پەكەكە : ئەردۆگان ڕاستگۆ نیە لەهەوڵدان بۆ چارەسەرى كێشەى كورد.
Thursday, 10/09/2009, 12:00
وتەبێژى پارتى كرێكارى كوردستان ئەحمد دەنیز لەلێدوانێكى تایبەت بەئاژانسى هەواڵى ئاكى ئیتاڵى ڕاگەیاند توركیا ناچارە بۆ ئەوەى كێشەى كورد چارەسەربكات بەڵام زۆرێك لەڕۆژنامەكان ئەم پڕۆژەیە دەكەن بەهى ئەردۆگان و ئەو دەكەن بەپاڵەوان بەڵام لەڕاستیدا وانیە چونكە دەوڵەت لەپێش ئەردۆگانەوە هەوڵیاندا بەشەڕ و بەچەك كورد لەناوببەن بەڵام بەپێچەوانەوە كورد ووشیارتر بوو دەست بەردارى داوا ڕەواكانى خۆى نەبوو دەنیز دەڵێت ئێستا تۆپەكە لەساحەكەى توركیادایە و چونكە ئەوەى لەسەر شانى ئێمە بوو وەكو پەكەكە كردمان و قوربانى زۆریشمان لەپێناودا ئەوە شەشەمین جارە ئاگربەستى تاكلایەنە ڕادەگەیەنین بەڵام دوژمن درێژەبە ئۆپەراسیۆنەكانى دەدات ئێمە لەپێناو ئەوەى كێشەكە بەڕێگەى دیموكراتى چارەسەرببێت ئەم هەنگاوانەمان هاویشت بەڵام هیچ هەنگاوێكى نەهاویشتووە كەشایەنى باس كردن بن دەنیز بەسەرسوڕمانەوە دەپرسێت گەلۆ ئێستا توركیا باس لەچارەسەرى كێشەى كورد دەكات بەڵام چ چارەسەریەك كورد لەكوێى ئەم چارەسەرییەیە وتەبێژى پارتى كرێكارانى كوردستان پلانى دەوڵەت بۆ چارەسەرى كێشەى كورد بەبێبایەخ وەسف دەكات و دەڵێت كورد بەم كارە ڕۆتیانیانە هەڵناخەڵەتێن دەنیز دەڵێت ئێمە حەیفمان بۆ ئەوە دێت كەسەرۆكى دەوڵەت بەكوردى قسە دەكات بەڵام كورد ناتوانێت بەزمانى كوردى قسە بكات تائێستاش منداڵانى كورد لەسەر ئەوەى بەزمانى كوردى قسەدەكەن سى ساڵ چل ساڵ زیندانى دەكرێن وتەبێژى فەرمى پەكەكە لەبارەى نەخشەى ڕێگاى عبداللە ئۆجەلانەوە دەڵێت بەداخەوە توركیا دەستى گرتووە بەسەر ئەم نەخشەیەدا و ناهێڵێت ئەم نەخشەیە ئاشكراببێت چونكە ئۆجەلان بەرلەوەى ئەم نەخشەیە بنوسێت بیروبۆچونى هەموو كەسێكى وەرگرت لەهەموو ئاستەكاندا ئەم هەڵوێستەى توركیا ئەوە دەردەخات كەدەیەوێت چارەسەریەك بكات بەبێ پرس كردن بەكورد بەبێ حیساب كردن بۆ ئیرادەى كورد بەبێ لەبەرچاوگرتنى ڕەوشى كورد بەڵام كورد بەهەمووشێوەیەك ئەم جۆرە چارەسەریە ڕەتدەكەنەوە،
ووتەبێژى فەرمى پەكەكە ڕەتیدەكاتەوە كەتوركیا هیچ هەنگاوێكى نەناوە بۆ چارەسەرى كێشەى كورد چونكە ئێستا كێشەى كورد لەتوركیا ناسنامەیە بەڵام توركیا بەهیچ شێوەیەك دانى بەم ناسنامەیەش دانەناوە توركیا وەكو نەتەوە مامەڵەى لەگەڵ كورد نەكردووە و ڕێگەى نەداوە كورد وەكو نەتەوە مامەڵە بكات وتەبێژەكەى پەكەكە دەڵێت تائێستاش دەستەواژەى یەك دەوڵەت یەك میللەت لەتوركیا لەبرەو دایە و حیساب بۆ هیچ نەتەوەیەكى تر ناكرێت سەبارەت بەزمانى كوردیش دەڵێت دەوڵەت زمانى دایك قبوڵ ناكات و هەروەها پێویستە دەستورى توركیا بگۆڕدرێت بۆ ئەوەى دیموكراسى لە ووڵاتدا بچەسپێت بەڵام وەزیرى ناوخۆى توركیا دەڵێت لەبەرنامەمان دانیە دەست لەدەستورى ووڵات بدەین گەلۆ دەپرسم ئەرێ توركیا كەئەم هەنگاوانە نەنێت ئەى پڕۆژەى چارەسەرى چیە بەلاى ئەوانەوە ئایا كێشەى كورد تەنیا بەقسە چارەسەردەبێت بێگومان نەخێر ناڵێت من ئەم كێشەیە چۆن چارەسەردەكەم بەڵكو هێلأى سور بۆ چارەسەرى دیارى دەكات بەڵام كێشەكە بەمشێوەیە چارەسەرنابێت،
دەنیز دەڵێت توركیا هیچ ڕێزێكى بۆ كورد دانەناوە بۆیە پێموانیە كێشەكە بەمشێوەیە چارەسەرببێت،
دەنیز لەبەشێكى ترى لێدوانەكەیدا دەڵێت ئەگەر توركیا دەیەوێت كێشەى كورد چارەسەربكات پێویستە حیساب بۆ ئیرادەى سیاسى كورد بكات كەئەویش بەڕێز عبداللە ئۆجەلانە بەڵام ئەگەر توركیا ئەمە قبوڵ نەكات ئەوا هیچ بەرەو پێش چونێك ڕوونادات،
وتەبێژى پارتى كرێكارانى كوردستان دەڵێت پێویستە توركیا سود لەم دەرفەتە وەربگرێت ئەویش بەڕاگرتنى ئۆپەراسیۆنەكانى ئەمە هەنگاوى یەكەمە دەنیز قسەیەكى ئەردۆگان بەنمونە دەهێنێتەوە و دەڵێت بەردەوام باس لەوە دەكات كەئەو نایەوێت جەرگى دایكان بسوتێت بەڵام ئۆپەراسیۆنەكانى ڕاناگرێت دەنیز دەڵێت ئێمە هەموو فیداكاریەكمان كردووە بۆ ئەوەى چیتر خوێن نەڕژێت و دەڵێت لە 13ى نیسانەوە تائێستا 56گەریلاى ئێمە شەهیدبوونە ئەمەش دووڕووى ئەردۆگان دەردەخات سەبارەت بەچارەسەرى كێشەى كورد دەنیز دەڵێت ئێمە هێرشمان نەكردووە بەڵكو ئەوان هێرشیان كردۆتە سەر ئێمە و خەڵكیان لەئێمە كوشتووە ناوبراو جارێكى تر ئاشكراكردنى نەخشەى ڕیگاى ئۆجەلان بەهەنگاوێكى گرینگ لەقەڵەم دا و ووتى پێویستە توركیا ئاشكراى بكات،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست