دادە ...ئەنجلیناى (جوان) جولى , دەزانى ئەوەى دیاریەكەت لێ وەرگرت جاش كوڕى جاش بوو ؟؟؟
Sunday, 16/09/2012, 12:00
لە ناوەڕاستى هەشتاكان ,فلمەكانى ئەستێرەى گەشى سینەماى ئەمیریكى ئەكتەرى بەناوو دەنگى هولیود بروك شلدز , بە فلمەكانى گۆلاوى شین (سەوز) و زێڕى وون بوو (تەڕ بوو) خەوى لە چاوانى زۆر لە ئێمەى تۆراند بوو بە دیمەن و گرتە هەستیارو كاریگەریەكانى .
سینەماكانى سیروان و حەمرا لە هەولێر بۆ ئێمە ببوە فێرگەیەك , دەمانزانى لە دونیاى ئەو دیوى ووڵاتى سووتماكراومان ,ووڵاتى داخراو بە جاش و ئەمن و ترس و تۆقاندن و ڕاوە دوونان و برسێتى , بەهەشتێكیش هەیە ,ئەوەى لە دایك باوك ومەلاو جزووم بیستبوو , ڕێك لەشاشە زیوینیەكەى سینەماكان و كورسیە شلۆقەكانى شەستى ,بەدەم گوڵە بەڕۆژەو برێشكە قرتاندن , تراوبى و كۆلا خواردنەوە بۆمنێكى بە تالووكەى بینینى ژیان شەرابەن تەهورو ئاوى حەیات بوو بە دەم سەیركردنى دیمەنەكان .
دواتر بینیمەوە ,ڕۆژانە قرتاندن و سووتماك كردنى چڵى درەختى بنار و پێدەشتەكانى ووڵات خۆ چى كەمتر نەبوو لە دیمەنەكانى ناو شاشەكە , ئەتك كردن و لە خوێن گەوزانى ئەو هەموو كچانى پەریزادەى ووڵاتەكەم هەموو هەر برۆك شلدز و مارلین مۆنرۆ بوون .
بەڵام دادە ئەنجلینا , تۆ نازانى لە ووڵاتى من چ دە گوزەرێ , تۆ بە هەواى ئازادى پەروەردە بووى , تۆ لە چركە بە چركەى خەیاڵى ختوەكەى دەستبازى دەزانى ,
تۆ هێندە هەستیارى لە ناخى خۆشیە لەزەتاویەكان لە ناخى ئازارەكانى تەتڵە كردنى لێوى منداڵە برسیەكان دەگەى , تۆ باڵوێزى پەپولە ئاساى ژەنینى ئازارەكانى منداڵەكانى دارفور و لاهور بووى.ئەگەر ڕێت كەوتە عاموودا و قامشلو , توخوا گوێ بیستى سترانەكەى كوردستان باغچێ گولانى جگەرى پڕ لە خوێنى شاعیرو سترانەكەى محمد شێخۆ بگرە هەتا مرد گولێ ى نەدا بە ماڵێ دنێ , لێیان بپرسە چەند كەس ناسنامەى هەیە چەندیان تاپۆى ڕەشیان هەیە لەوێندەرێ عەیامەكە میللەتێك دەژى بەڵام بێ دڵن بپرسە ماڵى گەریلا شەهیدەكان ئەو كچانەى لە تۆ زیاتر شەیداى ئازادى بوون , دەسرۆكەو بازنۆكەكان قرتێنەكانیان بۆ یادگارى ببەرەوە مۆزەخانەى هۆلیود, با كلنتن ئێست وود و فرانكۆنیرۆ وجۆرج هلتون بیك زابربیبینن, با لەتەك یادگاریەكانى مارلین مۆنرۆ ئارسر لۆتەر كینگ دا هەڵبگیرێن ...
ئەفسوس , ئەوەى لە پێشوازیت بوو جاش كوڕى جاشێكى قومارچى بوو و بەس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست