کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


براوه‌ی به‌ناو کۆنگره‌ی سیانزه‌ی پارتی

Wednesday, 22/12/2010, 12:00


سه‌ره‌تا : گه‌ر بڕوامان وابێ ئه‌م کۆنگره‌یه‌ له‌لایه‌ن میتی تورکانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چووبێ ، که‌ له‌ڕاستیشدا هه‌روا بوه‌، ئه‌وه‌ بێگومان پێوسته‌ ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌ی لای خواره‌ بورووژێنین تا بتوانین به‌باشی تاووتوێی ئه‌م کۆنگره‌یه‌و ده‌رئه‌نجامه‌کانی بکه‌ین، ئه‌ویش ئایا کام ده‌رئه‌نجام له‌که‌ڵك و قازانجی تورکه‌، که‌سێکی خاوه‌ن پله‌ی سه‌رۆکی پارتی لاوازو قسه‌نه‌زان و ناسیاسی و نه‌خوێنده‌وارو سوك له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و خه‌م سارد و جاره‌ جاره‌ گێڕی بۆشی کوردایه‌تی ئه‌گوڕێ و وه‌یان که‌سێکی نه‌فره‌ت لێکراو له‌لایه‌ن کورد و لیستی عێراقیه‌ی ئێستا و کۆنه‌ موعاره‌زه‌ی ساڵانی 31 ئابی 1996 که‌زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ڕاده‌ستی سه‌دام کرانه‌وه‌و هه‌ر له‌وشوێنه‌دا گوله‌ باران کران، وه‌یان که‌سێکی به‌زۆر سه‌پێنراوو ڕه‌زاگران له‌نێو گشت کۆمه‌ڵگاو لاشه‌ سست و لووت به‌رزو پیاو کوژ، وه‌یان که‌سێکی وا گه‌ر ته‌زوویر نه‌بوایه‌، له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 له‌ناوچه‌ی سۆران یه‌ك ده‌نگی نه‌ئه‌‌هێناو له‌ژێر ناوچه‌کانی خۆیدا جگه‌ له‌ته‌زوویر هه‌تا بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌نگیان نه‌ئه‌‌دایه‌.

ئه‌مڕۆ تورك و ده‌زگای میت پێوستی هه‌نوکه‌ییان به‌ که‌سایه‌تیه‌کی نوێ هه‌یه‌ تا جانسی خۆیانی له‌سه‌ر تاقی بکه‌نه‌وه‌و بتوانن هه‌ژمونێك له‌سه‌ر ناوچه‌ی سۆران و سۆرانیه‌کان دروست بکه‌ن، مه‌سعود ئه‌و که‌سه‌ نیه‌ که‌ هیچ سۆرانیه‌ك چاره‌ی بوێ. که‌سایه‌تی مام و برازا بۆ تورك وه‌ك پێشبڕکێیه‌کی لێ هاتوه‌ بزانن کامیان زیاتر ته‌پوتۆزی سه‌ر شانی عوسمانیه‌ نوێکان و ئه‌ردۆگاکان ئه‌سڕن، ئه‌م ململانێیه‌ی ئه‌م دوانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌یه‌. & nbsp; میت و ئه‌ردۆگانه‌کان که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ك نێچیریان لا په‌سه‌نده‌تره‌ وه‌ك له‌ مه‌سعود، له‌به‌رئه‌وه‌ی نێچیرڤان ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ بێ په‌رواو بێ شاردنه‌وه‌ له‌که‌سایه‌تی گه‌نجی کورد ئه‌داو به‌ته‌مبه‌ڵی ناوزه‌ند کرد، ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ بێ شه‌رمانه‌ ژماره‌ی قوربانیانی پارته‌که‌ی که‌ زیاتر له‌ 3500 چه‌کداره‌ له‌بۆ تورکان پشتڕاست ئه‌کاته‌وه‌و شانازی پێوه‌ ئه‌کا، کاتێ تاڵه‌بانی له‌ به‌غدا سیاسه‌تی تورك به‌شکست ئه‌شوبهێنێ و ئه‌یاد عه‌لاویش به‌ئه‌سپی تۆپیو، ئه‌م له‌هه‌ولێری ژێر ده‌ستی تورکان به‌رپه‌چی په‌یامه‌که‌ی تاڵه‌بانی ئه‌داته‌وه‌و وه‌ك ووته‌بێژێکی تورك پارێزگاری له‌سیاسه‌تی تورکیا ئه‌کات و به‌حه‌کیمانه‌ لێی ئه‌ڕوانێ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش کاتێ مامی دروشمی جواوی چه‌ند ساڵه‌ی کوردی به‌ناو چاره‌ی خۆنووسین به‌رز کرده‌وه‌ ، ته‌نها دوای دوو ڕۆژ پێش کۆتایی هێنانی به‌ناو کۆنگره‌ ئه‌م ووتانه‌ی مامی به‌درۆخسته‌وه‌و (ئه‌گه‌ر چی ته‌نها بۆ غوڵامه‌کانی بنه‌ماڵه‌ ئه‌م په‌یامه‌ی به‌رزکردوه‌)جارێکی تر دڵی تورکانی خۆشکردوه‌ و کارتێکی سووری به‌کارهێنا. نێچرڤان ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی پۆزش هێنانه‌وه‌و سازشکردنه‌ له‌به‌رانبه‌ر تورکان و داواکاریه‌کانی هیچ کام له‌وانی تر ئاوا به‌وشێوه‌ ئاشکرایه‌ خه‌ریک ئه‌وه‌ نین.

تورکیا باش ئه‌زانێ که‌کوردی بادینان له‌ڕێگه‌ی پارتیه‌وه‌ ته‌واو خه‌سێنراوه‌و جگه‌ له‌کوردی سۆران که‌سی تر نیه‌ ئه‌وڕۆ له‌کوردستانی باشوور داکۆکی له‌ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان له‌ باکوور بکات، ئه‌وه‌تا چه‌ندین گه‌نجی کفری وکه‌لارو سلێمانی په‌یوه‌ندیان کردوه‌ به‌ خوشك و براکانیان له‌قه‌ندیل و درێژه‌ به‌خه‌باتی کوردایه‌تی ئه‌ده‌ن له‌ڕێگای گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌وه‌، بۆیه‌ تورك وای پێباشه‌ لانی که‌م که‌سێکی تر له‌نێو پارتی تاقی بکاته‌وه‌ ، که‌بێگومان ئه‌م که‌سه‌ش خودی نێچرڤانه‌.

وه‌ك ئاشکرایه‌ بواری ڕامیاری ڕه‌نگه‌ به‌پێوه‌ری بواره‌کانی تری وه‌ك بازرگانی و وه‌رزش نه‌بێ، به‌و پێیه‌ی بۆ نمونه‌ له‌ بواری وه‌رزشدا ئه‌و لایه‌نه‌ی گۆڵێك زیاتر تۆمار بکا، ئه‌وا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌، وه‌یان کاتێ نرخی دراو له‌به‌رانبه‌ر دراوێکی دیکه‌ به‌رزیه‌ك تۆمار بکا ئه‌وا براوه‌ی بازاره‌و زیاترین مامه‌ڵه‌و گۆڕینه‌وه‌ی پێ ئه‌کرێ. له‌ سیاسه‌تدا ئاوها نیه‌، ئه‌شێ که‌سێ پله‌یه‌کی به‌رزی هه‌بێ، وه‌یان پۆستێکی گرنگ و باڵاده‌ستی هه‌بێ، لێ مه‌رج نیه‌ ئه‌و که‌سه‌ خاوه‌ن بڕیار و ووته‌ی کۆتایی ‌بێ. هه‌ر بۆ نمونه‌ سه‌رۆکی ئێستای عێراق که‌ لیسته‌ کوردیه‌کان جه‌نگی مان و نه‌مانیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ کرد و دواتریش (گۆڕان) به‌زۆرینه‌ ده‌نگیان پێداو توانی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌، بنواڕن، که‌ئه‌م پۆسته‌ هیچ شتێکی له‌ده‌ست نیه‌، مافی ڤیتۆی له‌ده‌ست نیه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ ناوێکه‌و هیچی تر.وه‌یان زیاتر ته‌شریفی و ئارایشت کردنی حکومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی نوری مالیکی و په‌رله‌مانه‌ شۆڤینیه‌که‌ی نوجه‌یفی ، ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌نده‌ی پۆستێکی تاکڕه‌وانه‌ی دڵخۆشکه‌ره‌ بۆ تاڵه‌بانی بێ، هیچی تر نه‌بێ. له‌ڕاستیشدا هه‌ر وایه‌، کورد ئه‌وه‌نده‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بوه‌ به‌هۆی ئه‌و پۆسته‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ هیچ که‌ڵکێکی بۆی نه‌بوه‌. که‌واته‌ ئه‌وه‌ی براوه‌ی سیاسی دیاری ئه‌کا، پۆست و پله‌ نیه‌، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌سه‌ڵات به‌هه‌مان پۆست و پله‌ ئه‌به‌خشێ. هه‌ر هه‌مان شت ڕاسته‌ گه‌ر سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی هێروی برایم ئه‌حمه‌د بکه‌ین و به‌راوردکردنێکی پێ بکه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ کۆسره‌ت و به‌رهه‌م که‌ دوو جێگری سکرتێری تاڵه‌باین، هه‌ر زوو ئه‌توانین بڕیاری ئه‌وه‌ بده‌ین که‌ ده‌سه‌ڵاتی هێرۆ ئه‌گه‌ر چی له‌گه‌ڵ پۆسته‌که‌ی هاوته‌ریب نابێ، لێ گه‌لێ له‌هی جێگرانی سکرتێری حزبه‌که‌ی به‌هێزترو یه‌کلایکه‌ره‌وه‌یه‌. هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ ئه‌بێ بڕوانینه‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی سه‌ره‌نوێڵکه‌ی 13 و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین.

کارتی سیاسی: ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جار نه‌بێ له‌مێژووی ئه‌م به‌ناو کۆنگرانه‌ی پارتی که‌ لایه‌ن و کوتله‌کانی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دابێ کارتی سیاسی به‌رانبه‌ر یه‌کدی به‌رزبکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارسه‌نگی سیاسیان به‌سه‌ر یه‌کتریدا قورستر بێ، بۆ نمونه‌ کارتی برایم ئه‌حمه‌د له‌دژی مه‌لا مسته‌فاو دواتر جیابوانه‌وه‌ی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی له‌ ساڵی 1964. که‌ئه‌مه‌ش به‌کۆتایی هێنانی ئه‌و باڵه‌ کۆتایی هات و له‌ئوتێله‌ پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌که‌ی به‌کره‌جۆ دایان کوتا ‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جاره‌ له‌مێژووی ئه‌م پارته‌ که‌ ململانێکان بگه‌ته‌ ئاستی ئه‌ندامانی بنه‌مه‌ڵه‌ی بارزانی و دواتریش هه‌ر ئه‌و کارته‌ توانی یه‌کلایکه‌ره‌وه‌ی کۆنسێره‌ته‌که‌ بێ. به‌شیوه‌یه‌ك که‌ ڕه‌نگه‌ وه‌ك ستراتیژێکی ببێت بۆ هه‌موو سیاسه‌ته‌کانی پارتی له‌داهاتودا.

کارتی سیاسی ئه‌م جاره‌ ئه‌و کارته‌ بوو که‌ تورکیا له‌ڕێگه‌ی ترساندنی مه‌سعود له‌ئاکامی له‌تکردنی ئه‌و حزبه‌داو ئه‌ویش له‌ڕێگای ده‌مار هه‌ڵسانی خێڵه‌کی که‌وه‌ك نووسه‌رو ڕناکبیر کاك سه‌ردارپشده‌ری ئاماژه‌ی پێدا له‌ ووتاره‌که‌ی به‌ناونیشانی(میتی تورکی کۆنگره‌ی 13ی هه‌ڵده‌سوڕاند؟!..

) که‌هه‌ر له‌کوردستان پۆستی بوێردا بڵاو بۆوه‌. دیاره‌ کاك سه‌ردار وه‌ك نوکه‌ قه‌ڵه‌مێك ئه‌م بابه‌ته‌ی ووراژاندوه‌، لێ بابه‌تگه‌لێکی گرنگ و پڕبایه‌خه‌ بۆیه‌ پێوسته‌ زیاتر شرۆڤه‌ی بۆ بکه‌ین و هه‌ندێ زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌م کارته‌ تیشکی بخرێته‌ سه‌رو به‌ووردبینیه‌وه‌ لێ بڕوانین. له‌ڕاستیدا جگه‌ له‌م کارته‌ش کارتی (سه‌رده‌شت عوسمان)نیش له‌ئارادا بوو که‌ نێچیرڤان ئه‌یویست له‌دژی مه‌سعود به‌کاری بێنێ، به‌ڵام وا دیاره‌ جارێ پێوستی پێ نه‌بوه‌.

ئه‌ز له‌و بڕوایه‌دا نیم که‌ نێچیرڤان ژنی خۆی خۆش نه‌وێ وه‌یان بیه‌وێ ژنێکی تر به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ئێستای بێنێ،نه‌ك له‌پاکی و بێ گه‌ردی ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ وه‌یان خوانه‌خواسته‌ ئه‌وه‌نده‌ داوێن پاك بێ، لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی کاری له‌و جۆره‌ هه‌ژمونێکی گه‌لێ نیگه‌تیڤانه‌ی به‌سه‌ر داهاتووی سیاسی خودی نێچرڤان جێ دێلێت و نابێته‌ فاکته‌ری گه‌شه‌سه‌ندنی، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك و له‌لایه‌کی دی یاسای باری که‌سێتی که‌ سه‌رۆکی به‌ناو هه‌رێم ئیمزای له‌سه‌ر کرد ، وا خێره‌ هه‌نووکه‌ به‌ئه‌ندامانی حزبه‌که‌ی ڕه‌وا نابینێ و نایه‌ڵێت که‌س ژنی دووه‌م بێنێ!! که‌ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ به‌ته‌واوی پشتڕاست ئه‌کاته‌وه‌.

که‌سایه‌تی خێڵه‌کی مه‌سعود و ده‌مارگیری و دواکه‌وتوویی ئه‌م کابرایه‌ وایه‌‌ گه‌ر نێچێرڤان ژنێکی تر به‌سه‌ر کچه‌که‌ی بێنێ به‌مه‌رجێ ئه‌و کچه‌ له‌ڕه‌گه‌زه‌کانی (عه‌ره‌ب، تورك، فارس وه‌یان ئه‌مریکی) ڕه‌نگه‌ لای ئاسایی بێ، لێ ئه‌وه‌ی مه‌سعود زنوقی لێی چوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و ببێ به‌ ئاوه‌ڵ خه‌زووری کوردێك، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆی نه‌نگیه‌ که‌ که‌سێکی کورد ئه‌م خه‌زوورییه‌ی له‌گه‌ڵدا دابه‌ش بکا..

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو ، ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م به‌ناو کۆنگره‌یه‌ وه‌ك ئه‌وانی پێشوو نین و ته‌واوی ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تی و سه‌رۆك و ئامۆزاو برازا هه‌موان پێکڤه‌ جلی کوردیان له‌به‌ردا نه‌بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رئه‌خا که‌ میتی تورك ئه‌م کۆنگره‌یه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌برد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە