کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ووتەکەی نەوشیروان مستەفا کورتی هێنا

Wednesday, 07/01/2015, 12:00


لەکاتی چوونە ناو کابینەی حکومەتی هەرێم کەوەك (حکومەتی بنکە فراوان)ناسێنرا، نەوشیروان مستەفا بەڵێنی دا کە ٤ ساڵی داهاتوو،ساڵی ئارام و سەقامگیری ئەبێ لە هەرێمی کوردستان. ئەوەش لەسەر بنچینەی ئەو هەوڵ و تەقللایەنای کە پێوست بوو بدرێ بۆ چاکسازی لەسیستمی حکومداری کوردستانی باشوور. نەوشیروان پێی وابوو، ئەم حکومەتە کاتێ کارەکانی بەچاکی بەڕێوە ئەبا کە بچیتە ناویەو لەنزیکەوە بەشداری تیا بکەی. ئەو وای بەباش زانی کەوا زمانی ڕەخنە کۆتایی هاتوەو لەجیاتی گۆڕانکاری ڕادیکاڵی ،پێوستە پۆست و پلە لەو حکومەتە وەربگری و خۆت هەوڵ چاکسازی بدەی، بەمانایەکی دی، گۆڕانەکەی حزبی گۆڕان وازی لەو چەند خاڵانەی پێش ڕاپەڕینەکەی شوباتی ٢٠١١ هێنا کەداوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و حکومەتی کرد و دواتر ساڵی پار خۆی بڕیاریدا کە گۆڕانکاری ڕیشەیی تەنها لەڕێگای بەشداری پێکردنی وەزیرەکان و ئەندام پەرلەمانەکانی حزبی گۆڕان جێبەجێ ئەکرێ.
ئێمە هەر زوو ئەو هەوڵەی نەوشیروان بۆ چوونە ناو حکومەتی بەناو بنکە فراوانمان بەهەڵە زانی و ووتمان جگە لە گرتنە بەر شێوازی توند وتیژی شۆڕشگێڕی و خەباتی دەستەو یەخە لەگەڵ ئەم دەسەڵاتەی یەکێتی و پارتی ،هیچ ڕێگە چارەیەکی تر لەئارادا نیە. پێمان ووت؛ چاکسازی و گۆڕان تەنها لە ڕێگای شێوازی ڕادیکاڵی جەماوەری ڕووئەدا. پێمان وابوو(تا ئێستاش) هیچ کام لە یەکێتی و پارتی لەڕێگای پەرلەمان و پلەو پۆستی وەزاریی و خۆپیشاندان و مانگرتن و کامپیین ڕاگرتن نایەنە گۆو ئامادە نین هیچ جۆرە دەستەو دەست پێکردنی دەسەڵات بکەن. ووتمان پارتی و یەکێتی گەر لەهەموو شتێك ناکۆك بن،ئەوا لەکاتی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ڕاپەڕێن و تووند و تیژی هاوڕان و بەهانای یەکەوە دێن. دەسەڵاتێك هی گەل نەبێ و لەگەلەوە هەڵنەقوڵابێ و بەرژەوەندیە نەتەوەییە باڵاکانی گەلی لا گرنگ نەبی،ئەوا بەدڵنیاییەوە ناتوانێ گۆڕانکاری بکا. ئەم دەسەڵاتە دەست کەلای دەستی ئێران و تورکیایەو حکومەتێکی وەزیفیە. واتە ، وەك فەرمانبەرێك وان و تەنها فرمانی سەروو خۆیان جێبەجێ ئەکەن. ئەمان ئامادە نێن فەرمانی گەل گوێی بۆ شل کەن، لەبەرئەوەی خۆیان لەسەروو گەلەوە ئەبیننەوەو خۆیان وەك دوو بنەماڵەی پیرۆز ناساندوەو لایان وایە ،گەل شایستەی ئەوەیە ببنە کۆیلەو تەنها لەخزمەتی ئەواندا بێ.
کاتێ پارساڵ نەوشیروان مستەفا بەبێ هیچ گرنتیەك هەریەك لە پۆستەکانی سەرۆك پەرلەمان و هەردوو وەزارەتی (دارایی و بەرگری)وەرگرت. بەبێ ئەوەی حساباتی تەواوبکا بۆ ئەوەی کەوا ئەم قەیرانانەی لەکاتی کاندیدەکانی گۆڕاندا سەری هەڵداوە هەرگیز ناتوانرێ خۆی لێ بدزێتەوە. کێ هەیە نەزانێ هیچ کام لە یەکیتی و پارتی نەیان هێشتوە کەس بزانێ داهاتیان چەندە!! وەیان چۆن چۆن بڕی ئەو داهاتە سەرف ئەکەن کەوا لەخەڵکیان دزیوە! وەیان چۆن چۆنی ئامادە ئەبن هێزە میلیشیاییەکانیان تێکەڵاو بکەن! کەچی سەرباری ئەو هەموو تێبینی و ئاگادار کردنەوەیە؛ نەوشیروان چوە ژێر بارێك کە بەکەس هەڵنەئەگیرا. ئەوەتا لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا دوو قەیرانی گەورە (مووچە و داعش) کە گۆڕان پێی خۆش بێ وەیان نا لەسەر ئەوان کەوتوە،هاتۆتە کایەوە. لەهەمووی سەیرتر، وەزیری دارایی ئەڵێ ساڵی٢٠١٥ ساڵی ئارامی و سەقامگیری ئابووری ئەبێ. ئەمە لە کاتێکدا کەوا بەئاگاداری ئەو وەزیرە حکومەت ساڵانە ٣ بۆ ٥ ملیار دۆلار قەرز ئەکا بۆ دابین کردنی مووچە. کەئەمەش هەڵەیەکی گەلێ گەورەیە.
وا ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێکرد و خەڵکی لە دەڤەری شیواوك و جەماوەری سەیسادق ڕژانە نیو شاقامەکان و داوای ئەو بەڵێنانە ئەکەن کەوا حکومەتی هەرێم بەڵێنی پێدابوون. کەچی ئەو ماوەیەش بەسەریدا تێپەڕ بوو بوو وا تا ئێستا هیچی جێبەچێ نەکرا. بۆیە ئەڵێن سەرهەڵدانی ناڕەزایی و خۆپیشاندان و ڕاپەڕین پێش ئەو ٤ ساڵە ئەکەوێ کەوا نەوشیروان مستەفا بەڵێنی بە پارتی و یەکێتی دابوو. لە کۆتاییدا هەر ئەوە ماوە بڵێین کەوا نەوشیروان بەدەردی ئەو کابرایە دێ کە ئەو پەندەی لەسەرە(بۆ ڕیش چوو،سمێڵیشی نایە بانی).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە