کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنامه‌نووسێك ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و یه‌كێكی‌ دیكه‌ش غه‌رامه‌ ده‌كرێت

Tuesday, 19/05/2009, 12:00


ئاوێنه‌ ئاسایشی‌ خه‌لیفان رۆژنامه‌نووسێكی‌ بۆماوه‌ی‌ كاتژمێرێك ده‌ستگیركرد‌و رۆژنامه‌نووسێكی‌ دیكه‌ش له‌سه‌ر نوسینی‌ وتارێك غه‌رامه‌ی‌ ملیۆنێك دینار غه‌رامه‌ كرا.

تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌: رۆژنامه‌نووس ئیسماعیل محه‌مه‌د كه‌ دانیشتوی‌ قه‌زای‌ سۆرانه‌ به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی‌ 17/5 له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ له‌بالیسانه‌وه‌ بۆ سۆران، له‌ناحیه‌ی‌ خه‌لیفان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌‌و له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كارمه‌ندی‌ حكومییه‌‌و ئازادیان كردووه‌.

ناوبراو وتی‌ پێیانوتم بۆیه‌ ده‌ستگیرمان كردیت زانیاریمان هه‌بوو تۆ كه‌سێكی‌ گومانلێكراو بیت‌و هاتبیته‌ ناو خه‌لیفان.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نوس ئیحسان مه‌لا فوئاد له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وتارێك له‌سایتی‌ كوردستانپۆست له‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی‌ كفری‌ یه‌كێتی‌‌و تۆماركردنی‌ سكاڵا له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌نده‌وه‌، رۆژی‌ 18/5 به‌پێی مادده‌ی‌ 434ی یاسای سزادانی عێراقی‌و به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌شهیری‌ به‌مه‌ڵبه‌ند كردووه‌ ده‌ستگیركرا‌و دواتر به‌كه‌فاله‌ت یه‌ك ملیۆن دینار ئازادكرا.

ناوبراو وتی‌ ته‌شهیرم به‌مه‌ڵبه‌ند نه‌كردووه‌و ئاماده‌م به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له‌نوسینه‌كه‌م بكه‌م كه‌ باسی به‌هه‌ده‌ر بردنی‌ پاره‌و موڵكی میلله‌تم كردووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و حیزبانه‌و به‌رپرسه‌كانیان.

جێگای‌ ئاماژه‌یه‌ هه‌ردوو رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ په‌یامنێری‌ ئاوێنه‌ن، ئیسماعیل له‌قه‌زای‌ سۆران‌و ئیحسان له‌قه‌زای‌ كفری‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە