کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تکاکانی من بۆ قەوارە سیاسیەکان و کاندیدەکان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا

Thursday, 29/08/2013, 12:00

1723 بینراوە



تکایە منداڵان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکار مەهێنن، ئاڵای حیزبەکانتان مەدەنە دەستیان، فێری ناوی سەرکردەکانیان مەکەن ، سرودەکانتان مەکەنە ویردی سەر زمانیان.
تکایە لەسەر ڕومەتی ئاڵ و سوریان ئارم و هێمای حیزبەکانتان دروست مەکەن، جلی هاوشێوەی ڕەنگ و نیشانەی حیزبەکانتان مەکەنە بەریان، تکایە لە کۆرسی گۆرانی و سرودەکانتان مەیانکەنە کارئەکتەری بڕیارەکانتان.
تکایە مناڵان لە ڕیکلام و کارە هونەرییەکانتان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بەکار مەهێنن، تکایە وێنەی سەرۆکی حیزب و کاندیدەکانتان بە سنگی مناڵانەوە هەڵمەواسن، تکایە ژمارەی قەوارەکانتان لەنێوەچەوانی مناڵان مەنووسن.
تکایە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەکانتانەوە وێنە و قسەی مناڵان دامەگڕن، تکایە وەک بەشێک لە هەڵمەتی هەڵبژاردن و کایەی سیاسی نمایشیان مەکەن، تکایە مناڵان فێری شیعار و بەرنامەی قەوارەکانتان بۆ هەڵبژاردن مەکەن.
تکایە لایەنگرانتان ئاگادار بکەنەوە کە تاکو درەنگانی شەو مناڵەکانیان لەدەرەوە نەهێڵنەوە، ئەو شوێنانەی مەترسی هەر ڕووداوێکی نەخوازراوی لێ دەکرێت مناڵانی لێ بەدوور بگرن، هیوادارم هیچ ڕووداوێک ڕوونەدات.
تکایە پێیان بڵێن با لە جامی سەیارەکانیانەوە سەری مناڵەکانیان دەرنەهێنن، تکایە فێریان بکەن کە مناڵ ئینسانێکی بچووک و هەست ناسک و پاکە، با تێکەڵ بە پرۆسیەک نەکرێت کە هیچ تێگەشتنێکی بۆی نیە.
تکایە بە هەموومان مناڵەکان بپارێزین.
دەبووایە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەکار هێنانی مناڵانی لە بانگەشی هەڵبژاردندا قەدەغە بکردایەو سزای گونجاوی بۆ دابنایە، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادنەکان ئەوەندەی سەرقاڵی هێشتنەوەی ناوی مردوەکانە ئاگاداری مافی زیندووەکان نیە.
هیدایەت مەلا عەلی
[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)