له ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مشه‌ودا دوو که‌س کوژرا و یه‌کێکیش برینداره
Thursday, 18/02/2010, 12:00
ئه‌م ئێواره‌یه پاش ئه‌وه‌ی ئاپوره‌یه‌ک له گه‌نجه‌کانی سلێمانی له جاده‌ی سه‌هۆڵه‌که، به هاوارکردن بۆ لیستی گۆڕان ده‌ڕۆیشتن، به‌ره‌وه ڕووی کۆمه‌ڵێک چه‌کدار بوونه‌وه که دوایی ده‌رکه‌وت، ئه‌وانه پیاوی مه‌لا به‌ختیارن، بۆیه بوو به ده‌نگه‌ده‌نگ و هاوارکردن به سه‌ر یه‌کدا، ئیتر چه‌کداره‌کان خۆیان پێنه‌گیرا و که‌وتنه ده‌ستڕێژکردن به‌ناو گه‌نجه‌کاندا سه‌ره‌نجام 2 که‌سیان لێ‌کوشتن و یه‌کێکیش به سه‌ختی برینداره.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یامنێری کوردستانپۆست په‌یوه‌ندی کرد به خه‌سته‌خانه‌ی سلیمانییه‌وه، له زمانی چه‌ند شایه‌تحاڵێکه‌وه ده‌رکه‌وت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که ته‌قه‌یان له خه‌ڵکه‌که کردووه ئه‌م سێ که‌سه‌ن:
(عه‌تا شێخ ساڵح، مه‌لا به‌ختیار له به‌ریتانیاوه بردوویه‌ته‌وه) (بێستون ناوێک ئه‌ویش له هۆڵه‌نداوه بردوویه‌ته‌وه)، (سیروان کوێخا نه‌جم/ خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ).
ئه‌وه‌ی به په‌یامنێره‌که‌مان ڕاگه‌یه‌نرا، که‌وا مه‌لا به‌ختیار ئه‌و دوو که‌سه‌ی له ئه‌وروپاوه بردۆته‌وه و پاره‌ی زۆری پێداون، هه‌روه‌ها له لای خۆی ئێواران ده‌عوه‌تیان ده‌کات و سه‌رخۆشیان ده‌کات، دوای ئه‌وه ده‌یاننێرێته ناو قه‌ره‌باڵغی دروشمهه‌ڵگره‌کانی گۆڕان، ئه‌وانیش چونکه ئاگاداری ره‌شی ئه‌مڕۆی کوردستان و سلێمانی نیین، به سه‌رخۆشی هه‌موو کارێکی خراپ بۆ مه‌لا به‌ختیار ئه‌نجام ده‌ده‌ن. لێره‌دا مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت ئه‌مانه بکاته خۆراکی ڕق و کینه‌ی خه‌ڵکی و دواجار وا ڕابگه‌یه‌نێت، که ئه‌مانه په‌یوه‌ندیی به هێزه‌که‌ی ئه‌وه‌وه نییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست