کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌فین موحه‌مه‌د كاندیدەكەى سەرۆكایەتى نەرفێندراوە

Tuesday, 20/10/2009, 12:00


پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەولێر تایبەت
سەرچاوەیەك لە نزیك سەفین حاجى شێخ محەممەدەوە تایبەت بە پەیامنێرمانى راگەیاند كە 10 رۆژ بەر لە ئێستا وابڵاو بووەوە گوایا ئەو كەسە فڕێندراوە، بەڵام ئەوە سیناریۆ بووە و زۆر دوورە لە راستى.
پاش ئەوەى كە لە سایتى هاوڵاتى و ئاوێنە هەواڵێك بڵاوكراوە گوایا سەفین حاجى شێخ محەممەد فڕێندراوە و سۆراغى نییە، سەرچاوەیەكى ئاگادار تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، ئێستا سەفین ماوە و لە شارى هەولێر و سلێمانیە و خۆى لە قەرزارەكانى شاردۆتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەى بە قەرزارەكانى بڵێ دەزگایەكى نهێنى منى رفاندووە و پارەیەكى زۆریشیان لێ سەندووم.
سەرچاوەكە ئەوەشى بۆ ئێمە ئاشكرا كرد، كە ئێستا سەفین نازانێ چۆن سیناریۆیەك دارێژێ تا پینەى ئەو خۆ شارینەوەى پێبكات و قەناعەت بە راگەیاندنەكان و راى گشتى بكات، بۆیە ئێستا كەوتۆتە پەنابردن بۆ هەندێ كەس تا سیناریۆیەكى بۆ داڕێژن و خۆى بكاتە مەوزوع لە راگەیاندنەكان.
سەرچاوەكە ئەوەشى روونكردەوە كە نەفامى سەفینى حاجى شێخ محەممەد لەوەدا بووە، پێشتر سیناریۆیەكى سەقەتى بۆ خى داناوە و ئێستا هەندێ لە كەسە نزیكەكانى ئەوەیان پێڕاگەیاندووە ئەو سیناریۆیە جێى ئیعتیبار نییە و دەزانرێت كە دوورە لە راستى، هەربۆیە ئێستا سەرقاڵى دانانى سیناریۆیەكن بۆى تا بتوانێ دەزگایەكى نهێنى پێ تاوانبار بكات و خۆشى لە قەرزارەكانى بۆ ماوەیەكى زۆر دوور بگرێت و عەتف بۆلاى خۆى راكێشێت، سەرچاوەكە ئاماژەى بە قەرزەكانى ناوبراو كرد كە زیاتر لە 200 دەفتەر دۆلار قەرزارى هەندێ لە تاجرە بیانى و كوردیەكانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە