هەولێر هۆلاكۆ بەزێن بووی ئێستا لۆ....
Sunday, 20/02/2011, 12:00
هەولێر لەبەیرتە كاتێك زۆردار دەستی بەخۆین چەندین رۆڵەى گەلان سوركرد، كەجی تۆ دەستیت بڕی، هەولێر بەبیرتە لە بەهاری 91 كاتیك سلیمانی راپەڕی تۆش تەنها دانیك تەنها بە نیو رۆژ هەولیرەكەت لە ناپیاو ستەمكارو جاش و خۆفرۆش و دائیرەى ئەمن پاك كردەوە.
هەولێر لەبیرتە كاتێك بنەماڵەى مەلا لە كەسنەزان تۆپبارانی خەڵكی بێ دەسەڵاتیان دەكرد تۆپبارانی بنەسڵاوەو گەرەكی شورتاوەیان دەكرد.
هەولیر لەبیرتە لە 31ی ئاب كاتیك كوڕی مەلا بێ ئومێد بوو لەوەى خەڵكی هەولێر رازینین جارێكی تر دەموچاوە مۆنەكەى ببیننەوە ناچار چۆ بۆ لای باوكی دووەمی داوای یارمەتی لیكرد، بەبیرتە كە چۆن بی شەرمانە و بە نوێژی نیوەرۆ دەبابەكانیان هینا ناو شاری هەولێرو هەر لەو رۆژە تاریكە چەندین لاو جوامێریان لی شەهید كردی.
هەولێر لەبیرتە لە 31 ئاب تەنها یەك بنەماڵە 8 شەهیدی بۆ هاتەوە لەبیرتە تەرمی پاڵەوانە سماقەییەكان چۆن بەدەبابە بەسەریان كەوتبوون.
هەولێر لەبیرتە لە شەوی 31 ئاب كە چۆن رۆڵەكانت لەگەڕەكی باداوە هەرهەموویان بەڵینی مردنیان بەیكتر داو دەست لەملانێ ماڵئاواییان لەیەكتر دەكرد.
هەولێر لەبیرتە لە 31 ئاب چەندین لاو و گەنجی هەولێر درانە بەر شەق و قۆنداغە تفەنگی جاشەكان، لەبیرتانە كە چەندین ماڵ و خاو خێزان هەتككران، لە بیرتانە چەندین ماڵ و ئۆتۆمبیلی خەڵكی بێ لایەین تاڵان كران.
هەولێر لەبیرتە چەندین پاڵەوان وەك فاروق جەبارم بەدەستی ئەو جاشانە شەهیدكران.
هەولێر لەبیرتە لە گەردەلولی تۆڵە كاتێك تەنها سلیمانی لەدەستی ئەو خۆفرۆشانە پاك كرایەوە، جاشە ترسۆنۆكەكان هەر هەمویان هەولێریان چۆلكرد بەرەو موسڵ رایانكرد چونەوە بۆ لای باوكی راستەقینەیان.
هەولێر لەبیرتە ئەو خۆفرۆشانە بەناوی هۆبەی تیرۆر لە دائیرەى ئەمنی عامەكەیان هەزاران گەنجی هەولێریان ئەشكەنجەدا.
هەولێر لەبیرتە چۆن داڵدەى تیرۆریستی وەكو شیخ زانایان دەداو گەنجانی تۆشیان بە ناوی تیرۆر ئەشكەنجە دەدا.
هەولێر قەد ئەوها نەبووی هەستە زۆر شەرمە ئەو بێ دەنگیەت هەتا كەنگین هەستا وا شەهید سەردەشت چاوەڕێمانە.
هەستە هەولێر تو گۆڕی شەهید ریباز و مەلا سلێمان هەستە هەولێر تو گۆڕ فاروق جەبار هەستە هەولێر تو گۆڕی سمایل سماقەی پاڵەوان هەستە هەولێر تو گۆڕی شەهید سەردەشت پڕ بەدەنگت هاوار بكە. هەولێر ئەو زەلیلیە تاكەى، هەولێر توخوا شەرم داناتگرێ لە سلێمانی وێنەى شەهید سەردەشتم بەرزبكرێتەوە منیش لیرە بۆ ریژوانم خۆم بێدەنگ كەم.
هەولێر بەنیازی تا كەی جەلادەكانی ئەو بنەماڵەیە بت خەسێنن، هەولێر بە نیازی تاكەی جەلاد و نەخوێندەوارەكانی رێكخراوەكانی پارتی چاوت لێ سوركەنەوە.
هەستە راپەڕە هۆ هەولێرەكەم هەستە دەزانم زۆر داخ لە دڵی دەزانم زۆریان چەوساندیەوە دەزانم زۆر بەتوندی لەلایەن فازڵ میرانیەوە تهدید كراوی پێیان گوتی دەستت دەبڕم، هۆ هەولێرم لە بیرتانە لە ڕاپەڕین حزبی بەعسی باوكی ئەو بنەماڵە چۆن هاتوچۆشی لی قەدەغەكردین پێیان گوتین ئەوەى جولەبكات بە خاو خێزانەوە دەیانكوژین، لە بیرتانە كۆپتەرەكەیان تا 2 نیوەڕۆ هەر قەسفی كردین كەچ ئیرادەی تۆ زۆر بەهێز بۆ هەولێرەكەم دەزانم توڕەبوون و راپەڕینت تەنها دەست پێكی دەوی دە راپەڕن هاوڕێیان توخوا با ئەو بنەماڵە ریسواكەین كە 17 ساڵە دەمان چەوسێننەوە، دەڕاپەڕن هۆ لاوەكان وا سەردەشت چاوەڕێتانە هۆ جوامیران وا كاكە فاروق و پاڵەوانانی 31 ئاب چاوەڕێتانن دەڕاپەڕن هۆ ژنە بەجەرگ و چاونەترسەكان وا دایە خەجە باوە چاوەڕێتانە هۆهونەرمەندو رۆشنبیران وا خدری لۆبیا فرۆش چاوەڕێتانە، هەستەن توخوا هەولێرم قەد وا نەدیتیە، هەولێرە شێرەكەم بە قەبرستان دەچی، هەستن با دەنگی زوڵاڵمان بخەینە پاڵ براكانمان هەست با برایانمان لە سلێمانی لێمان زویر نەبن هەستن با بنەماڵەى خائین و خۆفرۆش رەوانەى ئەو دیو سنور كەینەوە هەستن ئیرادەى ئیوە لە ئاسایش و پاراستن و زێرەڤانی ئەوان بە هێزترە هەستن نەتانبینی دەبابەكانی نا موبارەكی میسر چۆن بە زەلیلی ملی رێیان گرت و هیچیان لەگەڵ ئیرادەى میلەت پێنەكرا . هەستن گەنجان لاوان جوامێران و پیاوە بەشەڕف و پاڵەوانان وا مەزانن ئێوە تەنیان ئەوا زلهێزی دونیا پشتیان لە دیكتاتۆرەكان كرد هەستە توخوا با دەنگی كپكراوی 17 ساڵەم بەرزكەمەوە پڕ بەدەنگ هاوار بكەم بڕوخی دیكتاتۆریەت بڕوخی جاشی 31 ئاب بروخی تیرۆریستانی سەردەشت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست