زۆر راسته سه‌رانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زیاتر له نیو ملیۆن ده‌نگیان ته‌زویرکردبو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق
Monday, 08/11/2010, 12:00
له‌دێر زه‌مانه‌وه ده‌وترێ سه‌رانی پارتی وبنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌میشه له‌هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ته‌زویرێکی بێ شماریان کردوه بۆ ده‌رچونیان یان هه‌رنه‌بێ بۆ راستکردنه‌وه‌ی باڵی هه‌میشه شکاویان ..هتد جالێره‌دا سرنجتان راده‌کێشم بۆ ئه‌و بابه‌ته‌م که له‌سه‌ر کۆنفرانسی پارتی چه‌ند ورد بونه‌وه‌یه‌کم هه‌یه که به‌رونی ده‌ری ده‌خه‌ن سه‌رانی ئه‌و حیزبه ته‌نها به‌ته‌زویر توانیویانه ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌سله‌حه تی خۆیان کۆتای پێ بینن نه‌ک به‌ده‌نگی هه‌وادارانی خۆیان و ڵایه‌ن گرانی پارتی با برۆینه‌ناو ناوه‌رۆکی باسه‌که‌مان له ماڵپه‌ری لڤین پرێس له به‌دواداچونێکی رۆژنامه‌وانی دا که وابزانم ئه‌میر گۆران ئه‌نجامی داوه له‌سه‌ر کۆنفرانسی پارتی و
رێژه‌ی به‌ژداربوانی ئه‌ندامه‌کانی پارتی که به‌راستی به رونی بۆ مان ده‌رده‌که‌وێ که پارتی قه‌باره راستی جه‌ماوه‌ری چه‌نده هه‌ر چه‌نده من وه‌کو خۆم هێشتاش ئه‌و قه‌باره‌یه‌ش به‌راست نازانم ره‌نگبێ له‌زۆر ناوچه‌و شوێندا ته‌زویرات کرابێ ...هتد
خوێنه‌رانی کوردستان پۆستی ئازیز پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی په‌رله‌مانی عێراق زیاتر له 950 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا که کردیه 31 کورسی په‌رله‌مانی به‌غدا ئه‌وه بو سه‌رانی ئه‌و حیزبه کردیان به به‌زمی خۆیان و له چه‌ندین ناوچه‌ش هه‌ر به‌و بۆ نه‌یه‌وه ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنیان گێرا ده‌یان هه‌ویست واله خه‌ڵک بگه‌یه‌نن بڵێن به ڵێ پارتی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به ده‌ستو بازوی خۆی هێناوه هه‌رجه‌نده زۆرێک له ده‌زگاکانی راگه‌یندنو رۆژنامه گۆڤار و ماڵپه‌ر کردیان به هه‌ڵایه‌کی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وهه‌مو ته‌زویراته‌ی بنه‌ماله ی بارزانی به‌ڵام بێ سود بو لای ماڵی بارزانی موهیم بردنه‌وه‌یه جا به‌هه‌ر شێوازیک بێ ئه‌وان باکیان نیه به قسه‌ی هیچ که‌س سه‌رانی لقه‌کانی پارتی و مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ناوی زیاتر له 950 هه‌زار ئه‌ندامو ڵایه‌ن گریان دابوه مه‌سحودی سه‌رۆکیان گوایه ئه‌وه‌نده که‌سه به‌ژداری ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده ئه‌ندامه‌یان هه‌یه که‌چی له کۆنفرانسی پارتی ده‌رکه‌وتوه نزیکه‌ی 450 هه‌زار که‌س به‌ژداری کردوه و ره‌نگبێ له‌و رێژه‌یه‌ش زۆرێکی ته‌زویر بێ چونکه هه‌مومان ده‌زانین پارتی یه‌عنی ته‌زویر
ئێستا هه‌قه سه‌رانی یه‌کێتی له پێش هه‌مو که‌س به هاوپه‌یمانه‌که‌ی خۆیان که پارتیه بڵێن ئه‌ی باشه ته‌نها له‌ماوه‌ی 8 مانگدا زیاتر له 5 سه‌د هه‌زار ده‌نگ ده‌رتان چی به‌سه‌رهات؟
هه‌قه کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار بکه‌ن و به و پارته ته‌زویرچیه بڵێن ئه‌رێ ئێوه دانارزێن بۆ ئه‌و هه‌مو ته‌زویره‌ی که ده‌یکه‌ن ؟؟
هه‌قه دۆستان‌و لایه‌ن گرانی ئه‌و پارته هیچی تر باوه‌ر به‌و سه‌رکردایه‌تیه ته‌زویرچیه نه‌که‌ن سنورێک بۆ بنه‌ماله‌ی ته‌زویر چی بارزانی دابنێن.
هه‌قه ئه‌وانه‌ی شای‌و هه‌لپه‌رکێیان بۆ سه‌رکه‌وتنه پر له ته‌زویره‌که‌ی سه‌رانی بنه‌ماله ده‌کرد ئێستا شه‌رم دایان گرێ .
هه‌قی خۆمانه بپرسین له سه‌رانی ئه‌و پارته ئه‌رێ ئێوه خۆتان گێلن یان خه‌ڵک به گێل و نه‌فام تێده‌گه‌ن ؟؟باشه له‌ماوه‌ی ته‌نها 8 مانگدا زیاتر له 5 سه‌د هه‌زار ده‌نگ ده‌ر چی به‌سه‌ر هات؟؟
ئه‌گه‌ر پێمان ده‌لێن خه‌ڵک مه‌جالی نه‌بوه له‌به‌ر کات ئه‌وه درۆ ده‌که‌ن مانگێک مه‌جال هه‌بوه بۆ ده‌نگدان و هه‌موکه‌س ده‌یتوانی ده‌نگ بدات ؟؟؟ ئه‌ی بۆچی له ده‌نگدانی په‌رله‌مان ته‌نها له‌ماوه‌ی 1 رۆژدا زیاتر له 950 هه‌زار ده‌نگتان کۆکرده‌وه که نیوه‌ی زیاتری به‌ته‌زویر کۆتان کرده‌وه؟؟
ئه‌رێ ئێوه به‌ته‌مان تاکه‌ی خۆڵ بکه‌نه چاوی میلله‌ته‌وه ؟ ئه‌زانن درۆکانتان به‌ته‌واوه‌تی ئاشکران میلله‌ت چاک د‌رکی پێده‌کات ؟
هه‌ر که‌سێ که‌مێ به‌ویژدان بیر بکاته‌وه سه‌یری هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه‌که بکات چاک تێده‌گا که به‌ڵێ ڕاسته پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌هه‌لبژاردنه‌کانی پێش‌و زیاتر له 5 سه‌د هه‌زار ده‌نگیان دزیوه کڵاویان له‌سه‌ری ئۆپۆزسیۆن و هه‌مو حیزبه‌کانی که نا.
بۆ یه هه‌قه چیتر ئه‌وه له‌سه‌رانی ئه‌و بنه‌ماله‌یه قبوڵ نه‌کرێ و به توندی به‌ره‌نگاری ئه‌و کرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌یان ببنه‌وه هه‌قه بنه‌ماله داگیرکه‌ری بارزانیش ده‌ست له‌و کاره نامرۆڤانه‌یه‌یان هه‌ڵگرن چیتر گاڵته نه‌که‌ن به موقه‌ده‌ساتی هه‌ڵبژاردنه‌وه
که له هه‌مو دونیا ته‌نها هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ ببێته سنگی مه‌حه‌ک به‌ڵام ته‌نها ڵای ئێوه ته‌زویرات سه‌نگی مه‌حه‌که....هتد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست