تاڵه‌بانی وه‌ک گیسکه ئاوه‌کی وایه!
Wednesday, 22/10/2008, 12:00
1952 بینراوە
ئه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانییه و هه‌تا ئه‌م پیاوه‌ش مابێت کورد خێر‌و خۆشی به خۆیه‌وه نابینێت
له‌و گونده‌ی که ئیستا له گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت کراوه، ئێمه واته تۆپزاوای کوردستانی باشوور، پیاوێکی به ساڵاچووی دنیا دیده هه‌بوو (هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆڕی)، کاتی مێر منداڵیم له شه‌سته‌کان و حه‌فتان و بگره هه‌شتاکانیش که باسی سیاسه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تی و جاش ده‌هاته پێشه‌وه ،ئه‌م پیاوه پیره هه‌میشه به گه‌نجه سه‌رگه‌رمه‌کانی تینووی ئازادی کوردستان، پێی ده‌گووتن:
به هه‌مووانتان ده‌ڵیم کوردایه‌تی شتێکی موباره‌که، به‌ڵام خه‌ریکی مه‌کته‌ب و خوێندنی خۆتان بن، قه‌د له پێناو کوردایه‌تی دا به دوای گیسکه ئاوه‌کیان مه‌که‌ون، ئه‌گه‌رنا هه‌مووتان ڕسوا و ته‌فر و توونا ده‌بن. ڕۆژێک منیش پرسیارم لێکرد:
ئه‌رێ هه‌ی دنیا دیده گیسکه ئاوه‌کی چییه؟
وه‌ڵامی دامه‌وه: ڕۆڵه هه‌موو که‌س ده‌زانی که گیسک له بزنی دایکی هارتره. له ناو کۆمه‌ڵێک گیسک، گیسکێکیش هه‌یه له هه‌موان هارتره و فێڵبازتر ده‌رده‌چێت. ئه‌م گیسکه هار و فێڵبازه هه‌موو گیسکه کانی تر به دوا خۆی ده‌خات (به‌ته‌نیا ناڕوات) ده‌ڵی: وه‌رن ها ها ته‌ماشا که‌ن له‌و به‌ری ئه‌م چه‌مه‌وه سێوه‌ڕه و پاوان و گژوگیایه‌کی زۆر هه‌یه و ئیدی به که‌یفی خۆمان لێی ده‌خۆین و تێر ده‌بین.
ئه‌م گیسکه پێش هه‌موانیان ده‌که‌وێ و له ئاوی چه‌می ده‌دا و خۆی به بێ موشکیله ده‌په‌ڕێته‌وه و کلکیشی ته‌ڕ نابێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وا‌نه‌ی دواوه، که به‌دوای که‌ووتون ده‌خنکێن و ناتوانن له گه‌ڵیدا بپه‌ڕنه‌وه.
دیسان پرسیارم لێکرده‌وه: ئه‌ی باشه ئه‌م گێسکه ئاوه‌کی کێیه مه‌به‌ستت له کێیه ؟
وه‌ڵام: کوڕم وه‌ك ڕۆژی نیوه‌ڕۆ دیاره، ئه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانییه و هه‌تا ئه‌م پیاوه‌ش مابێت کورد خێر‌و خۆشی به خۆیه‌وه نابینێت، جا ده‌ستم وه دامانتان دوای ئه‌م کابرایه نه‌که‌ون، ئه‌گه‌رنا هه‌مووتان وه‌ک ئه‌و گیسکه خنکاوانه‌تان پێ دێت.
له ساڵانی نه‌وه‌ته‌کاندا بۆ یه‌که‌م جار دوای چه‌ندین ساڵ گه‌ڕامه‌وه و ئه‌م لاو لایم ماچ کرد و پێم گووت:
ها گیسکه ئاوه‌کی یه‌که‌ت له بیرماوه؟ له وه‌ڵامدا گووتی:
ئه‌ی چۆن وته‌نها تۆ به گوێت کردم بۆیه ئێستا سه‌ربه‌رزی به بینینت خۆشحاڵ بوومه‌وه. ئه‌گه رنا تۆش خنکا بووی. جارێکی تریش ماچم کرده‌وه پیـم ووت مه‌منوونتم ونه‌سیحه‌ت و په‌نده‌که‌ت راست ده‌رچوو.
گووتم ئه‌رێ، ئه‌ی مه‌سعود بارزانی و پارته‌که‌ی چۆن ده‌بینی ؟
وه‌ڵام: گووتی کوڕم سه‌ری دوو به‌رانان له مه‌نجه‌ڵێكدا ناکووڵێت، به‌وه نییه، که په‌رله‌مان و پرۆتین یان هه‌یه (مه‌به‌ستی ئه‌و پرۆتینه بوو، که من جار جار بۆم باس ده‌کرد، به‌ڵام نه‌یده‌زانی چێ وه‌ک خۆی و له‌بیری مابوو) خوا ئاگای لێیه ئه‌وه‌ی من هه‌ستیان پێده‌که‌م هه‌ردووکیان سه‌ریان بۆ فیتنه و شه‌ڕیکی تری براکووژی ده‌خووری وه‌ک سالانی شه‌سته‌کان و له مه‌سعودیش هه‌ر به‌قه‌د جه‌لال تاڵه‌بانی خێری لێ ده‌بینین. گووتم:
بۆچی؟ گووتی:
ئه‌م مه‌سعود بارزانییه، ته‌نها حه‌ز ده‌کات خه‌ڵک وه‌ک مێگه‌ل به‌دووی که‌وێت و خۆی و عه‌شیره‌ته‌که‌ی وه‌ک قاره‌مانی هه‌موو عه‌شیره‌ته‌کانی کوردستان پیشان بدات و خه‌ڵک بڕوا له دیوه‌خانه‌که‌ی چای له لا بخواته‌وه و ئه‌گه‌ر چوو بۆ شوێنێکیش خه‌ڵک له به‌ری هه‌ڵستێت، ئه‌گه‌رنا کوردایه‌تی چی و تڕو ته‌شقه‌ڵه‌ی چی؟
جا هیوادارم هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی باشوور که‌ڵک له په‌نده‌ی ئه‌م پیاوه روو سپی و دنیا دیده ڕه‌حمه‌تییه وه‌ربگرن، چیدی به دوای موو سپی و ڕوو ره‌شێکی وه‌ک جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی نه‌که‌ون. دنیا بۆ ئه‌وانیش کۆتای پێدێت و نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ون ده‌بێت، سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان که له بودجه‌ی خه‌ڵکی هه‌ریمی کوردستان دزیویانه نایبه‌نه ناو گۆڕه‌وه، به‌ڵکوو ئاخیر و پیسترین ده‌رپێ قوڵه‌ی ژێر پانتۆڵه‌کانیشیان ناتوانن به‌رنه ناو گۆڕه‌وه و ده‌بێ له به‌ریان داکه‌ندرێت.
نه‌وه‌کانی داهاتووش ئه‌وانیش و ئێوه‌ی علوج و ماستاوچی زووڕناژه‌نیش تف و نه‌عله‌ت ده‌که‌ن.
جا هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه پرسیارێکی تر ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی به‌رێزی کوردستانپۆست ده‌که‌م.
ئایا ده‌زانی بۆچی پێڵاوه‌که‌ی ماندێلای ئه‌فریقای باشوور له سه‌ران و سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی رێزدارتر وشه‌ریفتره؟
تورکیا، که سه‌ر‌سه‌ختترین دوژمنی کورد و دواڕۆژی کورده. ده‌یان ساڵه هه‌ر به‌ینه نا به‌ینێ خه‌ڵاتی ئه‌تاتورک ده‌دات به که‌سانی ناوداری جیهان و هه‌ر هه‌موو شیان قه‌بووڵیان کرد، جگه له ماندێلا. ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1997 ماندێلا خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رنه‌گرت و ڕه‌فزی کرد، به تورکیای گووت، من شه‌رم له خۆم ده‌که‌م ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ر‌گرم، باشتر وایه تورکیا مافی مرۆڤ و کورد له ووڵاته‌که‌ی باش بکات. به‌ڕاستی ئه‌م وه‌ڵامه‌ی ماندێلا نه‌فسییه‌ت و رووحی هه‌موو تاکی توورکی به‌ده‌وڵه‌ت و عه‌سکه‌ره‌وه ته‌پاند و له هه‌موو جیهان ده‌نگی دایه‌وه. دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش تورکیا و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی تورکی شێت و هاربوون، وه‌ک بێ ئابڕوویه‌ک، ده‌یان و سه‌دان قسه‌ی ناشیرینیان به ماندێلای رێزدارترین که سایه‌تی جیهانی ووت.