کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چی لە پشت پەردەی ئەم قسانە دەخوێنێنەوە

Friday, 19/07/2013, 12:00

1616 بینراوە







نزیکەی مانگێکە نیلسۆن ماندیلا سەرۆکی پێشووی خوارووی ئەفەریقا نەخۆشە وڕەوانەی خەستەخانە کراوە، هەموو میللەتانی دنیا میدیاکانی هەموو دنیا سەر قاڵی ئەم بابەتەن وڕۆژانە بە پەرۆشەوە دەنگ وباسی نوێ لەبارەی تەندروستییەوە دەخەنە روو.
لای ئێمە ئەمە چەند مانگێکە سەرۆکی دەوڵەتێک لە خەستەخانەی دەوڵەتێکی ئەوروپی کەوتووە نەک تەنها خەڵک بەڵکوو هاوسەرەکەشی سەردانی ناکات. ئەمەش واتای وەفاداری وسۆزی گەورە دەبەخشێت.
ئەرێ کێ لە بیریەتی ئەمە چەند مانگە ‌‌هێرۆخان سەردانی تاڵەبانی نەکردووە؟ تۆ بڵێی هٶی ئەم دڵ ڕەقییە چی بێت، سەرقاڵی تەکەتول وشەڕی پلەوپایەکانی ناو یەکێتییە یان بە پارەوە خەریکە ودەترسێت سەرکردەکانیتریش بەشێکیان بوێت، ئەمانەش بێشک لای زۆر کەس ئەولەوییاتە. یان شتێکی تر هۆیەکیتر هەیە وئێمە نایزانین؟ هۆی سەرەکی ئەم بابەتە، بەجێهێڵانی تاڵەبانی لەو غەریبییە ئەوەیە کە تاڵەبانی یان نەماوە ولە سەلاجەدایە یان لە کۆمادایە وئاگای لە دنیا نییە، بەڵام بنەماڵەکەی وسەرکردەکانی یەکێتی بەردەوامن لە چەواشەکردنی لایەنگرانی وهەر جارە درۆیەک بڵاودەکەنەوە ، تجارەت بەناویەوە دەکەن ونان بەناویەوە دەخۆن.
دوای کودەتاکەی ٣٠ حوزەیران لە وەڵامی درۆکانی مەکتەب سیاسی یەکێتی کە دەیانگوت تاڵەبانی ئاگاداری ئەم پیلانەیە برازایەکی تاڵەبانی هەموو ئەو قسانەی بەدرۆ خستەوە وڕایگەیاند کە تاڵەبانی ئاگادار نێیە. ئەم قسانە چیمان پێڕادەگەیەنێت، چی لەپشت پەردەی ئەم قسانە دەخوێنێنەوە ؟ ئەو بەڕێزە بەحوکمی نزیکایەتی ئاگای باشی هەیە لە تەندروستی مامی وحەقیقەتەکە دەزانێت، دەزانێت سەرۆکی عیراق نەک بەسێ زمان بەڵکوو بە یەک زمانیش ‌قسەی پێناکرێت وتەنانەت ئاگاشی لە دنیا نییە.
بەڵگەیەکیتر، تاڵەبانی ئێستاشی لە گەڵدابێت نامەی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعودبەرزانی نەکردووە، ئەمەش بۆ مورید ودەروێشێکی بەرزانی مایەی پرس وسەرسووڕمانە. مەکتەب سیاسیش لەو ئیحراجە وشەرمەزارییەی تێکەوتوون وپێوە ئاڵاون ئەو خاڵە گرنگەیان لە بیر کردووە.
یەکێتی نیشتمانی سەرەڕای تانک وتۆپ وچەکی قورسیان هەیە بەڵام بە دیتنی گورزەکەی نەوشیروان موستەفا شڵەژان وتێکچوون وبەپەلە دەستیان کردە ڕەوانە کردنی شیرینی نەوتەکە یان ڕوونتر شیرینی فرۆشتنی کوردستان لەلایەن قوبادتاڵەبانییەوە بە بنەـماڵە ودرێژکردنەوەی ماوەی حوکمی بەرزانی، لە ترسا، ترسی ڕاپەڕین وهاتنە سەر شەقام لەلایەن میللەتەوە زوو دەستیان دایە ناردنی چەندەها فەردە دۆلار لە فرۆکەخانەی سڵێمانییەوە بۆ پۆڵۆنیا بۆ ئەوەی خۆشیان دوایی بیگەنێ.
باشە یەکێتی تاکوو کەی درۆ وچەواشەی کادر ولایەنگرانت دەکەی، تاچەن مانگیتر دەتوانی حەقیقەتەکە بشاریتەوە؟ دەبێ دوایی بڵێن تاڵەبانی لە شەقام ڕێیدەکرد وئوتۆمبیلێ شۆفیرەکەی سەرخۆش بوو لێیدا ولە ڕێگای خەستەخانە گیانی لەدەستدا. دیارە ئەمە سیناریۆی دوای هەڵبژاردنە. ئەگەر هەڵبژاردن هەبوو.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)