کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاوانەکانی پارتی ویەکێتی دەگەیەنرێتە سەدان کەسایەتی سوێدی لەناویاندا ٢ (سەرۆک وەزیران و سکرتێر) ی پێشوی سۆسیال دیموکراتی سوێدی تیایە

Sunday, 27/03/2011, 12:00


لەدرێژەی هەوڵ و چالاکیەکانی گروپی 17 شوبات له‌ ستۆکهۆڵم , کەتا ئێستا 4 خۆپیشاندانی پشتگیری و چەندین پەیوەندی لەگەل ناوەندە سیاسیەکانی سوێد ئەنجام داوە بۆ پاڵپشتی خۆپیشاندەرانی خه‌ڵکی کوردستان .



ئه‌مرۆش کاتژمێر 8:30 بەیانی (26-3-2011) چەند ئەندامێکی گروپەکەمان لە بەردەم هوتێلیRadisson Blu Waterfront کەکۆنگرەی نائاسایی سۆسیال ده‌یموکراتی سوێدی تیا ئەنجام دەدرێت و لەکاتی چونە ژورەوەی ئەندامانی کۆنگرە ئامادەبون , توانیان بەسەدان بەیانامەی به‌ڵگه‌دار لەوێنەی شەهیدان و ئەشکەنجەو بریندارانی خۆپیشاندەرانی ١٧ شوبات بەدواوە ، بەلاپەرەیەکی پڕ لەوێنەوە ، لەتەک زانیاری دان لە سوتاندنی کەناڵی ئاسمانی نالیا و خێمەکانی بەردەرکی سەرا و ژمارەی شەهید وبریندارانی ٣٦ ڕۆژەی خۆپیشاندەرانی خەلكی کوردستان ، لەتەک هاوپێچ کردنی بەیانامەی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەسەر روداوەکانی کوردستان کەلەئاست بەرنامە و باوەرەکانی ئەم حزبە نیە لەناو ئەندامانی بەشداربوی کۆنگرە بلاو کرایەوە



ئەندامانی گروپەکەمان توانیان سەرکەوتوانە لەتەک دانی سەدان بەیانامە بە بەشدارانی کۆنگرەی نائاسایی سۆسیال دیموکرات هاوکات بەوبەڵگە وێنە و لێکی ڤیدیۆکانی مالپەرەکان و زانیاری دان بە پێشێلکاریەکان داوایان لە سۆسیال دیموکراتی سوێدی کردبوو کە چاو بەهەلوێستی سیاسی و مامەلەیان لەگەل تالەبانی و بارزانی بخشێنەوە

دەبێت بڵێین سەرباری دانی بەیانامەکەی گروپی ١٧ شوبات بەسەدان ئەندامی کۆنگرەی ئەم پارتە کەبەرپرس و کەسایەتی سیاسی ئەم وڵاتەن ، لەتەک ئەوەش توانراوە گفتوگۆی کورت و بەیانامە کە بدرێتە دەست

ئنگڤارکارلسۆن سەرۆک وەزیران پێشوو

یۆڕان پێڕشۆن سەرۆک وەزیرانی ١٩٩٨/٢٠٠٦

ئیبراهیم بایلان سکرتێری پێشوی سۆسیال دیموکرات

یان ئەلیاسۆن ، وەزیری دەرەوەی پێشوی سوێد

لەیف پارۆسکی ئەندامی سەرکردایەتی و یەکێک لەبڕیار بەدەستەکانی ئەم پارتە



شایەنی باسە لە ڕۆژی 29/3/2011 کاتژمێر 11:30بۆ 14:00 مانگرتنێک لەبەردەم پەرلەمانی سوێد ئەنجام بدەین دژبە گه‌مارۆی سیاسی سه‌ر شاری هه‌ولێر هیوادارین ئامادەبن

/ستۆکهۆلم

پەیوەندی

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە