شەبەکەی "خبر" و "سەحەر"ی ئێران چیان لە کورد دەوێ؟

Saturday, 30/10/2010, 12:00



ئەوەی پارتی دێموکراتی کوردستان عێراق سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران گویەتەی:
" ئه‌وه‌ی ماڵی له‌ شوشه‌ بێ نابێ به‌رد له‌خه‌ڵك بگرێ."
نەک هەر واقەعییەتێک لە سرووشت و خسڵەتی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئیرانە بەڵکوو سیاسەتی بەرد لە خەڵک گرتن وە دەستتێواەردان لە ناو ماڵی دراوسێیەکانی و دەستدڕێژکردن، هەست ونەست و حەزوو ناحەزی ئەو نیزامەیە.
شەبەکەی "خبر"ی کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران کورد تۆمەتبار دەکا بەوەی لە گەل ئیسرائیل و ئەمەریکا و ئەم ئەو پەێوەندی گرتوە یاخۆ هەنوکە بەتەمای سازدانی ڕابەتەگرتن لەگە دامەزراوی جوولەکەیە.
یەکەم پرسیار لە ڕابەتە ئەوەیە، ئایا سازادانی پەێوەندی نێوان کوردو جوولەکە تاوانە؟
یاخۆ کورد بۆ پەێوەندی گرتنی دەرەکی نیازی بە ئیزن وەرگرتنی کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران هەیە؟
باشە ئەی بۆ کەس نییە ئەو پرسیارە لە کۆماری ئیسلامی شیعە بکا، ئایا تائیستا ئێرانی ئیسلامی شیعە بۆ گرتن وگرە بستدانی پەیوەندییەکانی لە هیچ کەس و دەولەتێک و ناوەندییەک ئیزنی وەرگرتوە کە هەرێمی کوردستان بۆ ڕابەتە درووستکردنی دەرەوەی داوای ئیزنی ئێران بکا؟
ئێران کە بە زەررەبین و تەلەسکۆپ لە خڕەی زەوی بەئارەزوو و مێلی خۆی دەگەڕێ و هەڵسووڕان دەکا و هەموو پیاو خەراپی بەکردەوەو وڵاتانی گرژ بە رووشت بۆ بەرژەوەندییەکان خۆی هەڵبژاردەن دەکا و لە هەموو ئاژاوەیەکی دونیاد بەشداری دەکا، بۆ لە کەسێک و دەوڵەتێک و ناوەندییەکی داوای ئیزنی گرەبستدان و وەگەردخستنی ڕابەتەی کردوە کە کورد تۆمەتباری دامەزاندنی پەێوەندی لە گەڵ ئیسرائێل و ئەمەریکا و ئەم و ئەو دەکا؟
کورد چ گۆناهێکی کردوە، تەنانەت چۆنکۆ کوردە و بە کوردی قسەدەکا و سۆز و هەست و ئارەزووی کورد بوون دەکا مەحکوم بە ژێردەست بوونە ؟ کوردیش دێخۆازی وەک فارس و عەرەب و تورکی رەگەز پەرەست خاوەنی حکومەتی سەر بەخۆیی خۆی بایەو و ئیزنی پەێوەندی سازادانی ئەو سێ میللەتەی دابا!!!!!
ئائا کاتی ئەوە نەهاتووە دوژمنانی کورد ئەوە قەبوول بکەن کە کورد چیتر پێویستی بە ئیزن وەرگرتن و ئیجازدانی دوژمنانی و ئەم و ئەوی نییە و خۆی بڕیار دەر دەکا لە گەڵ چ وڵاتێک چ پەێوەندیەک دابەمەزرینی؟
دوژمنانی داگیرکەری کوردستان پێیان خۆش یان ناخۆشی بێ کورد ئەورۆ لە گۆرەپانی سیاسی دەرەوە خاوەنی جێگەی پێ خۆیەتی و درەنگ یان زۆر دوژمنانی داگیرکەری کوردستان دەبێ ئەو ڕاستییە قەبووڵ بکن کە خاکی کوردستان ئی کوردەو کورد نەتەوەیەکی جیاوازە و هەڵاواردێکی یکجار زۆری لە رووشت و کردار هەست و نەست و حەزو و فەرهەنگ و نەریت لە گەڵ فارس و عەرەب و تورک هەیە و خاوەنی فەرهەنگ و مێژووی سەر بەخۆ و دێرێنەی خۆیەتی.
نەتەوەی کورد پێویست ناکا لە دوژمنانی داوای ئیزن بۆ کاروباری خۆی بکاوخۆیی خاوەنی ئەوەندەی دەسەڵاتی تەشخیسە کەبتوانی لەگەڵ کێ و کەێ و لە کوێ چۆن و چ پەێوەندیەک بکا.
شەڕی هەنوک عەجەم لە گەل کورد شەڕ لە گەل پارتی دێموکراتی کوردستان نیە، بڵکو جەنگی لە بەین بردن و کاوەل کردن تۆزقاڵە دەسەلاتی سەر بەخۆیی نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستانە کە دوژمنانی توانایی دیدنیان نییە.
کۆمار ئیسلامی شیعەی ئێران لە ڕیگای پڕپاگەندەکردنی مەزهەبی بە تەمای وۆرژاندنی هەست موسوڵمانی کوردە و دەێهوێت لە کوردستان ئاژاوەی بەنێتەوەو کورد بخاتە ژێرچاپۆکی خۆی و ئەوەندە کەشوهەوای کە لە باشوور کوردستان سازی داووە بڕووخێنی.
ئێران و دوژمنانی کورد چاو دیدنی تاکە فێدڕاڵی نەتەوەی کوردیان لە باشووری کوردستان نییە و باش ئاگادارن کە چارە نووسی باشوور بمزووانە ئەوانیش دەگرێتەوە و ئاگری هەست و سۆزی سەر بەخۆیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵسەدەکاو شەوق دەداتەوە.
شەبەکەی "خبر"ی سەر بە کۆماری زیدی کورد بمشیوەیە و لەو ڕیگایەوە دەێهەوێت تۆزقاڵە دەسەڵاتی پێکهاتوی کورد لە باشووری کوردستان کەوڵ بکاو کۆتای بە هەرێمی کوردستان بەهێنی، چۆن بەردەوامی هەرێمی باشووری کوردستان بەمانای کەزی و لاوازی زیاتری نیزامی کۆنەپەرەستی ئیسلامی شیعە ئێرانە.
ئەگەر ناوەندی خەبەری "سەحەر" هێرش دەکاتە سەر کوردو له‌ به‌رنامه‌یەکی بە مەبەست و مەنزوورەوە سازدراوی تەلەفیزیۆنی دا به‌ فه‌رمی پارتی به‌ كپكردنی ده‌نگی نارازییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ ناو هه‌رێمی كوردستان تاوانبار ده‌کا و هاوكاتیش نمونه‌ی ئه‌و دادگایانه‌ی ده‌هێناوه‌ كه‌ پارتی له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌نووسانه‌،‌ سكاڵای تۆمار كردووه‌ وەک بەڵگە دێهێنیتەوە باشترە لە خۆی پرسیارەبکا:
ئایا شەبەکەی خەبەری و ناوەندی تەلەفیزیۆنی سەحەر لە کاتەکانی ناکۆکیی پاش ماوەکانی دەهەمین خۆلی هەڵبژادەنەکانی سەرۆکۆماری ئەو ئیزن و ئیجازەیان پێی بوو، تەنانەت بۆ جارێک ڕاستییەکانی ڕووداوە دڵتەزێنەکانی ئێران باس بکەن کە ئێستا بۆنەتە وەکیل مودافەعی کورد لە باشووری کوردستان؟
ئایا لەسێدارەدانی شیرن عەلەم عۆڵی، فه‌ر‌زاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیکلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و مه‌هه‌ی ئیسلامیان ئازار و نادادپەروەری ئەوەند نە بوو کە شەبەکەی خەبەر و داموودەزگای سەحەر مەتەقیان نکردو هەنوکە باسی سکالای لە سەر ڕۆژنامە وانان لە هەرێمی کوردستان دەکەن؟
بێگومان مافی ڕۆژنامەوانی ئازاد نەک لە هەرێمی باشووری کوردستان بەڵکوو لە ئێرانێش هەقی موسەلەمی هەموو نوسەر و سەرنوسەر و ڕۆژنامەوان و هەواڵگەرو هەواڵنێرێکە، ئەی بۆ شەبەکەی خەبەری و ناوەندی سەحەر باسی لە دەیان و سەدان سکالاکانی تۆمارکراوی ڕۆژنامەوانان ونەسەران و سەرنوسەرانی دژی بە کۆماری ئیسلامی و زیندانی کردنیان لە ئێران ناکەن؟
تۆخوا ئەوە وێژدانە کە ئێران هەموو زۆڵمکردن و پێشێلکردنی سەرەتاییترین مافەکانی مڕوڤ بەخۆ ڕەوا دەبینی بڵام کورد تۆمەتباری دامەزراندن وسازادانی ڕابەت لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکا و ئەمو و ئەو دەکا؟ ئایا گرژی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشێلکردنی مافی مڕوڤ لە کاتی ڕووداوەکانی سەر شەقامەکان و زیندانەکانی ئێران لە مەڕ خەڵکی بێ گۆناە ئەوەندە نەبوون کە شەبەکەی خەبەری و ناوەندی سەحەر بێدەنگیان لێیکرد و مەتەقیکیان نەکردو ئێستاکە ئەو هەقە بە خۆیان ڕەوا دەزانن کە باسی سکالای لە سەر نەسەو و ڕۆژنامەوانان لە باشووری کوردستان بکەن؟
چۆنە هەنوکە شەبەکەی خەبەری و ناوەندی هەواڵی سەحەر قۆڵیان لە میللەتی کورد هەڵماڵیوە و بێبەزەێیانە هێرش دەکەنە سەر خەڵکی کورد و تۆمەتباری سازدانی ڕابەت لەگەل ئیسرائیل و ئەمەریکا و هتد دەکەن؟
نەمر پێشەوا قازی مەحەممد لە دواهەمین ووتارەکانی ڕۆژەکانی ژیانی لە بەندیخانەکانی شای عەجەم ئێشارە بە گرژی دوژمنانی کورد و بەتایبەت دوژمنایەتی عەجەمی لە بەرامبەر نەتەوەی کورد کردەو و دەڵێ:
"براكانم! چیتر فریوی‌ دوژمن مه‌خۆن، دوژمنی‌ كورد له‌ هه‌ر ره‌نگ‌و ده‌سته‌‌و قه‌ومێك بێت، هه‌ر دوژمنه‌، بێ‌روحمه‌, بێ‌ویژدانه‌، روحمتان پێ‌ناكا، به ‌یه‌كترتان به‌كوشت ده‌دا، ته‌ماحو وه‌به‌ر ده‌نێ‌، به‌ درۆ‌و فڕ‌وفێل به‌گژ یه‌كترودا ده‌كا، له‌ناو هه‌موو دوژمنه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد دوژمنی‌ عه‌جه‌م له‌ هه‌موویان زاڵمتر‌ و مه‌لعوونتر‌و خوانه‌ناستر‌ و بێبه‌زه‌ییتره‌، له‌ هیچ تاوانێك به‌رانبه‌ر به‌ گه‌لی‌ كورد ده‌ست ناگێڕێته‌وه‌، هه‌ر به‌ درێژایی‌ مێژوو له‌گه‌ڵ‌ گه‌لی‌ كورد غه‌ره‌ز‌ و كینه‌ی‌ ریشه‌داری‌ هه‌بووه‌‌ و هه‌یه‌تی.‌"
بێشک گومانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ هۆی ملنه‌دانی کورد و هەرێمی کوردستان بۆ داواكای ئێران له‌مه‌ڕ هاوپه‌یمانێتی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ شیعه‌كان و گوشارهێنان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.
لەوەدا کە عەجەم خەرێکی فڕوفێل کردن لە کوردە هیچ گۆمانیک نییە، نەمر پێشەوا لە بەرردەوامی قسەکانی لە دواهەمین چرکەکانی ژیانی دا دەڵێ:
"..... دڵنیام له‌ دوای‌ ئێمه‌ش زۆر كه‌سی‌ دیكه‌ هه‌ر به‌ فێڵ‌‌و دووڕوویی‌ له‌ به‌ین ده‌برێن.
دڵنیام زۆر له‌وانه‌ی‌ له‌ دوای‌ ئێمه‌ش ده‌كه‌ونه‌ داوی‌ فڕ‌وفێڵی‌ عه‌جه‌مان، له‌ ئێمه‌ش زاناتر‌ و به‌ڵام هیوادارم كوشتنی‌ ئێمه‌ ببێته‌ په‌ند‌و عیبره‌ت بۆ دڵسۆزانی‌ گه‌لی‌ كورد".
کورد دەبێ زاناتر لە پێشوو و بە تایبەت ئێستاکە کە سەرپەنایەکی لە باشووری کوردستان پێکهاناوە بێتە گۆرەپان و پانتای سیاسی دوژمنانییەوەو ئیجازە بە خۆ فرۆشەکان و دوژمنانی سوێندخۆری نادا لە کاروباری ناوخۆیی کوردستان دەست تێوەردان و بەرد هاوێژی بکەن.

دۆێنی بەناوی قانعی فردو پێشمەرگەیەکی بێناو وهتد بەردیان دەهاوێشتە ماڵی کوردو ئەمڕۆ شەبەکەی خەبەری و ناوەندی تەلەفێزیۆنی سەرحەر ئەرکی بەردهاوێشتن بە مێژووی خەباتی کوردیان وەئەستۆ گرتوە.
عەجەم بە درێژایی‌ مێژوو له‌گه‌ڵ‌ گه‌لی‌ كورد غه‌ره‌ز‌ و كینه‌ی‌ ریشه‌داری‌ هه‌بووه‌‌ و هه‌یه‌تی و بەردەوام لە دەست تێواەردانی کاروبار ناو خۆیی کوردستانە و دەستیش لە بەردهاوێشتن لە ماڵی کورد هەڵناگرێ، بەڵام ئەوە کوردە کە نابێ فڕیوی دوژمنانی و بەتیابەت عەجەم بەخوا و لەداوی فڕۆفێل کەوی.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە