کــێن ئه‌وانـــه‌ی جنێـو ده‌ده‌ن؟
Sunday, 01/11/2009, 12:00
هاوپیشه‌یه‌كی حیزبیم كه به هێنده‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی من ته‌مه‌نی له ناو دونیای رۆژنامه‌گه‌ریدا به‌سه‌ر بردووه و ئه‌زمونێكی زۆریشی هه‌یه له مۆدیلی میدیای حیزبی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ره‌نگی جلی ژێره‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی نیكولاساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، كه‌چی به‌لایه‌وه ته‌شهیربوو كاتێك ئێمه باسی نه‌خۆشی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی كوردستان‌مان كردبوو.
له‌كاتێكدا سه‌ركرده‌كان بواری تایبه‌تیان ته‌سكتر ده‌بێته‌وه له بواری تایبه‌تی كه‌سانی تر و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش نه‌خۆشی سه‌ركرده‌كان بابه‌تێكی سیاسییه به‌رله‌وه‌ی بچێته خانه‌ی ژیانی تایبه‌تییه‌وه، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی سیاسی و ئاینده‌ی سیاسی وڵات ده‌بێت.
ماوه‌یه‌كه له ناوه‌ندی میدیای كوردیدا به گه‌رموگوڕی بابه‌تێك قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌ویش دیارده‌ی جنێو و ته‌شهیره له هه‌ندێك میدیای بینراو بیستراو خوێندراودا.
ئێمه به مه‌به‌ست هه‌تا ئێستا نه به‌شداریمان له‌و مه‌عمه‌یه‌دا كردووه و نه به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ش بوین كه له هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه سازكرا، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی بابه‌تی كه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه، ئه‌م بابه‌ته دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ململانێی ناشه‌رعی چه‌ند گروپێكی سیاسییه‌وه هه‌یه كه ململانێ سیاسییه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه بۆ راگه‌یاندنه‌كان‌و له ده‌زگا حیزبی‌و نیمچه حیزبی‌و (ده‌زگا ئازاده‌كانیان!!) كه خۆیان ده‌زانن بۆچی دروستیانكردووه به باشیش یه‌كتری ده‌ناسن، خه‌ریكی به‌ڕێوه بردنی ئه‌م شه‌ڕه‌ن له رێگه‌ی میدیاوه.
ئێمه پێمانوابووه ده‌بێت مه‌یدانه‌كه‌یان بۆ چۆڵبكه‌ین ئه‌وان بۆ خۆیان له‌نێوان یه‌كتردا ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌و بگه‌نه رێكه‌وتنێك له‌مباره‌یه‌وه.
چونكه ئه‌وان هه‌تا ئێستا له‌ناو خۆیان كێشه‌ی زۆریان له‌سه‌ر چه‌مكه‌كان هه‌یه،بۆ نموونه ئه‌وان هه‌تا ئێستا رێك نه‌كه‌وتوون كه جنێو و ته‌شهیر چییه؟
به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌م چه‌له‌حانه‌یه ده‌بن بۆ خۆیان جنێو فرۆشترین نوسه‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ن‌و مێژووی نویسنیشیان له چه‌ند ساڵی رابردوو شایه‌تی ئه‌مه‌یه.
ئایا زاكیره‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مه‌نده لاوازه كه نه‌زانێت له شه‌ڕی ناوخۆدا قه‌ڵه‌مه‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆی دوێنێ‌و سه‌رنوسه‌ری حیزبییه‌کانی له‌مڕۆدا چی‌یان به یه‌كتری نه‌وت؟ به جنێوی ناموسی‌و هاتنه خواره‌وه به خێزانی یه‌كتریشدا؟.
ئایا خه‌ڵك ئه‌وه‌نده زاكیره‌ی لاوازه نازانێت كێ به كۆمه‌ڵگای وت (سه‌گ) و كێ خه‌ڵكی كوردستانی به (سه‌گ) شوبهاند.
كه‌واته ئه‌وه چ هه‌ڵمه‌تێكه بۆ قه‌ڵاچۆكردنی جنێو له رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا كه جنێوفرۆشه‌كان بۆخۆیان كۆببنه‌وه بۆ ئیدانه كردن‌و نه‌هێشتنی دیارده‌ی جنێو له كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریدا.
ئێمه بۆمان هه‌یه بپرسین ئایا ئه‌م جنێودانه‌ی باسی ده‌كه‌ن هه‌ر به‌ڕاستی به‌لای ئێوه‌وه دیارده‌یه‌كی ناشیرین‌و بێزراوه یان په‌یوه‌ندی به كاته‌وه هه‌یه و كاته‌كه‌ش خۆتان دیاری ده‌كه‌ن؟. ئه‌گه‌ر وا نییه بۆچی هه‌ر ماوه‌ی جارێك یان هاتنه پێشه‌وه‌ی بۆنه‌یه‌ك ده‌زگاكانتان پڕ ده‌كه‌ن له جنێو‌و ده‌یساون به ده‌مووچاوی یه‌كتری‌و ده‌موچاوی میلله‌تدا، ئایا به راست ئه‌مه‌تان نه‌كردووه؟.
خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌ڕاست ئه‌وه‌نده خه‌می ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ریتانه‌و ئه‌ركی جنێودانی خۆتان له‌م قۆناغه‌دا به هه‌ندێ ده‌زگای دۆست نه‌سپاردووه ئه‌ی ئه‌و ریكلامانه له پای چی دێت كه به خۆڕایی‌و به سنگ فراوانییه‌وه بۆ جنێونامه‌كانی یه‌كتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه؟
خاڵێكی دیكه په‌یوه‌ندی به ته‌شهیره‌وه هه‌یه، ئایا به‌راست ئێوه ده‌زانن ته‌شهیر چییه؟ ئایا به‌ڕاست ئێوه ته‌شهیر ناكه‌ن؟ ئایا ره‌وایه بچینه موحازه‌یه‌كه‌وه مامۆستاكانی ته‌شهیر له كوردستاندا بێن باسی ته‌شهیرمان بۆ بكه‌ن؟.
ئایا ئێوه ده‌زانن جیاوازی له‌نێوان راستی‌و ته‌شهیردا چییه؟
باش له‌بیرمه كاتی خۆی بابه‌تێكمان له‌سه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان دابه‌زاند كه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، بۆ ئه‌نفالی بارزانییه‌كان پاره‌ی دابووه سه‌دام. كه‌چی ده‌یوت ته‌شهیرم پێكراوه.
بۆئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له یاساكانی سزادان هه‌یه، ئایا بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌مباره‌یه‌وه ده‌بێته ته‌شهیر؟.
زانیارییه‌ك ئه‌گه‌ر بتوانیت به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنیت و په‌یوه‌ندی به ژیانی گشتیه‌وه هه‌بوو، هه‌رچه‌نده قورس بێت، هه‌رچه‌نده مه‌ترسیداربێت، نابێته ته‌شهیر، بۆ نموونه له 31ی ئابدا بارزانی به پشتی ده‌بابه‌كانی به‌عس هاته‌وه هه‌ولێر.
یان تاڵه‌بانی (56703) ده‌روێش به نایاسایی داده‌مه‌زرێنێت، یان تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی ئێران كۆبویه‌وه.
ئێمه به‌باشی ده‌زانین له نێوان هه‌قی بڵاو كردنه‌وه و ته‌شهیردا جیاوازی چییه. هه‌ربۆیه به شانازییه‌وه هه‌تا ئێستا له ماوه‌ی كاركردنماندا هه‌رچه‌نده ده‌ستمان بۆ زۆر بابه‌تی هه‌ستیار بردووه و زۆریش براوینه‌ته به‌رده‌م دادگا. له دادگاكانی كوردستاندا ته‌نانه‌ت یه‌ك دۆسیه‌شمان نه‌دۆڕاندووه، له كاتێكدا حكومه‌ت‌و دادگا هی ئێوه‌یه‌و ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك نایاسایی بونتان تێدا به‌دیبكردایه ئه‌وه هه‌رچی به‌ندی یاسایی هه‌بوو له‌سه‌رتان ساغ ده‌كردینه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئێمه ناڵێین فریشته‌ین‌و هه‌ڵه ناكه‌ین، به‌ڵام با دادگا‌و داواكاری گشتی سه‌رپشك بێت ئه‌وانه‌ی له‌م وڵاته‌دا به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست تاوانی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن دیاری بكات.
بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ به ناوی پاراستنی ئه‌خلاقی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه به میدیای ئازاد ده‌فرۆشرێت له راستیدا په‌یوه‌ندی به قه‌یرانێكه‌و هه‌یه كه له نێوان میدیا حیزبییه‌كان‌و پاشكۆكانیاندا هه‌یه. ئه‌وان ئێستا له قورسترین قه‌یرانی ئه‌خلاقی و پیشه‌یدا ده‌ژین‌و ئێمه‌یش سه‌یریان ده‌كه‌ین با له ناو خۆیاندا ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلای بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌وان دروستیان كردوه عه‌یبه‌یه‌كه به‌سه‌ر شانی پیشه‌كه‌و به‌سه‌ر شانی ئێمه‌شه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست