ وه‌لائیان بۆ حیزب و سه‌رکرده‌ هه‌بووه‌ زه‌ڕه‌یه‌ک وه‌لایان بۆ نیشتیمان نه‌بوو بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لیستی گۆڕان به‌ قوات خاسه‌کانی تاڵه‌بانی ده‌ڵی میلیشیا ڕاستیه‌کی حاشا هه‌لنه‌گره‌ ئه‌گه‌ر وانیه‌ له‌ کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ سلیمانی له‌کاتیکدا لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگا ئه‌رکه‌کانی خۆیان جێبه‌جی ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ڕوداویک یان گرژیوو ئاڵۆزیه‌ک ڕووبدا ئه‌وه‌ ئه‌رکی ئه‌و ‌هێزانه‌یه‌ پارێزگاری له‌سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و سه‌روسامانیان بکه‌ن نه‌ک قوات خاسه‌کانی برازاکه‌ی سه‌رۆک کۆمار چ هێزێک هه‌یه‌ خۆی به‌هێزی گه‌ل و نیشتیمان بزانی له‌کاتێکدا هاوڵاتیانی وڵاته‌که‌ی بریندار بن له‌ بیمارستان و له‌ ژیر چاودێری پزیشک دابن له‌شیرنه‌ی خه‌ودا چه‌ته‌ ئاسا حه‌ره‌می نه‌خۆشخانه‌ ببه‌زین و توره‌که‌ی ڕه‌ش بکه‌نه‌ سه‌ریان کێش ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بدا خه‌لکانیک نامۆ به‌و نیشتیمانه‌ به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی ئه‌مڕۆژه‌یان بۆ به‌ هێزه‌کان هێنایه‌دی ئه‌گه‌ر قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ییه‌ ئه‌وانه‌ یاسا شکینیان کردووه‌ خۆ پێش ئه‌مه‌ شیخ جه‌مال ی تاسوڵجه‌ جێگری خانمی یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار ملازم پۆلیسی داوه‌ته‌ به‌ر شه‌ق و یاسا شکینی کردووه‌ ئه‌وه‌ی چه‌ند شه‌وی پێش ئیستا لات میوان بوو له‌ به‌رنامه‌که‌ت ده‌کری پیمان بڵین به‌ چی ته‌رازویه‌ک یاسا ده‌كێشن ئه‌ی کێ توره‌که‌ی سه‌وز ده‌کاته‌ سه‌ری جه‌مال ئه‌وا ده‌بی به‌ سه‌رۆک بڵین که‌ له‌که‌رکوکه‌وه‌ باسی دیموکراسی ده‌کات و له‌ سلیمانی یش مه‌نعه‌ ته‌جه‌ولکه‌ی 63 یه‌ .
به‌پێویستی ده‌زانم نموونه‌یه‌کی جوانی گه‌لانی ئێران بخه‌مه‌ پێش چاوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی قوات خاسه‌ ئاسا گه‌لانی خۆیان سه‌رکوت ده‌که‌ن سالی 79 کاتی شۆڕشی گه‌لانی ئێران سه‌ری هه‌ڵدا شاره‌ گه‌وره‌کانی به‌سوپا و ساواک ته‌نرابوو خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیویش تا ده‌هات ڕق ئه‌ستورتر ده‌بوو به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی ئیستبدادیانه‌ی شا پاش ڕۆژیک له‌ مقاوه‌مه‌ی سوپا له‌به‌رامبه‌ر گه‌لانی ئێران له‌ خوێن ڕشتن و گه‌ل کوشتن سوپا گوڵ بارانی خه‌ڵکی ده‌کرد له‌ شه‌قامه‌کانی تاراندا چونکه‌ ئه‌و سوپایه‌ سوپای گه‌لانی ئێران بوو نه‌ک وه‌ ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ زێڕه‌ڤانی سه‌ۆک لیوای تایبه‌تی سه‌رۆک .
ئایه‌ به‌‌هێزو ڕۆژنامه‌نووسه‌ نه‌خوێنه‌واره‌کانی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی ده‌زانن له‌و دیو دێگه‌ڵه‌ وه‌ شتێک نه‌ماوه‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ بی له‌ هه‌رێمی زه‌رد زێره‌ڤانیه‌ له‌ هه‌رێمی سه‌وز یش تاڵه‌بانیه‌ ده‌کری پێمان بڵین هێزی دژه‌ تیرۆر یان قوات خاسه‌ یان فه‌وجه‌ تایبه‌تیه‌کانی سه‌رۆکه‌کانتان سه‌ر به‌کوێ وه‌زاره‌تی پ.م ده‌کری پیمان بڵینن ئه‌م هه‌موو جه‌نه‌ڕاڵی پڕ ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ چ ئه‌کادمییایه‌کی سه‌ربازی بڕوانامه‌ی سه‌ربازیان وه‌رگرتووه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی هێزی میلیشیایی پارته‌کان بکه‌ی له‌ سێ ئه‌ستێره‌ که‌م تر نابیین بۆیه‌ به‌زۆرێک له‌ ده‌رجه‌ده‌ره‌کان ده‌وتری جه‌نه‌ڕالی فه‌ل .
ده‌کری تائێستا چه‌کداره‌کانی ئه‌م پارتانه‌ به‌ میلیشیا ناو نرین چونکه‌ ئه‌مانه‌ له‌ترسی له‌ده‌سته‌دانی ده‌سته‌ڵاته‌کانییان نه‌یان ویسته‌وه‌ سوپایه‌کی نیزامی پیک بێنن له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌جنیدی ئیلزامی کاتی سوپا وه‌ک له‌هه‌موو دنیادا وایه‌ له‌هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا پێک هات ئه‌م هێزه‌ وه‌لای بۆ خاک ونه‌ته‌وه‌ ده‌بی نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبنن میلیشیا یه‌ وه‌لای بۆ حیزبه‌ کاتی حیزبیش له‌ سه‌هۆله‌که‌ ده‌ی دۆڕینی چه‌ته‌ ئاسا قه‌تڵوعامی خه‌ڵکی بێ چه‌ک ده‌که‌ن ده‌کری به‌‌هێز پیمان بڵی ئه‌و چه‌تانه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئه‌م شه‌و به‌بڕیاری کوام قائیدی قواتی میلیشیایه‌ سه‌هۆله‌که‌یان خه‌ڵتانی خۆین کرد بۆیه‌ لێره‌وه‌ له‌ڕی سه‌نگه‌ری خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ کوردستان پۆست داوابکات له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکاو ڕێکخراوی ماڤی مرۆڤی جیهانی ڕیکخراوی سۆشیال ئه‌نته‌رناسوینالی جیهانی ڕی له‌م ڕه‌شه‌ کوژییه‌ جه‌لاده‌کانی جه‌لال بگیری با چیتر سلیمانی خڵتانی خوێن نه‌که‌ن داواش ده‌که‌م له‌ خه‌ڵکی کوردستان قه‌ڵای شوراینی گۆڕان بن .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە