کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆزان تەكین:چاوەروانین حكوومەتی هەریمی كوردستان هەڵوێستێكی ئەرێنی بنوێنی

Tuesday, 22/12/2009, 12:00


كۆبوونەوە چوارقۆڵییەكان لە ئێراق و باشووری كوردستان لەنزیكەوە لەلایەن تەڤگەری ئازادی گەلی كوردستانەوە چاودێری دەكرێن. ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە بۆزان تەكین لەو پەیوەندیەدا گووتی: بەو كۆبوونەوانە دەیانەوێت گوشار بخەنە سەر هێزەكانی باشوور، تا لەو هێرشانەدا بەشداری بكەن كە ئەگەری هەیە‌ لەدژی تەڤگەری ئازادیدا پێكبێن. تەكین لەمبارەیەوە بانگی لە هێزەكانی باشوور كرد و گووتی: لاوازبوونی پەكەكە لاوازبوونی دەستكەوتەكانی كوردە و، ئێمە چاوەڕوانین كە هێزەكانی باشووری كوردستان، له ‌دژی ئەو سیاسەتە دزێوە خاوەن هەڵوێستی ئەرێنی بن. ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كەجەكە بۆزان تەكین دوێنێ ئێوارە بەشداری لە بەرنامەی سێلا سۆری رۆژتیڤی بوو و كۆبونەوه چوارقۆڵییەكانی بەغداد و هەولێری هەڵسەنگاند و بەبیری هێنایەوە كە ئەشكەنجەی ئیمراڵی و داخستنی دەتەپە ناڕەزایی جەماوەری و پارتییەكانی باشووری كوردستانی زۆری لێكەوتەوە، بەڵام بێدەنگی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدژی ئەو رەفتارانەی توركیا مایەی رەخنەكردنە.
بۆزان تەكین گووتی: حكومەتی هەرێمی باشووری كوردستان بەلایەنی كەمەوە دەیانتوانی هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە چەوتبوونی داخستنی پارتییەكی سیاسی كورد بخەنەڕوو. تەكین دەستنیشانی كرد كە ئەو شاندەی توركیا كە ئێستا لە ئێراق و باشوورە ئامادەكاری هێرشێكی چاوەڕوانكراو بۆ سەر تەڤگەری ئازادی دەكەن و دەیانەوێت بۆ ئەم مەبەستەش زەمینە ئامادە بكەن و گووتی:" وەك دیارە فشار دێننە سەر هێزەكانی باشوور و دەیانەوێت ئەوان بەشداری هێرشێكی بەرفراوان لەدژی تەڤگەری ئازادی بكەن، كە ئەگەری روودانی لەئارادایە. كار و هەوڵدانەكانیان لەسەر ئەم بنەمایەیە. بۆزان تەكین دەستنیشانی كرد كە داوا لە ئەمریكاش كراوه تا
هێزەكانی باشووری كوردستان بەشداری لەو پیلانی لەناوبردنە بكەن و گووتی:" ئێمە لە چاوەڕوانی ئەوەداین كە لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە دزێوەدا خاوەن هەڵوێستی ئەرێنی بن.
تەكین وەها بەردەوام بوو:" ئێمە دەخوازین قسە و كردارەكانی هێزەكانی باشوور یەك بێت و خۆیان لەو جموجۆڵ و هەنگاوانە بەدوور بگرن كە بوێری بە دەوڵەتی تورك دەدات. ئەم دۆزە دۆزی یەكێتی نەتەوەییە، دۆزی یەكێتی كوردانە، دۆزی هەبوونە. لاوازبوونی پەكەكە لاوازبوونی باشووریشە، لاوازبوونی دەستكەوتەكانیشە. ئێمە لەو باوەڕە‌ داین كە هێزەكانی باشوور بەشداری ئەو سیاسەتە دزێوە نەبن و له ‌هەمانكاتدا بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانی ئەوانیش نییه".
ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كەجەكە بۆزان تەكین وەڵامی سیاسەتی راگەیاندنی چاپەمەنییەكانی توركی دایەوە، كە هەوڵدەدات بە پروپاگەندە دەیەوێت ئەشكەنجەی لە ئیمراڵی بشارێتەوە. تەكین گووتی:" بۆ خەڵەتاندنی رای گشتی شەڕێكی دەروونی بەڕێوە دەبەن و ئەو گۆڕانكارییەی ئەوان كردوویانە لەلایەن ئێمە و گەلی كوردەوە بە هەنگاو لەقەڵەمی نادەین و ئێمە ئازادی رێبەرەكەمان دەخوازین.
ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كەجەكە بۆزان تەكین باسی هەندێك گۆڕانكاری لە دۆخی ئیمراڵی كرد و گووتی: كاتی هەواگۆڕینیان كردۆتە 2 كاتژمێر، پەنجەرەیەكیان لە ژوورەكەیدا كردۆتەوە، ئەوانە ئەو شتانەن كە پێویستبوو بكرابووایە.
تەكین دەستنیشانی كرد كە ئامانجیش لە بلاوكردنەوەی ئەو شتانە لەلایەن چاپەمەنییەكانی توركەوە خەڵەتاندنی رای گشتییە. ئەوانە ئەو هەنگاوانە نیین كە وەڵامی داخوازی و چاوەڕوانییەكانی گەلی كورد بدەنەوە، ئێمە ئەوانە وەك هەنگاویش لەقەڵەمیان نادەین. ئێمە وەكو تەڤگەری ئازادی و گەلی كوردیش ئازادی رێبەرەكەمان دەخوازین. چاپەمەنییەكانی تورك هەوڵدەدەن زیاتربوونی ئەشكەنجەی ئیمراڵی بشارنەوە. كوا چییان كردووە؟ لە چاڵی مردندا 2 پەنجەرەیان كردۆتەوه. تۆ هەم رێبەری گەلێك دەهاوێژییە جێگەیەكی وەهاوە و هەمیش دەڵێیت ئێمە پەنجەرەیەكمان كردۆتەوە، ئەمانە رێبازی شەڕی تایبەتی و شەڕی دەروونین‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە