کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوا فیشه‌کی پارتی و ڕاپه‌ڕینێک

Saturday, 19/02/2011, 12:00




له‌م دوا رووداوه‌دڵته‌زێنه‌ی شاری سلێمانی له‌17/02/2011 بۆمان ده‌رکه‌وت که‌گه‌ل پراوپڕ له‌ده‌سه‌ڵاتی پارتی بێزارن و ده‌یانه‌وێت گۆڕانکاری له‌ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستاندا بکه‌ن ، ئه‌م چالاکییه‌له‌ئه‌نجامی چاولێکه‌ری وه‌لاتانی تره‌وه‌سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه‌ به‌ڵکو راپه‌ڕینی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌بوونه‌ته‌هه‌وێن و ده‌رگایه‌کیان له‌ناو جه‌ماوه‌ر و گه‌لانی تردا کردۆته‌وه‌ که‌چیتر بێده‌نگ نه‌بن ، ئاشکرایه‌که‌ئێمه‌ناتوانین ببین به‌میسر و تونس هه‌ڵبه‌ت هه‌موو وه‌ڵاتان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن‌، به‌ڵام زۆرداری و دیکتاتۆریه‌تی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ یه‌ک شێوازن به‌باشوری کوردستانیشه‌وه‌هه‌ربۆیه‌خواست و ئامانجی گه‌لان وه‌ک یه‌ک وان و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرێت .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان متمانی ته‌واوی به‌جه‌ماوه‌رداوه‌که‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پاڵپشتی ڕاپه‌ڕین و داخوازێکانی گه‌ل ده‌کات هه‌ربۆیه‌گه‌لیش متمانه‌یان به‌گۆڕان هه‌بوو ، روون و ئاشکرایه‌روونکردنه‌وه‌که‌ی گۆڕان له‌وه‌ی پارتی و مه‌سعود بارزانی جیاوازتر نه‌بوو ، هه‌ربۆیه‌گۆڕان له‌ناو هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه‌و به‌م شێوه‌یه‌به‌رده‌وام بێت بڕوایی گه‌ل له‌ده‌ست خۆیده‌دات ، ئێمه‌چاوه‌رێ بووین که‌گۆڕان چاونه‌ترسانه‌ببوایه‌به‌خاوه‌نی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌هه‌ڵبه‌ت له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی هێمنی هه‌ربۆیه‌ده‌ڵێم گۆڕان ده‌یتوانی ئه‌م رێپیوانه‌به‌ره‌و ئاقارێکی تر به‌رێت و جڵه‌وی ناڕه‌زاییه‌که‌بگرێته‌ده‌ستی خۆی و گه‌ر مه‌به‌ستیشی بوایه‌ڕێپێوانه‌که‌ی به‌ره‌و هه‌ولێریش درێژ ده‌کرده‌وه‌به‌ڵام مه‌خابن ئه‌مه‌دووه‌م جاره‌که‌گۆڕان پشتی خۆیان له‌گه‌ل بکه‌ن و باوه‌ڕیش ناکه‌م به‌سانایی پشتی خۆیان پێڕاست بکرێته‌وه‌.
دیاره‌پارتی له‌چاره‌نووسی خۆی زۆر ده‌ترسێت هه‌ربۆیه‌په‌نای بۆ چه‌ک برد و توانیان کوڕی کورد به‌ڕۆژی ڕووناک شه‌هید بکه‌ن و خه‌ڵکی زامدار بکه‌ن و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیشیان { فازل میرانی } هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌مان لێبکات که‌گوایه‌که‌س ناتوانێت له‌پارتی نزیک ببێته‌وه‌، پارتی هێز و متمانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێزی ده‌ره‌کییه‌وه‌گرێداوه‌هه‌ربۆیه‌پاڵپشتی ئه‌مریکا بۆ ئه‌وان به‌گرنگ ده‌زانێت و پێشیان وایه‌هه‌تا ئه‌مریکا پاڵپشتیان بێت ئه‌وان ئه‌سپی خۆیان له‌هه‌رێمه‌که‌تاوده‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌گه‌وره‌یه‌یه‌که‌مه‌لا مسته‌فای بابۆ کاتی خۆی کردی و پشتی به‌ئێران به‌ستبوو هه‌ربۆیه‌دووچاری ئاشبه‌تاڵ بۆ‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ئاشبه‌تاڵ دادی مه‌سعود بارزانی نادات و به‌شێوه‌یه‌ک گه‌رده‌لوول هه‌ڵیان ده‌لوشێت که‌خۆشی نه‌زانێت له‌چی شوێنێک ده‌گیرسێته‌وه‌، ته‌قه‌کردن‌له‌جه‌ماوه‌ر نیشانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی و بێ چاره‌ییه‌به‌رامبه‌ر به‌خواستی گه‌ل ، ئه‌و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ دانه‌ی گه‌ل که‌ئه‌مڕۆ پارتی وه‌ک نمونه‌ی سه‌رکه‌وتن ده‌یهێننه‌زمان و شانازی پێوه‌ده‌که‌ن هه‌ر ئه‌و گه‌ل و ده‌نگده‌رانه‌زوو یان دره‌نگ ئه‌و فیشه‌کانه‌ی له‌ڕووی جه‌ماوه‌ردا ته‌قانیان روبه‌ڕوی خۆیانیان ده‌که‌نه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ده‌ڵێم ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و نادیموکرات ته‌مه‌نیان هه‌ر کورته‌و ئیتر کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌که‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌وارگه‌ی خۆیان بپێچنه‌وه‌پێش ئه‌وه‌ی کارله‌کار بترازێت چونکه‌دوای تێکچوونی شیرازه‌ی بارودۆخه‌که‌هیچ زلهێز و لایه‌نێک به‌فریایان ناکه‌ون .
سه‌ری ڕێزو نه‌وازش له‌به‌ر ده‌م شه‌هیدانی شاری سلێمانی داده‌نوێنم و هیوای چاکبونه‌وه‌بۆ هه‌موو برینداران ده‌خوازم .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە