بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


نەوشیروان مستەفا یاریزانێکی گۆڵنەکەرە

Monday, 02/01/2012, 12:00


گۆڕان فریادڕەسی دەسەڵاتە، نەک خەڵکی کوردستان
ژیان بە هەڵوێستەوە جوانە، ژیان بە بەرگری و بە بەرخۆدان لەسەر مافی ئازادی ڕزگاری مرۆڤەکان چ مانایەکی هەیە!
گۆڕان کە لە ناو هەناوی ناڕەزایی جەماوەر و دونیای پڕ لە گەندەڵیی دەسەڵاتی کوردی هاتە دەرێ، وەک تاقی کردنەوەیەکی تازە و کەم وێنە لە مێژووی کوردستاندا، لەگەڵ یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هێنانی دەنگێکی بەرچاو، گۆڕانی خستە نێو گۆڕەپانی سیاسی پڕ کێشمە کێشمی کوردستانی باشوور.
لە ٢٥ی ٧ دا ناڕەزایی خەڵکگەیشتە  ئاستی پەلاماردان بۆ دام دەزگای دەسەڵاتی بە ناو کوردی و بەرەوە رووی ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان وەستانەوە دژ بەو هەموو ساختەکارییەی کە هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری یەکێتی و پارتی کردیان. بۆ مێژوو هەمان شەو کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندرا. کوردستانپۆست وەک یەکەم سایتی داکۆکیکەر لە سەری سەرەوەی سایتەکە بەگەوریی نووسی و داوای لە خەڵکی گۆڕانخواز کرد، کە ڕازی نەبن و دژ بەم ئەنجامە برێژێنە سەر شەقام. لەهەمان کاتیشدا بە پێچەوانەی دروشمەکەی کوردستانپۆست، گۆڕان و نەوشیروان مستەفا داوایان لە جەماوەر کرد، کە هێمنی بپارێزن و ئەوان بەم ئەنجامە ڕازین... بەڕای من ئەمە یەکەم شکستی بزوتنەوەی گٶران بوو. هەمووش دەزانیین کەوا پارتیی و یەکێتیی لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەیان لە دەنگەکاندا کرد، واتە ساختە دژی لایەنەکانی تر، هەڵبەتە ئەوانەی بە ساختەکە دەزانن و بێدەنگ دەبن، ئەگەر وەکو ساختەکاران تاوانبار نەبن، لەوان کەمتر تاوانبارنابن، چونکە هیچ جیاوازییەک نییە لە نیوان هەردوو لایەنەکەدا، تۆ بە ناو گۆڕانیت و دەنگی خەڵکیت ، کە رازیی بوویت ساختەت لێبکرێت مانای وایە تۆش دژی ئەو خەڵکەیت و  تاوانی ساختەکەش تەوێڵی تۆش دەگرێتەوە.
گۆڕان بەدرێژایی خەباتی چەند ساڵەی ئێستاشی لەگەڵدا بێت نەیتوانیوە پرسی نانبڕاوەکانیش چارەسەر بکات، لە کاتێکدا گۆڕان گەورەترین هێزی جەماوەریی هەبوو،  لانی کەم دەیکردە لە سەدا ٢٥ی خەڵکی کوردستان، لێ کێشەی سەرەکی گۆڕان لەوەدا بوو لە جیاتی پەنا بردن بۆ خەباتی جەماوەری و شەقام ، هەموو قورسایی خۆی خستە سەر خەباتی پەرلەمانی، ئەمەش کارێکی چەواشەکارییانە بوو، کە گۆڕان دژی ئەو خەڵکە کردی، ئاخر تۆ لە پەرلەمانێکی ئیفلیجکراودا چیت پیدەکرێت؟ غەیر بۆ کات کوشتن و پارە وەرگرتن و دەست و موچ ماچکردنی ئەمە دەکەیت؟ چۆن ئۆپۆزیسیۆنێک، کە لە ناو پەرلەمانێکدا قورسایی و دەنگی نەبوو ئیتر تێیدا دەمێنێتەوە؟ بە تایبەتی تا ئێستا گۆڕان نەیانتوانیوە ڕێگا لە سەر هیچ بڕیارێکی دەسەڵات بگرێت!

هەڵەیەکی گەورەی کوشندەی تریش ڕووداوەکەی ١٧ی شوبات بوو، لە جیاتی ڕابەرایەتی کردنی نارەزایی خەڵکی و بۆ بەرەوە پێش چوونی دەنگی سەرای ئازادییەکانی وڵاتانی دراوسێ، گۆڕان رۆڵێکی ناشرین و نائیجابی بینی، لە سەرەتادا وەکو گێرەشێوێن ناوی هێنان، کاری گۆڕان وەک بزوتنەوەیەک، ئیفلیجکردنی ئەم تاقیکردنەوە تازەیەی بەردەرکی سەرای سلێمانی بوو.
تەمەنی کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی بەردەرکی سەرا چەند ڕۆژێک بوو، هێشتا بەر دەرگای لقی چوار خوێنی لێدەچوڕا، کە مەلا بەختیار و هێرۆ برایم ئەحمەد لە ماڵی نەوشیروان خەریکی دیشمەلە خوارنەوە و میوەخواردن بوون.

بە درێژایی ئەم دوو ساڵە یەکێتی و پارتی بۆ ساتە وەختێکیش لە دژایەتیکردنی ئەم بزوتنەوەویە نەکەوتوون، هەموو ڕێگایەکیان گرتە بەر، تا هێنانی کۆنە دەبابەکانی بەعس و هێنانی هێزی زێرەڤانی بۆ تەفر و توناکردنی گردەکە! تەنانەت وەکو بیستمەوە، کەوا کوڕەکەی کۆسرەت بە هانای کاک نەوشیروان مستەفا وە چوو، لە سلێمانی دەربازی کردبوو! ئەگەر ئەمە راست نییە، بۆم راست بکەنەوە، چونکە لە زاری شێخ جەعفەر ئەم قسەیە بڵاوبوویەوە!
فاتیحا مێژووەییەکەی نەوشیروان مستەفاش بۆ دایکی مەسعود بارزانی لەوساوە دەرگای گفتوگۆ و دیالۆک کرایەوە و بەدواشیدا وردە وردە یەکێتی دەستی کرد بە پوش کێشانەوە بۆ هێڵانەی گردەکە. دواجاریش لە دوای ئەو دوو پەیوەندییە تەلەفۆنەی نێوان نەوشیروان و تاڵەبانی، کە بەدوای ئەو قەیرانە گەورەیەی نێوان عەرەبی سونە و شیعەکاندا هات، لە کاتێکدا عیراق لە سەر لێواری پارچە پارچە بووندایە، جارێکی تر نەوشیروان و بزوتنەوەکەی بوونەوە بە پردی پەڕینەوە لە نیوان ئەم قەیرانە، ڕێک ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان دەڵین ، دەوری کاک نەوشیروان وەک ئەو یاریکەرە یاریزانە وایە، کە تۆپەکە دەباتە بەردەم گٶڵەکە و لەبەردەم گٶڵەکە دەوەستێ، تۆپەکە دەخاتە بەردەمی گٶڵچییەکە گٶڵەکە ناکات و جەماورە نائومێد و توڕە دەکات.
کەواتە نەشیروان چیتر فریادڕەسی جەماوەر نییە، بەڵکوو فریاد ڕەسی کاکە و مامەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە