کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پاساو دروستكردن بۆ هه‌ڵهاتن له‌به‌رپرسیارێتی

Saturday, 28/02/2009, 12:00

2057 بینراوە


هه‌ندێك له‌و خاسیه‌تانه‌ی حكومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی پێده‌ناسرێنه‌وه‌، بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ متمانه‌ی گه‌له‌كانی خۆیان له‌ده‌ستداوه‌‌و راستگۆییشیان له‌ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كییدا نه‌ماوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و حكومه‌تانه‌ رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌‌و بێزاریی میللیانه‌ ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وانیش له‌جیاتی گوێگرتن له‌ ره‌خنه‌‌و هه‌وڵدان بۆ گرتنه‌به‌ری شێوازی گۆڕان له‌ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیاندا، په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر هۆكاری دیكه‌ به‌ئامانجی فێڵكردن له‌جه‌ماوه‌ر‌و سه‌رلێشێواندنیان.

ئه‌و شێوازه‌ كارپێكراوه‌، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر دروستكردنی مه‌ترسیی وه‌همیی یاخود گه‌وره‌كردنی مه‌ترسیی ده‌ره‌كی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئاسایشی وڵات ده‌كات. هه‌روه‌ها ترساندنی جه‌ماوه‌ر به‌ لێدواندان له‌به‌رزترین ئاستی حكومییه‌وه‌ له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌ئان‌وساتی رووداندایه‌. زۆرجاریش به‌رپرسان ئه‌م مه‌ترسییه‌ نوێیه‌ گرێده‌ده‌نه‌وه‌ به‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌ر له‌ده‌یه‌كانی پێشوودا به‌سه‌ریداهاتووه‌. ئه‌و كاره‌ساتانه‌ ریشه‌یه‌كی‌ قوڵیان له‌ دڵ‌و ده‌روونی‌ خه‌ڵكیدا هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرایه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و ئیداره‌ گه‌نده‌ڵه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ دروستكردنی‌ فه‌زایه‌كی‌ ترس له‌پێناو تۆقاندنی‌ خه‌ڵك‌و هێنانه‌كایه‌ی‌ دوودڵی‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییان هه‌ست به‌ نائارامی‌‌و ترس‌و نامۆبون بكه‌ن، حاڵه‌تی‌ خه‌ڵك‌و حاڵه‌تی‌ تاك هیچ جیاوازییه‌كی‌ نییه‌ كاتێ‌ تاكه‌كه‌سێك ده‌ترسێت له‌ سه‌رو ماڵ‌و ژیانی‌ خۆی‌‌و خێزانه‌كه‌ی‌، په‌نا ده‌باته‌ به‌ر كه‌سێكی‌ ئازا بۆئه‌وه‌ی‌ بیپارێزێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پارێزگاریلێكردنه‌دا ئه‌و تاكه‌ ده‌ستهه‌ڵده‌گرێت له‌ ئازادی‌‌و كه‌رامه‌تی‌ خۆی‌‌و ته‌سلیم ده‌بێت به‌و كه‌سه‌ كه‌ ده‌یپارێزێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌توانین وه‌ك هه‌مان ئه‌و حاڵه‌ته‌ سه‌یربكه‌ین كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ هه‌یه‌تی‌ بۆ ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت به‌رگری‌ له‌ جه‌ماوه‌ر بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا خه‌ڵكی‌ ته‌سیلم بێت به‌ ئیداره‌و حكومه‌ته‌كه‌ی‌، لێره‌دا بێده‌نگیی‌ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌وێته‌ ژێر ره‌حمه‌تی‌ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌وه‌ كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ كاری‌ تاوانكاری‌‌و بردنی‌ سه‌روه‌تی‌ نیشتمانی‌‌و پێشێلكردنی‌ مافی‌ خه‌ڵكی‌.
ته‌ڵقیندانی‌ جه‌ماوه‌ر به‌ مه‌ترسی‌ ده‌ره‌كی‌ كرده‌وه‌یه‌كی‌ ئاشكرای‌ زۆربه‌ی‌ دكتاتۆره‌كانه‌، دكتاتۆره‌كان ده‌یانه‌وێ‌ تاهه‌تایه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه‌و خه‌ڵكی‌ بكه‌نه‌ قوربانی‌‌و به‌كاریانبهێنن له‌پێناو به‌رژوه‌ندی‌ تایبه‌تی‌‌و خێزانی‌‌و عه‌شیره‌ته‌كه‌یاندا، عێراق نموونه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌ وێرانكارانه‌یه‌. سه‌دام حسێن چه‌ند جه‌نگێكی‌ ده‌ره‌كی‌ ئه‌نجامدا به‌ بیانووی‌ ئه‌و جه‌نگانه‌وه‌ ده‌ستی‌ خسته‌ قوڕگی‌ خه‌ڵكی‌‌و له‌سه‌ر حوكمه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام بوو. له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌ودا هه‌زاران هاوڵاتی‌ كورد بوونه‌ قوربانی‌. هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی‌ له‌ناوبرد به‌هۆی‌ كرده‌وه‌كانیه‌وه‌ بووه‌ یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ كه‌سایه‌تیه‌ دكتاتۆره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست، ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردیش نه‌یتوانی‌ دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌و مۆدێله‌ حوكمه‌، به‌رپرسه‌ باڵاكانی كوردیش هه‌روه‌كو ئه‌ویانكرد. پێویسته‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌ بزانین‌و ره‌دی‌ ئه‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ به‌ بیانووی‌ مه‌ترسی‌ ده‌ره‌كیه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ جارێكی‌ دیكه‌ بخه‌نه‌وه‌ خانه‌ی‌ بێده‌نگی‌. هه‌روه‌ها واز له‌ داواكاریه‌كانیان بهێنن ده‌ستبه‌رداری‌ مافه‌كانیان‌و ژیانی‌ دیموكراسی بهێنن، كاتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان نزیكده‌بێته‌وه‌، به‌رپرسه‌ كورده‌كانیش ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ باسكردنی‌ نائارامی‌، ئه‌وان ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ خه‌ڵكی‌ به‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانیان ده‌زانن‌و ده‌شزانن خه‌ڵكی‌ رۆژانه‌ فشاری‌ جۆر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵانه‌ دروستكردووه‌ كه‌ چۆن چۆنی‌ ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ نیشتمانی‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ خێزانه‌كانیدا. هه‌روه‌ها ژیانی‌ دیموكراسیان خنكاندووه‌و رێگاش به‌ ئازادییه‌ گشتیه‌كان ناده‌ن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ كوردانه‌ مساوه‌مه‌ له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندی‌ گه‌لی‌ كورد ده‌كه‌ن له‌پێناو به‌رژوه‌ندی‌ تایبه‌تیان سووكایه‌تی‌ به‌هه‌موو به‌هایه‌كی‌ نیشتمانی‌‌و ئینسانی‌ كورد ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تیان والێكردوه‌ كه‌ ملكه‌چی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خێزانه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ببن‌و بیانپارێزن. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی‌ كوردستانیان والێكردوه‌ كه‌ ببێته‌ شوێنێك بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ نوخبه‌یه‌كی‌ ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌وكارانه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوودڵی‌ بخانه‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌ چونكه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوو هه‌ڵبژاردنێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ كارتێكی‌ گرنگه‌ بۆ گه‌لی‌ كورد بۆئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بێده‌نگ نه‌بێت له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی‌‌و تاوانانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ پێنج ساڵی‌ رابردوودا به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی‌ كراوه‌. ئه‌وان ئه‌و ئه‌خلاقه‌ پیاده‌ ده‌كه‌ن كه‌ مه‌ترسییه‌ ده‌ره‌كیه‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ناوخۆدا. بۆ نموونه‌ ئه‌وان ئه‌وه‌یان وت كه‌ مالكی‌ بۆته‌ دكتاتۆر، بۆئه‌وه‌ی‌ جه‌نگی‌ كوردو عه‌ره‌ب هه‌ڵگیرسێنن. هه‌روه‌ها به‌ڕێز مه‌سعود وتی‌، دیموكراسیه‌كه‌مان به‌ده‌ست مالكیه‌وه‌ به‌ره‌و دكتاتۆریه‌ت هه‌نگاوده‌نێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گه‌لی‌ كوردو عه‌ره‌ب نه‌زان بن‌و یه‌كسه‌ر باوه‌ڕ به‌ قسه‌كانی‌ بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌ خۆی‌ باوه‌ڕی‌ پێده‌كات‌و نه‌ خه‌ڵكیش دانی پێدا ده‌نێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یان چه‌كداری‌ له‌ سه‌ڵاحه‌دین بۆ پاراستنی‌ له‌خۆی‌ كۆكردۆته‌وه‌.
یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی‌ دیموكراسیه‌ت هه‌بوونی‌ په‌رله‌مانێكی‌ ئازاده‌. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا سه‌یری‌ ئه‌دای‌ په‌رله‌مان بكه‌ین سه‌یرده‌كه‌ین ئه‌دایه‌كی‌ حزبی‌ هه‌یه‌و ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیراوه‌و به‌ته‌واوی‌ په‌راوێزخراوه‌. هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانیش ناكات تائێستاش هه‌وڵی‌ به‌دیهێنانی‌ داواكاریه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ نه‌داوه‌. بۆ نموونه‌ په‌رله‌مان چی‌ كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ زیاتر له‌ حه‌ڤده‌ ساڵه‌ له‌ژێر سایه‌ی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ به‌ده‌ست كێشه‌ی‌ كه‌می‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و نه‌بوونی‌ ئاوو كاره‌باوه‌ ده‌ناڵێنن. زۆرێك لایه‌ن‌و رێكخراویش سورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد‌و به‌رگری‌ كردن له‌ خواست‌و داواكاریه‌كانیان. هه‌روه‌ها كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن سیناریۆی‌ ئه‌و دوو حزبه‌ ئاشكرابكه‌ن كه‌ نزیككه‌وتۆته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان. له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌و خه‌ڵكی‌ ئاگاداری‌ مه‌ترسیه‌ ناوخۆیه‌كان بین كه‌ به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و دكتاتۆریه‌ت‌و خۆپه‌رستی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كوردستانه‌وه‌ دروستبووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هاوكاریمان ده‌كات له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ ده‌ره‌كیانه‌ی‌ كه‌ روویان له‌ كوردستان كردووه‌. هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ هۆشیاری‌ جه‌ماوه‌رو هێزی‌ دیموكراسی‌ له‌ چ ئاستێكدایه‌و خه‌ڵك تا چه‌ند ده‌توانێت له‌وپێناوه‌دا قوربانی‌ بدات؟!

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)