شه‌هید سه‌رحه‌د هۆزانێک .. شۆڕشگێڕێک .. وه‌ڵات په‌روه‌رێک .
Saturday, 17/07/2010, 12:00
دروستکه‌رێک که به‌رده‌وام به‌دوای نوێکاریدا ده‌گه‌ڕا ، هه‌ندێک جار له ڕێی به‌رنامه و هه‌ندێجاریش وه‌ک هۆزانێک وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی شۆڕشگێڕ هۆزان سهرحهدمان ناسی .
هۆزان سه‌رحه‌د له 24 ی ته‌موزی ساڵی 1970 له شارۆچکه‌ی { ئێلیشکرد } ی سه‌ر به شاری { ئارارات } هاتۆته دونیاوه ، باوکی ناوی { محه‌مه‌د ئیحسانه } که له شارۆچکه‌ی ناوبراو فه‌رمانبه‌ری میری بووه ، دوای کۆچی باوکی له‌گه‌ڵ دایکی که ناوی { گوڵشان } نه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ برا و خوشکه‌کانیدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه زیدی خۆیان که { پاتنۆسه } ، ئه‌م شارۆچکه‌یه‌ش سه‌ر به ئاراراته . هۆزان سه‌رحه‌د خاوه‌ن 2 خوشک و 2 برایه ، سه‌رحه‌د کوڕه بچوکی ماڵه و ناوی ڕاسته‌قینه‌ی هۆزان سه‌حه‌د { سوله‌یمان ئالپدۆغانه } ، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له شارۆچکه‌ی { پاتنۆس } ته‌واو کردووه .
له قۆناغی خوێندنیدا خوێندکارێکی ژیر بووه و په‌یوه‌ندیه‌کی دۆستانه‌ی باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ خوێندکاره‌کانی تردا ، له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا که ئه‌وکات برا گه‌وره‌که‌ی له قۆناغی ناوه‌ندی ده‌خوێنێت خاوه‌ن سازێک بووه ، هۆزان سه‌رحه‌د له‌و ته‌مه‌نه‌دا سازی براکه‌ی ده‌گرێته ده‌ست و ئه‌ژه‌نێ ، به‌ڵام به‌رده‌وام روبه‌ڕووی توڕه‌یی برا گه‌وره‌که‌ی ده‌بێته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی نه‌گاته سازه‌که سازه‌که‌یان به دیواری ژووره‌که‌یاندا هه‌ڵده‌واسن ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سوور بێت له داگرتنی سازه‌که ، زۆرجار له‌کاتی ژه‌نینی سازه‌که‌دا ته‌له‌کانی پچڕاندووه و هه‌ربۆیه زوو .. زوو برا گه‌وره‌که‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا ، ئه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ساز لێبدات ، ده‌ستی کرده‌وه به ساز لێدان و به‌نیازیش نییه ده‌ست به‌رداری بێت ، برا گه‌وره‌که‌ی که ناوی { عارف ئالپدۆغانه } ئه‌و سه‌رده‌مه به‌م شێوه‌یه ده‌هێنێته زمان :
{ یه‌ک سازمان هه‌بوو ، بۆ کڕینی ئه‌و سازه من و دایکم ماوه‌ی ساڵێک پاره‌مان کۆکرده‌وه ، سه‌حه‌د زۆر مه‌راقی ئه‌و سازه‌ی هه‌بوو ، ده‌ترسام که شتێک له سازه‌که بکات ، شه‌ڕێکی زۆرمان کرد له‌گه‌ڵ یه‌کدا ، سه‌رحه‌د کۆڵی ههرنهدا ، دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێک بینیم که له من باشتر ده‌توانێت میلۆدی گۆرانێکان بژه‌نێت ، کاتێک بینیم حه‌زی له سازه و سهرکهوتوشه ئیتر ده‌ستم کرد به هاوکاریکردنی } .
یه‌که‌م کاسێتی خۆی ده‌رخست
له نێوان ساڵه‌کانی 1985 و 1986 له کوردستان و تورکیا پێشبڕکێی زارۆکی به‌هره‌مه‌ند ده‌ست پێده‌کات ، ڕۆژانه هه‌رجاره‌ی منداڵێک ههڵدهبژیردرا ، هۆزان سه‌رحه‌د له قۆناغێکدا گه‌وره ده‌بێت که ڕووح و هزری نه‌ته‌وه‌یی تێدا گه‌شه‌ی نه‌کردبوو ، بۆ ده‌رکردنی کاسێت ڕوو له شاری ئه‌سته‌نبوڵ ده‌کات ، ئه‌مه یه‌که‌م دابڕانی ده‌بێت له بنه‌ماڵه‌که‌ی ، برا گه‌وره‌که‌ی داڕشتنی کاسێته‌که‌ی بۆ ده‌کات که ناوی نابوو { گولۆ } له هه‌مان ئه‌و قۆناغه‌دا هونه‌رمه‌ند { کوچوک ئێمره } سه‌رهه‌ڵده‌دات ، ماوه‌یه‌ک له ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ { کوچوک ئێمره } ده‌مێنێته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ئابوری خراپ بووه ناچار ده‌بێت که بگه‌ڕێته‌وه بۆ { پاتنۆس } .
له ساڵی 1987 کاتێک له شارۆچکه‌ی { پاتنۆس } قۆناغی ناوه‌ندی ته‌واو ده‌کات هێزی ده‌وڵه‌ت دژ به چه‌پڕه‌وه‌کان ئۆپه‌راسیۆنێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، چه‌ند براده‌رێکی ده‌ست گیر ده‌کرێت ، { عارفی } برا گه‌وره‌ی له‌و کاتانه‌دا له شاره‌وانی شاری { بورسه } کارده‌کات و له هه‌مانکاتیشدا له کۆلێژی زانستی ئیداری خوێندکار ده‌بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رحه‌د توشی کێشه نه‌بێت عارفی برای به زووترین کات ده‌یهێنێته لای خۆی ، ماڵه‌وه‌یان نه‌یانده‌ویست هزری نه‌ته‌وه‌یی هۆزان سه‌رحه‌د گه‌شه بکات ، له ساڵی 1988 هۆزان سه‌رحه‌د له ناو 1800 خوێندکاردا له زانکۆی { ئێگا } له شاری { ئیزمیر } کۆنسهرڤهی ده‌وڵه‌ت به‌شی موزیکی تورکی به دووه‌مین به‌ده‌ست ده‌خات ، له وێدا له جیاتی ساز به‌شی { تار } ی موزیکی ئازه‌ری ده‌خوێنێت ، له وێدا فێری ژه‌نینی شمشاڵ و پیانۆ و گیتار ده‌بێت ، ئه‌م قۆناغه‌ی ژیانی هۆزان سه‌رحه‌د قۆناغی سه‌رکێشی سیاسهتێتی ، هه‌ربۆیه له باره‌ی کورد بوون و هونه‌ری کوردیه‌وه ده‌ست ده‌کات به لێکۆڵینه‌وه .
حه‌سانه‌ی شکاند
له‌کاتی فێر بوونی موزیکی تورکی و بیانی‌دا هۆزان سه‌رحه‌د له زانکۆ ده‌یهێنێته زمان که هونه‌ر و موزیکی کوردیش خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی و ده‌وڵه‌مه‌نده و پێویسته له‌باره‌یه‌وه لێکۆڵین بکرێت ، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر موزیکی هه‌رێمه‌کانی وه‌ک سه‌رحه‌د .. بۆتان ده‌کۆڵیته‌وه ، هۆزان سه‌رحه‌د چه‌ند گۆرانیه‌کی له‌سه‌ر شێوازی ڕۆژئاوا نوێده‌کاته‌وه و به‌م شێوه‌یه توانی که گه‌شه‌یه‌کی باش به موزیکی کوردی بدات و به خه‌ڵکی بدات به ناساندن .
له مانگی شوباتی ساڵی 1991 هۆزان سه‌رحه‌د برا گه‌وره‌که‌ی خسته ناو گێژاوی هزریه‌وه ، کاتێک که ده‌ویسترا سه‌رحه‌د له کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایدلۆژی سیاسی به‌دوور بگیرێت ، له‌و باره‌یه‌وه گه‌نگه‌شه‌یه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ خوشک و براکانیدا ده‌کرد ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا مه‌سه‌له‌ی ژن هێنانی خسته رۆژه‌ڤی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه ، چونکه ده‌یویست حه‌سانه بشکێنێت ، ئه‌و سه‌رده‌مه کولتوری فیودالی بوو که برا بچووک ناتوانێت باز بدات به‌سه‌ر برا گه‌وره‌دا و ژن بهێنێت ، به‌ڵام ئه‌و گوێی به‌و کولتوره نه‌داو ئه‌و حه‌سانی کولتوری وورد و خاش کرد ، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ کچێکی خوێنکاردا به‌ناوی { یڵدز } هێنا و له‌ناو خۆیاندا شاییه‌کی بچوکیان سازدا .
دهزۆکانی پساند
هۆزان سه‌رحه‌د و یڵدزی خێزانی له مانگی ته‌مووزی ساڵی 1991 ده‌چنه ناو هێزه‌کانی پ‌ک‌ک وه ، یڵدزی خێزانی هۆزان سه‌رحه‌د له شارۆچکه‌ی { جزره } له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌گیرێت ، ده‌خرێته زیندانی شاری { ئاماسیا } ، له ئه‌نجامدا 12 ساڵ و 6 مانگ حوکومدرا .
هۆزان سه‌رحه سه‌ره‌تا ده‌چێته هه‌رێمی هه‌فتانین و له‌وێشه‌وه ده‌چێته گۆڕه‌پانی سه‌رۆکایه‌تی و له ئه‌کادیمیای مه‌عسوم کۆرکماز په‌روه‌رده ده‌بینێت ، به‌هۆی ده‌ست ڕه‌نگینی و سه‌رکه‌وتنی له‌باره‌ی موزیکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چالاکی هونه‌ری سیاسی کورد پێشبکه‌وێت ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپای ده‌که‌ن ، به‌م شێوه‌یه ماوه‌ی 4 ساڵ خه‌باتی سیاسی و هونه‌ری له ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌دات ، هۆزان سه‌رحه‌د نه‌ک ته‌نها باکاری موزیکه‌وه خۆی سه‌رقاڵ کردبێت به‌ڵکو کاری شانۆشی ده‌کرد ، سه‌رحه‌د ده‌ڵێت { پێویسته هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌ڵات } .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت { ئێمه سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌هێزی هونه‌ریمان هه‌یه ، ئه‌رکی سه‌ر شانمانه که‌له وه‌ڵات ئه‌و سه‌رچاوانه بژێنینه‌وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ئێمه‌یه ، تاکو ئه‌مڕۆ گۆرانی بێژه کۆنه‌کان توانیان موزیکی کوردی بگههێنه ئه‌م ئاسته ، ئه‌گه‌ر ئێمه کارێک نه‌که‌ین ئه‌و به‌رهه‌م و دهوڵهمهندیانهمان به‌ره‌و ناوچوون ده‌چن ، زاته‌ن هونه‌ره‌که‌مان ده‌کرێن به تورکی ، ئێمه نمونه‌ی وه‌ک [ عیزه‌ت ئالتونمهشه و نوری سێسی گوزال ] مان هه‌یه که هونه‌ری کوردی وه‌ک هونه‌ری تورک ناوزه‌ند ده‌که‌ن ، پێویسته به‌رهه‌مه فۆلکلۆریهکانمان زیندو بکه‌ینه‌وه تاکو له‌ناو نه‌چن } .
هۆزان سه‌رحه‌د له ساڵی 1996 گه‌ڕایه‌وه کوردستان ، دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند مانگێک له زاپ ده‌مێنێته‌وه ، دوایی ده‌چێته باڵه‌خانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی کولتوری مێزۆپۆتامیا له شاری هه‌ولێر ، له باشوری کوردستان به‌شداری هه‌موو چالاکییه هونه‌ریه‌کانی ده‌کات ، له بادینان و سلێمانی چالاکییه‌کی زۆری هونه‌ری ئه‌نجامدا ، له سلێمانی به‌شی ئۆکۆسترای هونه‌ره‌جوانه‌کان بانگی ده‌که‌نه لای خۆیان و به‌رهه‌مێکی له‌گه‌ڵ ساز ده‌که‌ن .
له 16 ی مایسی ساڵی 1997 هێزی پێشمه‌رگه‌ی پ‌د‌ک چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی کولتوری مێزۆپۆتامیا و مانگی سوور ده‌گرن ، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکداداندا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک شه‌هید ده‌بن ، به‌ڵام پێش ئه‌م کوشتاره‌ی پێشمه‌رگانه‌ی پ‌د‌ک به 4 ڕۆژ هۆزان سه‌رحه‌د له هه‌ولێره‌وه ده‌چێت بۆ سلێمانی ، سه‌رحه‌د توانی گۆرانییه ناوداره‌که‌ی به‌ناوی { هه‌ولێر } به مێلۆدی بکات .
له ساڵی 1991 وه هیچ کامیره‌یه‌ک نه‌چوبووه هه‌رێمی بۆتان ، دوای ماوه‌یه‌ک به‌رپرسیارانی پ‌ک‌ک بڕیار ده‌ده‌ن که حسین قایتان و ده‌رهێنه‌ر خه‌لیل ئویسال بۆ وێنه گرتن له‌گه‌ڵ گروپێک گه‌ریلادا بچن بۆ هه‌رێمی بۆتان ، کاتێک هۆزان سه‌رحه‌د گوێی له‌م بڕیاره ده‌بێت ئه‌ویش پێشنیار ده‌کات و داوا ده‌کات که بڕوات بۆ هه‌رێمی بۆتان ، به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره‌ی قه‌بوڵ ناکرێت .
دوای ماوه‌یه‌ک جارێکی تر داوا ده‌کات که کلیپێک له هه‌رێمی بۆتان ده‌ربکات ، دوای سوربوونی له‌سه‌ر ئه‌م داخوازییه‌ی ڕێگای ده‌ده‌ن که داخوازییه‌که‌ی بێته‌جێ ، مه‌خابن له 10 ی ته‌موزی ساڵی 1999 له هه‌ککاری ده‌که‌ونه بۆسه‌ی جه‌ندرمه‌ی تورکه‌وه و شه‌هید ده‌بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست