هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد به‌شی (11) سهرهێشان
Monday, 24/01/2011, 12:00
خوینه‌ری به‌رێز....
سهرهێشان Cephalgie زۆر جۆری هه‌یه، هه‌ندێکیان نارهحهتمان ده‌که‌ن به‌ڵام خه‌ته‌ر نین، به‌ڵام هه‌ندێکی تریان خه‌ته‌رناکن ده‌بێت هه‌رچی زووتر خه‌میان لێ بخۆێن و به‌دوای ڕوون کردنه‌وه و ئازمایشدا بگه‌ڕێین. بۆیه ده‌بێ بپرسین چی ڕوونکردنه‌ویه‌ک پێویسته؟ بۆ لای کام دکتۆری تایبه‌تمه‌ندی بنێرین یان بچین ؟
پێویسته دکتۆر به‌ووردی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که‌دا قسه‌بکات و فه‌حسی بکات. جۆر و شیوه‌ی ئازاره‌که تا ڕاده‌یه‌ک نزیکمان ده‌کاته‌وه له دیاریکردنی جۆری سهرهێشهکه (ئایا ئازاره‌که لێدانێکی تونده یان فشارێکی به‌رده‌وامه و نه‌خۆشه‌که جۆرێک له بێ حاڵی و ئاگای له‌خۆی هه‌یه که‌مێک یان نا ؟
گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانین له ڕاده‌ی خه‌ته‌رناکی نزیک ببینه‌وه و باش پۆلێنی جۆره‌که‌ی بکه‌ین.
مه‌به‌ست له سهرهێشان(Cephalgie) وه‌ک سه‌ر به‌گشتی واته: کاسه یان که‌لله‌ی سه‌ر، پێستی سه‌ر، خوێن هێنه‌ر و خوێنبه‌ره‌کانی مێشک، ئه‌و ده‌مارانه‌ی (Nervs) له مێشکه‌وه بۆ مل و خواره‌وه‌ی مل درێژ ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ماره‌کانی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی بڕبڕه‌ی مل.
پێکهاته‌ی مێشکی مرۆڤ خۆی وه‌ک به‌شێک له Central Nervous System واته وه‌ک سیسته‌می ناوه‌ندی ده‌مار هه‌ستی به ئازارکردن نییه.
سهرهێشان له‌گه‌ڵ پشت هێشان له هه‌موو نه‌خۆشی کانی تر کاریگه‌ریان زیاتره به سه‌ر ته‌ندروستی ئاده‌میزاده‌وه: له %5 دانیشتوانی هه‌ر ووڵاتێک رۆژانه سه‌رئێشه‌یان هه‌یه و له 70% له پرێکا تووشی سه‌رئێشه ده‌بن یان سه‌رئێشه‌یان هه‌ر بهینه نابه‌ینێ لێدووباره ده‌بێته‌وه.
تائێستا زیاتر له 220 جۆری سه‌رئێشان له زانستی بزێشکی دا ناسراون.1. سه‌رهێشه سه‌ره‌تایییه‌کان (Primary) له 90% سهرهێشان پێک ده‌هێنن وه‌ک:
میگرێن(Migraine)، سهرهێشانی کرژبوون Tension headaches ، ئه‌م دوانه ده‌توانن به‌یه‌که‌وه‌ش بێن، سه‌رئێشانی زۆر تووندی به لێدان(Cluster-headach)، سهرهێشان به‌هۆی یان له دوای خواردن و به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانه‌وه. یان جۆری (Trigeminoautonome) ئه‌م جۆره سهرئێشانانه هۆکاره‌که‌شیان به ته‌واوی دیاره نییه و ناتوانین له ڕێگه‌ی ئه‌شیعه و ئیم ئێر ئای و کۆمپیوته‌ر تۆمۆگرافی (MRI and CT) وێنه‌گرتنی سه‌ره‌وه بیان بینی و په‌نجه بۆ شوێنی ئازاره‌که ڕاکێشیت.
هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناتوانی به یه‌کجاره‌کی بنبڕی سهرهێشانهکان بکه‌ی به چاره‌سه‌رێک، به‌ڵام له ڕێگه‌ی پارێزییه‌وه و ڕه‌چاوکرنی فاکتۆره‌کانی ده‌توانی سهرهێشهکه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی دوورخه‌یته‌وه.
ده‌بێ به‌خێرایی چاره وه‌ربگریت بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ئازاره‌کان2.سه‌ر ئێشه سانهوییهکا ن Secundary
ئه‌م جۆره‌یان له ئه‌نجامی نه‌خۆشی تره‌وه دێن و که‌من، به‌ڵام ده‌بی باش ئاگاداریان بین و چاودێری بکرێن و هه‌رچی زووتر ڕوونبکرێنه‌وه و چاره‌سه‌ربکرێن. وه‌ک سهرهێشانی دوای کاره‌سات و ڕووداو (حادپه)، یان سهرهێشان به‌هۆی سه‌ره‌تان له به‌شیکی مێشکه‌وه، یان به‌هی به‌ربوونی خوێن له ناو مێشک و چینه‌کانی قه‌پاغی سه‌ر (که‌له‌سه‌ر) و ئاوسانه‌وه، سهرهێشان به‌هۆی پووکانه‌وه (degeneration)ی بربڕهکانی مل و C2-syndrom، سهرهێشان له دوای حادسهی مل (ده‌عمی ئوتومبیل)، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ڵه‌په‌ستۆی (چاو/ فشار،چغگ)، هێشانی ده‌م وچاو به‌هۆی ئازاری ده‌ماری تریگهمینوس(Trigeminusneuralgie) یان به‌هۆی ڤایرۆسی زۆستهرهوه(Zoster ophtalmicus). یان سهرهێشانێک به‌هۆی ئاوسان(التهاب)ی دیواری ناوه‌وه‌ی خوێنبه‌ری که له سه‌ر واته Arteritis cranialis, ، یان به‌هۆی به‌ربوونی خوێن له‌و به‌شه‌ی پێستی مێشک که ڕاسته‌خۆ له بانێ وه‌یه‌تی واتها Subarachnoid Haemorrhage)).
3. .شێوه سهرهێشهکانی که ده‌گمه‌نن>سهرهێشانی کۆخه که یه‌ک ده‌قیقه (خوله‌که)ده‌خاێنی وزیاتر له پشته سه‌ره‌وه‌یه.
>سهرهێشانێک دوای خۆماندوکردنێکی به‌ده‌نی له‌گه‌ڵ ئازارێکی تووندی هه‌ردووی لای سه‌ر، هه‌ندێ جار ڕشانهوهوهشی له‌گه‌ڵ دایه و له‌وانه‌یه ڕۆژێکیش بخاێنێ.
>سهرهێشانێک دوای کاری سێکسی postkoidal headach)که له‌وانه‌یه چه‌ند خوله‌کێک . یان چه‌ند ڕۆژێک بخاێنێ له حاله‌ته‌دا ده‌بێ MRI سهربگیرێ ونهبادا خوێن به‌ربوون له مێشک‌دا بووبێت.
>سهرهێشانێک دوای گورجیله شووشتنه‌وه Dialyse له وانه‌دا که نه‌خۆشی گورجیله‌یان هه‌یه، که دوای خواردنی ئه‌سپیرین چاک ده‌بێت.
> سهرهێشانی به‌رده‌وامی لا سه‌رێک(Hemicrania continua)که دوای خواردنی ده‌رمانی ئه‌سپیرین ئه‌میش چاک ده‌بێت.
>سهرهێشانێک دوای خواردنی شتی زۆر سارد (Ice-Cream Headach) که ته‌نها 20 تا 30 سانیه ده‌خاێنێ.
>سهرهێشان به‌هۆی که‌م خه‌وی یه‌وه.
>سهرهێشانێکی به‌ربڵاو له ته‌واوی سه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ستکردن به ماندووبوون وبێ تاقه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خوردنه‌وه‌ی که‌می شله‌مه‌نی یه‌وه‌یه وه‌ک ئاو و خواردنه‌وه‌کانی تر که مرۆڤ پیویسته له زستاندا ڕۆژی 2 لیتر بخواته‌وه وله هاویندا 3 لیتر بخۆیته‌وه.
>سهرهێشانی ژنان به‌هۆی سووڕی مانگانه یان به هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ئاسن له له‌شیاندا(ژنان سه‌ریان دێشێ و به‌به‌رده‌وام ماندوون وله ڕۆیشتن زوو قاچه‌کانیان دێشی).
>سهرهێشان به‌هۆی بۆشایی یه ئێسقانێ کانی دوروبه‌ری لووت(جیوب انفی) که ده‌ئاوسێن(التهاب)،
ئه‌م جۆره سهرهێشانهیان له‌و که‌سانه‌ی که شه‌کره‌یان هه‌یه یان به‌رگری له‌شیان که‌مبۆته‌وه ده‌توانی زۆر خه‌ته‌رناک بێت به‌هۆی قارچکه‌وه(التهاب الفگریات) .
>سهرهێشان به‌هۆی جومگه‌ی شه‌ویلگه(که خواردنی پێ ده‌جووی) ڕاسته‌وخۆ له‌لای گوێچکه‌وه .
>سهرهێشان به‌هۆی نه‌خۆشی ددانه‌کانه‌وه.
<سهرهێشان به هۆی نه‌خۆشی ده‌روونی یه‌وه وه‌ک غه‌مگینی(Depression).
>سهرهێشان به‌هۆی گڕه‌وه(بای که‌مێک گه‌رم)
>سهرهێشان به‌هۆی بێ توانایی چاوه‌کان به‌ره‌و ناوه‌وه یان کرژبوونیان له‌کاتی سه‌یرکردنی شتی نزیک و خوێندنه‌وه، له‌و کاته‌دا نووسینه‌که لێڵ ده‌بێت دوای که‌مێک سهردههێشێ
Konvergenzinsuffizienz and Akommodationsspasmus))، یان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری چاو (Glaucom) و ئاوسانی ئیریسی چاو (بهشهڕهنگاوێکهی چاو که ده‌وری کوونی بیلبیله‌ی داوه (واته نه‌خۆشی) Uveitis anterior).
کوردی ووڵات پارێزی به‌رێز جا وه‌ک نه‌خۆش یان کارمه‌ندێکی ته‌ندروستی و دکتۆرێک دوای ڕوونکردهوهکانی سه‌ره‌وه‌م پێویسته به به‌رپرسیارییه‌وه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بکه‌یت، چونکه هه‌ندێ جار سهرهێشان وه‌ک نیشانه‌ێکی ئاگادارکه‌ره‌وه‌یه بۆ نه‌خوشییه‌کی خه‌ته‌رناک بۆ سه‌رمه‌رگ و کویربوونی چاوه‌کانمان و هه‌رچی زووتر بڕۆ بۆ خه‌سته‌خانه و لای دکتۆر.
1.ئازاری لا سه‌ر له ئاستی ناوه‌راستی کوێچکهوه بۆ سه‌ره‌وه، دابه‌زینی کێشی له‌ش به کیلۆ(وه‌زن)، ئازاری شه‌ویلکه له‌کاتی جوونی خواردن ویان ئازاری لاسه‌ر له‌کاتی شانه‌کردنی مووی سه‌ر، هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵیا ماسوولکه‌کانی شانیش ئازاریان هه‌یه‌و به گشتیش هه‌ست به نه‌خۆسی ده‌که‌ی له ته‌واوی له‌شت .ئه‌م نیشانانه بهسهرهێشانهوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 50 ساڵی یه‌وه‌ن زه‌نگێکی خه‌ته‌رناکه بۆ نه‌خۆشی Horton= Gian cell
2. سهرهێشهیهکی کت‌وپڕ له که‌سێکدا که له‌وه‌و پێش قه‌ت سههێشانی نه‌بووبێ.
3. سهرهێشانێک که هه‌میشه له هه‌مان شوێنی سه‌ر دێته‌وه.
4. سهرهێشانێک که شه‌وانه ناهێڵێ خه‌وی لێ بکه‌وێت وبه خه‌به‌ره.
5. سهرهێشانێک که دوای خواردنی ده‌رمانیش هه‌ر که‌م نابێته‌وه‌و یان چاک نابێته‌وه.
6.هه‌ست کردنی به تێک چوونی پێش رشانه‌وه و یان ڕشانه‌وه ی بهخرۆش له‌گه‌ڵ سهرهێشهکه
vomit with surge
7. هه‌ست کردن به ئازار له پشتی سه‌ر له پڕێکا واته به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێنه و ده‌بێ هه‌رچی زووتر زه‌خته‌که دابهزینرێ له ڕێگای ده‌رمانه‌وه.
8.سهرهێشانێکی یه‌کجار تووند‌و کت‌وپڕ له‌گه‌ڵ بێ هۆشی وڕهقبوونی مل که نیشانه‌ی خوێن به‌ربوونه له‌مێشک(Subarchnoidal Haemorrhagie) به‌هۆی دڕانی کیسه‌ی خوێنبه‌رێکه‌وه (Aneurysma) واته (Terson-Syndrom).
9. سهرهێشانێک دوای حادسه (ڕووداو یان کاره‌سات).
10 سهرهێشانێک که به‌ره به‌ره زیاد ده‌کاتن، یان چه‌ندین ڕۆژ یان هه‌فته یان مانگ ده‌خاێنی.
11. سهرهێشانێک له گه‌ڵ سربوون یان له گه‌ڵ بێ هێزی ده‌سته‌کان یان قاچه‌کانت یان له ده‌م وچاو.یا خۆت له گه‌ڵ تێک چوونی حالاتی نه‌فسی.
12. سهرهێشانێکی به‌به‌رده‌وام و هه‌موو ڕۆژ.
دکتۆر ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ئه و 12 حالاتهی سه‌ره‌وه بیر له مانه‌ی خواره‌وه بکاته (پێوانی پله‌ی گه‌رما و تای هه‌یه
ئایا ملی ڕه‌ق بوه‌وه ناتوانێ به‌م لاو لایدا بیجوڵێنێ؟
ئایا بیلبیله‌ی چاوفراوانبوون؟
ئایا جیاوازی له به‌ینی هه‌ردوو بیلبیله هه‌یه؟
ده‌ماری بینینی له پشتی چاو ئاوساوه‌و گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه یان خووێناوییه؟
ئایا چاوی به دوای سهرێشهکهدا ده‌بینێ یان توانای بینی که‌م بۆته‌وه؟یان محیتی بینینی ته‌سک بۆته‌وه؟
ئاگای له‌خۆیه ووڕێنه ده‌کات، وه‌ک هه‌موو له‌شی شکابێت وئازاری ماسوولکه‌کانی هه‌یه؟.
بۆیه پێویسته هه‌میشه بیر له گرتنی ئه‌شیعه (CT,MRI)ی سه‌ر و مل بکاته‌وه.
ئه‌و ده‌رمانانه‌ش که به زۆری بۆ سه‌رهێشه به‌کار ده‌هێنرێن واته ناوی فارماسێ که‌یان نه‌ک تیجارێکهی (ناوی تجاری ده‌رمانی سه‌رهێشه زۆرن) واته ئه‌و ماده کیمیای ده‌رمانه‌که‌ی لێ دروست ده‌کرێتن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
,Acetylsalycilic acid , Paracetamol, Ibuprofen und Propyphenazon
سهرهێشان زۆر جار به‌ته‌نها سه‌ره ناگرێته‌وه به‌ڵکو چاویش له گه‌ڵیا شه‌ریک ده‌بێت.
ئه‌م دوو میکرۆبهش، هۆکارێکی ترن که تاکی کوردیان تووشی سه‌رئێشه کردووه
خوێنه‌ری به‌رێز ...
ئه‌مه و سه‌رهێشه سهرهتایێ کان که 90% جۆره‌کانی سه‌رهێشه پیک دێن له به‌شی 12 هه‌م له گه‌ل چاره‌سه‌ریان باسیان ده‌که‌ین له به‌ر درێژنه‌بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌که.
سهرهێشانێکی زۆر شاز هه‌یه، که ئه‌ویش ته‌نها تووشی خه‌ڵکی کوردبووه واته سهرهێشانێک که زیاد له 50 ساڵه تووشی بووه به‌هۆی کولتووری سه‌قه‌تی جه‌لالی و مه‌لاییی. ئه‌م سهرهێشانه زۆر خه‌ته‌رناکتره له‌و سهرهێشانانهی سه‌ره‌وه که باسم کردن ، چونکه ته‌واوی کۆمه‌ڵکای باشوور ده‌ناڵێنی پێوه‌ی زیاد له 50 ساڵیشه هێشتا چاره‌سه‌ریش نه‌کراوه.
له به‌رئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی له باشووربهگشتی ناهووشیارهوه ووه‌ک بزن ومه‌ر ومێگهل به‌س دهلهورێ وفێری خۆفرۆشی بوون و ئیسلامی شیان به‌سه‌قه‌تی وه‌رگرتووه،به خه‌م که‌رامه‌ت وشه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانه‌وه نین هه‌روه‌ک چۆن سه‌رکرده‌کانیان به گروپه ئیسڵامێ کانیشه‌وه که تۆزقاڵێک شه‌ره‌فی نه‌ته‌وییان نه‌ماوه‌و به‌که‌یفی دوژمنانی کورد هه‌ڵس وکه‌وت ده‌که‌ن ومێژووش ئه‌مه‌ی ئیسپات کردوه.
بۆچارهسهریشی پێویسته:
1. تاکی کورد خۆی له شه‌خس په‌رستی دوورخاته‌وه،چونکه که‌سی شهخسپهرست مێشک وبیرکردنه‌وه‌ی ده‌یبه‌ستێ وه‌ک سه‌هۆڵ وناتوانێ ئازادانه بیر بکاته‌وه، که ئه‌مه‌ش وا له‌وکه‌سه شهخسپهرسته ده‌کا ببێت به مرۆڤێکی فه‌ناتیک وخهتهرناک بۆ سه‌ر ژیانی خۆشی وکۆمهلگاکهشی.له هه‌مان کاتدا له بێ ئاگاهی خۆی هه‌ڵسوکه‌وتی ناشیرین ده‌کات وسووکیش ده‌بێت له به‌رچاوی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی .
2.پێویسته تاکی کورد پێداچوونه‌وه‌یه‌ک بکات به مێژوو و به‌رهه‌م و هه‌ڵس وکه‌وتی ئێستای ئه‌وکه‌سه‌ی که ڕه‌دووی ده‌که‌وێ ، نابێ عاتفیانه له ده‌ورووبه‌ریان کۆببنه‌وه خۆ بکه‌نه مقاشی ده‌ستی ئه‌وان بۆ مه‌رامی ئه‌وان.
3.تاکی کورد ده‌بێ له سه‌رکرده‌و تاکی داگیرکه‌رانی کوردستان فێربێت وه‌ک ئه‌وان چۆن تورکیا‌و ئێران وعروبهی خۆیان خۆش ده‌وێ وکاری بۆ ده‌که‌ن ،ده‌بێ ئێمه‌ی تاکی کوردیش گه‌ل وکوردستانهکهی خۆمان خۆش بوێت نه‌ک ئهوکهسایهتێ کوردیانه‌ی که هه‌میشه سسورهی به‌رله‌شکری ده‌بابه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان بوون ته‌نها به خاتر خۆیان ، یه‌ک دوانێکیان به‌ناوی فشهکوردایهتی هه‌ڵمان ده‌خه‌ڵه‌تێنن ،یه‌ک دوانێکی تریان به ناوی ئیسلامه‌وه هه‌ر له پێناو مه‌رام وبه‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وڕازی کردنی دوژمنانی خۆمان ومنداڵه‌کانمان.
دکتۆر ناسر سۆرانی/ ئه‌ندامی یه‌کیتی دکتۆرانی سویسرا
پزیشکی تایبه‌تمه‌ندی چاو وپزیشکی گشتی.
ئه‌ندام و نووسه‌ری کوردستانپۆست/ به‌شی ته‌ندروستیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست