کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەئەورپا شوێنی گەرمە و قسەی زل دەکات ...

Wednesday, 21/09/2011, 12:00




دڵنیام بەدەیان کەسی تر وەک من بەتەلەفۆن و ئمێل ، ئەومانشێتەی سەرەوەی پێ وتراوە . بەڵام زۆرینەی خاوەن ئەو ووتانە کادیرانی دەسەڵات یان مرۆڤە هەلپەرستەکان ، بەرامبەر پاساوهێنانەوە بۆ لاوازی هەڵوێست دەربرین دەیکەن . ئەمەش ئەگەرراستیەکی کەمی تیا بێت بەلام بێ ویژدانیەکی گەورەیە بەرامبەر کوردانی هەندەران بەتایبەتی و ئەوانەی کارو چالاکی مەیدانی یان بەناوی خۆیان خاڵ لەسەر وشە دادەنێن . هاوکات بەشێکمان چەند ساڵیکە هاتوینەتە ئەورپا ئەگەرنا لەکوردستانیش کارو چالاکیمان ئەنجام داوە . لەکاتێکدا لە٩٠کانی سەدەی رابردوو جەندین جار خەلک لەگەڵمان شەهید ،بریندار ، ئەشکەنجە دەدرا، یان بەتەقە بلاوە بەخۆپیشاندانەکانمان دەکرا. بێ ئەوەی هاوشیوەی ئێستا یەک ناوەندی سیاسی و مرۆڤدۆستی ناوخۆ دەرەوە ئیدانەیان بکات یان بیکاتە هەوالیکی گەرم و گوڕی میدیاکان ... تاهێزمان پێ ببەخشێ . بۆیە لێرەدا چەند کورتە سەرنجێک دەردەبڕم .
١/ زۆرینەی کوردانی هەندەران ئەوەی پاڵی پێوەدەنێت خەبات بۆ کوردایەتی یان دژایەتی زولم و ستەمی دەسەلاتی سیاسی پارتی ویەکێتی بکات . مەسەلەکە ویژدانیە نەوەک ئازار بەدەست دەسەلات . چونکە هەمومان لەوولاتانەی تیای دەژین ، ئەوەی دەینوسین و دەیڵێین بۆخەلکی کوردستانە ئەگەرنا خۆمان بەچەند باری ئەو داوایانەمان هەیە .
٢/ کوردی هەندەران پاڵپشتیەکی هەرە مەعنەوی ناوەوەی نێشتمانە ، لە مەسەلەی نەتەوەیی یان داکۆکیکردن لەئازادی سیاسی خەڵکی کوردستان . ئەگەر سەیری سەرجەم روداوە سیاسیەکانی کوردستان لەهەردو و بواردا بکەین دەبینین بەردەوام دەنگێک یان تەواوکەری دەنگی ناوەوە بووە. هاوکات بەردەوام ناوەندە سیاسی و ڕٶشنبیری و پەرلەمانی و میدیا و ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستی لەهەندەران لەئازاری کوردانی ناوەوە ئاگادارکردۆتەوە و کردویەتە خالێک بۆ فشارخستنە دەسەڵاتی کوردی و داگیرکەران .
٣ / ئەگەر بگەرێنیەوە ٩٠کان یان سەرەتای چەند ساڵی یەکەمی هەزارەی سێیەم . لەهەندەرانیش رەخنەگرتن لە دەسەڵات، بەو شێوەی ئێستا نەبووە .بەدەگمەن رەخنەیەکی هاوشیوەی ئێستا لەبەرپرسانی پارتی ویەکێتی دەگیرا بە خۆشمەوە ؟ بەپێجەوانەوە کۆمیتەو لقەکانی ئەو دوو پارتە لەئەورپاش فشارو هەرەشەیان دەکردو گۆرەپانی کارو چالاکیان لێرەش داگیرکردبوو . بەلام دوای ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی لەتەکنەلۆجیا رویدا بەتایبەتی لە سەرەتای سالانی ٢٠٠٠ بەدواوە کوردیش وەک گروپ هاتە ناو پاڵتالک و مالپەرەکان.... ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی ڕۆلی گرنگ لەکۆکردنەوەی دەنگە نارەزایەتیەکان و ئەنجامدانی دەیان کارو چالاکی هاوبەش بەرامبەر پارتی ویەکێتی دروست بێت و رۆژ لەدوای ڕۆژیش ترس و هەیبەتی پارتی ویەکێتی لەئەورپاوە شکا . وەراستە لەهەندەران خەلک هەبووە لەنوسین و مالپەرو میدیاکانی ترەوە رەخنە و ململانێی لەگەل ئەو دەسەلاتە کردوە ، بەلام ئەوەی بزانم گەورەترین کەیس سنور و پاشەکەشەی بەپارتی ویەکێتی لەئەوڕپا کرد ، وەبووە وەرچەرخانێکی مێژوویی کەیسی خەزرەجی لەسالی ٢٠٠١ بوو . چونکە سەرەتا هەولیان دا و فشاریان خستە سەر ئەوانەی سکالایان لەسەر خەزەرەجی تۆمارکردبوو بچنە دادگا و دەست بکێشنەوە لە سكالا تۆمارکردنەکەیان ، واتا وەک کۆن بریار لێرەش بدەن . بەلام هەر زوو لەمالپەرو پالتالک هەلمەتی گەورە لەرسواکردنی ئەو دەسەلاتە بەهەوڵی هەموو لایەک ئەنجام درا و بووە پالپشتیەکی بەهێز بۆ ئەوانەی سکالایان لەسەر خەزرەجی تۆمارکردبوو . لەدەرەنجامدا نەک هەر پاشەکشە بەلکو بووە لەکەیەکی ڕەش لەمێژویی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی . دواتر چەندین کەیسی تری بەدوا هات و هەموو ئەوانەش کاریگەری گەورەیان لەسەر دەسەلات و خەلک دروستکرد
٤/ کوردانی هەندەران ( باشور) بەدەیان و سەدان هەزار مرۆڤن ، ئەوانەی تێکەل بە کەش و هەوای سیاسی دەبن بە دەیان هەزارن ، بەلام ئەوانەی بوێرانە رەخنە دەگرن بەدەیانن وەئەو ژمارەیە زۆر کەمتر دەبێتەوە کاتێک دەبێتە چونە سەرشەقام و پراکتیزەکردنی ووشەکانی نوسین بۆ کاری مەیدانی ، سکاڵا تۆمارکردن و سەنگەر گرتن لێیان لەکۆرو سیمنار وشەرمەزارکردنیان ...... .
٥/ هەموو ئەوانەی بەراشکاوی و بێ پەردە سەرپەرشتی ئەو مالپەرانە دەکەن کە هەیبەت وترسی جەبەروتی دەسەڵات تێک دەشکێنی ، یان لێیان دەچنە سەر شەقام ، ئادمینن لەپالتالک بەناوی خۆیان شەریان دەکەن .... هەموو ئەوانە بەهەزاران شەونخونی بێ بەرامبەر ئەنجام دەدەن . هاوکات بە ئیکۆنۆمیی خۆیان تەکان بە کارو چالاکی دەدەن .... لێرەدا دەڵیم تەنیا کوردی هەندەران دەزانیت کات چەندە گرنگ و کەمە بۆ هەلسورانی کارەکانت . دلنیام ئەوکارە خۆبەخشیانەی چالاکڤان و سەرپەرشتیارە راگەیاندنەکان دەیکەن لەبێکاریان نیە بەئاستی ئەوەی دەیانەوێت ئەو جوانیانەی لەئەورپا هەیە بەدەنگی کوردستانی بگەیەنن
٦/ زۆرینەی ئەوانەی چالاکن یان سەرپەرشتی مالپەر و رێکخراو . پالتالک ...دەکەن ئەگەر لێیان ورد بیت ... لەبارودۆخێکی ئیکۆنۆمی خراپ دەژین ، خاوەن بروانامە نین ، کێشەی خێزانیان زۆرە ، کاتی سەفەر و سەردانیان کەمە لەو ئەورپایە جوان و دلرەنگینە...هەموو ئەوانەش لەبێکەلکی و بێکاری و سەرنەکەوتنی کەسێتیان نیە ، بەئاستی ئەوەی لەئەورپا بەوشێوە مرۆڤ قوربانی دەدات ، ئەگەر بیەوێت بەروبومی هەبێت .
هاوڕاشم لە گەل ئەو وتەیەی سەرەوە کەبەسەدان و هەزاران کەس لەمالەوە کوردستان پۆستن لەدەرەوە دەبنە کوردستانی نوێ !؟ یان بوتلێک بیرە لەتەک کۆمپیوتەرەکەی دادەنێ و بەئارەزوی خۆی داوای دەیان کاری نەتەوەیی و خەبات بۆ ئازادی دەکات ، بەلام خۆشی لەهیچ کارو چالاکیەک بۆیەک کاتژمێریش بە شداری ناکات!؟ . ئەمە جگە لەوەی زۆرینەیان بەنازناو دەنوسن دەلێن ئاخ لەبەر سەردان بۆ کوردستان و ئەوفرۆکە خانەیە نەدەبوو چیمان دەنوسی و دەکرد !؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە