جه‌هلی میلله‌ت بوو به زیلله‌ت هات به‌سه‌ر شانی مندا
Thursday, 21/02/2008, 12:00
له مه‌حمود کوڕی سه‌عیده‌وه بۆ هه‌موو گه‌لی کورد:
که‌س که‌سی ئێمه نییه. پێویسته کوردیش بۆ خۆی بژی و له پێناوی سودی خۆیدا بمرێت!
دروسته به کوردیی بخوێنن و بنوسن، نوێژیش به کوردیی بکه‌ن!
09/10/1922
تێبینی: "مه‌حمود کوڕی سه‌عید" شێخ مه‌حمودی نه‌مره که ناوی خۆی به‌و جۆره یان زۆر جار هه‌ر "مه‌حمود"ی نوسیووه.
(ئه‌م وتاره نوسینێکه ده‌رباره‌ی چاوپێکه‌وتنێکی کاک ئه‌فراسیاو هه‌ورامی که بڵاوکراوه‌ی "هه‌ڵبوون" له رێگای (غالب هه‌ورامی)یه‌وه له ژماره یه‌کیدا له‌گه‌ڵی ساز کردووه. قسه‌کانی کاک ئه‌فراسیاو به‌رده‌وامدانه به‌و هزراندنانهی که له نوسینێکدا ئاماده‌ی کردبوو بۆ یادی په‌نجاساڵه‌ی شێخی نه‌مر له مانگی (12)ی ساڵی (2006)دا له سلێمانی. (من له‌م وتاره‌دا قسه‌کانی ئه‌وان وه‌کو خۆیان به هه‌موو هه‌ڵه‌ی چاپ و زمانه‌وانییه‌وه ده‌نوسمه‌وه.)
کاک ئه‌فراسیاو له نوسینه‌که‌یدا، هه‌روه‌ها له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا، به‌ده‌ر له رێنماییکردنی یاسای تێگه‌شتن و ناسینی سروشتی سیاسه‌ت و مێژوو، به ئاره‌زووی خۆی هزراندوویهتی تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که به خه‌یاڵی خۆی شێخ ده‌کاته هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنی ده‌وڵه‌تی کوردیی که له راستییدا شێخ و ده‌وڵه‌تی کوردیی له یه‌کتریی جیاناکرێنه‌وه. کاک ئه‌فراسیاو ده‌ڵێت نامه‌نتیقییه تاوانباری ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان بکرێت به‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تیان بۆ کورد پێک نه‌هێناو کورد خه‌تای خۆی بوو که به‌ریتانیا نه‌یکرد به ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام هه‌ر کاک ئه‌فراسیاو خۆشی به پێچه‌وانه‌ی خۆیه‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی که یه‌کێکی تر ئه‌و قسه‌یه‌ی کردبێت، پرسیار ده‌کات که ئه‌وا شێخ له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان نه‌ده‌گونجا، ئه‌ی ئینگلیز نه‌یده‌توانی یه‌کێکی تر له جێگایدا دابنێت؟
ئه‌وه‌ی کاک ئه‌فراسیاو له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا وتوویه‌تی و له نوسینه‌که‌یدا که بۆ یادی شێخ نوسی بووی، به‌گشتیی زانیاریی نین ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت و مێژوو، به‌ڵکو ده‌رخستنی هه‌ڵوێست و جۆری بیرکردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی له رێگای قسه‌کردن له شێخه‌وه. هه‌رچه‌نده له رووی سیاسیی و مێژووییه‌وه بایاخیان نییه، به‌ڵام له رووی سایکۆلۆجیی/کۆمه‌ڵایه‌تیی و کولتورییه‌وه سه‌رنجڕاکێشن بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌ن که‌سانی ژێرده‌ست و بێ‌ماف چۆن له مێژووی خۆیان و داگیرکه‌ری نیشتیمانه‌که‌یان تێ ده‌گه‌ن.)
کورد وه‌کو گه‌لێکی ژێرده‌ست له خاکی خۆیدا زۆربه‌ی کاته‌کان که ده‌سته‌ڵاتی داگیرکه‌ره‌که‌ی لاوازبووبێت یان به ته‌واویی ده‌سته‌ڵاتی نه‌مابێت له کوردستاندا، وه‌کو ئاکامی ئه‌و باره سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ده‌سته‌ڵاتێکی له خۆی دروست کردووه. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه هه‌موویان کۆتای‌یان به سه‌رنه‌که‌وتن هاتوون. چونکه ده‌سته‌ڵاتی داگیرکه‌ر پاش ماوه‌یه‌ک که‌وتۆته‌وه خۆی و له‌شکرکێشیی کردۆته‌وه بۆ سه‌ر کوردستان و کوردی ملکه‌چ و زه‌لیل کردۆته‌وه. واته له‌گه‌ڵ نه‌مانی هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌دا قه‌واره کوردییه‌که‌ش کۆتایی پێ هێنراوه. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هێزی دوژمن له هێزی کورد به‌هێزتر بووه. هه‌موو ناکۆکیی و شه‌ڕێک به‌پێی ئه‌م هاوکێشه‌یه کۆتایی پێ دێت: بردنه‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نه‌یه که به‌هێز تره. شێخ له‌م باره‌یه‌وه ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ساڵی (1909)ی دژی تورک ده‌ڵێت: "هه‌مووتان ئاگادارن له وڵاتی سلێمانیدا ته‌نگم پێ هه‌ڵچنین. به‌ڵام ئه‌وان به‌هێزتر بوون و ده‌ریان په‌ڕاندم" (2/314).
له جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌میشدا که ده‌وڵه‌تی عوسمانیی جه‌نگی دۆڕان، دوو داگیرکه‌ره تازه‌که به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا پێش ته‌واوبوونی جه‌نگ له رێکه‌وتنی نهێنیی (سایکس بیکۆ)ی ساڵی (1916)دا رێکه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌که بکه‌ن به دوو به‌شی فه‌ره‌نسیی و به‌ریتانییه‌وه. ئه‌وه بوو ساڵی 1922 "کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان" بڕیاری دا به‌ریتانیا مانداتی عێراق و فه‌له‌ستین وه‌ربگرێت و فه‌ره‌نساش سوریا و لوبنان. ویلایه‌تی موسڵیش که باشوری کوردستان ده‌گرێته‌وه به هه‌ڵواسراویی مایه‌وه تا "کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان" ساڵی 1925 بڕیاری دا بخرێته سه‌ر عێراق که له ژێر ئینتیدابی به‌ریتانیادا بوو (1).
به‌ڵام بڵاوکراوه‌ی "هه‌ڵبوون" (3) له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ (کاک ئه‌فراسیاو هه‌ورامی)دا به‌م شێوه‌یه ده‌نوسێت:
"کورد له مێژووی سیاسی خۆیدا زۆر هه‌لی بۆ هه‌ڵکه‌وتووه که قۆستنه‌وه‌یان له‌و کاته‌دا ئاینده‌یه‌کی زۆر له ئێستا رووناکتری بۆ نه‌وه‌کانی دابین ده‌کرد،"
واته هه‌ڵبوون ئه‌و باره کاتییانه به "هه‌ل" بۆ رزگاریی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و کورد که تیایاندا رزگاری نه‌بووه هۆیه‌که‌ی ئه‌وه بووه که نه‌یتوانیووه ئه‌و هه‌لانه بقۆسێته‌وه.
ئه‌و ره‌وشه‌ی که له کۆتایی جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مدا هاته پێشه‌وه هه‌ل بوو بۆ هه‌وڵدان به‌ڵام هه‌ل نه‌بوو بۆ ده‌وڵه‌تی کوردیی. چونکه ئه‌گه‌ر هه‌ل بوایه بۆ ده‌وڵه‌تی کوردیی ئه‌وا دروست ده‌کرا. به‌تایبه‌تیی شێخ مه‌حمودی نه‌مر به روونی داوای ده‌وڵه‌تی کوردیی خسته به‌رده‌می ئینگلیزه‌کان و خه‌باتێکی دورودرێژی سیاسیی و چهکدارییشی بۆ کرد. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی که شێخ و هاوبیرانی بیانتوانیایه بڕیاری ئینگلیزه‌کان بگۆڕن پێویستیان به توانای گه‌لێکی سه‌ربه‌ست بوو که هه‌رگیز ملی بۆ ژێرده‌ستیی نه‌دایه. به‌ڵام ئه‌و گه‌له نه ئه‌وسا و نه ئێستاش له ئارادا نه‌بووه‌و نییه. نموونه‌یه‌کی ملکه‌چیی کاک ئه‌فراسیاو هه‌ورامییه که له رێگای باسکردنی شێخه‌وه بانگی "ده‌سته‌مۆیی" و "گوێڕایه‌ڵیی" بۆ به‌ریتانیای داگیرکه‌ری ئه‌وسای کوردستان ده‌دات (4/209).
به کورتیی، بۆ شێخ نه هه‌لومه‌رجێکی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌بوو که له به‌رنامه‌ی زلهێزێکدا بێت کورد ده‌وڵه‌ت بێت نه گه‌لێکی سه‌ربه‌ست هه‌بوو که ژێرده‌سته‌کردنی مه‌حاڵ بێت. بۆ رزگارکردنی گه‌لێک شێخ ژماره‌یه‌کی که‌می له‌و گه‌له له‌گه‌ڵ بوو. به پێچه‌وانه‌وه، ژماره‌یه‌کی له‌وه زۆرتر جاش، به‌کرێگیراو، سه‌ر به ئینگلیز یان تورک هه‌بوون. شێخ له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "جه‌هلی میلله‌ت بوو به زیلله‌ت هات به‌سه‌ر شانی مندا (16)." ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامیی ئه‌و جه‌هله‌یه که من لێره‌دا ده‌رباره‌ی ده‌نوسم.
تورک شێخ سه‌عیدی پیرانی ساڵی 1925 له‌دار دا (5). سمایل خانی شوکاک بێده‌سه‌ڵات که‌وت و ساڵی 1930 ئێران کوشتی (6). شێخ مه‌حمود هه‌م تورک ساڵی 1918 هه‌م ئینگلیز ساڵی 1919 حوکمی نه‌مانیان دا بهسهرداو زۆربه‌ی ژیانی ده‌ستبه‌سه‌ر بوو (7). قازی محه‌مه‌د، سه‌یفی قازی و سه‌دری قازی ساڵی 1947 حکومه‌تی ئێران هه‌ڵیواسین (8).
ئه‌م سه‌رکردانه هه‌موویان له‌و رێگایه‌دا تیاچوون که کورد له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا که هاتنه پێشه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا بۆئه‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌ک بۆ خۆی دروست بکات. وه‌کو له سه‌ره‌تاوه باسم کرد هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی کوردیش هه‌ر ئه‌وه‌بووه که دوژمنه‌که‌ی به‌هێزتر بووه له خۆی. به‌ڵام کاک ئه‌فراسیاو هه‌ورامیی ده‌ڵێت تا ئێستا کورد زۆر بۆی ئاسان بووه که زلهێزه رۆژئاواییه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که تاوانبار بکات به‌وه‌ی که نه‌یان هێشتووه کورد بگاته مافی سه‌ربه‌خۆیی. به قسه‌ی ئه‌و سه‌رکرده‌کانی کورد له راستییدا لاواز یان تێنه‌گه‌شتوو بوون له هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی‌دا (4/207).
تۆ بڵێی ئه‌م سه‌رکردانه له‌سه‌ر ئه‌وه له‌دار درابێتن که پاڵیان لێ دابێته‌وه‌و هه‌لیان نهقۆستبێتهوه؟ نه‌ده‌کرا به گوێره‌ی بیرکردنه‌وه‌ی "هه‌ڵبوون" هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌به‌ر رزگارکردنی ژیانی خۆیان تینێکیان بدایه‌ته خۆیان؟
ده‌وڵه‌تی کوردیی به قۆستنه‌وه
هه‌ڵبوون و کاک ئه‌فراسیاو ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن ئاگایان له‌و هه‌موو هه‌وڵ و قوربانیدانانه بێت که دراوه بۆ رزگاربوون. ئه‌مانه شتێکن که ناتوانرێن بشاردرێنه‌وه. به‌ڵام له‌وه ده‌چێت هه‌ڵبوون و کاک ئه‌فراسیاو به‌جۆرێکی تر له‌وه‌ی که هه‌یه دنیا ببینن. ئه‌م بینینه‌ش له وشه‌ی "قۆستنه‌وه"دا کۆده‌بێته‌وه.
ئێمه کاتێک ده‌ڵێین "مه‌له‌کردن" که‌سێکمان دێته به‌ر چاو که سه‌رئاو بکه‌وێت. ئیتر هه‌ر که‌سه‌و به گوێره‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی خۆی شێوه‌ی ده‌داتی. به‌ڵام ناکرێت یه‌کێک که‌سێکی بێته به‌رچاو که له جێگه‌دا خه‌وتبێت. وشه‌ی "قۆستنه‌وه"ش له کوردییدا ئه‌وه دێنێته به‌رچاو که شتێک له جوڵانه‌وه‌یه‌کی خێرا‌و چاپوکدا ببرێت. له سلێمانی وشه‌ی "ماشینه‌وه"ش به‌کاردێت. بۆ نموونه: "کولێره‌که‌ی له ئاسمانه‌وه قۆسته‌وه." کورد ده‌ڵێت: "وه‌کو سه‌قاقوش قۆستییه‌وه." (سه‌قاقوش باڵنده‌یه‌که له حاجی له‌قله‌ق ده‌نوکی قه‌به‌تره). ئه‌م وشه‌یه کاتێک به‌کاردێت که یه‌که‌م شتێک له پێشدا ئاماده هه‌بێت، دووه‌م لێی نه‌وه‌ستیت و بیماشیتهوه. ئایا ده‌وڵه‌تی کوردیی به پێچراوه‌یی له‌سه‌ر هیچ سینییه‌ک بۆ کورد دانرابوو تا سه‌رکرده‌ی کورد پڕی پیا نه‌کردبێت؟ یاخود ئایا هه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌گشتیی بۆ هیچ گه‌لێک پێچراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی بقۆسترێته‌وه؟ له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت ئینگلیزه‌کان پێغه‌مبه‌ری خودا بووبێتن له شێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا که ئه‌م هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌یان بۆ گه‌لانی جیهان پێچابێتهوهو هه‌ڵدابێت، له ناویاندا کورد نه‌یتوانی ده‌وڵه‌تێک بۆ خۆی بقۆسێته‌وه. ئه‌گینا کێ هه‌یه که 750 هه‌زار سه‌ربازی خۆی له جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مدا به‌کوشت بدات (9/22) بۆئه‌وه‌ی بێت گه‌لانی وه‌کو کورد رزگار بکات یاخود وه‌کو فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ڵێت بۆئه‌وه‌ی قورئان بۆ کورد بکه‌ن به‌کوردیی؟
ئایا هه‌ڵبوون و کاک ئه‌فراسیاو کێشه‌ی کورد له ناو ئه‌و هه‌موو ئاڵۆزییه‌دا وه‌کو چی ده‌بینن وا لایان وایه که ده‌وڵه‌تی کوردیی ده‌بوو بقۆسترایهتهوه؟
ساڵح ناوێک هه‌بوو، ساڵانی حه‌فتاکان که پارتی خه‌ریک بوو له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌عسدا تێک ده‌چووه‌وه، ده‌یوت: "نازانم پارتی ئه‌م "رهحهتهڵقومه" نه‌رمه‌ی بۆچی بۆ قووت ناچێت؟"
ئنجا ئه‌گه‌ر وه‌کو چۆن کاک ساڵح کێشه‌که‌ی وه‌کو رهحهتهڵقوم ده‌بینی، هه‌ڵبوون و کاک ئهفراسیاویش وه‌کو شتێک بیبینن که ده‌بێت بقۆسترێته‌وه، ئه‌وا ورده ورده به رێچکه‌ی بیری ئه‌واندا ده‌بێت بۆی ببین به "سه‌قاقوش".
ده‌وڵه‌تی کوردیی و دڵداریی
هه‌ڵبوون هۆی نه‌قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له‌مان بۆ باس ده‌کات، ده‌نوسێت:
"به‌ڵام به هێند وه‌رنه‌گرتن و بێ بایه‌خ نیگا کردنی ووڵاتانی زلهێزی چاره‌نووسی گه‌لان به ده‌ستی وه‌کو ئینگلیز ئاراسته‌ی ئه‌و ئاواته‌ی گۆڕیوهکه ئێستا خه‌وونی پێوه ده‌بینین، ئه‌ویش (ده‌وڵه‌تی کوردی)یه."
به گوێره‌ی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ی هه‌ڵبوون له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد به‌ریتانیای گه‌وره‌ی "به هێند" وه‌رنه‌گرتووه‌و "بێ بایاخانه" "نیگای" ئینگلیزی کردووه که "چاره‌نوسی گه‌لان"ی به‌ده‌ست بووه، ئه‌وا ئه‌م بههێندوهرنهگرتنه " ئاراسته‌ی ئاواته"که‌ی که "ده‌وڵه‌تی کوردیی"ه و نوکه "خه‌و"ی پێوه ده‌بینن گۆڕیووه.
مرۆڤ نازانێت ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆکی "بههێندوهرنهگرتن" لای هه‌ڵبوون له ده‌ره‌وه‌ی فه‌زا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه بێت که که‌سێک ئاسایی تێیده‌گات جێگای سه‌رسوڕمانه به‌ریتانیا،که له نێوانی ساڵانی 1919/1922 له تۆپی زلهێزییدا نزیکه‌ی 53 ده‌وڵه‌تی ئێستا و نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی جیهانی (10) له ژێر ده‌ستدا بوو، کورد به‌و لاوازییه‌ی خۆیه‌وه بۆی ره‌خسابێت ئه‌م به‌ریتانیایه که داگیرکه‌ری خاکه‌که‌شی بوو به هێند وه‌رنه‌گرێت. شێخ مه‌حمودیش نه‌یتوانیووه هیوای به‌و هه‌موو درۆوده‌له‌سه‌یه نه‌بێت که به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکا ده‌یان کرد بۆ گه‌لانی ناوچه‌که. بۆیه هه‌ر زوو که ئینگلیزه‌کان هاتنه که‌رکوک ساڵی 1918 نامه‌ی بۆ نوسین و داوای لێکردن له ده‌رکردنی تورک و سه‌ربه‌خۆییدا یارمه‌تییان بده‌ن (4/40).
پێم وایه ئاسنی ساردکوتینه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌و هه‌موو هیوابوون به ئینگلیزه و هه‌وڵ و جه‌نگه بخاته به‌رچاوی هه‌ڵبوون و کاک ئه‌فراسیاو بۆئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌وه تێبگه‌ن که کورد نه‌یتوانیووه به‌ریتانیای زلهێز وه‌کو باڕۆکه ببینێت و به هێند وه‌ری نه‌گرێت. جگه له‌مه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌وه به‌ریتانیا بوو که کوردی به هێند وه‌رنه‌گرتبوو دوباره ئه‌مه‌ش هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه. چونکه ئینگلیزه‌کان بۆ ئه‌وه نه‌هاتبوون کورد یان هه‌ر گه‌لێکی تر به هێند وه‌ربگرن تا گله‌یی ئه‌وه‌یان لێ بکرێت بۆچی کوردیان به هێند وه‌رنه‌گرت؟ ئه‌وان هاتبوون ئه‌و ناوچه‌یه داگیربکه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان لا هێند بووه. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌کێک هه‌ڵه بیر نه‌کاته‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی خۆی به مێژوونوس، سیاسیی یاخود رۆژنامه‌نوس بناسێنێت، شتێکی ئاساییه که هیچ ده‌وڵه‌تێک بۆ ده‌وڵه‌تێکی تر یان گه‌لێکی تر کار ناکات. ئه‌و که‌سه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کی پێچه‌وانه‌ی له‌مه هه‌بێت ته‌نها نه‌زانیی خۆی پیشان ده‌دات. ئه‌م بۆڵه‌و گله‌ییه هه‌ر له‌ناو روناکبیرانی کورددا هه‌بووه که هه‌میشه کردوویانه به ئه‌رکی ده‌وڵه‌تێکی بێگانه‌ی وه‌کو یه‌کێتی سۆڤییه‌تی جاران یان ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا بێت ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌مان دروست بکات.
به هێندوهرگرتن لای هه‌ڵبوون و کاک ئه‌فراسیاو ئه‌و هه‌موو ئاشتی و جه‌نگ و بۆمببارانه نه‌بووه که له نێوانی کورد و ئینگلیزدا رووی داوه، به‌ڵکو ئه‌وه بووه که وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن بێ بایاخ نیگای ئه‌م زلهێزه‌یان کردووه. ئنجا ئه‌گه‌ر به هێندوهرگرتن ئه‌وه بێت که پڕ بایاخ نیگای به‌ریتانیا بکرایه، ئه‌وا ئه‌م ره‌خنه‌یه ته‌واو له جێگای خۆیدایه‌تی. چونکه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که پیشانی بدات شێخ مه‌حمود و هاوڕێکانی ده‌رکیان به‌م چه‌که ته‌لیسماوییه روناکبیرانهیه کردبێت. به‌ڵام خۆ نه‌چووه بچێت. بۆ ئێستا هه‌ڵبوون و کاک ئه‌فراسیاو هه‌ورامی ژماره‌یه‌ک ئاماده ناکه‌ن چاویان بڕێژن، به به‌رده‌می ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا بێن و بچن و به نیگای پڕ بایاخ شێتی و شه‌یدایان بکه‌ن؟
خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردیی
ژماره‌یه‌کی زۆر له روناکبیران ده‌وڵه‌تی کوردیی به ئاوات و خه‌ون ناوده‌به‌ن. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن که روناکبیران سیاسه‌ت وه‌کو دڵداریی ده‌بینن. هۆیه‌که‌شی ناگه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که سیاسه‌ت و دڵداریی وه‌کو کۆکاکۆلا و بیبسی له یه‌ک ده‌چن، به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که له رۆحی روناکبیراندا ویستی رزگاریی بوونی نییه تا له فۆرمێکی پراکتیکدا به‌رجه‌سته ببێت. دۆلکه‌یه‌ک ناتوانێت په‌رداخێک پڕبکات له ئاوێک که له خۆیدا نه‌بێت. بۆیه ئاساییه که زاراوه سیاسییه‌کانیش له‌وانه ده‌وڵه‌تی کوردیی هه‌ر به‌و هه‌ستانه پڕبکرێنه‌وه که لای روناکبیران هه‌ن و بۆ دڵداریی به‌کار دێنن.
به‌کارهێنانی ئه‌م وشانه بۆ ده‌وڵه‌تی کوردیی و سیاسه‌ت: نیگا، خه‌ون، ئاراسته‌ی ئاوات، قۆستنه‌وه ده‌ریده‌خات که ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری هه‌ڵبوون و کاک ئهفراسیاودایه زیاتر هه‌ستی دڵداریی و فکرو قسه‌یه نه‌ک ویست و هوشیاریی و زانیاریی. ئه‌وه‌تا خۆشیان ده‌ڵێن که به ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه خه‌ون ده‌بینن. له راستییدا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردیی خه‌ون بێت مانای وایه ده‌وڵه‌تی کوردیی هیچ. که‌سێک که دنیای دیبێت یان زانیار بێت نه‌ک روناکبیر ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بڵێت ده‌وڵه‌تی کوریی جێگای رێتێچوون نییه ئه‌وا ده‌ڵێت خه‌ونه. مامجه‌لال له سه‌ره‌تای مانگی دووی ساڵی (2007)دا وتی: "ده‌وڵه‌تی کوردیی خه‌ونی شاعیرانه". واته بوونێکی سیاسیی نییه. باسکردنی کێشه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردیی کاتێک بوونی هه‌یه که ویست بێت نه‌ک خه‌ون. سیاسه‌تمه‌داری سۆسیال دیموکراتیی "ئولوف پاڵمێ"، که ساڵی 1986 له سوید کوژرا، وتارێکی هه‌یه له‌ژێر ناونیشانی: "سیاسه‌ت ویسته".
ویست سه‌رچاوه له پێویستییه سروشتییه‌کانه‌وه ده‌گرێت و له جوڵانه‌وه‌دا خۆی ده‌رده‌بڕێت. جوڵانه‌وه‌ش شتێکه بوونی هه‌یه و بابه‌تییه. بۆ نموونه ویستی ئازادیی لای شێخی نه‌مر که ده‌ڵێت: "نامه‌وێت بۆچیمه ژینی ئه‌ساره‌ت، به‌سمه عومری گومرههیی"، له دامه‌زراندنی حکومه‌ت، ده‌رکردنی پول، هه‌ڵکردنی ئاڵا، رۆژنامه، کاری سیاسیی و جه‌نگدا خۆی به‌رجه‌سته‌کردووه. ئه‌گینا فکراندنی روناکبیران و شاعیران له پاڵه‌وه ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێک، ئازادیی، دیموکراتیی یان پیاوچاکیی ناچێته حسابی زانسته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه، بۆ زانستیی سایکۆلۆجیی دیارده‌یه‌کی سه‌یر نییه که درۆزنێک باسی راستگۆیی بکات، وڵاتفرۆشێک نیشتیمانپه‌روه‌ریی، دزێک ده‌ستپاکیی و یه‌کسانیی، دیکتاتۆرێک دیموکراتیی. نموونه‌کانیشیان له کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا هه‌ن. هه‌یه به نه‌ڕه‌ی شێر هاوار ده‌کات و به زه‌وقی مێشیش به برینهوهیه. ئه‌مه هه‌ر له‌ناو روناکبیران خۆیاندایه که فکراندن و قسهریزکردن ره‌واجی هه‌یه‌و بگره سه‌نگی مهحکیشه. ئه‌گینا له رووی زانستییه‌وه جگه له کردار و هه‌ڵوێست، قسه و هزراندن جێگایان ته‌نه‌که‌ی خۆڵه. تاقیکردنه‌وه‌ی ژیان ئه‌م راستییه‌ی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیووه، کورد ده‌ڵێت: ده‌مه چیت لێ که‌مه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و رێنمایی و پره‌نسیپه سیاسییانه‌ی که شێخی نه‌مر به خوێن و خه‌باتی خۆی و هاوڕێکانی به‌جێی هێشتن بۆ کورد، لای روناکبیران جێگای تێگه‌شتن و به‌کارهێنان نه‌بن، ئه‌مان له جیاتی ئه‌وانه خه‌ون بێت لایان، ئه‌وا خۆ نه‌چووه بچێت. با به‌رده‌وام بن له نوستندا بۆی، سه‌رینی له په‌ڕی ره‌نگاوڕه‌نگ بۆ دروست بکه‌ن و بیخه‌نه ژێر سه‌ریان. به‌ڵکو به‌یانییه‌ک زوو چۆله‌که پاساریی بنمیچه‌کان له خه‌ویان هه‌ڵبستێنێت و مژده‌یان بداتێ که ئه‌وا ده‌وڵه‌تی کوردیی له پێچێکی ئاراسته‌ی ئاواته‌وه ده‌رکه‌وت. کێ ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی نه‌کردووه‌و به‌ته‌ما نییه له نه‌ورۆزێکدا بۆ کوردی بکات به مژده‌یه‌کی کوتوپڕیی؟
هه‌ڵبوون ده‌نوسێت که کاک ئه‌فراسیاو یه‌کێکه له مێژوونوس و دیپلۆماته‌کانی کوردی تاراوگه. دیپلۆمات ئه‌و که‌سه‌یه که فه‌رمانی وڵاتێک له وڵاتێکی تردا جێبه‌جێ ده‌کات، ئه‌مه‌ش زیاتر فه‌رمانبه‌رانی سه‌فاره‌ت و کونسوڵگهکان ده‌گرێته‌وه، یان که‌سانێکی وه‌کو سه‌ید ئه‌حمه‌دی مه‌ره‌خه‌س و ره‌شید زه‌کی کابان که به وه‌فدی حکومه‌تی کوردستان ساڵی 1919 چوون بۆ پاریس. ئایا کاک ئه‌فراسیاو هیچ پۆستێکی ره‌سمیی له وڵاتێک له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکی کوردیی نهێنیی یاخود ده‌سته‌ڵاتێکی کوردییه‌وه هه‌یه؟
به‌گوێره‌ی هه‌ڵبوون کاک ئه‌فراسیاو تیشک ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵه سیاسییه‌کانی سه‌رکردایه‌تیی کورد له قوناغی دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مدا که ناوبراو به قسه‌ی خۆی به باشترین بواری داده‌نێت بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردیی. کاک ئه‌فراسیاو هه‌شتا ساڵێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵه دیاری بکات. هه‌ڵه خۆی چییه‌و چۆنی ده‌سه‌لمێنێت که کارێک هه‌ڵه بووه؟
ئه‌گه‌ر زانستییانه بیر بکه‌ینه‌وه ده‌بێت بپرسین: ئایا چ ئامراز و مێتودێکی باوه‌ڕپێکراو هه‌یه که مرۆڤ به‌کاریان بهێنێت بۆ گه‌یشتن به هه‌ده‌فێکی له‌و جۆره؟
لۆجیکی فایزیی
به‌ڵام من به هه‌ڵه‌دا چووم. روناکبیر هه‌رگیز پێویستی نه به به‌کارهێنانی ده‌ستیاو هه‌یه نه به "لۆجیکی فایزیی". شێخ ئه‌حمه‌دی فایز 150 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتوویه‌تی: "لۆجیک ئه‌و یاسایانه‌یه که ئه‌قڵ به‌کاریان ده‌هێنێت بۆ دورکه‌وتنه‌وه له هه‌ڵه. به‌ڵام شێخ ئه‌حمه‌د که لۆجیکی به‌کارهێناوه لاشی وابووه که "حیکمه‌ت" زانستی گه‌ڕانه به‌دوای راستیی بوونی شته‌کاندا وه‌کو خۆیان به‌گوێره‌ی توانای که‌سه‌که (11). پێچه‌وانه‌ی "حیکمه‌ت" که ئێستا پێی ده‌ڵێین زانیاریی، "نه‌زانیی"ه که عه‌ره‌ب پێی ده‌ڵێت: "جه‌هل". جیاوازییه‌که لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. روناکبیران کاریان به حیکمه‌ت (زانیاریی) نییه. سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شتێک خۆیانن. چۆن ئاره‌زوویان بهێنێت ئاوا له‌و شته تێده‌گه‌ن. مه‌لا عومه‌ری عه‌سریی، که کوردێکی رۆژهه‌ڵاته، جوان ئه‌م راستییه‌ی ده‌رده‌بڕی که ده‌یووت: "چۆنم پێ خۆش بێت ئاوا ده‌تبینم." ئنجا که روناکبیر سه‌رچاوه‌ی زانین هزر و ئاره‌زووی خۆی بێت نه‌ک راستیی بوونی شته‌کان ئیتر یاسای ئه‌قڵیی و ده‌ستیاوی تێگه‌شتنی بۆچییه؟ چونکه لۆجیکی فایزیی بۆئه‌وه‌یه که وه‌سفکردن بپارێزرێت له هزر و ئاره‌زووی که‌سه‌که. مارکس و "ئنجلس"یش هه‌ر وا واتای بینینی مادییان بۆ دنیا کردووه که بینینه وه‌کو خۆی به بێ زیادکردنێکی ده‌ره‌کیی.
نموونه‌ی روناکبیری له‌و جۆره زۆره که تا ده‌سته‌ڵاتێک ئاوهڕووی لێ ناداته‌وه وه‌کو خائین و ئه‌نفالکه‌ر ناوی ده‌بات، به‌ڵام که ده‌سته‌ڵاته‌که بۆی ده‌کاته‌وه ئیتر ده‌که‌وێته پیاهه‌ڵدان و پینه‌کردنی هه‌ڵه‌ی ده‌سته‌ڵات به جۆرێک که ئیتر دنیا لای روناکبیر به‌و جۆره‌ی لێ دێت که ئه‌و بۆ خه‌ڵکی باس ده‌کات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی لای روناکبیر دنیایه‌ک نییه بۆدۆزینهوهو وه‌سفکردن، ئه‌وا سه‌رئه‌نجام پێویستیشی به "لۆجیکی فایزیی"ش نابێت. روناکبیریی به‌تاڵییه له لۆجیکی فایزیی، واته به تاڵ له یاسای ئه‌قڵیی بۆ بیرکردنه‌وه له بابه‌تێک. روناکبیر که‌سێکه به ئاره‌زوو ده‌فکرێت، به هه‌وای خۆی ده‌توانێت هه‌ڵه دیاری بکات. هه‌ر هه‌مان هه‌ڵه‌ش، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، بکاته‌وه به راست. که‌واته لێره‌دا ده‌توانین بڵێین: "روناکبیریی نه‌زانییه."
هه‌ڵه خۆی چییه؟ چۆن مرۆڤ ده‌توانێت 80 ساڵێک بگه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه‌و هه‌ڵه دیاری بکات؟ هه‌ڵه به گوێره‌ی کام پێوه‌ر و کام زه‌مان و شوێن؟ ئایا ده‌توانرێت بسه‌لمێت که کارێک هه‌ڵه‌یه به بێ ئه‌وه‌ی له هه‌مان کاتدا راستێک به‌رامبه‌ری نه‌سه‌لمێت؟ ئه‌و ده‌ستیاو و مێتودانه کامانه‌ن که به‌کاردێن بۆ ئه‌م ئیشه؟ ئایا ئه‌م کاره مه‌حاڵه یان نا؟ خه‌ڵکی سلێمانی له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌ڵێن: "جا بۆ جێپ چییه؟" ره‌نگه من دنیام به‌قورسیی گرتبێت، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر له روناکبیریی تێبگه‌ین ده‌توانین بڵێین: ئنجا بۆ کاک ئه‌فراسیاو چییه؟
کاتی خۆی مه‌لا فایه‌ق هه‌بوو ده‌یوت من به جوگرافیا ده‌چم بۆ به‌غداد. راده‌وه‌ستا، قۆڵێکی به‌رز ده‌کرده‌وه، وه‌کو شه‌مه‌نده‌فه‌ر شوتی لێ ده‌داو له به‌رده‌رکی سه‌راوه به ناوهێنانی یه‌ک به‌یه‌کی شوێنه‌کان له شار ده‌رده‌چوو تا ده‌گه‌شته چایخانه‌ی حه‌سه‌ن عیراقی له به‌غداد و له‌وێ داوای چایه‌کی ده‌کرد. ره‌نگه مرۆڤ به جوگرافیاکه‌ی مه‌لا فایه‌ق وه‌کو مێتود له شوێنی خۆیدا ئه‌گه‌ر مێژووه‌کانی له‌به‌ر بێت بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ر کاتوشوێنێک که بیه‌وێت.
کاک ئه‌فراسیاو هه‌ورامی ده‌ڵێت: "ده‌بێت ئه‌وه بزانین بۆچی ئینگلیز ده‌وڵه‌تی بۆ کورد پێک نه‌هێنا، هه‌مووی بۆ خۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه"
ئه‌و قسه‌یه وا پیشان ده‌دات که کاک ئه‌فراسیاو ئینگلیزه‌کان وه‌کو داگیرکه‌ری کوردستان نابینێت، به‌ڵکو وه‌کو هێزێک که هاتبووبێت ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌لان پێک بێنێت. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌کو چۆن حه‌وا خه‌تای کرد سێوه‌که‌ی خوارد و له به‌هه‌شت ده‌رکرا، ئاواش کورد خه‌تای کرد و ئینگلیز ده‌وڵه‌تی بۆ پێک نه‌هێنا.
شێخ مه‌حمود له کاتی مهحکهمهکردنییدا له وه‌ڵامی ئینگلیزه‌کاندا پێی وتن که ئه‌و تاوانباره یان ئینگلیزه‌کان خۆیان که له هه‌زاره‌ها کیلۆمه‌تره‌وه هاتوون و وڵاته‌که‌ی ئه‌ویان داگیرکردووه. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵوێسته ئازاده ئه‌گه‌ر به رۆحی کاک ئه‌فراسیاو نامۆ نه‌بوایه نه‌یده‌وت: "تاوانبارکردنی ده‌وڵه‌تانی زلهێزی جیهان به دروست نه‌کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی نامه‌نتیقیه،".
رۆحی کاک ئه‌فراسیاو به‌و جۆره‌یه که کورد ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه نه‌ک داگیرکه‌ری کوردستان. تاوانبار ئه‌و که‌سه نییه که گولله‌یه‌کی ناوه به سه‌ری که‌سێکه‌وه، به‌ڵکو قوربانییه‌که‌یه که سه‌ری که‌وتۆته به‌ر گولله‌که. کولتور و هزری کاک ئه‌فراسیاو، ئه‌گه‌رچی واشی دابنێین که ئه‌م ئینگلیزییه، دوره له‌وه‌وه بپرسێت: ئایا ئینگلیزه‌کانی ئه‌م چی‌یان ده‌کرد له خاکی کوردان‌دا؟ هه‌ڵبه‌ت بۆ کردنی پرسیارێکی وا ده‌بوو خاوه‌نی موراڵ و هوشیارییه‌ک بێت له‌و جۆره‌ی ئیسماعیل بێشکچی تورک. به‌ڵام جۆری بیرکردنه‌وه‌ی کاک ئه‌فراسیاو له رسته‌یه‌کی بێ سه‌روبه‌ردا شێخ مه‌حمود ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ناوبراو ده‌ڵێت:
"ئایا شێخ نه‌یده‌توانی وه‌کوو فه‌یسه‌ڵ له عێراق و فهیسهڵهکانی تر له وڵاتانی عه‌ره‌بی و بگره وڵاتانی تری دونیا که ده‌سته‌مۆی کۆلۆنیالیسته‌کان بوون، گوێ رایهڵیان بێت و به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌گه‌ڵیان پێک‌بێت؟ (4/209)."
یه‌که‌م، ده‌سته‌مۆ وشه‌یه‌کی سیاسیی نییه، بۆ نموونه بۆ "کۆتر" به‌کار دێت.
دووه‌م، له رووی ناوه‌ڕۆکیشه‌وه کاک ئه‌فراسیاو له‌مه‌ش لنگه‌وقوچ تێگه‌شتووه. چونکه کاک ئه‌فراسیاو وا ده‌زانێت ئه‌م فه‌یسه‌ڵه دهستهمۆیانه هۆی دروستبوونی هێلانه‌کانیان بوون. به زمانی مه‌نتیق که ناوی ده‌بات به‌گوێره‌ی بیرکردنه‌وه‌ی کاک ئه‌فراسیاو، چونکه ده‌سته‌مۆکان هه‌بوون، که‌واته ده‌وڵه‌ته‌کانیش په‌یدابوون. مادام شێخ مه‌حمود ده‌سته‌مۆ نه‌بووه، که‌واته ده‌وڵه‌تێکیش بۆ ئه‌و نه‌ده‌بوو ببێت. به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌مه‌یه:
ئینگلیزه‌کان له پله‌ی یه‌که‌مدا ویستوویانه ده‌وڵه‌ته‌که دروست بکه‌ن، ئنجا له پله‌ی دووه‌مدا هاتوون سه‌رۆکێکی دارده‌ستی خۆیان بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته داناوه. به‌ڵام کاک ئه‌فراسیاو وا تێده‌گات که داره‌که به‌ستراوه به بارگیرهکهوه نه‌ک بارگیرهکه به داره‌که‌وه.
ئینگلیز ئه‌گه‌ر بیویستایه ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروست بکات په‌کی له‌سه‌ر که‌سانی ده‌سته‌مۆ نه‌ده‌که‌وت، ئه‌وساش نموونه‌یان زۆر بوو. شێخی نه‌مر تێکۆشاوه بۆئه‌وه‌ی که کورد له ده‌وڵه‌تێکی کوردییدا راسته‌وخۆ له‌ژێر ئینتیدابی به‌ریتانیادا بێت نه‌ک ژێرده‌ست بێت له وڵاتێکی عه‌ره‌بییدا. شێخ ده‌ڵێت: "بۆچی ده‌بێت ئێمه له وڵاتی خۆماندا ملکه‌چی فه‌رمانی گه‌لێکی تر بین (7/؟)." کورد تا ئێستاش خۆی ده‌دزێته‌وه له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره.
سێیه‌م، ئه‌وه‌ی کاک ئه‌فراسیاو له شێخ مه‌حمودی داوا ده‌کات ئه‌وه‌یه که خۆی ده‌یخوازێت. ئه‌مه‌ی خۆشی ئه‌وه‌یه که بێ مه‌رج و حساب، به‌گیان و به‌دڵ له‌گه‌ڵ ئینگلیز بێت. کاک ئه‌فراسیاو له‌وه تێنه‌گه‌شتووه که باسی خۆی ده‌کات. شانوشهوکهتیش بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌وه په‌یدا ده‌کات که دژی تورک بێت. بۆئه‌وه‌ی دژایه‌تیی شێخ‌یش ره‌واجی هه‌بێت به زۆری زۆرداری شێخ ده‌به‌ستێت به تورکه‌وه. کاک ئه‌فراسیاو چونکه هه‌ڵگری کولتوری ملکه‌چییه ناتوانێت ستراتیجی کوردیی ببینێت. ئه‌م ره‌نگ کوێرییهش کڵۆڵیی ته‌نها کاک ئه‌فراسیاو هه‌ورامی نییه، به‌ڵکو له بنه‌ڕه‌تدا خه‌سڵه‌تێکی ملکه‌چییه. کێشه‌که لای کاک ئه‌فراسیاو هه‌ڵبژاردنی داگیرکه‌ره تورک یان ئینگلیز نه‌ک ره‌دکردنه‌وه‌ی خودی ژێرده‌ستیی و داگیرکه‌ر.
چواره‌م، یه‌کێک که داوای ئه‌وه‌ی لێ بکرێت "ده‌سته‌مۆ" و "گوێڕایه‌ڵی" هێزێکی گه‌وره بێت، ئیتر چۆن پێکهاتن به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له ده‌ست ئه‌ودا ده‌بێت. ئه‌وه به‌ریتانیای زلهێز بوو که به هیچ شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان نه له‌گه‌ڵ شێخ دا و نه دواتر له‌گه‌ڵ کورددا پێک نه‌هات. ئه‌و گوێڕایه‌ڵییه‌ش که کاک ئه‌فراسیاو ده‌یه‌وێت بیبه‌خشێته‌وه نوکهریی بوو که له مێژووی سه‌رده‌مدا تا پێش راپه‌ڕین پێی ده‌وترا "جاشێتیی". سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که ئه‌و گوێڕایه‌ڵییه‌ی کاک ئه‌فراسیاو له رێگای دژایه‌تیی شێخه‌وه بانگی بۆ ده‌دات، ئه‌وساش له‌ناو کورددا زۆر و زه‌به‌ند بوو. ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاغا، روناکبیران و بازرگانان ئهرکههڵگری ئینگلیز و تورک بوون. به‌ڵام کوا وه‌فاداریی ئینگلیز چه‌ند ده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م گوێڕایه‌ڵانه دروست کردووه که ئێمه ئاگامان لێیان نییه؟ کاک ئه‌فراسیاو که دژی شێخ ده‌فکرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی که به قسه‌ی ئه‌و ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی ئینگلیزه‌کان نه‌بووه بۆیه کورد نه‌بوو به ده‌وڵه‌ت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر راستی ده‌کرد بۆ پیشانمان نادات که ئه‌و کوردانه‌ی به‌دڵی کاک ئه‌فراسیاو بوون کوا ده‌وڵه‌تی کوردی‌یان له کوێ بۆ دامه‌زراوه؟
جارێک ژماره‌یه‌ک ئاغا به فه‌رمانی ئینگلیز گفتوگۆ ده‌که‌ن بۆ کوشتنی شێخ. یه‌کێک له‌وان ده‌ڵێت نهفامیینه ئێمه نانی شێخ ده‌خۆین. ئه‌گه‌ر شێخ نه‌مێنێت ئیتر ئینگلیز له کوێ ئاوهڕوو له ئێمه ده‌داته‌وه؟
ئه‌مه ئه‌وه‌نده کێشه‌یه‌کی روون و ئاسانه که کاک ئه‌فراسیاو خۆشی به پێچه‌وانه‌ی خۆیه‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی که یه‌کێکی دی ئه‌و قسه‌یه‌ی کردبێت ده‌پرسێت:
"باشه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌وا شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان نه‌ده‌گونجا بۆچی که‌سێکی تریان نه‌کرد به مه‌لیکی کوردستان له جێ ی ئه‌و و کوردستان بکه‌ن به ده‌وڵه‌ت ؟"
یه‌که‌م، ئێستا کاک ئه‌فراسیاو ده‌یه‌وێت له‌و دوو رایه که هه‌ردوکیان تێنهگهشتنن کامیان بڵێت؟ تفه‌نگیش که جووته‌ی کرد ناته‌قێت.
دووه‌م، تێنه‌گه‌شتنی کاک ئه‌فراسیاو له سروشتی سیاسه‌ت به‌و جۆره‌یه که وا ده‌زانێت ناکۆکیی نێوان شێخ و ئینگلیز ناکۆکیی نێوان دوو که‌س بووه وا به‌و شێوه‌یه بۆ ئینگلیزی چاره‌سه‌ر ده‌کات که که‌سێکی تری بکردایه به مه‌لیک له جیاتی شێخ.
سێیه‌م، کاک ئه‌فراسیاو ده‌یه‌وێت وا له خه‌ڵکی کورد بگه‌یه‌نێت که ئینگلیز شێخی کرد به مه‌لیک.
چواره‌م، ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ی کاک ئه‌فراسیاو چه‌ندباره‌ی ئه‌وه ده‌کاته‌وه که قسه‌کانی له‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن که ئینگلیز ویستوویه‌تی کورد بکات به ده‌وڵه‌ت و به‌ڵام شێخ مه‌حمودی نه‌مر رێگربووه له‌به‌رده‌می ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئینگلیزدا.
ئینگلیز باشوری کوردستانی خسته سه‌ر عێراق. ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ئینگلیز بوون ده‌بوو عێراق دروست بکه‌ن و دژی شێخ و ده‌وڵه‌تی کوردیی بن. ئه‌مه ته‌نها له لۆجیکه بێ لۆجیکه‌که‌ی کاک ئهفراسیاودا جێگای ده‌بێته‌وه که یه‌کێک به خیانه‌ت له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا عێراق دروست بکات بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجام عێراق له‌ت ببێت. ئه‌مه له‌وه ده‌چێت به‌یه‌کێک بڵێیت: ئه‌و دوو ته‌خته‌یه به‌یه‌کدا داکوته با ببن به دوو به‌شه‌وه. ئه‌م لۆجیکه بێ لۆجیکه‌ی کاک ئهفراسیاویش له‌وێوه سه‌رچاوه ناگرێت که خانه‌کانی مێشکی به جۆرکی تایبه‌تیین، به‌ڵکو له‌وێووه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ناوبراو وه‌کو ئه‌ندامی گه‌لێکی ژێرده‌ست و که‌سێکی نائازاد ئازادیی هه‌ڵبژاردنی زانیاریی نییه. ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بفکرێت که هه‌لومه‌رجی سیاسیی و کولتوریی سه‌رده‌م لێی ده‌خوازێت. به پێچه‌وانه‌ی روناکبیرانیشهوه، زانیاران ئازاد له‌و هه‌لومه‌رجانه، خۆیان ده‌به‌ستن به ئامرازی گه‌یشتن به زانیارییه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌ن به‌وه‌ی ئاکامی ئه‌و زانیاریانه چۆن ده‌که‌وێت له‌سه‌ریان. نموونه‌یه‌کی نزیک و سه‌رده‌م ئیسماعیل بێشکچییه.
نموونه‌ی کاک ئه‌فراسیاو رێک پێچه‌وانه‌ی ئیسماعیله. ئیسماعیلی تورک له‌سه‌ر کورد دژی ده‌سته‌ڵاتی گه‌له‌که‌ی خۆیه‌تی که خاکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری داگیرکردووه‌و گه‌له‌که‌ی ژێرده‌سته کردووه. به‌ڵام کاک ئه‌فراسیاو دژی خه‌باتی گه‌له‌که‌ی خۆی قه‌ڵه‌م بۆ داگیرکه‌ری نیشتیمانه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێت. هه‌ردوکیشیان به گوێره‌ی خۆیان راستن. ئیسماعیل زانیارهو ده‌یه‌وێت راستیی بڵێت، نموونه‌ی وه‌کو کاک ئهفراسیاویش روناکبیرهو ده‌یه‌وێت بۆ رۆژ بفکرێت.
کاک ئه‌فراسیاو دوابه‌دوای ئه‌مه درێژه ده‌دات به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆی و ده‌ڵێت:
"من یه‌ک لایه‌نه هۆکه‌ی ناخه‌مه ئه‌ستۆی شێخ مه‌حمود،"
روناکبیرێتیی کاک ئه‌فراسیاو پێویستی به‌وه نییه که بپرسێت خۆی کێیه‌و به پێی چ پێوه‌رێک هه‌قی داوه به خۆی که هۆ بخاته ئه‌ستۆی که‌سانی دی.
کاک ئه‌فراسیاو له رێگای پرسیارکردن له زلهێزهکانیهوه ده‌که‌وێته گله‌ییکردن لێیان:
"بۆچی له ئێرانی سه‌رده‌می (شا) دا که پۆلیسێکی رۆژئاوا بوو له ناوچه‌که‌دا، زلهێزه‌کان داوایان له شا نه‌ده‌کرد که مافی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات و ئازه‌ریه‌کان و تورکمان و عه‌ره‌به‌کانی ئێران بدات، یان تورکیای ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌یمانی (ناتۆ) یه، زلهێزه‌کان داوای لێ ناکه‌ن به جددی که ریفۆرمێک له سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ووڵاته‌که‌یدا بکات به‌رامبه‌ر به کوردی باکور."
یه‌که‌م، کاک ئه‌فراسیاو ته‌نها خۆی و شێخ مه‌حمود تێکه‌ڵاو ناکات، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانیشدا توشی هه‌ڵه‌ی بیرکردنه‌وه ده‌بێت و نازانم به پێی چ بناغه‌یه‌ک زلهێزه‌کان به‌و شێوه‌یه ده‌هزرێنێت که ئه‌وان خۆیان به‌ده‌ربن له مافخۆریی گه‌لان و بگره داوای ماف و ریفۆرمیش بۆ ئه‌و گه‌لانه له وڵاته‌کانیاندا بکه‌ن؟ ئه‌م چاوه‌ڕوانییه کاتی خۆی ئاسایی بوو له یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بکرێت له لایه‌ن روناکبیرانی کۆمۆنیست و مارکسییه‌وه به پێی گرێدراویی ئایدۆلۆجیی. به‌ڵام هه‌رگیز ئاسایی نه‌بووه که وڵاتێکی کۆلۆنیالیستی وه‌کو به‌ریتانیا که تا ئێستاش ژماره‌یه‌ک گه‌لانی جیهان له‌وانه گه‌لانی عێراق به ده‌م سیاسه‌تی ژهراویی ئه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن جێگای ئومێدی ئینسان بووبێت بۆ دادپه‌روه‌ریی. ره‌نگه کاک ئه‌فراسیاو به‌ریتانیا و بابانۆئێلی لێ تێکچووبیت.
دووه‌م، کاک ئه‌فراسیاو، که وا دیاره گه‌شبینه به‌رامبه‌ر به "داواکردن"، جگه له‌وه‌ی که پێی وایه زلهێزه‌کان داوایان له شای ئێران بکردایه‌و ئێستاش داوا له تورکیا بکه‌ن، ره‌خنه له (شێخ)یش ده‌گرێت، که جه‌نگی جیهانی ده‌ستی پێ کرد شێخ وه‌کو عه‌ره‌به‌کان، داوای له ئینگلیز نه‌کردووه له‌ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌کان رزگاری بکات.
جارێک بێستونی برام به تفه‌نگ له نیشانه‌یه‌کی نه‌دا. سه‌ری هه‌ڵبڕی و بۆ سه‌یر وتی: "من نیشانه دورنه‌بێت نای پێکم." به‌ڵام کاک ئه‌فراسیاو به راستێتی که هه‌شتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌بینێت شێخ له ده‌ستپێکردنی جه‌نگی جیهانییدا داوای له ئینگلیز نه‌کردووه، که‌چی ئێستا نابینێت که عێراقیان دروست کرده‌وه هه‌ردوو سه‌رۆکی کوردی باشور "جۆرج بوش"یان بینی و دا‌واشیان لێ نه‌کرد. وه‌کو ئه‌و ره‌خنه ده‌گرێت له شێخ ئه‌ی خۆی به گوێره‌ی بیرکردنه‌وه‌ی خۆی جێگای ره‌خنه نییه که ده‌بوو زوو له کاتی خۆیدا ئاگاداری سه‌رۆکی پارتی و یه‌کێتی بکردایه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له روویان نه‌هات داوای هیچ بکه‌ن ئه‌وا ده‌یان توانی دیپلۆمات و مێژونووسی کورد کاک ئه‌فراسیاو له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و داوای له بوش بکردایه؟ ئه‌م جاره‌یان خه‌تای کاک ئه‌فراسیاو بوو که کورد نه‌بوو به ده‌وڵه‌ت.
سێیه‌م، تورکیا له مێژه ده‌یه‌وێت بچێته یه‌کێتی ئهرووپیهوه. به‌ڵام ئه‌وروپا مه‌رجی هه‌یه له‌سه‌ری که ده‌بێت مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیادا به جۆرێک بن له‌گه‌ڵ ئاستی ماف و سیستێمی هه‌قی ئه‌وروپییدا بێته‌وه. تورکیا چه‌ند جارێک و چه‌ند یاسایه‌کی ده‌رکردووه بۆ خۆگونجاندن و گۆڕان. ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ک له‌م گۆڕانانه له رووی فۆرمه‌وه (یاسانووسییهوه) جێگای ره‌زامه‌ندیی بووبێت به‌ڵام له پراکتیکدا هیچ گۆڕانێکیان نه‌خستۆته‌وه. بۆیه تورکیا تا ئێستاش نه‌یتوانیووه له پێستی خۆی ده‌ربچێت. ئاسان نییه داوا له مه‌ڕێک بکرێت بفڕێت. ئه‌و داواکردنانهی که کاک ئه‌فراسیاو ناوی بردوون تا راده‌یه‌کی زۆر له‌م جۆره‌ن. به‌ڵام وه‌کو له پێشدا ده‌ستم بۆ راکێشا کاک ئه‌فراسیاو وه‌کو عه‌شق و خوازبێنی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا ده‌جوڵێته‌وه. مرۆڤ ده‌توانێت داوای کچێک بکات. ئه‌ویش هه‌موو جارێک مسۆگه‌ر نییه.
ئینگلیزه‌کان زیره‌ک بوون له‌وه‌دا که له پڕوپاگه‌نده‌کانیاندا ژماره‌یه‌ک هه‌ڵبه‌ست بڵاو بکه‌نه‌وه که ئه‌قڵی زۆربه‌ی روناکبیران له راده‌یه‌کی زۆر نزمی هوشیارییدا ده‌ربخه‌ن که پیشانی بدات هه‌ڵگرانی ئه‌م هوشیارییه زۆر دورن له‌وه‌وه که رێکخستنێکی سیاسیی وه‌کو ده‌وڵه‌ت بووبێت به پێویستیی لایان. بۆ نموونه، رۆژی 18/07/1924 هێزی عێراق و ئینگلیزه‌کان، پاش بۆمبارانکردنی شاری سلێمانی و ناچارکردنی شێخ بۆ چۆڵکردنی، هاتنه‌وه سلێمانی. له رۆژی 18/08/1924 رۆژنامه‌ی "ژیانه‌وه"یان ده‌رکرد. کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رباره‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه ده‌نوسێت: "ئه‌رکی سیاسیی ژیانه‌وه ئه‌وه بو که کورد حاڵی بکا، هیچ قه‌واره‌یه‌کی سیاسی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یا قانونیی تایبه‌تییان پێ ره‌وا نابینرێ، به‌ڵکو به‌شێک ئه‌بن له عێراق و، ئه‌بێ ببن به هاووڵاتی عێراقی (14/344)."
روناکبیری کوردی ئه‌وسا که پێیان وتووه منه‌وه‌ر دژی ده‌وڵه‌تی کوردیی وتویه‌تی شێتینه ئه‌گه‌ر له عێراق جیا ببنه‌وه توتنهکانتان له کوێ فه‌حس ده‌که‌ن؟ سه‌عید فه‌وزی له ژماره‌ی (19)ی "ژیانه‌وه"دا ده‌نوسیێت:
بۆ ژین ئه‌گه‌ڕێم، خه‌ڵقه ژیانم له عێراقه
بێ په‌رده ئه‌ڵێم ئه‌من و ئه‌مانم له عێراقه
به‌غدایه له بۆ ئه‌م وه‌ته‌نه بابی موراده
جێی سه‌رفی خوری و توتنهکانم له عێراقه
چی لێ ئه‌که‌ی ئه‌م سه‌عله‌به، ئه‌م ماز و که‌تیره
ئهینێرییه کوێ شێته‌که نانم له عێراقه (14/386).
ره‌نگه ئێستا هه‌لێکی باش بێت بۆ میراتگرانی ئه‌و منه‌وه‌رانه‌ی ئه‌وسا که نوکه به به‌ریتانیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڵێن: "ئێستا توتن نه‌ماوه له کوردستاندا تا له عێراق فه‌حسی بکه‌ین، ده‌مانه‌وێت جیابینه‌وه." ئایا ناههقمانه تاوانباری کاک ئه‌فراسیاو بکه‌ین که تا توتن سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه‌ته‌وه بۆچی ئه‌م هه‌لی بێ توتنییه "ناقۆسێتهوه" داوای ده‌وڵه‌تی کوردیی بکات؟
نوسه‌رێکی ناوداری سویدیی جارێک له کۆڕێکدا ده‌رباره‌ی کورد ده‌ڵێت که له دوای شێخ مه‌حموده‌وه سیاسه‌تی کوردیی کۆتایی پێ هاتووه. کوردێک لێی دێته وه‌ڵام و به هه‌موو ئه‌قڵییه‌وه ئه‌و ئه‌رگومێنته‌ی فه‌قیانه‌که‌ی شێخ دێنێته‌وه پێش، ده‌یه‌وێت وه‌کو کاک ئه‌فراسیاو بڵێت له‌به‌ر ئه‌وه کورد نه‌بوو به ده‌وڵه‌ت. نوسه‌ره‌که له‌و بڕوایه‌دا نابێت که که‌سانێک هه‌بن ئه‌وه‌نده به‌سزمان بن شتێکی وا به ئه‌قڵیاندا چووبێت که وڵاتێک مافی ده‌وڵه‌ت نه‌دا به گه‌لێک له‌به‌رئه‌وه‌ی که سه‌رکرده‌ی ئه‌و گه‌له ئاماده‌نه‌بووبێت به ده‌ستی رووت له بۆنه‌یه‌کدا ته‌وقه له‌گه‌ڵ فهرمانبهرێکیدا بکات. بۆیه ئه‌و به‌و شێوه‌یه تێده‌گات که بڵێت: "چه‌ند جێگای شانازییه بۆ ئێوه که سه‌رکرده‌یه‌کتان هه‌بووه ئاماده نه‌بووه ده‌ست بخاته ده‌ستی داگیرکه‌ری نیشتیمانهکهتانهوه." خه‌ڵکێک که شایانی ده‌وڵه‌ت بێت ئاوا بیرده‌کاته‌وه!
کاک ئه‌فراسیاو ده‌نوسێت: "که جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ده‌ستی پێ کرد شێخ مه‌حمود له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌کو عه‌ره‌به‌کان داوا بکات له ئینگلیز چۆن (شه‌ریفی مه‌ککه) داوای کرد له‌ژێر ده‌ستی عوسمانیه‌کان رزگاری بکات ئه‌وه بوو ده‌وڵه‌تی بۆ دروست کردن،"
یه‌که‌م، په‌یوه‌ندیی نێوان عه‌ره‌ب و ئینگلیزه‌کان له هینری ماکماهۆنی (Henry McMahon) باوه‌ڕپێکراوی ده‌سته‌ڵاتی به‌ریتانیاوه ده‌ستی پێ کرد. ناوبراو له میسره‌وه له رێگای ده نامه‌وه بۆ شه‌ریفی مه‌ککه هه‌وڵی دا عه‌ره‌ب دژی عوسمانییه‌کان به لای خۆیاندا رابکێشێت. نامه‌کان له رۆژی (14/07/1915)ه‌وه تا رۆژی (30/01/1916) نوسراون. له نامه‌ی رۆژی (14/10/1915)دا هینری ماکماهۆن گفتی به‌ریتانیای بۆ وڵاتێکی عه‌ره‌بیی سه‌ربه‌خۆ و پاراستنی شوێنه پیرۆزه‌کان داوه به حسه‌ین کوڕی عه‌لی که له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مدا شه‌ریفی مه‌ککه بوو (17).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کێشه‌که له‌سه‌ر داواکردن و داوانه‌کردن نه‌وه‌ستاوه، شێخ هه‌ر که ئینگلیزه‌کان هاتنه که‌رکوک نامه‌ی بۆ نوسین و له‌و نامه‌یه‌دا داوای لێکردوون یارمه‌تیی کورد بده‌ن بۆ رزگاریی و گفتی بده‌نێ که ئینگلیزه‌کان نه‌یه‌ڵن تورک جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه کوردستان. شێخ خۆی ساڵی 1918 "سلێمانی"ی له تورکه‌کان پاک کرده‌وه.
دووه‌م، ئه‌وه‌ی کاک ئه‌فراسیاو ده‌رباره‌ی شه‌ریفی مه‌ککه‌و ئینگلیز باس ده‌کات روناکبیرییه نه‌ک زانیاریی. واته بهئارهزووبینینی خۆیه‌تی نه‌ک راستیی. مێژوو هه‌ویر نییه هه‌ر که‌سه‌و به گوێره‌ی قاڵبهکولیچهی سه‌ری خۆی بیخاته سه‌ر سینی. راستییه‌که ئه‌وه‌یه که وه‌کو له سه‌ره‌تادا باسم کرد به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به پێی رێکه‌وتنی نهێنی سایکس بیکۆی ساڵی 1916 وڵاتی عه‌ره‌بیشیان له ژماره‌یه‌ک وڵات‌دا به‌ش به‌ش کرد. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گفتهوه که دابوویان به حسه‌ین کوڕی عه‌لی که له به‌شه عه‌ره‌بییه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی عوسمانیی وڵاتێکی مه‌لیکیی گه‌وره‌ی بۆ دابمه‌زرێنن که فه‌له‌ستینیشی ده‌گرته‌وه (1). شه‌ریفی مه‌ککه "حسه‌ین کوڕی عه‌لی" و کوڕانی له حیجازیش ساڵی 1925 له لایه‌ن ئال سعوده‌وه ده‌رپه‌ڕێنران. ئه‌و کاته عه‌لی کوڕی حسه‌ین مه‌لیکی حیجاز و عه‌بدوڵا مه‌لیکی ئه‌رده‌ن بوو. عه‌لی رای‌کرد بۆ لای فه‌یسه‌ڵی برای که مه‌لیک بوو له عێراق، هه‌ر له‌وێش ساڵی 1935 له به‌غداد مرد (15).
ئه‌و گفتانه‌ی که زلهێزه‌کان ده‌یان دا به گه‌لانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی عوسمانیی به‌شێک بوون له‌و چه‌که سیاسییانه‌ی که به‌کاریان هێنا بۆ داگیرکردنی ناوچه‌که. ئینگلیزه‌کان خۆیان له سه‌ره‌تای داگیرکردنی ناوچه‌که‌دا لایان وانه‌بوو که ئه‌و درۆوده‌له‌سانه بتوانن ئه‌وه‌نده کاریگه‌رییان هه‌بێت، به‌تایبه‌تی دوای شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1917 له روسیا که رێکه‌وتنه نهێنییه‌کانی ئاشکرا کرد، له‌وانه سایکس بیکۆ. به‌ڵام پڕوپاگه‌نده‌ی ئینگلیزه‌کان له مێشکی روناکبیرانی کورددا تا ئێستاش وه‌کو پاشماوه‌ی یۆرانیۆم پارێزراوه. بۆیه هه‌رچییه‌ک بڵێن یان چۆن ناسروشتیی بیربکه‌نه‌وه نابێت جێگای سه‌رسوڕمان بێت. ته‌نانه‌ت مێژوونوسێکی ناسراوی وه‌کو د.که‌مال مه‌زهه‌ر ده‌رباره‌ی مێجه‌ڕ سۆن ده‌نوسێت: "ئێمه له ڕێگه‌ی ئه‌و و یه‌ک دووانێکی وه‌ک ئه‌وه‌وه خۆمان ناسی و به‌وه‌مان زانی ئارینهژادین، نه‌ک جنۆکه (12)." مێجه‌ڕ سۆن وه‌کو عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی زه‌مانی خۆی وابوو. ئه‌گه‌ر سۆن به حوکمی جاسوسیی بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی و بۆ لێدانی کورد زانیاریی ده‌رباره‌ی کورد کۆکردبێته‌وه، ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌کی تر سودیان لێ وه‌ربگیرێت به‌ڵام خۆناسین له رێگای دوژمنه‌وه هه‌ر نموونه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانی کاک ئه‌فراسیاو هه‌ورامی ده‌خاته‌وه. له راستییدا شکانی کورد ته‌نها له‌وه‌دا نابینرێت که چه‌کی لێ داماڵراوه‌و ده‌سته‌ڵاتێکی بێگانه حوکمی کردووه، به‌ڵکو له‌وه کوشنده‌تر ئه‌وه‌یه که دوژمنه‌که‌ی بۆی داڕشتووه چۆن بیر بکاته‌وه. بۆ نموونه، "ژیانه‌وه" له ژماره (3)ی رۆژی (01/08/1924)دا له ژێر سه‌ردێڕی (ئاخۆ)دا بڵاوی کردۆته‌وه:
"ئاخۆ بیربکه‌ینه‌وه تێده‌گه‌ین که فرسه‌تێ بۆ ئه‌م میلله‌تی کورده هه‌ڵکه‌وت بوو هێشتا له دنیادا بۆ هیچ میلله‌تێک ئه‌مه رێک نه‌که‌وتبوو. هه‌روا له پڕێ بووین به کوڕێ. فه‌قه‌ت ئێمه چونکه به‌پێی خۆی هاتبووه به‌رده‌ممان قه‌درمان نه‌زانی و له خۆمانمان تێک دا و له خۆمان شێواند. (14/356).
جه‌وهه‌ری ئه‌م قسانه دوای 83 ساڵ له نموونه‌ی وه‌کو کاک ئهفراسیاودا وه‌کو گیاکه‌ڵه سه‌ر دهردههێننهوهو له سیمبۆلی ئازادیی نابنه‌وه. کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رباره‌ی "ژیانه‌وه" ده‌نوسێت که حکومه‌تی عێراق و ئینگلیز پاره‌یه‌کی زۆریان بۆ کۆشتنی شێخ دانابوو، هێزی پیاده‌و ئاسمانیی عێراق و ئینگلیز به دوایه‌وه بوون، ده‌شیان ویست ناوی بزڕێنن، له‌به‌رچاوی خه‌ڵک بیشکێنن، خۆی وه‌کو رێگر و شۆڕشه‌که‌شی وه‌کو یاخیبوونێکی چه‌ته‌یی پیشان بده‌ن (14/356).
سێیه‌م، کاک ئه‌فراسیاو به شێوه‌یه‌ک باسی داواکردن ده‌کات که وه‌کو ئه‌وه‌ی کاتێکی دیارکراو دانرابێت بۆ داواکردن و شێخ مه‌حمود له‌و کاته‌دا نه‌چووبێت ناوی خۆی بنووسێت یان داوای هیچی نه‌کردبێت. ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شتێکی خۆیدا تێکه‌ڵاوی نه‌کردبێت که دره‌نگ فریا که‌وتبێت.
کاک ئه‌فراسیاو ده‌هزرێت: "شێخ له‌و سه‌رده‌مه‌دا خواستی نه‌ته‌وه‌یی ته‌رح نه‌کرد." به‌م قسه‌یه‌ی کاک ئه‌فراسیاو بێت کورد دره‌نگ فرایا که‌وت، که چوو ئیتر به‌شی ئه‌م نه‌مابوو. ئه‌و کاته‌ی که کاک ئه‌فراسیاو باس ده‌کات کوردستان هێشتا له‌ژێر ده‌ستی تورکه‌کاندا بوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دهوڵهتپێکهێنان به ناوتۆمارکردن بووبێت له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا، ئه‌وا کاک ئه‌فراسیاو راست ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وا شێخ مه‌حمود ئه‌و کاته‌ش که‌سێکی دیار بووه‌و تورکه‌کانیش بکوژی باوکی و ناحه‌زی بوون نه‌یتوانیووه خۆی بگه‌یه‌نێته ئینگلیزه‌کان، ئه‌ی یه‌کێکی نادیار بۆ نه‌بوو سواری ئه‌سپێکی دوڵدوڵ بێت و خۆی بگه‌یه‌نێته ئینگلیزه‌کان و پێیان بڵێت: تکایه ناوی ئێمه‌ش بنووسن! ئاخۆ کاک ئه‌فراسیاو ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ی له باپیرانی گرتبێت؟
کاک ئه‌فراسیاو ده‌نوسێت: "ده‌بوایه وه‌کو شه‌ریفی مه‌ککه داوای بکردایه له ئه‌فسه‌ره کورده‌کان هه‌روه‌ک چۆن شه‌ریفی مه‌ککه داوای کرد له ئه‌فسه‌ره عه‌ره‌به‌کان ریزه‌کانی سوپای عوسمانی جێ بێڵن و هاوکاری سوپای فه‌رانسه و ئینگلیز بکه‌ن دژی عوسمانیه‌کان، ئینگلیز و فه‌رانسه‌ش وه‌فادار بوون ئه‌وه بوو پاش جه‌نگ یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی بۆ دروست کردن."
یه‌که‌م، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک دیار نییه بۆئه‌وه‌ی پیشانی بدات که ئه‌فسه‌ره کورده‌کان له ریزی سوپای عوسمانییدا چاوه‌ڕێی فه‌رمانی شێخ مه‌حمود بووبێتن پێیان بڵێت ئه‌وان چی بکه‌ن. نموونه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ئه‌مین زه‌کی به‌گ بوو، که شێخ پێشوازیی لێ کرد. به‌ڵام ئه‌مین زه‌کی که بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌جه‌نگا ته‌قه‌یه‌کی بۆ کورد نه‌کرد. به پێچه‌وانه‌وه، یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که سوپای عێراقیان دروست کرد. سوپای عێراقیی که مێژووی هه‌ر له‌و کاته‌وه تا روخانی سه‌ددام وێرانکردنی کوردستان و کوشتنی کورد بووه. ئاخر گه‌لێک ئه‌گه‌ر سروشتییانه بیر بکاته‌وه، ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی دوژمنه‌که‌ی خۆی نه‌بێت، هه‌رچی له توانادا بێت ده‌یکات بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت دوژمنه‌که‌ی سوپای هه‌بێت. به‌ڵام لای روناکبیران ئه‌مه سه‌نگی مه‌حه‌ک نییه. به‌ڵکو ئه‌وه ده‌چێته حسابه‌وه که ئه‌مین زه‌کی به‌گ کتێبی له سه‌ر مێژووی کورد نوسیووه‌و چه‌ند یاداشتنامهیهکشی ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی داوه به ده‌سته‌ڵاتی عێراقیی.
کاک ئه‌فراسیاو نه‌ک له هزری خۆی شێخ مه‌حمودێک دروست ده‌کات که داوا ناکات له ئه‌فسه‌ره کورده‌کان بچنه ناو سوپای فه‌ره‌نسیی و ئینگلیزییه‌وه، به‌ڵکو ئه‌فسه‌ره کورده‌کانیش به شێوه‌یه‌ک دروست ده‌کات که وه‌کو داشی شه‌تره‌نج ره‌ق وهستابووبێتن شێخ بیانجوڵێنێت. مرۆڤ ده‌بێت تێگه‌شتنی هه‌بێت بۆ روناکبیرێتیی کاک ئه‌فراسیاو که ئه‌و به راستێتی ئاوا دنیا ده‌بینێت، به‌ڵام نابێت له‌وه‌ش تێ نه‌گات که ئه‌و بینینانه له ده‌ره‌وه‌ی سه‌ری ئه‌و هیچ بوونێکیان نییه.
دووه‌م، وه‌کو پێشتر باسم کرد ئینگلیز و فه‌ره‌نسا درۆیان له‌گه‌ڵ (شه‌ریف حسه‌ین)یش کرد. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی دروستکردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیانه بێت که دروستیان کردن، بێگومان خۆ ئه‌و خاک و خه‌ڵکه به لاسیکی خه‌تکوژانه‌وه ناکوژێنرێنهوه له‌سه‌ر زه‌وی یان خۆ ئینگلیزه‌کان نه‌یان ده‌توانی خاکی عه‌ره‌ب بخه‌نه جانتاوه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن. ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیالیسته‌کان ئه‌وه‌یان له خاکی عه‌ره‌ب کرد که به‌رژه‌وه‌ندیی داگیرکه‌رانه‌ی خۆیان ده‌یخواست، نه‌ک ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌ب خۆی بڕیاری له‌سه‌ر بدات. وه‌کو خاکی عه‌ره‌بیان کرد به چه‌ند ده‌وڵه‌تێک ئاواش بڕیاریان دا که باشوری کوردستان بخه‌نه سه‌ر عێراقی عه‌ره‌بیی و له ههردوکیانیشدا سه‌رکه‌وتوبوون.
سێیه‌م، کاک ئه‌فراسیاو لای وایه که فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له‌به‌ر وه‌فاداریی به قسه‌ی خۆی یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی بۆ دروستکردوون. ته‌نانه‌ت له دڵدرایشدا وه‌فاداریی ناتوانێت ژیانی پێکه‌وه‌بوونی دوو که‌س رابگرێت. کاک ئه‌فراسیاو له وڵاتێک به‌حساب دوکتۆرای کردووه که به‌رگریی گه‌له‌که‌ی دژی ئه‌ڵمانیای نازی گه‌شته ئه‌وه‌ی شارێکی وه‌کو لینینگراد دانیشتوانه‌که‌ی له برسا و له چله‌ی زستاندا که‌وتنه خواردنی سه‌گ و پشیله و دوای ئه‌مه‌ش خواردنی گۆشتی مردووه‌کانی خۆیان. کاک ئه‌فراسیاو ئه‌گه‌ر بگه‌شتایه‌ته سلێمانی سوودێکی له سه‌فه‌ره‌که‌ی روسیاشی ده‌بینی.
کاک ئه‌فراسیاو ده‌نوسێت: "ده‌چوو (واته شێخ) له (کوت و عه‌مماره) شان به‌شانی عوسمانیه‌کان دژی ئینگلیز ده‌جه‌نگا، ئیتر چۆن ده‌وڵه‌تمان بۆ دروست ده‌کات،"
یه‌که‌م، له‌و قسه‌یه‌ی ناوبراو مرۆڤ منداڵێکی دێته به‌رچاو که هه‌موو جارێک سزا درابێت به حه‌رامکردن له شتێک له‌سه‌رئه‌وه‌ی که سه‌رپێچیی کردووه. ئه‌گینا سیاسه‌ت که رۆژانه له‌به‌رچاوی هه‌موومانه به هیچ جۆرێک به‌و شێوه‌یه ناگه‌ڕێت. کاک ئه‌فراسیاو مه‌به‌ستی شه‌ڕی شوعهیبهیه که شێخ به‌شداریی تێدا کرد و دوای ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان. به‌ڵام کاک ئه‌فراسیاو قسه‌که به‌و جۆره ده‌کات که شه‌ڕ دژی به‌ریتانیا ماوه‌یه‌کی زۆری خایاندبێت و ژماره‌یه‌ک شه‌ڕیش رووی دابێت.
دووه‌م، شێخ به ماوه‌ی نزیکه‌ی سێ ساڵ دوای شه‌ڕی شوعه‌یبه له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌کان رێککه‌وت و یه‌که‌م حکومه‌تی کوردستان له رۆژی (17/11/1918)دا دا پێک هات. مێجه‌ڕ نۆئێل هات بۆ سلێمانی و پێشوازییه‌کی گه‌وره‌ی له لایه‌ن خه‌ڵک و شێخه‌وه لێ کرا.
بۆیه کاک ئه‌فراسیاو به زمانی خۆی ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که ئینگلیزه‌کان له‌سه‌ر شه‌ڕی شوعه‌یبه دڵیان له شێخ نه‌ڕه‌نجا. منداڵان، که له‌یه‌کتریی زویرده‌بن و قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتریی ناکه‌ن، له که‌رکوک ده‌ڵێن "کویسل"ین و له سلێمانیش ده‌ڵێن "به‌عز"ین. ئینگلیزه‌کان ئه‌گه‌ر کویسل بونایه له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌وا نۆئێل قسه‌ی له‌گه‌ڵ شێخ نه‌ده‌کرد.
کاک ئه‌فراسیاو ده‌ڵێت: "کاتێکیش ئینگلیز شێخ مه‌حمودیان وه‌ک مه‌لیکی کوردستان ناساند به‌ڵێنیان دایێ که هه‌موو هاوکاری ماددی و سه‌ربازی و دبلۆماسی ده‌که‌ن به‌مه‌رجێک دۆستایه‌تی عوسمانییه‌کان نه‌کات، به‌ڵام شێخ به پێچه‌وانه‌وه په‌یمانی له‌گه‌ڵ عوسمانیه‌کان ده‌به‌ست بۆ دۆستایه‌تی،"
دیاره کاک ئه‌فراسیاو مه‌به‌ستی ئه‌و کاته‌یه که شێخ له به‌ندیخانه له هندستانه‌وه هێنرایه‌وه بۆ کوردستان.
یه‌که‌م، ئینگلیزه‌کان شێخ مه‌حمودیان وه‌ک مه‌لیک نه‌ناساند. ئه‌مه‌ش دروستکراوی کاک ئه‌فراسیاو خۆیه‌تی. ئه‌حمه‌د خواجا ده‌نوسێت: "شێخ مه‌حمود بۆئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئینگلیزه‌کان به ته‌واویی بخاته روو، په‌رده له‌سه‌ر مه‌به‌سته نهێنییه‌کانیان هه‌ڵماڵێت، به‌پێی بڕیاری کۆمه‌ڵی وه‌زیران و پیرانی شار شێخ مه‌حمود له مانگی ده‌ی ساڵی (1922)دا بانگی مه‌لیکی کوردستانی بۆ خۆی دا، به‌ڵام ئینگلیزه‌کان ماوه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌دا که ده‌نگی کورد به هیچ حکومه‌تێک یاخود به گه‌لێکی خاوه‌ن به‌خت بگات (2/310).
ئه‌گه‌ر ئینگلیز "شێخ"یان وه‌ک مه‌لیک بناساندایه دیاره ده‌بوو وڵاتێکیشی بۆ دیاری بکه‌ن و کوردیش ده‌وڵه‌ت بێت. شێخ له به‌رامبه‌ر به مه‌لیکی عێراقدا، که رۆژی 23/08/1921 دانرا (13/104)، به‌یانی مه‌لیکی بۆ کوردستان کرد. ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێکی سیاسیی گرنگ بووه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی داگیرکه‌رانه‌ی ئینگلیز و عێراق که پیشانی داوه کوردستانیش ده‌توانێت ده‌وڵه‌ت بێت. شێخ له رووی سیاسییه‌وه هه‌موو بیانوویه‌کی ئینگلیزه‌کانی بڕی بوو.
دووه‌م، ئینگلیزه‌کان به‌ڵێنیان دابوو که موڵکه ده‌ستبه‌سه‌رگیراوه‌کانی بده‌نه‌وه‌و پاره‌شی بده‌نێ، به‌ڵام بۆ چ مه‌به‌ستێک؟ بۆئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود تورکه‌کان له ره‌واندز ده‌ربکات نه‌ک وه‌کو کاک ئه‌فراسیاو ده‌ڵێت: "به مه‌رجێک دۆستایه‌تی تورکه‌کان نه‌کات."
ئه‌گه‌ر یه‌کێک تۆزێک شاره‌زای شێخ بێت، ده‌بینێت که شێخ هه‌موو هه‌ڵوێستێکی له‌سه‌ر بناغه‌ی پره‌نسیپی سیاسیی و ژیریی بووه نه‌ک دۆستایه‌تیی و وه‌فاداریی که هه‌ردوکیان ده‌ربڕی دواکه‌وتوویین له سیاسه‌تدا. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو کاتێک تورکه‌کان حوکمی ئیعدامیان له‌سه‌ر لابرد و ناردیانه‌وه بۆ سلێمانی بۆئه‌وه‌ی دژی به‌ریتانیا بێت، شێخ سه‌ربه‌ست له‌م پشتگیرییه‌ی تورک په‌یوه‌ندیی کرد به ئینگلیزهکانهوهو کۆده‌تای کرد به‌سه‌ر تورکه‌کاندا و سلێمانی که‌وته ژێر ده‌سته‌ڵاتی کورده‌وه. شێخ ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به تورکه‌کان ده‌ڵێت:
"تورکه‌کان وه‌کو دۆسته‌که‌ی ئێستامان که ئینگلیزه منیان پێویست بوو، به‌ڵام من هه‌ر له‌و نیاز‌و ئاواته‌دا بووم که بۆ رزگاربوونمان که‌لێنێک بدۆزمه‌وه (13/314).
نموونه‌یه‌کی تریش ئه‌و هێنانه‌وه‌یه‌ی شێخ بوو له هندستانه‌وه له لایه‌ن ئینگلیزه‌کانه‌وه که کاک ئه‌فراسیاو ناوی ده‌بات. شێخ له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
"ده‌یانه‌وێت کار و فه‌رمانێکی پۆلیسییم پێ بسپێرن، خه‌ڵک له خۆم کۆبکه‌مه‌وه‌و بچم تورکه‌کانیان له ره‌واندز بۆ ده‌ربکه‌م. من هه‌موو ژیان و سه‌روماڵ و که‌سوکارو هاوڕێ و دۆستم هه‌مووی له پێناوی کورددا داناوه، ئێستا من چۆن ئه‌و کاره پۆلیسییه ناشرینه ده‌که‌م؟ ئینگلیزه‌کان به‌ڵێنیان داومێ که هه‌رچی ئه‌و موڵک و ماڵه‌م که ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو هه‌موویم بده‌نه‌وه‌و یارمه‌تی ماڵییشم بده‌ن، به‌ڵام من چۆن بۆ ماڵی دنیا شتی وا ناشرین ده‌که‌م؟"
هه‌روه‌ها شێخی نه‌مر ده‌ڵێت: "ئینگلیزه‌کان و فه‌یسه‌ڵ منیان بۆ ئه‌وه هێناوه‌ته‌وه که تورکه‌کانیان بۆ ده‌ربکه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی له هیچ گفتوگۆکردنێکدا ده‌رباره‌ی دوارۆژی کوردستان هیچ به‌ڵێنێک بده‌ن (13/283).
شێخ به‌رده‌وامیی دایه‌وه به سیاسه‌تی کوردیی و مه‌لیک و وه‌زاره‌تی دامه‌زراند. دیاره ئاساییه ئه‌م هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌ی شێخی نه‌مر لای میراتگرانی "عه‌زیزخان" (پیاوێکی دارده‌ستی مێجه‌ڕ سۆن بوو له سلێمانی) جێگای تێنه‌گه‌شتن و دژایه‌تیی بێت. بۆیه گرنگه که خوێنه‌ر ره‌خنه به مانای لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن جیا بکاته‌وه له هێرشی عهزیزخانیی بۆ سه‌ر سیاسه‌تی کوردیی و کولتوری سه‌ربه‌ستیی که شێخ له‌و سه‌رده‌مه‌دا نوێنه‌ر و چاولێکراویان بووه. شێخ هه‌ر له سروشتی سیاسه‌ته‌وه بڕوای به برایه‌تیی کورد و عه‌ره‌بیش نه‌بووه له یه‌ک وڵات‌دا، ته‌نها به دراوسێتیی نه‌بێت.
کاک ئه‌فراسیاو ده‌نوسێت: "ئه‌گه‌ر شێخی نه‌مر وه‌کو عه‌ره‌به‌کانی بکردایه بۆچی ئێمه ده‌وڵه‌تمان نه‌ئه‌بوو؟"
یه‌که‌م، کاک ئه‌فراسیاو لێره‌شدا دوپاتی لنگهوقوچیی تێگه‌شتنه‌که ده‌کاته‌وه که وا ده‌هزرێت که‌سه‌که هۆکاری ده‌وڵه‌ته‌که‌یه.
دووه‌م، له بیرکردنه‌وه‌ی زانستییدا بۆ تێگه‌شتن له هه‌ر رووداوێک "ئه‌گه‌ر" وه‌کو سفری دوای فاریزه نرخی نییه. هه‌رچه‌نده کاک ئه‌فراسیاو دوکتۆرای له سیاسه‌ت و مێژوودا هه‌یه به‌ڵام سه‌یر نییه "ئه‌گه‌ر" له‌م شوێنه‌دا به‌کاربێنێت.
ئه‌مه رووداوێکی بیر خستمه‌وه. ساڵی 1992، که رێگاکان پڕ بوون له تاسه، له برایم خه‌لیله‌وه که هاتمه‌وه بۆ کوردستان، له پاسه‌که‌دا گوێم لێ بوو منداڵێک له دواوه به دایکی وت: "دایه بۆ ئه‌م شۆفێره ئه‌م پاسه به‌سه‌ر قادرمه‌دا لێ ده‌خوڕێت؟" منیش وتم: پێی بڵێ له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچی پێ نه‌داوه. کاک ئه‌فراسیاو له‌وه ده‌چێت ئه‌وه‌نده خۆی ماندوو نه‌کردبێت به شههادهکهیهوه که به‌سه‌ر قادرمه‌دا لێی نه‌خوڕێت. وه‌ڵامێک که له جێگای خۆیدا بێت بۆ "ئه‌گه‌ر"ه‌که‌ی کاک ئه‌فراسیاو هه‌ر ده‌بێت ئه‌مه بێت: ئه‌گه‌رم له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری بێت. ئه‌گه‌ر شێخ وه‌کو عه‌ره‌به‌کانی بکردایه شه‌ریفی مه‌ککه ده‌بوو. ئه‌گه‌ر شه‌ریفی مه‌ککه‌ش بوایه له عه‌ره‌بستان ده‌بوو. ئه‌گه‌ر له عه‌ره‌بستان بوایه کوردستان وڵاتی ئه‌و نه‌ده‌بوو. ئه‌مه رونکردنهوهیهکیشه بۆئه‌وه‌ی که له دوای "ئه‌گه‌ر"ه‌وه ئیتر مرۆڤ باسی شتێکی تر ده‌کات، بۆیه نرخی نابێت بۆ بابه‌ته‌که.
هه‌ڵبوون له‌م روناکبیرییهی کاک ئه‌فراسیاو ئه‌نجام راده‌کێشێت و ده‌ڵێت: "ده‌توانین بڵێین دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، فه‌شه‌لی دبلۆماسیه‌تی کورد بوو؟ ئه‌ی له ئێستادا ئه‌و میکانیزمی دبلۆماسیهتهی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد جێبه‌جێ ی ده‌کات له ئاستی خواسته نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان دایه؟"
روناکبیر چونکه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شتێک خۆیه‌تی پێویستی به‌وه نییه که پرسیارێک له خۆی بکات که ئایا ئه‌و زمان و پرسیار و زانیارییانه‌ی هه‌یه‌تی له ئاستی ئه‌وه‌دایه که له بابه‌تێکی له‌و جۆره بکۆڵێته‌وه؟
ده‌سته‌ڵاتی کورد ره‌نگه له دوای ئه‌و پرسیاره‌ی "هه‌ڵبوون"ه‌وه له‌وه تێبگه‌ن که ئه‌وه‌ی ئه‌وان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و جێبه‌جێی ده‌که‌ن ناوی "میکانیزمی دبلۆماسیه‌ته". ئه‌م جۆره وشهڕیزکردنه زۆربه‌ی بڵاوکراوه کوردییه‌کانی گرتۆته‌وه. کاک ئه‌فراسیاو له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "ئێمه ته‌جروبه‌مان له رابردوومان وه‌رنه‌گرت، میلله‌تان ته‌جروبه له میلله‌تانی تر وه‌رده‌گرن یان ته‌جروبه‌ی خۆیان به‌ڵام ئێمه نه له خۆمان ته‌جروبه‌مان وه‌رگرتووه که رابردووه نه له میلله‌تانی تر ته‌جروبه وه‌رده‌گرین."
ته‌جروبه خۆی چییه‌و وه‌رگرتنی چۆن ده‌بێت، پێم وا نییه ئه‌م شوێنه جێگای ئه‌وه‌بێت. به‌ڵام به کورتی ده‌ڵێم: قسه‌کانی کاک ئه‌فراسیاو ده‌رباره‌ی ته‌جروبه قسه‌ی که‌سێکی بێ ته‌جروبه‌یه. ناوبراو بیستوویه‌تی ته‌جروبه باشه وه‌ربگیرێت ده‌یخاته رسته‌وه. ئه‌گینا سه‌رجه‌م قسه‌کانی و نوسینه‌که‌ی که بۆ یادی شێخی ئاماده کردبوو ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن که کاک ئه‌فراسیاو باکی به ته‌جروبه‌ی نیشتیمانیی نییه.
ناوبراو ده‌ڵێت: "ده‌بوایه شێخ ده‌ستی له عوسمانیه‌کان به‌ربدایه چونکه ئینگلیز ستراتیژیه‌تی خۆی هه‌بوو له ناوچه‌که‌دا وه له سێبه‌ری ئه‌و ستراتیژیانه‌وه ده‌جوڵایه‌وه بۆیه نه ده‌گونجا ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروست بکات،"
یه‌که‌م، به‌گوێره‌ی ناوبراو هه‌رچه‌نده له ستراتیجی ئینگلیزدا نه‌بوو کورد بکات به ده‌وڵه‌ت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بوو شێخ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تورک بپچڕێت. چونکه هه‌ده‌ف لای کاک ئه‌فراسیاو گوێڕایه‌ڵییه بۆ ئینگلیز نه‌ک ده‌وڵه‌تی کوردیی. که‌واته ده‌بێت بیرکردنه‌وه‌ی خۆی ته‌ریب بکات به ستراتیجی ئینگلیزیی، ئه‌و کارانه بکات که له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئینگلیزدا ده‌گونجێت. ئه‌مه بۆ کاک ئه‌فراسیاو راسته. به‌ڵام بۆ یه‌کێک که هه‌ده‌فی سه‌ربه‌خۆیی کورد بێت، نه‌ک گوێڕایه‌ڵیی داگیرکه‌ری نیشتیمان، هه‌ڵه‌یه. کێشه‌که گوێرهییه (نیسبیه). کاک ئه‌فراسیاو به گوێره‌ی خۆی راست ده‌کات، به‌ڵام له‌وێدا ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه که هه‌مان لۆجێک بۆ هه‌ده‌فێکی تر به‌کار دێنێت. چۆن؟
هۆی هێنانه‌وه‌ی شێخ بوونی تورکه‌کان بوو. که‌واته که تورکه‌کان نه‌مان ئینگلیز ئیشی به شێخ نامێنێت. لۆجیکه‌که‌ی کاک ئه‌فراسیاو لێره‌دا له‌وه ده‌چێت یه‌کێک بڵێت ئه‌و داره بخه‌ره ناو ئاگره‌که‌وه با نه‌سوتێت.
دووه‌م، کاک ئه‌فراسیاو، به‌ده‌ر له زانستی سیاسه‌ت و مێژوو، به‌هزری خۆی ده‌ستی شێخ ده‌نوسێنێت به عوسمانییه‌کانه‌وه. هه‌ر له‌و رۆحه‌ی که خۆی هه‌یه‌تی بۆ ئینگلیز شێخ ده‌هزرێنێت بۆ تورک. به‌ڵام شێخ هه‌ر له منداڵییه‌وه چاوی به ناکۆکیی له‌گه‌ڵ تورک‌دا کراوه‌ته‌وه. ته‌مه‌نی 26 ساڵ بوو که باوکی و برایه‌کی له موسڵ رۆژی 06/01/1909 شه‌هید کران و خۆشی له رووداوه‌که‌دا بوو، ساڵانی 1909 تا 1912 له شه‌ڕ و ناکۆکییدا له‌گه‌ڵ تورک ماوه‌یه‌کیش له رۆژهه‌ڵات له مه‌ریوان راکردوو بوو (4/25)، جارێکیش له لایه‌ن تورکه‌وه ساڵی 1918 حوکمی ئیعدام درابوو. له رووی ئایدۆلۆجیشه‌وه رووی قسه‌ی ده‌کاته تورک و فارس و ده‌ڵێت: "به ناوی ئایینه‌وه وڵاته‌که‌یان داگیرکردووین."
سێیه‌م، کورد ده‌ڵێت کاک ئه‌فراسیاو بدوێنه شه‌رحی خۆی ده‌کات. ئینگلیزه‌کان به سه‌رخۆشیی نه‌هاتبوون بۆ ناوچه‌که، بێگومان ستراتیجی خۆیان هه‌بووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان. له‌م ستراتیجییه‌دا کورد ده‌بوو بخرێته سه‌ر عێراق، نیشتیمانی عه‌ره‌بیش بکرێت به چه‌ند ده‌وڵه‌تێک. شه‌ڕی شێخ مه‌حمودیش له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان ئه‌وه بوو که داوای ده‌کرد کوردستانیش وه‌کو هه‌ر وڵاتێکی عه‌ره‌بیی ببێت به ده‌وڵه‌ت و راسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێریی به‌ریتانیادا بێت نه‌ک بخرێته ژێر ده‌ستی وڵاتێکی عه‌ره‌بییه‌وه.
چواره‌م، ستراتیج دار گوێز نییه تا سێبه‌ری هه‌بێت. ئینگلیزه‌کان له‌سه‌ر ستراتیجی خۆیان رۆشتوون و له‌به‌رئه‌وه‌ی که به ده‌ربڕینی کاک ئه‌فراسیاو له سێبه‌ری ئه‌و ستراتیجییانه‌دا جوڵاونه‌ته‌وه نه ده‌گونجا ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروست بکه‌ن. ئنجا ئه‌گه‌ر کاک ئه‌فراسیاو له‌مه تێگه‌شتووه که بۆ ئینگلیزه‌کان نه ده‌گونجا ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروست بکه‌ن، ئیتر ئه‌م هێرشه کۆمیدییانه له پێناوی چییدا ده‌کاته سه‌ر تێکۆشان بۆ ده‌وڵه‌تی کوردیی؟ به‌ڵام دیاره کێشه‌که ئه‌وه نییه که بۆچی ده‌وڵه‌تی کوردیی دروست نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که له رێگای باسکردن له‌و بابه‌ته‌وه که‌سێک هه‌ڵوێست و رۆحی خۆی ده‌خاته روو.
زانیین هه‌رگیز له‌سه‌ر زانیاریی ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێک نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵکو به‌نده به توانای گه‌یشتن به‌و زانیاریانه‌وه که هه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و شته. روناکبیرانی ملکه‌چ به رۆحی زه‌لیلیی زه‌حمه‌ته بتوانن له ئازادیی و جوڵانه‌وه‌کانی تێ بگه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و قسه هزرییه قه‌بانه‌ی که روناکبیران به شه‌هاده‌ی دوکتۆراوه له مێدیاکاندا بڵاویان ده‌که‌نه‌وه له راستییدا لێدوانن له ملکه‌چیی.
کاک ئه‌فراسیاو ده‌نوسێت: "ده‌بوایه نامه‌ی بۆ ئینگلیز بنوسیایه و داوای پشتگیری لێ بکردایه چونکه ئه‌وان له‌و کاته‌دا خاوه‌ن ماڵا وون. (هه‌ڵه‌ی چاپه، خاوه‌ن ماڵ بوون).
یه‌که‌م، کاک ئه‌فراسیاو دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و رێکه‌وتن و گفتوگۆیه‌ی نێوانی شێخ و ئینگلیز له لایه‌ک و له لایه‌کی تریشه‌وه ئینگلیزه‌کان کوردستانیان داگیر کردبوو، هه‌ر خۆشیان شێخیان له هندستانه‌وه هێنابووه‌وه، که‌چی تازه به تازه به بێ ئه‌وه‌ی ره‌حم به شه‌هاده‌که‌ی بکات وه‌کو ئه‌وه‌ی کورد به دوای قه‌رزدا گه‌ڕابێت ده‌ڵێت ده‌بوایه نامه‌ی بۆ ئینگلیز بنوسیایه.
هه‌ر که‌سه به‌وه‌ی له خۆیدایه له هه‌ر شتێک تێده‌گات. له سوید ده‌گێڕنه‌وه جارێک مریشکێک ده‌قیڕێنێت، ده‌که‌وێته په‌له‌قاژه‌و ده‌مرێت. منداڵێک به‌م شێوه‌یه وه‌سفی ئه‌م رووداوه ده‌کات: "مریشکه‌که گۆرانیی وت، سه‌مای کرد‌و خه‌وت". کاک ئهفراسیاویش که به‌و جۆره‌ی خۆی دنیا ببینێت بۆ ئه‌و له جێگای خۆیدایه بڵێت: "ئه‌وه دبلۆماسیه‌تی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کاته‌ی کورد بوو."
دووه‌م، مادام کاک ئه‌فراسیاو ئه‌وه‌نده له دبلۆماسییه‌ت تێ ده‌گات که ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیشی پێ دروست ده‌کرێت، که‌واته بۆچی ئێستا سود له‌م روناکبیره نه‌بینرێت؟ ئه‌مه رووداوێکی بیر هێنامه‌وه. ئه‌و کاته‌ی که شێخ له هندستان به‌ند ده‌بێت، پیاوێکیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت ده‌ڵێت که ئینگلیزییه‌کی باش ده‌زانێت. "شێخ"یش پێی ده‌ڵێت: جا که تۆ ئه‌م ئینگلیزییه باشه ده‌زانێت بۆچی که پاسه‌وانه‌کان هاتن به‌م ئینگلیزییه باشه‌ت سه‌لکێک سابون و ژورێکی گه‌وره‌ترمان بۆ وه‌رناگریت؟
کاتێک ئینگلیزه‌کان ده‌رگای زیندانه‌که له شێخی نه‌مر و به‌نده‌کانی دی ده‌که‌نه‌وه، ئه‌مان کابرا ده‌خه‌نه قسه. کابراش ده‌می خۆی خوار ده‌کاته‌وه‌و ده‌که‌وێته شقڵی و پقڵی. شێخ و به‌نده‌کانی دن خۆیان بۆ ناگیرێت ده‌که‌وونه پێکه‌نین. ئینگلیزه‌کان له‌مه قوشقی ده‌بن و دهردهپڕننه ده‌ره‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌فسه‌رێک و پاسه‌وان و زمانوهرگێڕێک دێنه ژوره‌وه‌و ئینگلیزه‌کان به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڵێن که به‌نده‌کان گاڵته‌یان به ئینگلیزه‌کان کردووه‌و ده‌بێت سزا بدرێن. دوای ئه‌وه‌ی که به‌نده‌کان روونی ده‌که‌نه‌وه که به ئینگلیزییه‌که‌ی پیاوه‌که پێکه‌نیوون، ئینگلیزه‌کانیش به‌و ئینگلیزییه ئه‌نتیکه و نه‌بیستراوه ده‌که‌وونه پێکه‌نین و به‌ڵام کاری خۆشی هه‌ر ده‌کات، ده‌یان خه‌نه ژورێکی گهورهترهوهو سابونیشیان ده‌ده‌نێ خۆیانی پێ بشۆن.
من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر شێخی گه‌وره له ژیاندا بوایه له‌و قسانه‌ی کاک ئه‌فراسیاو زویر نه‌ده‌بوو، له جیاتی ئه‌وه سه‌رپشکی ده‌کرد دبلۆماسییهتهکهی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کان بخستایه‌ته گه‌ڕ و دور نه‌بوو هه‌ر هیچ نه‌بێت سه‌لکێک فیدراڵیی و کوردستانێکی گه‌وره‌تری وه‌رگرتایه. سه‌رکرده‌ی ئه‌و دوو حیزبه، یه‌کێتی و پارتی، کاک ئه‌فراسیاو وته‌نی "ده‌بوایه" ئه‌م رێگایه‌شیان تاقی بکردایه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وان به داخه‌وه ده‌وڵه‌تیان ناوێت.
کاک ئه‌فراسیاو ده‌نوسێت: "ئینگلیز کونسوڵخانه‌یه‌کی له سلێمانی کرده‌وه که به‌رامبه‌ره به باڵوێزخانه‌ی ئێستا ئاڵاکه‌یان داگرت و سوتاندیان،"
یه‌که‌م، ئاڵای ئینگلیز له لایه‌ن ئه‌فسه‌ری پێشووی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی "عیزه‌ت نه‌جیب"ه‌وه داگیرا. شێخ دوای شه‌ڕی بازیان و له مه‌حکمه‌ی سه‌ربازیی به‌ریتانییدا وتی: "عیزه‌ت نه‌جیب به فه‌رمانی من ئه‌و ئاڵایه‌ی داگرتووه‌و ئاڵای کوردستانی له جێگایدا هه‌ڵکردووه (2/527)."
دووه‌م، شێخ ده‌ڵێت ئاڵاکه‌یان جوان بۆ قه‌د بکه‌ن و بیده‌نه‌وه ده‌ستی خۆیان، پێیان بڵێن با بچن له وڵاتی خۆیان هه‌ڵی بکه‌ن!
کاک ئه‌فراسیاو ده‌ڵێت: "دبلۆماسهکانی ئه‌و کونسوڵخانه‌یان کوشت و زیندانی کرد،"
یه‌که‌م، ئه‌وه‌ی کاک ئه‌فراسیاو ناوی ناوه "کونسوڵخانه" ئینگلیزه‌کان خۆیان به ئۆفیس ناویان بردووه.
دووه‌م، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ستی کاک ئه‌فراسیاو خۆیه‌تی که ئینگلیزه‌کان کوژرابێتن له‌و رووداوه‌دا، هیچ کام له ئینگلیزه‌کان نه‌کوژران. شێخ بۆ پاراستنی ژیانیان له خه‌ڵکیی فه‌رمان ده‌دا زوو کۆیان بکه‌نه‌وه‌و له "ده‌بۆ" دایان بنێن. له ماڵی حه‌پسه‌خانی نه‌قیبه‌وه، ئامۆزای شێخ، رۆژانه خواردنیان بۆ چووه. به پێچه‌وانه‌وه، ئینگلیزه‌کان هۆیه‌کی ئیعدامنهکردنی شێخ ده‌گێڕنه‌وه بۆئه‌وه‌ی که شێخ باش له‌گه‌ڵ گیراوه‌کان جوڵاوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د خواجا ده‌رباره‌ی گیراوه‌کان ده‌نوسێت: "شێخ مه‌حمود خۆی چوو به پیریانهوهو یه‌که یه‌که ده‌ستی گوشین و پێی وتن: ئێوه میوانێکی خۆشه‌ویست و به‌ڕێزی خۆمن، دڵتان هیچ نه‌کات به سه‌ربه‌ستیی ئه‌ژین (2/487). ئه‌دمۆنز ده‌نوسێت: "به‌ر له نیووه‌ڕۆ چوینه ناو شاری سلێمانی و ئه‌وه بوو به‌ر له گه‌یشتنمان هه‌موو گیراوه‌کان به‌ربوو بوون که یه‌کێک له‌وان ئه‌فسه‌ری سیاسیی ئه‌قده‌م مێجه‌ڕ گرینهاوس بوو (2/518).
سێیه‌م، کاک ئه‌فراسیاو وا باس ده‌کات که کورد هه‌ر له خۆیه‌وه هێرشی کردبێته سه‌ر ئۆفیسی ئینگلیزه‌کان. ئه‌م رووداوه دوای ئه‌وه بوو که ئینگلیزه‌کان که‌وتنه خراپه‌کاریی و کارکردن به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌وه که دابوویان. ئه‌مه‌ش ده‌رکه‌وتێکی سه‌یر نه‌بوو. چونکه مافی گه‌لان ته‌نها پڕوپاگه‌نده بوو، دانانی شێخ مه‌حمودیش به حوکمدار بۆ مه‌به‌ستێکی کاتیی بوو. دوو سیاسه‌تی پێچه‌وانه‌ی یه‌کتریی، سیاسه‌تی رزگاریخوازانه‌ی کورد و سیاسه‌تی داگیرکه‌رانه‌ی ئینگلیز حه‌تمیی بوو که یه‌کتریی ببڕن. ئه‌وه بوو جه‌ماوه‌ری کورد دژی ئینگلیزه‌کان وه‌ستانه‌وه‌و راپه‌ڕینی رۆژی (23/05/1919)یان به رزگارکردنی سلێمانی له هێزی داگیرکه‌ری به‌ریتانیا بۆ مێژوو تۆمار کرد. دوای ئه‌م راپه‌ڕینه ساڵی (1930)یش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئینگلیزه‌کانی کاک ئه‌فراسیاو ئاماده نه‌بوون که‌مترین ماف بده‌ن به کورد راپه‌ڕینی (06/09/1930)ی به‌رده‌رکی سه‌را رووی دا (5/228).
کاک ئه‌فراسیاو ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ هاوار ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین که کونسوڵخانه‌ی ووڵاتان با له کوردستان بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنانمان هێرشمان نه‌که‌نه سه‌ر."
یه‌که‌م، من هیچ زانییارییه‌کم ده‌رباره‌ی ئه‌وه نییه که پارته‌کانی کورد هه‌وڵیان دابێت بۆئه‌وه‌ی وڵاتان کونسوڵخانه له کوردستان بکه‌نه‌وه. دیاره کاک ئه‌فراسیاو ده‌بێت به‌ڵگه‌ی له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه بکات. خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی خۆی بێت له دڵی خۆیدا هاوار بکات، ئه‌وا ئه‌مه ناچێته حسابی سیاسه‌ته‌وه.
دووه‌م، ئه‌مه‌شیان دوکتۆر خۆی ده‌زانێت که ئه‌و کونسوڵخانانه بۆئه‌وه بێت که دوژمنانمان هێرشمان نه‌که‌نه سه‌ر. ئه‌مه‌ی دوکتۆر ده‌یڵێت له داهۆڵ ده‌چێت. داهۆڵ شتێکه که له شێوه‌ی خاچدا دروست ده‌کرێت، به په‌ڕۆوپاتاڵ و ته‌نه‌که به مرۆڤێکی ده‌چوێنن و له‌ناو کشتوکاڵدا ده‌یچه‌قێنن بۆئه‌وه‌ی چۆله‌که سڵی لێ بکه‌نه‌وه‌و زیان به خه‌له‌که نه‌گه‌یه‌نن. دیاره چه‌قاندنی کونسوڵخانه‌ی وڵاتان له کوردستاندا یه‌کێکه له‌و دبلۆماسییهتهی که له توانای کاک ئهفراسیاودایه.
سێیه‌م، ئه‌و ئۆفیسه یان ئه‌و دائیره‌یه‌ی که ئینگلزه‌کان کردبوویانه‌وه له سلێمانی و کاک ئه‌فراسیاو به هزری خۆی ده‌یکات به "کونسوڵخانه"، شوێنی ئینگلیزه‌کان بووه بۆ کاروباری داگیرکردنی ناوچه‌که. به رسته‌یه‌کی تر، وه‌کو دائیره سیخوڕیی و سه‌ربازییه‌کانی حکومه‌تی به‌عسی جاران وا بووه. ئینگلیزه‌کان دانیان نه‌نابوو به کوردستاندا وه‌کو ده‌وڵه‌تی کوردان و خۆشیان به میوان زانیبێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌وان ئه‌و راستییه‌یان زانیووه که خاوه‌نماڵ نه‌بوون، به پێچه‌وانه‌ی کاک ئهفراسیاوهوه که به خاوه‌نماڵیان ناوده‌بات، به‌ڵام براوه‌ی جه‌نگ بوون و ناوچه‌که‌یان به ده‌ستکه‌وتی جه‌نگی خۆیان دژی عوسمانییه‌کان زانیووه.
چواره‌م، ئه‌و کاته که‌سانی وه‌کو "عه‌زیزخان" نموونه‌ی هه‌ڵوێست و بیرکردنه‌وه‌ی کاک ئه‌فراسیاو بوون به‌رامبه‌ر به راپه‌ڕینی کورد، داگرتنی ئاڵای ئینگلیزی داگیرکه‌ر و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان، که‌چی کاک ئه‌فراسیاو ده‌ست بۆ هیچ که‌سێک راناکێشێت که هه‌ڵوێستی وه‌کو ئه‌وی هه‌بووبێت له‌و رووداوانه و به ئه‌نجامێکی دی گه‌یشتبێت بۆ کورد. هه‌ڵوێستی کاک ئه‌فراسیاو له داگرتنی ئاڵای ئینگلیز و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان ئه‌وه پیشان ده‌داته‌وه که راستیی کاک ئه‌فراسیاو شتێکی جیاوازه له‌وه‌وه که ویستی سه‌ربه‌ستیی و ده‌وڵه‌تی کوردیی بوونێکیان هه‌بێت لای.
هه‌ڵبوون ده‌پرسێت: "سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیا سیاسیه‌کانی له‌گه‌ڵا ووڵاتانی زلهێز چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟"
کاک ئه‌فراسیاو له وه‌ڵامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "ئێمه پانزه شانزه ئازادین، ئایا ئێمه له‌م ماوه‌یه‌دا توانیومانی زه‌مینه‌یه‌ک ساز بکه‌ین بۆ ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی؟"
یه‌که‌م، هه‌بوونی حکومه‌تێک له کورد خۆی ئازادیی ناگه‌یه‌نێت.
دووه‌م، ئه‌م قسه‌یه‌ی کاک ئه‌فراسیاو وا ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌موو شتێک ته‌واو بووه، هه‌ر ئیعلانهکهی ماوه. ئه‌گه‌ر کێشه‌که زه‌مینه‌ی ئیعلانکردن بێت، ئه‌وا زۆر ئاسانه، فووی پیابکه‌ن و بکه‌وونه هه‌ڵپه‌ڕکێ و گۆرانی پیاهه‌ڵدان.
سێیه‌م، پارته‌کانی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به روونی رایان گه‌یاندووه که ئه‌وان به‌رگریی له یه‌کێتی خاکی عێراق ده‌که‌ن. سه‌رکۆماری عێراقیش بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عێراق کورده. ره‌خنه‌ی ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی له ده‌سته‌ڵاتێک ده‌گیرێت که هه‌ده‌فی سه‌ربه‌خۆیی بووبێت. به‌ڵام روناکبیر چونکه به ئاره‌زووی خۆی قسه ده‌کات، ئیتر هیچ یاسایه‌کی تێگه‌یشتن نابێت که رێگا له ههڵهبیرکردنهوهی بگرێت.
با بڵێین وا ئه‌وسا خه‌تای شێخ بوو، ئه‌ی ئێستا بۆچی ئه‌مه‌ریکا کورد ناکات به ده‌وڵه‌ت؟
کاک ئهفراسیاویش مه‌نتیقی خۆی هه‌یه. ناوبراو ده‌ڵێت: "ئێمه زه‌مینه سازیهکانمان بریتی بوون له (دوو ئیداره‌یی و جه‌نگی براکوژی)، تاوانبارکردنی ده‌وڵتانی زلهێزی جیهان به دروست نه‌کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی نامهنتیقه،"
قسه‌که‌ی کاک ئه‌فراسیاو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که زلهێزه‌کان بۆیه کوردیان نه‌کردووه به ده‌وڵه‌ت چونکه کورد دوو ئیداره‌ی هه‌بووه‌و شه‌ڕی براکوژیی کردووه. دووباره حه‌وا سزا ده‌درێته‌وه. به‌ڵام ئێستا یه‌ک حکومه‌ته‌و شه‌ڕی براکوژیش نییه. تا ئێستا له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکادا نه‌بووه که کورد له باشوردا بکات به ده‌وڵه‌تێک. له‌وه‌ده‌چێت کاک ئه‌فراسیاو ئه‌گه‌ر هیچ هۆیه‌ک نه‌دۆزێته‌وه بگاته ئه‌وه‌ی بڵێت: ئاخر چونکه سه‌رکرده‌ی پارته‌کان سه‌ریان له شوتی ده‌چێت. کاک ئه‌فراسیاو ته‌نها ره‌خنه ناگرێت، به‌ڵکو رێگا راستهکهشمان پیشان ده‌دات. ناوبراو ده‌ڵێت: "ده‌بێت مه‌تره‌حی نه‌ته‌وایه‌تیمان ته‌ریب بکه‌ین به ستراتیژیه‌تی ووڵاتانی جیهان به‌ده‌ست، به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا،"
یه‌که‌م، مه‌تره‌حی نه‌ته‌وایه‌تی نازانم کوێی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌گرێته‌وه به‌ڵام به قسه‌ی کاک ئه‌فراسیاو پێویسته ئێمه کێشه‌ی نهتهوایهتییمان ته‌ریب به ستراتیجی ئه‌مه‌ریکا دابڕ‌ێژین.
دووه‌م، ئه‌و قسه‌یه‌ی کاک ئه‌فراسیاو له‌وه ده‌چێت که به یه‌کێک بڵێت: بۆئه‌وه‌ی بتوانیت بگه‌یته خانه‌قین دوای ئه‌و سه‌یاره‌یه بکه‌وه که ده‌چێت بۆ هه‌ولێر. ئه‌گه‌ر ستراتیجیی ئه‌مه‌ریکا ده‌وڵه‌تی کوردیی تیادا نه‌بێت، مانای وایه "مه‌تره‌حی نه‌ته‌وایه‌تی"ش که ته‌ریبه به‌و ستراتیجییه هه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردیی تیادا نابێت.
سێیه‌م، ده‌سته‌ڵاتی کورد ئێستا له عێراقدا ته‌ریب به خواستی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڕوات به‌ڕێووه. ده‌سته‌ڵاتی کورد داگیرکردنی عێراقی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ناوناوه "پڕۆسه‌ی ئازادیی" و یه‌کلایه‌نه‌ش خۆی به هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا ناو ده‌بات. به رسته‌یه‌کی تر، به دڵی کاک ئه‌فراسیاو ده‌جوڵێنه‌وه. که چی له هه‌مان کاتدا کاک ئه‌فراسیاو داوای هه‌ڵوێستێکی پێچه‌وانه‌ی فکری خۆی له پارته‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌بوو زه‌مینه‌ی ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی ساز بکه‌ن که ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ستراتیجی ئه‌مه‌ریکایه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا له پارته‌کانی داوا ده‌کات، ئه‌وه بوو که ئه‌وسا شێخی نه‌مر ده‌یکرد و کاک ئه‌فراسیاو خۆی دژی فکریووه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کاک ئه‌فراسیاو قادر ناوێکی بیر خستمه‌وه. ساڵی 1981 له توژه‌ڵه سه‌ربازێکی هه‌ڵاتووی لێ بوو هه‌موو جارێک ده‌یوت: ئه‌مانه لێی نازانن، من ده‌زانم کورد چۆن رزگاری ده‌بێت. رۆژێک زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی میوانمان بوون، با‌نگم کرد وتم وه‌ره ئه‌وه هه‌موو یه‌کێتی لێره‌یه پێشنیاره‌که‌ی خۆتیان بۆ باس بکه! ئه‌ویش رووی تێکردن و وتی: " کاکی خۆم! کۆیه بۆ پاسۆک، که‌رکوک بۆ شیوعی، سلێمانی بۆ یه‌کێتی، هه‌ولێر بۆ حسیک، بادینان بۆ پارتی. هه‌ر پارته‌و به‌شه‌که‌ی خۆی رزگار بکات، ئه‌وا کوردستان هه‌مووی رزگار بوو." کاک ئهفراسیاویش وه‌کو کاک قادر گرفتی له‌گه‌ڵ تێگه‌شتنی سروشتی کێشه‌کاندا هه‌یه که به‌و جۆره نین ئه‌و تێ‌یان ده‌گات.
کاک ئه‌فراسیاو دوای پێشنیاره‌که‌ی باسی ته‌جروبه‌مان بۆ ده‌کات له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا و روسیاداو ده‌ڵێت: "باشه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌وا شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ ئینگلیز نه‌ده‌گونجا بۆچی که‌سێکی تریان نه‌کرد به مه‌لیکی کوردستان له جێ ی ئه‌و و کوردستان بکه‌ن به ده‌وڵه‌ت؟
ئه‌مه نموونه‌یه‌کی تره له‌وه‌ی که کاک ئه‌فراسیاو به هه‌وای خۆی قسه ده‌کات، وه‌کو ئه‌وه‌ی که شێخ و ئینگلیز دوو دڵدار بووبێتن و له‌یه‌ک زویر بووبێتن. شێخ له وه‌ڵامی "کۆلۆنێڵ لاین"دا که پێی ده‌ڵێت رۆژێک نۆره‌ی دێت ببێت به مه‌لیک، وتوویه‌تی: "ئه‌و تاجه‌ی ئێوه به کوردی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن بیکه‌نه سه‌ری شوانێکی کورد، من ده‌بمه سه‌ربازێکی ئه‌و (7/185).
کاک ئه‌فراسیاو ده‌ڵێت: "من ساڵی رابردوو بانگهێشت کرام بۆ ڤیستیڤاڵی یادی په‌نجا ساڵه‌ی کۆچی دوای مه‌لیک مه‌حمود له سلێمانی، به کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنتی مێژووییه‌وه به‌شداریم کرد که هه‌ر هه‌موویانم له ئه‌رشیفی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت هێناوه به تایبه‌تی نامه‌کانی مه‌لیک مه‌حمود بۆ سۆڤیه‌ت و وه‌ڵامی سۆڤیه‌ت بۆ مه‌لیک وه هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکی به‌رامبه‌ر به مه‌لیک مه‌حمود و ئاشکراکردنی ئه‌و په‌یمان نامانه‌ی که له مه‌لیک مه‌حمود له گه‌ڵا ده‌وڵه‌تی تورکی هه‌یبووه."
ئه‌وانه‌ی کاک ئه‌فراسیاو ریزی کردوون نوسینێکه له ژێر ناونیشانی (په‌یماننامه‌کانی شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ تورکه‌کان، له به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئارشیفی سۆڤیهتییدا)دا که تیایدا ته‌نها په‌نجه‌ی بۆ دۆکۆمێنتێک راکێشاوه، که‌چی لێره‌دا وردی کردۆته‌وه بۆ ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه، دۆکۆمێنت و نامه. هه‌رچه‌نده خۆشی له رێگای چه‌ند پرسیارێکه‌وه گومانی خستۆته سه‌ر ئه‌و دۆکۆمێنته، به‌ڵام بۆ یه‌کێک شه‌هاده‌که‌ی به‌سه‌ر قادرمه‌دا لێبخوڕێت، رێگر نابێت به پێی ئاره‌زووی خۆی دنیایه‌ک بهزرێت. له ده‌رفه‌تێکی تردا ئه‌و وتاره‌و چه‌ند خاڵێکی تریش به‌سه‌ر ده‌که‌مه‌وه.
له کۆتاییدا:
هه‌ردوکیان روون و بهڵگهرێژن، هه‌م سیاسه‌تی ئازادیخوازانه‌ی شێخی نه‌مر و هه‌م سیاسه‌تی داگیرکه‌رانه‌ی ئینگلیز. شێواندن و نائهمینییکردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان هیچ له کێشه‌ی راستییه‌کان ناگۆڕن، ته‌نها جه‌وهه‌ری که‌سه‌که خۆی و سیمای سه‌رده‌مه‌که‌ی ده‌رده‌بڕن. هێرشه کۆمیدییه‌کانی کاک ئه‌فراسیاو بۆ سه‌ر کولتوری سه‌ربه‌ستیی نامۆنین به هه‌ڵوێستی سه‌رده‌م له کێشه‌ی ناپاکیی و وڵاتپارێزیی.
له‌وه بگه‌ڕێته‌وه که له سیاسه‌تی زلهێزێکدا نه‌بوو ده‌وڵه‌تێکی کوردیی هه‌بێت، هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردیی نه‌بوونی گه‌لێک بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌و گه‌له‌ی که ئێستا له باشوری کوردستاندا روناکبیرانی به‌شێکی زۆری ئه‌رکی پیسخۆرییان (گه‌نده‌ڵیی) گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان، ئه‌و گه‌له‌ی که له‌م هه‌له‌دا به پێی خۆی چووه به‌رده‌می سندوقی ده‌نگدان بۆئه‌وه‌ی جارێکی تریش نیشتیمانه‌که‌ی بخرێته‌وه سه‌ر عێراق و ببێته‌وه به به‌شێک له نیشتیمانی عه‌ره‌ب. له سه‌رده‌مێکدا که جاش و پێشمه‌رگه بخرێنه یه‌ک لیسته‌وه، تاوانبارانی ئه‌نفال له روانگه‌ی ناحه‌زی کورده‌وه هه‌ڵوێستیان لێ بگیرێت ئاساییه که نموونه‌ی وه‌کو کاک ئه‌فراسیاو هه‌ورامیش ره‌خنه‌ی ئه‌وه له شێخی نه‌مر بگرێت که وڵاتپارێز بووه. ئه‌مه ناکرێت نه‌زانیی بێت، ده‌بێت نه‌خۆشیی بێت. بۆیه چاک گوێ بۆ راستیی خۆتان بگرن و غیره‌تی ئه‌وه‌تان هه‌بێت به‌ره‌و رووی ببنه‌وه:
ئێوه به دوای "هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردیی"دا ماڵه‌که‌تان مه‌گه‌ڕێن، ئه‌وه‌تا وه‌کو چاویلکه‌ی بیرچوو به چاوی خۆتانه‌وه‌یه. به‌و جۆره‌ی دنیا ده‌بینن دنیایهکتان بۆ خۆتان دروست کردووه.
ناسر حه‌فید
[email protected]سوید
سه‌رچاوه‌کان
1. بیتته هامهرگرێن، مێژوو خۆی دوباره ده‌کاته‌وه بۆ خه‌ڵکی عێراق، رۆژنامه‌ی سڤێنسکه داگبلادت Svenska Dagbladet, 2002/12/01
2. محه‌مه‌د ره‌سوڵ هاوار، شێخ مه‌حمودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خوارووی کوردستان، به‌رگی یه‌که‌م.
3. ژماره1، بڵاوکراوه‌ی هه‌ڵبوون، ئاماده‌کردنی غالب هه‌ورامی.
4. یادنامه‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، بنکه‌ی ژین، سلێمانی 2006.
5. د.ولید حمدی، الکرد و کردستان فی الوساێیق البریتانیه.
6. محه‌مه‌د ره‌سوڵ هاوار، سمکۆ و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد، چاپخانه‌ی ئاپێک، 1995.
7. که‌مال نوری مه‌عروف، یاداشته‌کانی شێخ له‌تیفی حه‌فید له‌سه‌ر شۆڕشه‌کانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید، چاپی یه‌که‌م 1995.
8. ولیام ایگلتن الابن، جمهوریه مهاباد، ترجمه جرجیس فتح الله، دار التلیعه/بیروت، 1972
9. د.که‌مال مه‌زهه‌ر، دور الشعب الکردی فی سوره العشرین العراقیه، متبعه الحوادس، بغداد. 1978.
10. Wikipedia, den fria encyklopedin.
11. شێخ ئه‌حمه‌دی فایز، ئاماده‌کردنی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ، کنس لسن.
12. ویژدان و مێژوو... یان دادگه‌ی موشیری حه‌مه‌ی سلێمان، د.که‌مال مه‌زهه‌ر
گۆڤاری ره‌نگین (ژماره، 102، ساڵی 1997).
13. محه‌مه‌د ره‌سوڵ هاوار، شێخ مه‌حمودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خوارووی کوردستان، به‌رگی دووه‌م.
14. نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژوی رۆژنامه‌وانیی کوردی، 2002، زنجیره 133.
15. http://en.wikipedia.org/wiki/Ali_of_Hejaz
16. نیووه دێڕێکی شیعرێکی شێخی نه‌مره. وشه‌ی "نه‌مر" کاتی خۆی به‌سه‌ر شێخدا دابڕاو پێی ده‌ناسرا. منیش ئه‌م وشه‌یه‌م هه‌ر وا به‌کارهێناوه، نه‌ک بۆ پیاهه‌ڵدان.
17. http://www.fordham.edu/halsall/mod/1915mcmahon.html
تێبینی کوردستانپۆست:
ئه‌م نووسینه له 21 / 02 /2008دا بڵاوکرایه‌وه، کاتێک که کوردستانپۆست هاککرا، نووسینه‌که فه‌وتا و له تۆڕی ئینتهرنێکدا نه‌ما، به پیویستمانزانی جارێکی دیکه بڵاوی بکه‌ینه‌وه و بیخه‌ینه نێو ئه‌رشیفی نووسه‌ره‌که‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست