کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مشتومری پرۆژه‌ی ده‌ستورو ئه‌گه‌ری پایزی كوردی!!!

Monday, 27/05/2013, 12:00






ماوه‌یه‌كی زۆره‌ مشتومڕی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان عیراق له‌ ئارادایه‌، مشتومری ئه‌وه‌ی كه‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له‌رابردووه‌وه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت پێی وایه‌ كه‌ پرۆژه‌ی ده‌ستوور قۆناغه‌ یاساییه‌كانی تیپه‌راندووه‌و جاریكی تر گه‌رانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان و هه‌مواركرنه‌وه‌ی مه‌حاڵه‌!!! مشتومری ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌موكوری تێدایه‌و چه‌ند مادده‌یه‌كی پیویسته‌ هه‌مواربكریته‌وه‌.
له‌نێوانی ئه‌م دوو مشتومره‌دا چه‌ند راستیه‌ك هه‌یه‌ پێویسته‌ باسیان لێوه‌بكرێت و بخرێنه‌روو، لایه‌نه ‌جیاوازه‌كانی شرۆڤه‌ بكرێت و ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م مشتومره‌ لێك بدرێته‌وه‌، ئاورێك له‌رابردووی خۆمان و ئێستاو داهاتووی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بده‌ینه‌وه‌و بیر له‌ ئه‌نجامه‌كانی نیوان ئه‌م مشتومرانه‌ بكه‌ینه‌وه‌.
گه‌ر بروانینه‌ راوبۆچوونی ده‌سه‌لات و به‌تایبه‌تیش پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌وه‌دا راستن كه‌ به‌لێ ده‌ستور قۆناغه‌كانی تیپه‌راندووه‌، به‌لام باس له‌وه‌ناكه‌ن كه‌ چۆن ئه‌م قۆناغانه‌ی تیپه‌راند!!! ئایه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی په‌رله‌مانی نه‌بوو؟!، ئایه‌ سازانی نیشتیمانی له‌سه‌ر بوو؟! یان پرۆژه‌یه‌كی نه‌خشه‌ بۆكیشراوو له‌شیوه‌ی كراس پر به‌به‌ر خۆتان دروابوو؟! به‌لێ هه‌ر وابوو، چونكه‌ تا ئیستاشی له‌گه‌ل دابیت دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی پیشوی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر ته‌نها خۆی خاوه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بیت و ده‌ستوور ته‌نها بۆ خۆیی و پارته‌كه‌یی و سه‌رۆكه‌كه‌ی نوسرابێته‌وه‌، به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری تاك لایه‌نانه‌ی به‌رژه‌وه‌ند په‌رستانه‌ی مانه‌وه‌ی ده‌ستوره‌ وه‌ك ئیستاو ده‌لێت ده‌ستكاری كردنی مه‌حاڵه‌. وه‌لێ ئه‌وه‌ بۆچوونی ته‌واوی پارتی و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكه‌كه‌شیه‌تی، به‌تایبه‌تی كه‌ سه‌رۆكی پارتی له‌وتاری 25ی ئایاردا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌و به‌راشكاوانه راوبۆچوونی خۆی له‌م باره‌یه‌وه‌ خسته‌روو.‌
راوبۆچوونی ئۆپۆزسیۆن و به‌تایبه‌تیش خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆران هه‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ده‌ستور كه‌موكوری تیدایه‌و پیویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی لایه‌نه ‌سیاسیه‌كان و كوتله‌ جیاوازه‌كانی نیو په‌رله‌مانی كوردستان بریاری له‌سه‌ر بدریت و هه‌موو لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستانیش به‌گشتی له‌سه‌ری رازی بن.
هه‌ردوو بۆچوون تا روداوه‌كانی 17ی شوباتی 2011 و رووداوه‌كانی دواتریش هه‌ر له‌به‌ریه‌ك دابوون له‌سه‌ر پرسی ره‌شنووسی ده‌ستوورو داواكاری ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند برگه‌و مادده‌یه‌كی هه‌ر به‌ردوام بوو. تاگه‌یشت به‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌لات و خودی سه‌رۆكی هه‌ریمیش له‌دانوستاندن و ریككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ل ئۆپۆزسیۆن به‌لینی ئه‌وه‌یان دابوو كه‌ رازین له‌سه‌ر گیرانه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ ره‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه‌و داواكاری هه‌مواركرنه‌وه‌و چاو پیاخشاندنه‌وه‌یان هه‌یه‌ بگه‌ریندرینه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ ته‌وافوقی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كوتله‌ جیاوازه‌كانی نیو په‌رله‌مان له‌سه‌ریان ریك بكه‌ون به‌ له‌به‌رچاوگرتنی راوسه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. به‌ڵام روداوه‌كان و داواكاری و به‌لینه‌كانی رابردوو هه‌موویان بوون به‌میژوو، ته‌نها قسه‌و به‌ری كردنی كات و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی كوردستان بوو به‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار. به‌ڵام ئایه‌ ئه‌مرۆكه‌و له‌كاتی ئیستادا دۆخه‌كه‌ هه‌روا تیده‌په‌ریت؟! به‌بۆچوونی من نه‌خێر، چونكه‌ نه‌ك هه‌ر ئۆپۆزسیۆن سووره‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی رابردووی، به‌لكو لایه‌كی ده‌سه‌لاتیش كه ‌له‌رابردوودا شه‌ریكه‌ به‌شی تیپه‌راندنی ئه‌و پرۆژه‌ ده‌ستوره‌ش بووه‌، له‌ئیستادا راوبۆچوونی جیاوازی له‌هاوپه‌یمانه‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ی رابردووی كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ه‌ لێ به‌دی ده‌كریت؟!
كه‌وابوو ئه‌نجامه‌كان به‌كوێ ده‌گه‌ن؟، ئه‌و مشتومرو ململانی یه‌ سیاسیه‌ له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستوورو سووربوونی ئۆپۆزسیۆن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری یه‌كیتی له‌ پارتی هاوپه‌یمانی و به‌تاق كه‌وتنه‌وه‌ی پارتی له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان و خودی یه‌كێتی یش، دۆخی سیاسیی كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟!.
ده‌بێت بلێین هیوادارین پارتی دیموكراتی كوردستان به ‌له‌به‌رچاوگرتنی دروشمه‌ دیموكراتیه‌كه‌ی خۆی كه‌ له‌خودی ناوه‌كه‌یه‌وه‌ زه‌قی كردۆته‌وه‌و بۆ به‌ر په‌رچدانه‌وه‌‌ی هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه‌ پێمان وایه‌ پارتی كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتیكی ده‌ستووری بنه‌ماله‌یی پادشایی ده‌كات، ره‌ت بكاته‌وه‌و به‌هه‌موو ئیمه‌مانان بڵێت نه‌خێر ئێوه‌ هه‌ڵه‌ن و پارتی كار بۆ به‌ بنه‌ماڵه‌یی بارزانی ناكات بۆمانه‌یان له‌ده‌سه‌لاتی سیاسی كوردستاندا له‌چوارچیوه‌ی شه‌رعیه‌تدانیكی یاسایی ده‌ستوری داتاشراو؟! ئه‌گینا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پارتی ده‌بیت باوه‌ر به‌وه‌ بینیت كه‌ ئه‌گه‌ری پایزی كوردی له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌یه‌؟؟؟!!!


دكتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حمود ئه‌مریكا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە