کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


په‌یامی ح .س. سۆران ، به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ :

Tuesday, 17/03/2009, 12:00

2119 بینراوە


به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌
خوشک و برایانی خۆشه‌ویستم ، له‌ هه‌ر پێنج پارچه‌‌ی کوردستانی مه‌زن و تاراوگه‌ !

گۆی زه‌وی که‌ نزیکه‌ی په‌نجا میلیۆن کوردی مافخوازی مافخوراویشی له‌سه‌ر ده‌ژین ‌ ، جارێکی دیکه‌ به‌ ده‌وری هه‌تاودا خولاوه‌ و وه‌وی (بووکی) شه‌نگی نه‌ورۆزی مێژویی ، به‌ سه‌ما و چه‌پڵه‌ڕیزان ، له‌سه‌ر سه‌کۆی وه‌رزی زه‌نوێری به‌هاری ‌ ساڵی 2709 ی کوردی دا‌به‌زاند . به‌م بۆنه‌ هه‌ره‌ شاز و پیرۆزه‌وه‌ ، چه‌پکه‌ گوڵێکی ره‌نگینی ده‌ڤه‌ری رازاوه و بێ وێنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی - که‌ به‌ گوڵستانی جیهان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ - ، به‌ هاوڕێشمی هه‌ست و نه‌ست ده‌به‌ستم، ده‌ی نێمه‌ سه‌ر له‌پی ده‌ست و وه‌ک دیاری و دروشمی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ پێشکه‌شتانی دکه‌م . ئاواته‌‌ خوازم ، ساڵی 2709 ، بۆ ته‌واوی به‌ره‌ی مرۆڤ ساڵی رزگاری ، ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری بێ ، به‌ تایبه‌ت بۆ گه‌لی کوردی چه‌وساوه‌ ، به‌شخوراو ، په‌ڕه‌وازه‌ و هه‌ڵ بێوردراو .

‌گه‌لۆ ! ئه‌گه‌ر تا ئێستا سه‌رکه‌وتنی پێویستمان به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌ و له‌ مافی خۆمان بێ به‌ش ماوین ، پێموایه‌ هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و کورتی هێنانه‌ نگریسه‌ بریه‌تی بوه‌ له‌ منمنایه‌تی ، خۆخۆری ، که‌ڵه‌وجه‌ڕێ و مملانێی ناوخۆیی ‌ ، که‌ به‌ هیوام له‌ ساڵی 2709 دا، ئیدی "له‌ هه‌ر خه‌سارێک په‌ندێک وه‌ربگرین " و درمی ئه‌و په‌تا به‌ ناسۆرکه‌وتوانه‌ ‌ ، به‌ رێگه‌چاه‌ری یه‌ککه‌وتن ، یه‌کگرتن و سنگ ئاواڵه‌یی جوامێرانه‌ و راسته‌قینه‌ ، ده‌رمان بکه‌ین . بڕوام وایه‌ ، ئه‌گه‌ر "من" ه‌کان بکه‌ین به‌ "ئێمه‌" و به‌ کرده‌وه‌ برینی چه‌ند به‌ره‌کێ سارێژ بکه‌ین ، ئێمه‌ش بۆمان ده‌لوێ وه‌ک گه‌لانی به‌خته‌وه‌ر ، به‌ ئارخایه‌نی فریشته‌ی سه‌رکه‌وت و به‌رکه‌وت له‌ ئامێز بگرین ، هێنده‌ وه‌لاخراو و لا نه‌واز نه‌‌بین و ئه‌و ئاواته‌ ره‌وایه‌ی گتشتمان ، که‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م هۆنراوه‌ی خواره‌وه‌دا هۆنیومه‌ته‌وه‌ ، به‌ ته‌سه‌لی بهێته‌ دی :

کاتی نه‌ورۆزه‌، هه‌زاره‌ی سێیه‌ دڵنیام مافی کوردیشی پێیه‌.


خزمه‌تگوزاری پچووکتان ‌ ،
ح.س.سۆران
[email protected]

تاران نه‌ورۆزی 2709


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)