کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆئەوەی كاكە سۆرانیك و سەردەشتیكیترمان شەهید نەبیت؟.

Friday, 14/05/2010, 12:00


بۆئەوەی كاكە سۆرانیك و سەردەشتیكیترمان شەهید نەبیت؟.
كۆماركۆماری
شەهیدكردنی رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و ئازادیخوازان لەهەریمی كوردستان یاخود باشتر وایە بلیین هەریمی مەرگ و چەتە و دز و گوندەلكاران,,راستیەكی حاش اهەلنەگر ئەسەلمینیت ئەویش راستینەی ئەو دەستەلاتە بى ئەخلاق و دوورلە ویژدانی مرۆڤایەتی و پرەنسیپەكانی دیموكراتیە.
خەلكی كوردستان ئەمرۆكە لەلایەن ئەم داروودەستە چەتەو خوینریژەوە بەرەو ئایندەیەكی مەترسیدار رووبەروو ئەبیتەوە ئەمەش راستینەی ئەو دەستەلاتە مافیایە دەسەلمینی كە ئەم سفەتەیان هی ئەمرۆ و دوینی یان نیە بەلكو بەم ئەخلاق و رەوشتە نزمە پڕشەرمەزاریە پەروەردەكراون و ئیستاش ئەیانەویت بەم شیوەیە میللەتیك بەریوەبەرن وەك زەمانی مەلیك و ئاغا و دەرەبەگایەتی,هەلبەتە ئاغاكان هەموو دەستەلاتیكیان هەبوو بەرامبەر بەمسكین و كۆمەلگاكەی دەوروپشتیان هەرچی ئاغا بیویستبا هەرئەوەبوو كەس نەبو بەرپەچی ووتەو كرداری ئاغای بدایەتەوە.وادیارە ئەم دەستەلاتەی ئیستاش بەهەمان رەفتار لەگەل میللەت رەفتار ئەكات؟ لەبەر ئەوە پیویستە هەموو چین و تویژەكانی گەل هەستنە سەرپی و بەیەك دەنگ بدەن بەگوییە دریژەكانی ئەم دەستەلاتە خوینریژ و خیلەكی و دەست پیس و داوین پیس و....ئیتر ئەم كردارە قیزەون و هۆڤانەیەی لی قبووڵ نەكریت و پیویستەكات هەموو دەزگا داپلۆسینەرو ئیرهاب و تۆقینەرەكانیشی و سەركردە بوودەلە و بی ئەخلاقەكانیشی كەبەرنامە ریژی شەری ناوخۆو خیانەتكاری و خۆفرۆشی و بگرە ئەنفال و كیمیابارانیشن دادگاییەكی ئاشكرای عادیلانەبكرین لەسەر ئەو هەموو رووداوە نامرۆڤانەیەی ئەم دواییەی ئەم هەریمە بەتایبەت ئەو قەتل و هەرەشەو رفاندنانەی ئەمدواییەی كراونەتە سەر رۆژنامەوانان وەك كاكە سەردەشت و هەڤالەكانی, سۆران و ....ئەوانیتر كەبەریوەن بۆ گەیاندنیان بەهەمان ئاكام؟
لیرەدا بۆگەیشتن بەئامانجی گەل و رزگاربوون و قەلاچۆكردنی ئیرهاب و قەتل و رفاندن پیویستە هەموو چین و تویژەكانی ئەم میللەتە هەستنە سەرپی و دەست لەناودەست بلۆفشار درووستكردن لەسەر دەستەلات و ریگا خۆشكردن بۆ ناساندنی ئەم دەستەلاتە جەللاد و بۆگەنە بەهەموو جیهان و داواكردن لەریكخراوە جیهانیەكان بۆ لیكۆلینەوە لەم رووداوانە نەوەك داوا لە قاتل بكریت لیكۆلینەوە لەروداوی رفاندن و كوشتن بكریت؟.
هەروەها ئاشكراكردنی بكەران و لایەنگران و هاندەرانیان .تا وەك كەیسی سۆرانی مامەحەمەی شەهید و عەبدولستار تاهیر شەریف كەیسەكانیان دژی نەناسراو( المجهول)دانەخریت و جاریكی تریش كاكە سۆرانێك و سەردەشتیكی ترمان لەباوەشی ئەم خاك و گەلە بەناهەق شەهید نەكەن؟...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە