سه‌ری ساڵ
Sunday, 29/12/2013, 12:00
1919 بینراوە
هه‌مووساڵێک ئه‌م ناوه
جه‌سته‌م ئه‌داته ده‌ستی ئاگرێك
نه‌ئه‌وه‌یه بم سوتێنێت و نه ئه‌وه‌یه خامۆش بێت
من له‌وه تێناگه‌م ساڵ ئه‌روات و
سه‌ری ساڵێك زگی قه‌ره‌جێکی بێلانه تێرنابێت
ئه‌وه‌زیاتر ئه‌م هه‌ژێنێ
دڵێ هه‌تیوێک خۆش ناکات
نه‌برینی دایکێکی شه‌هیدێک سارێژئه‌کاو
نه‌ئه‌بێته ساباتێک بۆعاشقان
من حه‌زم ئه‌کرد
له‌م سه‌ری ساڵه‌دا له‌باوه‌شی نیشتیمانێکی یه‌ک پارچه‌دابام
له‌بری هه‌ولێر ئاڵاکه‌مان له ئامەد هه‌ڵکرابا
با وام نیاز بوو
بۆ ئه‌م سه‌ری ساڵه له‌گه‌ڵ قامیشلۆ جه‌ژن بکه‌م
تا به‌هاری ئازادیان لێ پیرۆز بکه‌م
به‌ڵێ وام نیاز بوو سلێمانی به‌رم بۆ سنه و مه‌هابات
تا شحرێکی ئه‌رخه‌وانی بهۆنمه‌وه
نا نا هه‌رگیز دهۆکیش دڵی زۆر گه‌وره‌یه‌و لێم ئه‌بوورێ
ئه‌یکه‌م به‌قرتێله‌و ئه‌یده‌م له سینه‌ی قه‌ندیل
وام نیاز بوو ئه‌م سه‌ری ساڵه
له‌گه‌ڵ یه‌ک پارچه‌ی کوردستان سه‌ما بکه‌م