هەوالى بەپەلە خێمەكانى بەردەم سەراى ئازادى لەلایەن هێزیكى چەكدارەوە سوتێنران
Sunday, 06/03/2011, 12:00
كەیوان هەورامى : كوردستانپۆست :سلێمانى
كاتژمێر 12:30 خولەكى ئەمشەو هێزێكى چەكدارى گەورەى سەر بەدەسەلات هێرشى كردە سەر ئەوخێمانەى كە مانگرتوانى شارى سلێمانى لەمەیدانى ئازادى ئەوشارە ئەم ئێوارەیە هەڵى دابوون.
دكتۆر فاروق رەفیق ئەندامى ئەنجومەنى كاتى خۆپیشاندانەكانى مەیدانى ئازادى سلێمانى لە شوێنى ڕووداوەكەوە بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند كە هێرشێكى نارەوایان كراوەتە سەرو وتى " هێزیكى چەكدارى زۆر پەلاماریان داین و ئەو مانگرتوانەى كە لەنێو خێمەكاندا بون ڕاویان نان و خێمەكانیان سوتاند ، فاروق ڕەفیق ئاماژەى بۆ ئەوە كرد كە دەسەڵات بەم كارەى سەلماندى كە لەدژى ئازادى و دژى مافەكانى خەڵكەو ئەم كارەى بە كارێكى نامەئقول وەسفكرد كە لەلایەن ئەو هێزە چەكدارەى سەر بەدەسەڵاتەوە كراوەتە سەریان و وتیشى " ئێمە بەهیچ شێوەیەك دەست لەمانگرتنى خۆمان هەڵناگرین و داواى جێبەجێ كردنى داواكاریەكانمان دەكەین و دەشبێت جێ بەجێ بكرێن . جێگەى ئاماژە بۆكردنە ئەم ئێوارەیە ئەنجومەنى كاتى خۆپیشاندانەكانى مەیدانى ئازادى سلێمانى پەیوەندیان بە زانا حەمە ساڵح ى قایمقامى قەزاى مەركەزى سلێمانیەوە كردوە بۆ ئەوەى كە ئەمنیەتى مەیدانى ئازادیان لەشەواندا بۆ بپارێزێت ، بەڵام زانا حەمە ساڵحى قایمقامى سلێمانى ڕەتى ئەوەى كردوەتەوە كە ئەمنیەتى مەیدانى ئازادى بپارێزن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست