شه‌ڕوو پێکدادان له ناو په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆک و پاراستنی کورسیه‌کانتان و دزینی سامانی میلله‌ت
Sunday, 30/06/2013, 12:00
1956 بینراوە
کارێکی سه‌رنج ڕاکێش و سه‌یر نیه شه‌ڕوو پێکدادان له ناو هۆڵی په‌رله‌مان له نێوان په‌رله‌مانتاران ڕوو بدات، چه‌ندین جار ئه‌مه ڕویداوه‌و ڕوو ده‌دات له ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌کان له جیهاندا له پێناو پێداگری کردن له‌سه‌ر مافه‌کانی میلله‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، هه‌ر لایه‌نه‌و هه‌وڵ ده‌دات به زۆر ترێن و چاکترین پڕۆژه بخاته ناو کاری په‌رله‌مان و به زووترین کاتیش جێجه‌جی بکرێت، وه هه‌ر وه‌ها له پیناو خزمه‌تکردنی خه‌ڵک و باشکردنی گوزه‌رانی شه‌ڕوو پێکدادان له ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌کانی جیهان ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات.... به‌ڵام ؟
ئایا ئه‌وه‌ی که ڕوویدا له په‌رله‌مانی کوردستان له پێناوی هه‌مان ئامانج بووه؟
به ته‌بیعه‌تی حاڵ نه خێر.
ئه‌و شه‌ڕوو پێکدادانه‌ی نێوان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ڕویدا له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستان به هیچ شێوه‌ێک نه له دوور و نه له نزیک په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نێه.... ته‌نهاو ته‌نها له پێناو مانه‌وه‌ی سه‌رۆکێکی سه‌پێندراو به سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه‌و دڕێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دزیکردنی سامان و قوتی خه‌ڵکی هه‌رێمه و په‌ره پێدانه به سیاسه‌تی چه‌وسانه‌وه دروستکردنی دیکتاتۆریه‌ت بنه‌ماڵه.
هه‌ر وه‌هاش له پێناو درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانه بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و پڵه‌و پایه‌و ئه‌و مووچه زۆره‌ی که به‌رامبه‌ر به هێچ کارێک یا خزمه‌تێک وه‌ریده‌گرن، ئه‌و موچه‌یه‌ی که وه‌ریده‌گرن ته‌نها له پێناو به یاسایی کردنی کاره نا یاسایه‌کانه وچه‌سپاندنێتی بۆ بنیات نانی ڕژیمیکی هه‌ڕه‌می دیکتاتۆری له هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌م نووسینه‌مان له سه‌ر بنچینه‌ی عاته‌فه‌وه نه نووسیوه‌و هه‌ر وه‌ها بۆ پشگیریکردنی هیچ لایه‌نێکیش نیه. ته‌نها له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکی هه‌رێمی کوردستانه و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م نوسینه ماده‌و بڕگه یاسایه‌کانه که له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری له سه‌ر دراوه،
که ناکرێت به هێچ شیوه‌ێک ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌کانیان کار بکه‌ن.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به یه‌که‌وه کاتی هه‌ڵبژاردنیان دیاریکردوه... کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ڕه‌زامه‌ندی له سه‌رداوه... هه‌روه‌ها ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و لیسته‌کان واڵاو کراوه‌یه‌و ده‌ستکرا به دابه‌شکردنی فۆڕمه‌کان و چه‌ندێن که‌سایه‌تی و سه‌رۆکی لیسته‌کان دیاری کراون به ڕه‌سمی و چاو پێکه‌وتنیان له که‌ناڵه‌کانی ئاسمانی ئه‌نجامدوه.
که واته هه‌ر قسه‌کردنێک له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بۆ درێژکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌ندامیه‌تی نا ڕاسته‌و درۆ له گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌که‌ن....
ئیتر به‌سه درۆ کردن .... درۆ باوی نه‌ماوه.
نۆژه‌ن/ به‌ریتانیا